پێشه‌كیی شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی. ئه‌ڵقه‌ی چواره‌م. (٣) پێغه‌مبه‌رمان (ﷺ) كۆی قسه جوان و پڕماناكانی پێ به‌خشراوه. نووسینی: شێخی دكتور سفر عبدالرحمن الحوالی وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د ٣. پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) كۆی قسه جوان و پڕماناكانی پێ به‌خشراوه(نبينا محمد صلى الله عليه وسلم أوتي جوامع الكلم) قَالَ المُصنِّفُ رَحِمَهُ اللهُ["ونبينا صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أوتي فواتح الكلام وخواتمه وجوامعه، فبعث بالعلوم الكلية والعلوم الأولية والآخرية عَلَى أتم الوجوه، ولكن كلما ابتدع شخص بدعة اتسعوا في جوابها، فلذلك صار كلام المتأخرين كثيرا قليل البركة، بخلاف كلام المتقدمين، فإنه قليل، كثير البركة " لا " كما يقول ضلال المتكلمين وجهلتهم: إن طريقة القوم أسلم، وإن طريقتنا أحكم وأعلم وكما يقول من لم يقدّرهم قدرهم من المنتسبين إِلَى الفقه: أنهم لم يتفرغوا لاستنباطه، وضبط قواعده، وأحكامه، اشتغالاً منهم بغيره! والمتأخرون تفرغوا لذلك فهم أفقه!! فكل هَؤُلاءِ محجوبون عن معرفة مقادير السلف ، وعمق علومهم، وقلة تكلفهم، وكمال بصائرهم، وتالله ما امتاز عنهم المتأخرون إلا بالتكلف والاشتغال بالأطراف، التي كانت همة القوم مراعاة أصولها، وضبط قواعدها، وشد معاقدها، وهممهم مشمرة إِلَى المطالب العالية في كل شي‌ء، فالمتأخرون في شأن، والقوم في شأن آخر وقد جعل الله لكل شي‌ء قدرا"] [وه پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) كردنه‌وه‌و كۆتایی و كۆی قسانی پێ دراوه، نێردراوه به زانسته ته‌واوكاریه‌كان وه زانسته سه‌ره‌تایی و كۆتاییه‌كان له سه‌ر ته‌واوترین شێوه، به‌ڵام هه‌ركاتێك یه‌كێك بیدعه‌یه‌كی داهێنا له وه‌ڵامه‌كه‌یدا فراوانگیری ده‌كه‌ن، وه له به‌ر ئه‌وه قسه‌ی پاشینه‌كان وای لێ هاتووه كه زۆره‌و كه‌م به‌ره‌كه‌ته، به پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی پێشینه‌كانه‌وه، كه به‌ڕاستی كه‌مه‌و به‌ره‌كه‌ی زۆره "نه‌ك" وه‌كو ته‌واو گومڕاو سه‌رلێشێواوانی ئه‌هلی كه‌لام و نه‌فامه‌كانیان ده‌ڵێن: ڕێگه‌ی پێشین سه‌لامه‌تتره، وه ڕێگه‌ی ئێمه پته‌وترو زانستیتره هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ش كه قه‌درو ڕێزی پێشینیان وه‌ك پێویست نه‌گرتووه له‌وانه‌ی پاڵدراونه‌ته لای فیقه ده‌ڵێن: ئه‌وان (پێشین) خۆیان یه‌كلانه‌كردبۆوه بۆ هه‌ڵێنجانی حوكم و فه‌رمانه‌كانی، وه ڕاگرتن و زه‌بتكردنی بنه‌ماو ئه‌حكامه‌كانی، چونكه به شتانی تره‌وه خه‌ریك بوون! وه پاشینه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌وه یه‌كلایی كرده‌وه له به‌ر ئه‌وه ئه‌وان شاره‌زاترو فه‌قیهترن!! جا هه‌موو ئه‌مانه په‌رده‌یان