سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پێشه‌كیی شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ... ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌م (١)
گۆڕینی فۆنت




پێشه‌كیی شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ... ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌م (١)



شه‌رح و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی ته‌‌حاوی 

نووسینی: شێخی دوكتۆر (سفر عبدالرحمن الحوالي) 

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د 
______________________________________ 
كورته‌یه‌ك: بابه‌ت و باسه‌كانی ئه‌م ده‌رسه‌ له‌ سه‌ر گه‌یاندنی ڕوون و ئاشكرای پێغه‌مبه‌ره‌ صلی الله علیه وسلم بۆ ئه‌م ئاینه‌، له‌ گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ هۆكاره‌كانی جیاوازی و ئیختیلافی نێوان موسڵمانان، پاشان ده‌ڕوات بۆ قسه‌كردن و باسكردن له‌ سه‌ر بیدعه‌و ده‌ركه‌وتنی بیدعه‌و مه‌ترسیه‌كانی، هه‌روه‌ها قسه‌و باسێكی دوورو درێژی له‌ سه‌ر ته‌ئویل و مه‌ترسی و و پله‌كانی ته‌ئویل له‌ خۆ گرتووه‌... 
______________________________________ 

١. گه‌یاندی ڕوون و ئاشكرای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم بۆ ئه‌م ئاینه‌. 

دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێت: 
"وقد بلغ الرَّسُول صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ البلاغ المبين، وأوضح الحجة للمستبصرين، وسلك سبيله خير القرون، ثُمَّ خلف من بعدهم خلف اتبعوا أهواءهم، وافترقوا، فأقام الله لهذه الأمة من يحفظ عليها أصول دينها، كما أخبر الصادق صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بقوله: {لا تزال طائفةٌ من أمتي ظاهرين عَلَى الحق لا يضرهم من خذلهم} رواه مسلم (١٩٢٠) عن ثوبان، ورواية لا تزال عصابة رقم (١٩٢٤) عن عقبة بن عامر، ومن حديث جابر (١٩٢٣). وممن قام بهذا الحق من علماء الْمُسْلِمِينَ: الإمام أبو جعفر أحمد بن مُحَمَّد بن سلامة الأزدي الطّّحاويّ ، تغمده الله برحمته، بعد المائتين، فإن مولده سنة (تسع وثلاثين ومائتين) ووفاته سنة (إحدى وعشرين وثلاثمائة). 

فأخبر رَحِمَهُ اللهُ عما كَانَ عليه السلف ، ونقل عن الإمام أبي حنيفة النعمان بن ثابت الكوفي ، وصاحبيه: أبي يوسف يعقوب بن إبراهيم الحميري الأنصاري ، ومُحَمَّد ابن الحسن الشيباني رضي الله عنهم ما كانوا يعتقدونه من أصول الدين ويدينون به رَبّ الْعَالَمِينَ] إهـ." [ به‌ ڕاستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌م بانگه‌وازه‌ی به‌ ئاشكراو ڕوونی گه‌یاندو به‌ڵگه‌كانی ڕۆشن كرده‌وه بۆ كه‌سانێ كه‌ خاوه‌ن به‌سیره‌ت و به‌رچاوڕۆشنین، وه‌ باشترین سه‌ده‌یه‌كیش ڕێ و شوێنی ئه‌ویان گرت، پاشان له‌ دوای ئه‌وان كه‌سانێك هاتن و شوێن هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی خۆیان كه‌وتن، ئیتر جیابوونه‌وه‌و په‌رته‌وازه‌ بوون، جا خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌م ئوممه‌ته‌ كه‌سانێكی هێناو داینان كه‌ بنچینه‌و بنه‌ماكانی ئاینه‌كه‌ی بپارێزن، هه‌روه‌ك ڕاستگۆ صلی الله علیه و سلم هه‌واڵی داوه‌و فه‌رموویه‌تی: { به‌رده‌وام گرۆهو كۆمه‌ڵێك له‌ ئوممه‌ته‌كه‌م دیارو به‌رچاوون له‌ سه‌ر هه‌ق، هیچ زه‌ره‌رو زیانێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستیان لێ هه‌ڵئه‌گرێت و واز له‌ پشگیركردنیان دێنێ }، وه‌ له‌وانه‌ش كه‌ به‌م هه‌ق و ڕاستیه‌ هه‌ڵسان له‌ زانایانی موسڵمانان: پێشه‌وا ئه‌بو جه‌عفه‌ر ئه‌حمه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی سه‌لامه‌ی ئه‌زدی ته‌حاوی بوو، ڕه‌حمه‌تی خوا دابارێ به‌ رسه‌ریدا، پاش دووسه‌د ساڵ، چونكه‌ له‌ دایكبوونه‌كه‌ی له‌ ساڵی (دووسه‌دو سی و نۆ) دا بوو، وه‌ وه‌فاتیشی له‌ ساڵی (سێسه‌دو بیست و یه‌كدا) بوو. 

