دانراوه له‌لایه‌ن: سه‌رباز موحه‌ممه‌د نووسین له پێگه عه‌لمانییه‌کان ده‌مێكه سه‌رنجی ئه‌وه ده‌درێت که چه‌ند برایه‌كی موسوڵمان پێگه عه‌لمانییه‌كانیان كردووه به سه‌نگه‌رو قه‌ڵه‌میان بۆته چه‌ك دژ به‌یه‌كتر شت ده‌نووسن، ئه‌و واقیعه ئیسلامییه‌ی كه‌شێوانرا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له‌ده‌ست چوو، ته‌نها تاوانی كه‌سێك نه‌بوو، به‌ڵكوو هه‌موو پێكه‌وه هه‌ركه‌سه‌و به به‌شێك تاوانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه ئه‌مه بابه‌ت نییه‌و مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینه نییه. به‌ڵام، ئایا ڕاسته که له پێگه عه‌لمانییه‌كان كێشه‌ی نێوان موسوڵمانان باسی لێوه بكرێت و دڵی دوژمنانی دینی پێ خۆشبكرێت؟ دوو به‌ره‌كی ئیمڕۆ له‌نێو موسوڵمانان واقیعه‌و ناتوانرێ ئینكاری لێ بكرێت، بێگومان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و حاڵه‌ته ناخۆشه‌یه كه موسڵمانان پێی تێده‌په‌رِن، دووبه‌ره‌كی هۆكاری په‌رتكردنی توانا‌و هێزه، هه‌ر له‌هه‌مان كاتدا هۆكاری دواكه‌وتنه، پێش كه‌وتن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، وه له هه‌موو بواره‌كانه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌می به یه‌كبوون و ئارامی ده‌ستپێده‌كات، فه‌شه‌ل ده‌ره‌نجامه، ده‌رنجامێكی ئاساییه که له‌رڕێی ئه‌و كۆمه‌ڵ و لایانانه‌یه كه‌ناكۆكن له‌گه‌ڵ یه‌ك، خوای په‌ره‌وه‌ردگار ئه‌م راستییه‌ی پێرِاگه‌یاندووین که ده‌فه‌رموێت: وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ (46) سه‌رپێچی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ره‌و دوو به‌ره‌كی ده‌ڕوات، دوو به‌ره‌كیش به‌ره‌و فه‌شه‌ل بوون ده‌ڕوات، واته: بێده‌سه‌ڵاتی و لاوازی زیلله‌ت .....هتد. واته هه‌ركاتێك له‌ناو كۆمه‌ڵی موسڵمانان دوو به‌ره‌كی بینرا، ئه‌وا به‌ڵگه‌ی سه‌رپێچی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، وه‌هیچ كاتێكیش چاوه‌ڕوانی خه‌یر ناكرێت له دووبه‌ره‌كی، بۆیه سنووركردنی دوبه‌ره‌كی فه‌رزی عه‌ینه و هه‌ركه‌س به‌پێی توانا هه‌وڵی بۆبدات،هه‌ر وشه‌یه‌ك هه‌رنوسینێك هه‌ڵسوكه‌وتێك تاوانباره موسڵمان پێی ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ی دووبه‌ره‌كی، یاخود دووبه‌ره‌كی لێ بپشكوێته‌وه. دوورنییه یه‌كێك بڵێ: رڕاستی ده‌بێت بخرێته ڕوو، وه شاردنه‌وه‌ی ڕاستیش كاری موسڵمان نییه. ئه‌مه‌ش ڕاسته و قسه‌كه دروسته، به‌ڵام ئایا ڕاسته سنووری إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (10) ببه‌زێندرێ و له‌سایت و پێگه عه‌لمانییه‌كان بابه‌ت له‌سه‌ر یه‌كتر بڵاوبكرێته‌وه؟ خوای گه‌وره -سبحانه وتعالی- له‌قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ (118) واته : جگه له‌بڕواداران له خۆتان نزیك مه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه ڕه‌زیلی به هیچ شتێك ناكه‌ن بۆتێك دانی حاڵی ئێوه، وه‌پرِ به‌دڵ ناخۆشی ئێوه‌یان ده‌وێت، ڕق و قین له قسه‌كانیانه‌وه دیاره، وه ئه‌وه‌ی له‌دڵی ده‌یشارنه‌وه گه‌وره‌تره. لێره‌دا وه‌ستان له‌سه‌ر مانای لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وه وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ وه قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ئه‌م سێ خاڵه زۆر گرنگه، زۆر