به ڕوودا دراوه له زانین و ڕێز‌و ته‌قدیری پێشین، وه قوڵی زانست و زانیاریان، وه كه‌می ئه‌رك و ته‌كلیفیان، وه ته‌واوی بینش و چاوڕۆشنیان، وه سوێند به خوا پاشینه‌كان هه‌ڵنا‌هاواردرێن لێیان ته‌نها به ئه‌رك و ته‌كلیف و خۆ خه‌ریك كردن به‌ملاولاوه نه‌بێت، كه هه‌موو هیممه‌ت و لێیرانی ئه‌وان (پێشین) موراعاتكردنی بنچینه‌كان بوو، ڕێكخستنی بنه‌ماكان بوو، توندكردنی گرێبه‌نده‌كانی بوو، وه هیممه‌تیان هه‌میشه له پێش بوو بۆ داواكاریه بڵندو به‌رزه‌كان له هه‌موو كارێكدا، جا پاشینه‌كان له پله‌وپایه‌یه‌كدان، وه ئه‌وانیش له پله‌یه‌كی تردا، وه خواش بۆ هه‌موو شتێك قه‌درو پله‌یه‌كی داناوه] شه‌رح و راڤه‌كردن: ڕه‌حمه‌تی خوا له دانه‌ر! به‌ڕاستی لێره‌دا بابه‌تێكی به سوودی كردۆته‌وه‌و قسه‌یه‌كی جوانی هێناوه ئه‌ویش تاكو قه‌درو ڕێزی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بزانین، تاكو قه‌دری پێشینه چاكه‌كانیشمان له هاوه‌ڵان و چینی دوای ئه‌وان و شوێن كه‌وتوانیشیان بزانین، وه پێشه‌واكان كه به‌ڕاستی قسه‌كانیان هه‌مووی دوڕڕو گه‌وهه‌ر بووه ئه‌ویش هه‌مووی به هۆی پێشه‌وایه‌تی موحه‌ممه‌ده‌وه (صلی الله علیه وسلم) بووه بۆیان، به‌نده‌و نێرراوی خوا كه به‌م شه‌ریعه‌ته گه‌وره‌یه ناردی بۆ مرۆڤایه‌تی، وه هه‌رچی قسه‌ی جوان و پڕمانا هه‌یه پێی به‌خشراوه‌و پێی دراوه، وه‌ك له فه‌رموده‌ی سه‌حیحدا ئه‌فه‌رموێت: {أعطيت جوامع الكلم} رواه البخاري (٦٦١١)، و مسلم (٥٢٣) عن أبي هريرة. {كۆی قسه جوان و پڕماناكانم پێ به‌خشراوه}. جا قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دژ‌و پێچه‌وانه‌یه به قسه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سووف و ئه‌هلی كه‌لامانه‌ی كه ده‌بینین له پێناوی سه‌لماندنی مه‌سه‌له‌یه‌كدا چه‌نده‌ها قسه ئه‌هێنن و ئه‌یبه‌ن و بێ مه‌به‌ست دوورودرێژی ده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) خوای گه‌وره كۆی قسه‌ی به‌هێزو پڕماناكانی پێ به‌خشیوه، قسه‌یه‌ك ئه‌كات، یان ڕسته‌یه‌ك ئه‌فه‌رموێت، ئیتر ئه‌بێته ده‌ستوورو یاسا‌و چه‌نده‌ها فه‌رمان و پڕۆگرامی لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ هه‌زاره‌ها مه‌سه‌له‌و ڕووداوه‌كان تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه نموونه‌ش له سه‌ر ئه‌مه زۆرن له فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا وه‌ك فه‌رمووده‌ی: {كل بدعة ضلالة} رواه الترمذي (٢٦٧٦)، وأبو داوود (٤٦٠٧) وابن ماجه (٤٢) من حديث العرباض بن سارية. { هه‌موو داهێنراوێك گومڕاییه} چه‌ند كورت و پڕمانایه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه، هه‌رچیه‌ك له ئایینی خوادا (سبحانه‌وتعالی) دابهێنرێت و دروست بكرێت ئه‌چێته ژێر ئه‌م فه‌رموده‌یه‌وه، هه‌موو