جا ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ئه‌وه‌ی پێشین (السلف) له‌ سه‌ری بوون هه‌واڵی پێ داوه‌، وه‌ له‌ پێشه‌وا ئه‌بوو حه‌نیفه‌ نوعمانی كوڕی سابتی كوفی و هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌یه‌وه‌: ئه‌بی یوسوف یه‌عقوب كوڕی ئیبراهیمی حیمیه‌ری ئه‌نساری، وه‌ موحه‌ممه‌دی كوڕی الحسن ی شه‌یبانی خوا لێیان ڕازیبێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ گشتی له‌ سه‌ری بوون و باوه‌ڕیان پێی بووه‌ له‌ بنچینه‌و ئوسوڵی دین نه‌قڵی كردووه‌و هێناویه‌تی ] إهـ. 

شه‌رح و ڕاڤه‌كردن 

دانه‌ر ده‌فه‌رموێت: [" وقد بلغ الرَّسُول صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ البلاغ المبين وأوضح الحجة"] [ به‌ ڕاستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م بانگه‌وازه‌ی به‌ ئاشكراو ڕوونی گه‌یاندو به‌ڵگه‌كانی ڕۆشن كرده‌وه بۆ كه‌سانێ كه‌ خاوه‌ن به‌سیره‌ت و به‌رچاوڕۆشنین] هیچ كه‌سێك گومانی له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م دینه‌ی به‌ ته‌واوی و بێ هیچ له‌كه‌و كه‌موكوڕیه‌ك گه‌یاندووه‌‌، وه‌ هه‌ر كه‌س گومانی هه‌بێت له‌مه‌دا ئه‌وه‌ كافرو هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه‌ له‌ دین‌، وه‌ ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ڵگه‌نه‌ویست و زانراوه‌ لای موسڵمانان. 

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ به‌مه‌وه‌ به‌ستراوه‌و پێویستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ و ده‌بێ‌ بزانرێت لای زۆرێك له‌ موسڵمانان ونه‌و لێی بێ ئاگان. 

ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان بوو به‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌ ته‌واوی و بێ هیچ كه‌م و كوڕیه‌ك ئه‌م ئاینه‌ی به‌ ئێمه‌ گه‌یاندووه‌و هیچ شتێكی لێ كه‌م نه‌كردووه‌، له‌ سه‌ر ئه‌مه‌وه‌ به‌ پێویست ده‌گه‌ڕێ كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك هات و چه‌ند بنه‌مایه‌كی نوێی بۆ ئه‌م ئاینه‌‌ دانا تاكو پێی له‌ هه‌ندێ له‌ ئایه‌ته‌كان بگه‌ین، یان كۆمه‌ڵه‌ زیاده‌كاریه‌ك یان كارێكی هێنا كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی پێ نه‌دابوو، وه‌ وتیشی كه‌: حه‌قیقه‌ت و كرۆكی دین ئه‌مه‌یه‌، مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م كه‌سه‌‌ به‌ زمانی حاڵی ئه‌ڵێت-ئه‌گه‌ر به‌ زمانی گوفتاریشی وا نه‌ڵێت- ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پێی هاتووه‌ ناته‌واوه‌و كه‌موكوڕی تیایه‌، وه‌ به‌ ته‌واوی بانگه‌وازو به‌لاغه‌كه‌ی نه‌گه‌یاندووه‌، وه‌ ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی كه‌ كه‌وتبووه‌ سه‌رشانی به‌ باشی نه‌یگه‌یاندووه‌-حاشا له‌و پێغه‌مبه‌ره‌- به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر به‌ زمانیش نه‌یڵێن ئه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ ئه‌یسه‌لمێنن. 