جاریش موسڵمان فه‌رامۆشی ده‌كات. یه‌كه‌م: بێباوه‌ڕان هه‌رچی له توانایاندا بێت پێی هه‌ڵده‌ستن بۆتێكشكاندنی هێزی موسڵمانان، بۆ تۆمه‌ت باركردنیان، بۆشێواندنی ناویان، زیان گه‌یاند پێیان. دووه‌م: پرِ به‌دڵ حه‌ز له ناخۆشیتان ده‌كه‌ن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن بۆ به واقیع كردنی ئه‌م خۆشه‌ویستییه، جا چ شتێك هه‌یه لای ناحه‌زان و دوژمنانی ئه‌م دینه خۆشتر بێت له بینینی موسڵمانان که چه‌ند به‌شن و دژ به یه‌کن؟! سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له دڵیاندایه زۆر گه‌وره تره له‌وه‌ی له قسه‌كانیان یا له‌نووسینه‌كانیاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌و تاوانه‌ی كه بانگه‌وازی دوژمن له‌م قۆناغه ئه‌نجامی ده‌دات له رِۆژنامه‌و میدیاكان و پێگه‌كانیان هاوشانی ئه‌و له‌شكركێشیه‌یه كه ده‌كرێته سه‌ر خاكی موسڵمانان. بۆیه بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له پێگه‌كانی ئه‌وان تاوانه پشتگیری و به‌هێزكردنی سایته‌كانه. مَا كَانَ لِأَهْلِ الْمَدِينَةِ وَمَنْ حَوْلَهُمْ مِنَ الْأَعْرَابِ أَنْ يَتَخَلَّفُوا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ وَلَا يَرْغَبُوا بِأَنْفُسِهِمْ عَنْ نَفْسِهِ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ لَا يُصِيبُهُمْ ظَمَأٌ وَلَا نَصَبٌ وَلَا مَخْمَصَةٌ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَطَئُونَ مَوْطِئًا يَغِيظُ الْكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّ نَيْلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ بِهِ عَمَلٌ صَالِحٌ إِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ (120) لێره‌دا خوای په‌روه‌ردگار -سبحانه وتعالى- باس له‌وه ده‌كات، نه‌هاتووه بۆ خه‌ڵكانێك دوا بكه‌ون له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌كاتی غه‌زاكانی له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رچوون له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) وه له‌پێناو خوای په‌روه‌ردگار مایه‌ی لێ‌خۆش بوونه له تاوانه‌كان. وَلَا يَطَئُونَ مَوْطِئًا يَغِيظُ الْكُفَّارَ پێ له هه‌ر شوێنێك دابنێن ببێته مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی كافره‌كان، وه ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه ناخۆشه‌ی بۆ كافر دروست ده‌بێت به بینینی موسڵمان به‌هێزی و یه‌كرِیزی ده‌بێته مایه‌ی لێبوردنی گوناهه‌كان. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ركارێك دڵی كافران و دڵی دوژمنانی دین خۆش بكات، دوو به‌ره‌كی و لاوازی موسڵمان بگه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ش مایه‌ی گوناهه بۆ موسڵمان. ئه‌وكاته‌ی موسڵمان شت له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌نووسن وه له پێگه عه‌لمانییه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، چه‌نده دوژمنانی ئه‌م دینه پێی دڵخۆش ده‌بن؟! جگه له‌مه‌ش نووسینه‌كه ده‌قۆزرێته‌وه بۆ لێدانی ئیسلام! له هه‌مووش ناخۆشتر ئه‌و كۆمێنته‌یه که له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكی بێباوه‌رِ له‌سه‌ر نوسینه‌كه ده‌نووسرێ و ده‌یكه‌ن به به‌ڵگه‌ی خراپی ئیسلام. (په‌نابه‌خوا) پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (إن