داهێنراوێك هه‌رچیه‌ك بێت گومڕایی و ڕێ لێ ون بوونه، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بنه‌مایه‌كه هه‌زاران ڕووداو ئه‌چێته ژێر ئه‌م بناغه‌یه‌وه، وه له فیقهدا نموونه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه كه ئه‌فه‌رموێت: {لا ضرر ولا ضرار} رواه ابن ماجة (٢٣٤١)، و أحمد (١ /٣١٣) من حديث ابن مسعود، ورواه الدارقطني (٣/ ٧٧، ٤ /٢٢٨)، و الحاكم (٢ /٥٧، ٥٨) من حديث أبي سعيد الخدري. {نه زیا به خه‌ڵكی بگه‌یه‌نه‌وه نه زیانیشت پێ بگه‌یه‌نرێت} ئه‌م ده‌سته‌واژه ساكار‌و كورته ئه‌گه‌ر مرۆڤ لێی ورد بێته‌وه سه‌ری سووڕئه‌مێنێ، ئه‌بینیت پێویستت پێیه‌تی له كاتێكا فه‌رمان ئه‌ده‌یت له نێوان دوو كه‌سدا، یان له مه‌سه‌له‌یه‌كدا سوڵح و چاكه‌خوازی ئه‌كه‌یت، یان حوكم و فه‌رمان ئه‌ده‌یت له مه‌سه‌له‌یه‌كدا، وه به‌و شێوه‌یه له چه‌نده‌ها ڕووداو‌و شتانی تریش، وه هاووێنه‌ی ئه‌مه‌ش له به‌ندایه‌تیدا ده‌فه‌رموێت: {الدين النصيحة}.رواه مسلم (٥٥) عن تميم الداري . {ئایین ئامۆژگاریه} ئه‌م وشه‌یه هه‌موو ئه‌وه‌مان دێنێته‌وه یاد كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی و فه‌رمانی پێ داوه، جا ئه‌م وشه‌یه لێك ئه‌داته‌وه‌و ئه‌فه‌رموێت: {لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة الْمُسْلِمِينَ وعامتهم} {بۆ خوا‌و په‌ڕاوه‌كه‌ی و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی‌و پێشه‌وایانی موسڵمانان و گشتی مسوڵمانانیش} به‌م شێوه‌یه فه‌رمووده‌ی زۆری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌ن كه هه‌موویان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره كۆی قسه‌ی جوان و پڕپیت و پڕ مانای پێ به‌خشراوه، وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و ڕسته‌ی كه‌م و كورت به‌ڵام مانا‌و حوكم و فه‌رمانی ئێجگار زۆر‌و گه‌وره‌یان لێ وه‌ر ده‌گیرێن. - قسه‌ی پاشینه‌كان زۆره‌و كه‌م فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ته (كلام المتأخرين كثير قليل البركة) ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی كۆ ببنه‌وه، هه‌موو ژیری و سه‌لیقه‌یان بخه‌نه گه‌ڕ تاكو وێنه‌ی ئه‌م موعجیزه‌یه، وێنه‌ی ئه‌م یاداوارییه، وێنه‌ی ئه‌م ته‌واوكاری و گشگیرییه، وه نزیك خستنه‌وه‌ی ئه‌م بناغه‌یه له هه‌موو ڕووداو‌و كاره‌كاندا بێنن، زۆر به ڕوونی و ئاشكرا ده‌سه‌وسان ئه‌وه‌ستن له ڕوویدا، له سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه بێ تواناییان له به‌رامبه‌ری كتێب و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌دا گه‌وره‌ترو دیارتره. ئینجا پێشینه چاكه‌كانیش به‌و شێوه‌یه بوون، هه‌روه‌ك له‌وه‌و پێش له باسی كۆمه‌ڵه‌كاندا باسمان لێوه كرد، هه‌ریه‌ك له خه‌وارج و قه‌ده‌ری و