وه‌ له‌وانه‌ش ته‌ئویل كردن كه‌ له‌ دواییدا دانه‌ر باسی لێوه‌ ده‌كات. 

گه‌یاندنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌رچی بنه‌ماو زیاده‌یه‌ك له‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه‌و له‌ دیندا دانراوه‌ قه‌ده‌غه‌ی لێ بكرێت و نه‌هێڵرێت. 

ئه‌وانه‌ی كه‌ بنه‌ماكانی ته‌ئویلیان داهێنا هه‌موو ڕێك و هاوڕان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م بنه‌مایانه‌ نه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وه‌ نه‌هاوه‌ڵه‌كان نه‌یانزانیوه‌و پێی ئاشنا نه‌بوون، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێن: ئه‌مانه‌ له‌و بنچینانه‌ی دینن‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ری ڕێك بین و پابه‌ند بین پێیانه‌وه‌، به‌وه‌ش زۆرێك له‌ ده‌قه‌كانی كتاب و سوننه‌تی پێ په‌رچ ئه‌ده‌نه‌وه‌و باوه‌ڕی پێ ناهێنن، وه‌ مانای زۆرێك له‌ ئایه‌ته‌كان ده‌گۆڕن و له ‌مه‌به‌ستی خۆی لایده‌ده‌ن به‌ پاساوو بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ی ئه‌مان هێناویانه‌ كۆمه‌ڵه‌ بنه‌مایه‌كی پێویستن و ده‌بێت په‌یڕه‌ویان لێ بكرێت! 

چۆن ده‌ڵێن ئه‌مه‌ له‌ بنه‌ماكانی دینه‌ له‌ گه‌ڵ قسه‌ی خۆتاندا كه‌ ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) باسی نه‌كردووه‌و به‌ سه‌ریدا نه‌چووه‌و به‌ هیچ كامێك له‌و بنه‌مایانه‌ نه‌هاتووه‌؟! 

كه‌واته‌ قسه‌كه‌تان وا ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاینه‌كه‌ی نه‌گه‌یاندووه‌، وه‌ ئه‌و –په‌نا به‌ خوا- خیانه‌تی له‌ په‌یام و ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی كردووه‌، جا‌ لێره‌وه‌ گرنگی قایمكردن و مه‌حكه‌مكردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ تێ ده‌گه‌ین كه‌ كۆمه‌ڵ و تاقمه‌كان تیایا ڕاجیاییان بووه‌ و گێرمه‌و كێشه‌یان له‌ سه‌ره‌ كه‌ كه‌ چه‌ندێ گرنگ و به‌ بایه‌خه‌ توندو قایم بكرێن و تیایاندا بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ توندوتۆڵ و مه‌حكه‌مه‌كان. 

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ شێخ موحه‌ممه‌دی كوڕی عبدالوهاب ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له‌ كتێبی (كشف الشبهات) ده‌ڵێت: "إن العامي الموحد يغلب الألف من الْمُشْرِكِينَ أو من أصحاب البدع" ( به‌ ڕاستی نه‌خوێنه‌وارێكی یه‌كتاپه‌رست ئه‌توانێت به‌ سه‌ر هه‌زار له‌ هاوه‌ڵگیران یان خاوه‌ن بیدعه‌و داهێنراوه‌كاندا زاڵ بێت). 
چونكه‌ با نه‌خوێنه‌واریش بێت و زانیاری و شاره‌زایی كه‌م بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ چڕوو پڕوو گوماناویه‌كان كه‌ زانایان تیایدا قوڵ بونه‌ته‌وه‌، ئه‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ ڕوون و ئاشكرایانه‌ی كه‌ بنه‌ماو زه‌وابتێكی پته‌وو ڕاگیراوو مه‌حكه‌میان هه‌یه‌. 