من الناس مفاتيح للخير مغاليق للشر وإن من الناس مفاتيح للشر مغاليق للخير فطوبى لمن جعل الله مفاتيح الخير على يديه وويل لمن جعل الله مفاتيح الشر على يديه) ( حديث حسن ) (السلسلة الصحيحة – مختصرة – ج 3 / ص 320 ) واته: خه‌ڵكێك هه‌ن هۆكاری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خه‌یرن و داخستنی ده‌رگای شه‌ڕن ، خۆش حاڵی و به‌هه‌شت بۆ كه‌سێك که خوای په‌روه‌ردگار كردبی به كلیلی ده‌رگای خه‌یرو هاوار و هه‌لاكه‌تیش بۆ یه‌كێك كلیلی شه‌رِی له‌ده‌ستبێت و ده‌رگای شه‌رِ له‌سه‌ر ده‌ست ئه‌و بكرێته‌وه. ئاخۆ چ تاوانێكی گه‌وره‌یه ئه‌وه‌ی به نووسین، یاخود به هه‌ر هۆكارێك له هۆكاره‌كان ببێته مایه‌ی دووبه‌ره‌كی موسڵمانان و ده‌رگای داخراوی شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بكرێته‌وه. (حَدَّثَنَا بِشْرُ بْنُ مُحَمَّدٍ أَخْبَرَنَا عَبْدُ اللَّهِ أَخْبَرَنَا مَعْمَرٌ عَنْ هَمَّامِ بْنِ مُنَبِّهٍ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ إِيَّاكُمْ وَالظَّنَّ فَإِنَّ الظَّنَّ أَكْذَبُ الْحَدِيثِ وَلَا تَحَسَّسُوا وَلَا تَجَسَّسُوا وَلَا تَحَاسَدُوا وَلَا تَدَابَرُوا وَلَا تَبَاغَضُوا وَكُونُوا عِبَادَ اللَّهِ إِخْوَانًا) (صحيح البخاري - ج 19 / ص 8) هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) له‌م فه‌رمووده‌دا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌م شتانه‌ی لێكردوین: یه‌كه‌م: دوركه‌وتنه‌وه له گومانی خراپ. دووه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له (ته‌حه‌سسوس) واته: گه‌ڕان به‌دوای هه‌ڵه‌ی برای موسوڵمانت. سێیه‌م: ته‌جه‌سسوس نه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كتر. چواره‌م: حه‌سودی نه‌بردن به یه‌كتر. پێنجه‌م: پشت له‌یه‌كتر مه‌كرد‌ن. شه‌شه‌م: رِق هه‌ڵمه‌گرن له‌یه‌كتر. حه‌فته‌م: به‌نده‌ی خوا‌و برا بن بۆ یه‌کتر. (صلاح الدين) -رِه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی له سه‌ربێت- ئه‌وه‌ی به یه‌كڕیزی و ته‌بایی بردییه‌وه، له‌دوای ئه‌و به‌دووبه‌ره‌كی زۆربه‌یان دۆڕاند. ئه‌وه‌ی له سایته عه‌لمانییه‌كان به‌ناوى موسوڵمان شت له‌سه‌ر برای موسوڵمانی ده‌نوسێ له‌چه‌ند كه‌سێك ده‌رناچێت. یه‌كه‌م: نه‌فامه به فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) سه‌باره‌ت به یه‌كرِیزی موسڵمانان. دووه‌م: ئاگاداری فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌یه وه ئاگاداری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) به‌ڵام له‌خوا نه‌ترسا‌وه، شاره‌زاییه‌كه‌ی نه‌بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که قه‌ڵه‌م و زمان بپارێزێ له دژایه‌تی کردنی برای موسڵمانی. سێیه‌م: ده‌سته بۆ تێكدانی رڕیزی موسڵمانان. یه‌كخستنی توانا‌و ڕیز، بانگه‌وازی بۆ دینی خوا و ڕوِونكردنه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ڕێكخستنه‌وه‌ی ماڵ و ئه‌ركی شه‌رعی هه‌موو لایه‌كه، ئومێدی ده‌یان و سه‌دان كه‌سانی زیندانه‌كانن، سته‌ملێكراوو مناڵ ودایكی شه‌هیدان چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی له‌م جۆره‌ن.. هه‌روه‌ک نوسینی دژ به‌یه‌كتر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌ی برایه‌تییه، زیاتر قوڵكردنی برینه‌كانن.