شیعه له سه‌رده‌می پێشینه چاكه‌كاندا -هه‌بوون، هه‌روه‌ها كه موڕجیئه‌كانیش له كۆتایی سه‌رده‌می شوێن كه‌وتووه‌كاندا-التابعین- په‌یدا بوون. زانایانی پێشین په‌رچ و وه‌ڵامی ئه‌مانه‌یان دایه‌وه‌و به‌ڵگه‌بڕیان كردن به چه‌ند قسه‌یه‌كی كورت به‌ڵام پڕماناو به‌ڵگه‌بڕ، به‌ڵام پاشینه‌كان ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان بیویستایه وه‌ڵامی خه‌وارجه‌كان بداته‌وه به نموونه ئه‌وه چه‌ند به‌رگ و كتێبی له سه‌ر ئه‌نووسین، ئه‌تخوێنده‌وه‌و هیچی واشی لێ به‌رهه‌م نه‌ئه‌هات، به‌ڵام ئه‌بینیت ئیبن عه‌باس خوا لێی ڕازی بێت كاتێك كه ئه‌چێت بۆ مونازه‌ره‌ی خه‌وارجه‌كان له‌و سه‌ره‌وه به هه‌زارانیان لێی په‌شیمان ئه‌كاته‌وه له‌گه‌ڵیدا دێنه‌وه ناو باوه‌شی حه‌ق و په‌شیمان ده‌بنه‌وه، ته‌نها به چه‌ند وشه‌یه‌ك، به‌ڵام پڕماناو پڕ متمانه. به‌مه فه‌زڵ و گه‌وره‌یی زانایانی هاوه‌ڵان و پێشینمان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت و ئه‌زانین كه خاوه‌نی چ فه‌زڵ و ڕێزێك بوون خوا له گشتیان ڕازی بێت، كه به‌ڕاستی قسه‌كانیان گشگیرو هه‌مه‌ڕوو بوو به به‌راورد به‌وانه‌ی كه پاش ئه‌وان هاتن، ده‌سته‌واژه‌و قسه‌ی كه‌م به‌ڵام فه‌ڕو به‌ره‌كه‌تیان زۆر بوو، كاتێك مونازه‌ره‌ی قه‌ده‌ری و شیعه‌كان یان هه‌ر كۆمه‌ڵێكی تریان بكردایه، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی كورت یان دوو ده‌سته‌واژه‌یان ئه‌وت و ئیتر ئه‌بووه مه‌رهه‌م بۆ دڵه نه‌خۆشه‌كان و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هه‌ق و ڕاستی بوایه خۆی ئه‌دا به ده‌سته‌وه‌و ئه‌یزانی كه ئه‌وانه ڕاست ئه‌كه‌ن و قسه‌كه‌یان ته‌واوه. به‌ڵام پاشینه‌كان قوڵبونه‌ته‌وه، وه كاتێك پێاوێك دێته لای ئیمام مالیك پرسیاری لێ ئه‌كات ده‌ڵێ: چۆن خوا وه‌ستاوه(له سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی)؟ ئیمام مالیك به جۆرێك وه‌ڵامی دایه‌وه كه تا ئێسته‌ش ئێمه له باسی سیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌دا هه‌ر ئه‌یڵێینه‌وه دووباره‌ی ئه‌كه‌ینه‌وه، وه ئه‌گه‌ر كتێبیشمان له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دانا ده‌رناچین له‌و قسه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه ئیمام مالیك له وه‌ڵامی ئه‌و پیاوه‌دا فه‌رمووی: ، ئه‌ویش كه فه‌رموی:" الاستواء معلوم والكيف مجهول والإيمان به واجب والسؤال عنه بدعة" جا‌ء عن مالك بن أنس، وشيخه ربيعة بن عبد الرحمن، وأم سلمة رضي الله عنها. {وه‌ستان مه‌علوم و زانراوه، وه چۆنیه‌تیه‌كه‌ی نادیار‌و نه‌زانراوه، وه ئیمانیش پێی واجبه، وه پرسیاركردنیش لێی بیدعه‌وه داهێنراوه}. سبحان الله! چۆن خوای گه‌وره ئه‌م وریایی و توانا‌و ئاماده‌ییه‌ی پێ دابوون! هه‌مووی له به‌ر ئه‌وه بوو چونكه به