گومان و دوودڵیه‌كان له‌ بواری عه‌قیده‌دا ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ ‌ڕوون وئاشكراون دیارو ڕۆشنه‌كان، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هات و وتی: ئه‌مه‌ ته‌ئویل ئه‌كه‌ین، یان واز له‌وه‌ دێنین، ئه‌وه‌ ئێمه‌ وته‌یه‌كی موحكه‌می گشتیمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ری ده‌ڕۆین كه‌ ده‌ڵێ:"ئه‌وه‌ی خوا (سبحانه‌وتعالی) جێگیری كردبێت و بڕیاری دابێت بۆ خۆی، یان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڕیاری دابێت و جێگیری كردبێت بۆ خوا، ئه‌وه‌ ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێیه‌تی و جێگیری ده‌كه‌ین و ده‌یسه‌لمێنین و لێی لاناده‌ین، وه‌ هه‌روه‌ها"... 

جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك هات بۆ لامان و وتی: ئه‌مه‌ زیاده‌‌یه‌و‌ كاری پێ ئه‌كه‌ین، له‌ كاتێكا كه‌ هیچ كام له‌ هاوه‌ڵه‌كان كاریان پێ نه‌كردووه‌، یان هیچ شتێك له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) ‌نه‌هاتووه‌ ده‌رباره‌ی، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌: ماده‌م به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ دینه‌وه‌ نیه‌وه‌ نه‌ پاداشتی هه‌یه‌و نه‌ ئه‌جر، به‌ڵكو تۆڵه‌و په‌رچ دانه‌وه‌ی تیایه‌و ده‌بێ ڕه‌ت بكرێته‌وه‌‌: {من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد} رواه البخاري (٢٥٥٠) و مسلم (١٧١٨) عن عائشة، ورواية من "عمل عملا" عند مسلم (١٧١٨). { هه‌ر كه‌سێك له‌م كاره‌ی ئێمه‌ شتێكی داهێنا كه‌ تێیدا نه‌بێت و (له‌ خۆیه‌وه‌ هێنابێتی) ئه‌وه‌ ئه‌درێته‌وه‌ به‌ سه‌ریدا}. 

ئه‌مه‌ش به‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی زانیاری كه‌لامیان داناوه ئه‌چه‌سپێ‌، وه‌ ئه‌و داهێنراوه‌ كرده‌وه‌یی و ‌ فه‌رعیانه (البدع العملية الفرعية)‌، به‌ڵكو هه‌ر داهێنراوێك كه‌ دروستكرابێت و داهێنرابێت له‌ دوای پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلی الله علیه وسلم) ئه‌كه‌وێته‌ به‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌و په‌رچ ئه‌درێته‌وه‌، ئه‌زانین كه‌ جیابونه‌وه‌و پارچه‌ پارچه‌یی له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ڕووی نه‌دا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌سانێك نه‌بوون به‌ ناوی موعته‌زیله‌ یان موڕجئیه‌. 

به‌ڵام چۆن‌ ئوممه‌ت‌ په‌رته‌وازه‌ بوو؟ وه‌ چۆن ئه‌م بیدعه‌و داهێنراوانه‌ ده‌ركه‌وتن و دروست بوون؟ 

فه‌رمووده‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ هاتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێكیان تانه‌ی لێ ئه‌ده‌ن، چونكه‌ فه‌رمووده‌كه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌حیحدا نیه‌، به‌ڵكو له‌ موسنه‌ددایه وه‌ لای ابن........



 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram