دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د - بانگه‌واز بۆ لای خوا پێویستی به‌وه‌یه كه مرۆڤ هه‌موو توانا و كاتی خۆی بۆ بخاته گه‌ڕ و به ئامۆژگاری، كردار، مامه‌ڵه و له‌گه‌ڵ بووندا به‌رده‌وام بێت. - بانگه‌واز ئایینه؛ خوازیاری ئایینیش نییه‌ت و شوێنكه‌وتن و وه‌ستانه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان. - نه‌رمونیانی له هه‌موو كاتێكدا له حیكمه‌ت و دانایی نییه له بانگه‌وازدا هه‌روه‌ك ڕه‌قی و توندوتیژیش به‌و شێوه‌یه. به‌ڵكوو كات و كه‌س و هه‌ڵوێسته‌كه شێوازی گونجاو دیاری ده‌كات. - كار و فه‌رمانی بانگه‌واز له فیقهـ و وردبوونه‌وه‌ی ئه‌حكامی هه‌ره گه‌وره‌یه كه ته‌وحید و یه‌كخواپه‌رستیی خوای گه‌وره‌یه. - حیكمه‌ت و دانایی دائه‌بڕێت به‌سه‌ر: قورئان، سوننه‌ت، ئایین، هه‌ق و ڕاستی. هه‌روه‌ها به‌سه‌ر هه‌موو ڕایه‌كی پێكراو و دروست و به‌جێدا. - حاڵی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ بانگه‌وازدا سێ به‌شن: به‌پیر بانگه‌وازه‌وه دێت و پێی خۆشه و وه‌ری ده‌گرێت، هه‌قی پێ قه‌بووڵه به‌ڵام بێ‌ئاگا و نه‌شاره‌زایه پێی، ملنه‌ده‌ر و دژ و پێچه‌وانه‌یه به هه‌ق.