باشترین و چاكترین شێوه كتێبی خوایان ئه‌خوێنده‌وه‌و تێ ئه‌گه‌یشتن و له به‌رده‌م ئایه‌ته‌كانیدا ئه‌وه‌ستان، باوه‌ڕیان به فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بوو، به هۆی ئیمان و باوه‌ڕی پته‌ویان خوای گه‌وره كانگاكانی خێر‌و زانست و پارێزكاری و زانیاری به سوودی له دڵیان‌دا ته‌قانده‌وه، فیراسه‌تی ئیماندار‌و هێزی تێڕوانینی ئیمانیی پێ به‌خشین، ئه‌م ده‌سته‌واژه ورد‌و گشگیرو هه‌مه‌ڕوانگانه‌یان ئه‌هێنا، هه‌رچه‌نده بچینه ناو بابه‌تی سیفاته‌كان و قسه‌یان لێ بكه‌ین و لێیان بكۆڵینه‌وه له‌و چوار بناغه‌یه ده‌رناچین كه ئیمام مالیك ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت دایڕشتن بۆ تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی سیفاته‌كانی خوا گه‌وره، قسه له سه‌ر هیچ سیفه‌تێك ناكه‌ین له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و چوار بنه‌مایه‌دا نه‌بێت، چونكه ماناكانیان بۆ هه‌موو كه‌سێك ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌وه‌ش كه چۆنیه‌تیه‌كه‌ی نادیاره‌و نه‌زانراوه هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێمه نه‌شاره‌زاوو بێ ئاگاین له زاتی خوا‌و نازانین چۆنه، خۆ ئه‌گه‌ر بێتواناش بوین له ده‌رككردن و شاره‌زا بوون له زاتی خوا ئه‌وه چۆنیه‌تی سیفاته‌كانیشی نازانین، ئه‌وه‌ش كه پرسیار لێكردنی بیدعه‌و كارێكی داهێنراوه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵ و تاقمانه‌ی كه پێچه‌وانه بوون به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌واڵی پێ داوه ئه‌وه به كۆمه‌ڵ و تاقمێكی بیدعی و داهێنراو ئه‌درێنه قه‌ڵه‌م، ئه‌مه‌ش له‌و به‌ڵگه زۆرانه‌یه كه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی پێشین وه‌ك دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت باسی كردووه. له به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك كه ئێمه و هه‌موو ئیماندارێكیش به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ئه‌ڵێین: له سه‌رمان پێویسته‌و ئه‌بێ شوێن ئاسارو پاشماوه‌كانیان بكه‌وین و هه‌نگاو به دویاندا هه‌ڵگرین، ده‌بێ سه‌یربكه‌ین و ورد بینه‌وه ئه‌وان له چ شتێك‌دا قوڵ بونه‌ته‌وه ئێمه‌ش تێیدا قوڵ ببینه‌وه‌و باسیان لێوه بكه‌ین، وه ئه‌وه‌ش كه لێی بێ ده‌نگ بوون ئێمه‌ش لێی بێ ده‌نگ بین، وه هه‌ر وه‌ڵامێكیان بۆ هه‌ر پرسیارێك بوبێت ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، ئه‌و كاته ئه‌زانین كه ئه‌مه ڕاسته‌و ئێمه له سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستین، هه‌روه‌ك بوخاری ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له ده‌روازه‌ی ئیماندا به‌و شێوه‌ی كردووه له ڕه‌تدانه‌وه‌ی موڕجیئه‌كاندا. یه‌زیدی یانق ده‌ڵێت: له باره‌ی موڕجیئه‌وه پرسیارم له ئه‌بو وائلی برای ئیبن سه‌له‌مه كه شوێنكه‌وتویه‌كی به ناوبانگه‌و قوتابی ئیبن مه‌سعووده كرد وتی: عبدالله واته ئیبن مه‌سعوود خوا لێی ڕازیبێ بۆی گێڕاومه‌ته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: {سباب المسلم فسوق وقتاله كفر} رواه البخاري (٧٠٧٦)، و مسلم (٦٤) عن ابن مسعود . {جوێن دان به مسوڵمان فاسق بوونه‌و شه‌ڕكردنیشی كوفر‌و بێباوه‌ڕیه} ده‌سته‌واژه‌كه كۆتایی هات و وه‌ڵامه‌كه ته‌واو بوو پرسیاركه‌ریش به‌و وه‌ڵامه كورت و پڕ مانایه له مه‌به‌ستی خۆی گه‌یشت، له‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌دا گه‌وره‌ترین ڕه‌تدانه‌وه‌ی موڕجیئه‌كانی لێ وه‌رده‌گرین، هه‌روه‌ها چه‌ند نموونه‌یه‌كی زۆری تریش، جا سه‌یر كه! وه‌ڵامی ئه‌و زانایانه چۆن بووه، خاوه‌ن چ توانا‌و مه‌له‌كه‌یه‌كی ژیری به هێز بوون كه توانیویانه به كورترین وه‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی بپێكن. ئه‌وانه‌ی كه به نموونه له فیقهدا ئه‌ڵێن: ئێمه شاره‌زاو فه‌قیهترین له هاوه‌ڵه‌كان چونكه هاوه‌ڵه‌كان به جیهاده‌وه خه‌ریك بوون، كاتیان نه‌بووه‌و لێبڕاو نه‌بوون بۆ ده‌رهێنانی بنه‌ما فقهیه‌كان و بنچینه‌كانی زانیاری فیقه شاره‌زا نه‌بوون، جا كاتێك ئێمه هاتین و بنه‌ما ئوسوڵیه‌كانمان دانا ئه‌توانین له ڕێگه‌یانه‌وه ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان شاره‌زا ببین، ئه‌وانه له ڕاستیدا ڕێز‌و قه‌دری هاوه‌ڵه‌كانیان نه‌زانیوه‌و و مافی ته‌واو خۆیانیان پێ نه‌داوون. به ڕاستی خۆ خه‌ریك كردن به‌وه‌ی كه له هاوه‌ڵه‌كانه‌وه هاتووه‌خوا لێیان ڕازیبێ، شوێن كه‌وتنی فیقه و ئاسارو پاشماوه‌ی ئه‌وان، حیكمه‌ت و دانایی به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا دێنێته خوارێ به یارمه‌تی خوا، هاوه‌ڵه‌كانی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) كاره‌كانیان له سه‌ر فیتره‌و خوارسك بۆیان ئه‌هاته پێش، ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌یفه‌رموو به فیتره‌و سه‌لیقه‌وه تێی ئه‌گه‌یشتن و مه‌به‌سته‌كه‌یان ئه‌زانی، به شێوه‌ی زانست و زانیاری شاره‌زای بوون و به كرده‌وه‌ش سه‌لماندیان و جیهادیان له سه‌ر كرد، وه بانگه‌واز‌و بانگه‌شه‌شیان هه‌ر بۆ ئه‌وه بوو، پاشانیش كه مردن جێگیر‌و به‌رده‌وام بوون له سه‌ری. جا هه‌ر كه‌سێ له ئه‌هلی كه‌لام وتی: گومانی تێدا نییه كه عیلم و زانیاری پێشین سه‌لامه‌ت و بێوه‌ی تره، به‌ڵام ئێمه شاره‌زاترو توندوتۆڵترو پته‌وترین، ئه‌وه گومڕاو گومڕاكه‌ریشه، به‌ڕاستی به‌و بیروباوه‌ڕه‌ی خراپه‌ی كردووه‌و سته‌می له خۆی كردووه، ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه خوای گه‌وره چی ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووه، یان پێشه‌وایانی پێشین، چونكه به‌ڕاستی خوای گه‌وره خێر‌و چاكه‌ی ته‌نها له‌وه‌دا بۆ ئێمه به ڕه‌وا بینیوه كه شوێن ئه‌وان بكه‌وین و به‌س وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ [التوبة:١٠٠].{خوای میهره‌بان له‌وانه‌ی كه پێشكه‌وتن و یه‌كه‌م كه‌س بوون له ئیسلام بوون و خزمه‌تكردنی ئیسلامدا له كاروانی كۆچكه‌ران و پشتیوانان و ئه‌وانه‌ی كه به ڕێكوپێكی شوێنیان كه‌وتوون، ڕازی بووه‌و ئه‌وانیش له‌و ڕازی بوون} وه هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْأِيمَانِ وَلا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلّاً لِلَّذِينَ آمَنُوا [الحشر:١٠] {ئه‌وانه‌ی كه به شوێن كۆچبه‌ران و پشتیواناندا هاتن (تا كۆتایی دنیا ئه‌مه دوعا‌و نزایانه‌و به‌رده‌وام) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له ئێمه‌و له‌و برایانه‌شمان خۆش ببه كه پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌كانماندا هیچ جۆره بوغز‌و كینه‌یه‌ك مه‌خه‌ره دڵه‌كانمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه ئیمانیان هێناوه} خوا (سبحانه‌وتعالی) ئاوه‌ها سه‌باره‌ت به هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ده‌فه‌رموێت، كه‌چی ئه‌مانه‌ش دێن و ده‌ڵێن: ئێمه‌و ڕێگه‌ی ئێمه مه‌حكه‌مترو پته‌وتره. ئه‌هلی سوننه‌ت هه‌موو كۆن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر مرۆڤی موسڵمان به ئه‌ندازه‌ی كێوی ئوحود زێڕ ببه‌خشێت ناگاته ئاستی یه‌كێكیان یان ناگاته نیوه‌شی، ، وه‌ك له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه وسلم) هاتووه به فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح، كاتێك كه ڕوو به خالیدی كوڕی وه‌لید و هاووێنه‌ی خالید ئه‌فه‌رموێت، كه ئه‌ویش هه‌ر هاوه‌ڵێكه به به‌راورد به‌وانه‌ی كه له پێش ڕزگاركردنی مه‌ككه‌دا موسڵمان بوون، یان ئه‌وانه‌ی كه له چینی پێشه‌وه‌دا بوون له فه‌زڵ و ڕێز‌و پێشه‌نگی له ئیسلامدا. ده‌ی ئیتر ئه‌بێت به به‌راورد به شوێن كه‌وتووه‌كان مه‌سه‌له‌كه چۆن بێت؟ یان ئه‌وانه‌ی كه شوێن ئه‌وانیش كه‌وتوون؟! یان ئه‌وانه‌ی كه له چینه‌كانی پاش ئه‌و سێ سه‌ده‌یه هاتن كاتێك كه قسه‌ی ناڕاست دروست هاته ناوه‌وه‌و و ڕۆچوون له بیدعه‌و كاری داهێنراودا،{وتتجارى به‌م الأهواء، كما يتجارى الكَلَبُ بصاحبه} أبو داود (٤٥٩٧)، و أحمد (٤/١٠٢)، و الحاكم (١/٢١٨)، و الطبراني (١٩/٣٧٦) عن معاوية بن أبي سفيان. {هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیان ڕایئه‌كێشان هه‌روه‌ك چۆن سه‌گ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ملاولادا ڕاپێچ ئه‌كات}، كه له فه‌رموده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه وسلم) هاتووه؟!