دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د چینی سێیه‌م: ئائه‌مه‌یه گرفت و كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵیاندا هه‌رچه‌ند به ڕای من گرفتی لاوان له‌گه‌ڵ چینی یه‌كه‌م گرنگتره لای من ئه‌مڕۆ، گرفتمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا گرنگتر و مه‌ترسیدارتره له گرفتی ئه‌وانه‌ی پشتیان له هه‌ق كردووه و دژایه‌تی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وانه‌مان (واته چینی یه‌كه‌م) به حیكمه‌ت و دانایی په‌روه‌رده كرد، له‌گه‌ڵیاندا ژیاین و گرفت و كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر كردن، هه‌مان خه‌م وپه‌ژاره‌ی ئه‌وان خه‌م و په‌ژاره‌ی ئێمه‌ش بوو، به ده‌لیل و به‌ڵگه‌وه به‌ره‌و ڕوویان بوینه‌وه، ئه‌وه به ته‌واوی كاره‌كه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ك وامان لێ هاتبێ كه خۆمان یه‌كلایی كردبێته‌وه بۆ بانگكردن و هێنانی خراپه‌كاران و تاوانباران بۆ ته‌وبه‌كردن و ڕێگه‌ی ڕاست، كه‌سانێكی زۆرمان بۆ بانگه‌واز به ده‌ست هێنابێ، به‌ڵام ئێمه ههڵنهساوین به ئه‌رك و فه‌رمانی سه‌رشانمان به‌رابمه‌ر به‌وانه‌ی كه بۆخۆیان دێن و دڵیان بۆ ئیسلام ده‌كه‌نه‌وه، بۆیان ڕوون بكه‌ینه‌وه: به چی ده‌ست پێ بكه‌ن؟ وه چۆن فێر ببن؟ وه چۆن ببنه بانگخوازو خه‌ڵكی بانگ بكه‌ن؟ ئیتر جاری وایه ئه‌مانه واز لێ دێنین و گوێیان پێ ناده‌ین كه خۆیان مادده‌ی خامن و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره په‌روه‌رده‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و چاكن، ئه‌چینه یه‌خه‌ی كه‌سێكی تر ده‌گرین له تاوانباران و خراپهركان و دڵخۆشین به‌وه‌ی ته‌وبه‌ی كردووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه بێگۆمان ئه‌مه كارێكی زۆر گه‌وره یه‌كێكی تاوانبار‌و دوور له خوا بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی ئیمان وباوه‌ڕ، به‌ڵام نابێ ئه‌مانه سه‌رقاڵمان بكه‌ن و وامان لێ بكه‌ن بیر له‌وانی تر نه‌كه‌ینه‌وه. چونكه به‌ڵێ ئه‌وه كارێكێ زۆر په‌سه‌ندو له جێی خۆیه‌تی كه‌سانی سهرهنگۆو خراپه‌كار بێنه‌وه باوه‌شی ئیمان، به‌ڵام ئه‌وله‌ویات و كاری له‌پێش بۆ ئه‌وانه‌یه وا خۆیان به ویستی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و مه‌به‌ستیانه توێشوی ڕێگه وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێم: گرفتیشمان له‌گه‌ڵ چینی بهرههڵستكارو ملنه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكانێك هه‌ن بانگیان ناكه‌ن بۆ لای خوا، وا گومانیش ده‌به‌ن كه بانگخوازن، مه‌به‌ستیشمان به‌وه ئه‌وانه‌یه كه گومانیان وایه بانگه‌واز بۆ لای خوا ته‌نها ئامۆژگارییه، فێركردنه له مزگهوتاو به‌س، جا ئه‌م جۆره ئامۆژگاریانه ته‌نها كه‌سانێك گوێبیستیان ده‌بن كه له مزگه‌وته‌كانا بن و ئه‌هلی ئیمان بن، بازنه‌و ده‌رسه‌كانی مزگه‌وت ته‌نها ئه‌وانه گوێی ده‌ده‌نێ كه خه‌ریكی زانست و عیلمی شه‌رعی بن. بانگكردنی ئه‌وانه به‌وه نه‌بێت و ناكرێ، به‌ڵكوو ده‌بێ فه‌رمان بده‌ین به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌كاری بكه‌ین له ناو كۆمه‌ڵگادا، به‌ره‌و ڕووی ئه‌وانه ببینه‌وه كه پشتیان له خوا كردووه، بانگیان بكه‌ین بۆ ڕێگای ڕاست، ڕاستیه‌كانیان تێ بگه‌یه‌نین و بۆیان ڕوون بكه‌ینه‌وه، جا ئی وایه بانگیان ده‌كات به‌ڵام له سه‌ر په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌یه‌كی دروست نییه‌و نازانێ چۆنیان بانگ بكات و له كوێوه ده‌ست پێ بكات، كه‌واته چۆن بانگیان بكه‌ین؟ ده‌بێ به باشترین و چاكترین شێوه گفتوگۆ‌و موجاده‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، نه‌ك هه‌ر به گفتوگۆ‌و موجاده‌له‌ی باش به ته‌نها، به‌ڵكوو به‌وه‌ی كه باشترین و چاكترین جۆر‌و شێوازه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌رباری خاوه‌ن كتێبه‌كان پێمان ده‌فه‌رموێت: وَلا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ [العنكبوت:46] ئه‌وانه كه ده‌ڵێن: عیسا كوڕی خوایه، عوزه‌یر كوڕی خوایه، ئه‌وانه‌ی خوا له ههقیاندا ده‌فه‌رموێت: اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَاباً مِنْ دُونِ اللَّهِ )[التوبة:31]. جا ئه‌و ملنه‌ده‌رو بهرهههڵستكارانهش كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئومێد‌و ته‌ماعی ئه‌وه‌ت پێیان نییه كه ڕێگه‌ی هه‌ق بگرن و بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام به بانگكردنیان و ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان بۆیان خوا له خۆت ڕازی ده‌كه‌یت و به‌ڵگه‌یان له سه‌ر داده‌نێیت بۆ قیامه‌ت، ده‌یسه‌لمێنێ بۆیان كه تۆ له سه‌ر هه‌ق و ڕاستیت، بۆیان ڕوون ده‌كه‌یته‌وه كه ئه‌وانه له سه‌ر گومڕایی و سه‌رلێشێواوین. چۆن بانگیان ده‌كه‌یت بۆ لای خوا؟ بانگیان ده‌كه‌یت بۆ لای خوا به موجاده‌له‌و گفتوگۆ به باشترین و چاكترین شێوه، پێیان ده‌ڵێیت: وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَى هُدىً أَوْ فِي ضَلالٍ مُبِينٍ [سـبأ:24] فه‌رموو ئه‌وه‌ی پێته بیهێنه، لێم ڕامه‌كه فه‌رموو چیت پێیته با موناقه‌شه‌و گفتوگۆ بكه‌ین، له یه‌كتری تێ بگه‌ین تا له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه -به یارمه‌تی خوا- بگه‌ینه حه‌ق و ڕاستی كه هه‌ردووكمان به دوایدا عه‌وداڵین. ئی وایه دێت و پێت ده‌ڵێ: ئه‌وه حه‌رام نییه، ده‌ڵێی: حه‌رام ئه‌وه‌یه خوا حه‌رامی كردبێ و حه‌ڵاڵیش ئه‌وه‌یه خوا حه‌ڵاڵی كردبێ، گوێ له فه‌رمووده‌ی خوا سبحانه‌وتعالی بگره، گوێ له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بگره، ئیتر به‌ڵگه‌كانی حه‌رام بوونی ئه‌و مه‌سه‌له‌ی به ته‌واوی بۆ ڕوون ده‌كه‌یته‌وه‌و و پاشانیش زه‌ره‌و زیانه‌كانی ده‌خه‌یته پێش چاوی، توڕه‌بوون و غه‌زه‌بی خوا بۆ كه‌سێك كه ئه‌نجامی ده‌دات. پێت ده‌ڵێ: نه‌خێر، ئه‌وه دروسته، ئه‌وه زانایان ڕاجوداییان هه‌یه تێیدا، ئێوه توندڕه‌و و وشك وبێكهڵكن، ده‌كه‌وێته موجاده‌له له‌گه‌ڵتاو تۆش به باشترین شێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت و هه‌ڵه‌و ناته‌واویه‌كانی بۆ ڕوون ده‌كه‌یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر له یه‌كه‌مجاردا لێی توڕه بویت و به ڕوویا ههڵشاخایت، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ت دۆڕاند‌و به هیچ جۆرێك بۆت نایه‌ته‌وه سه‌ر ڕێگه‌و به قسه‌ت ناكات. جا كه‌واته ده‌بێ به باشترین شێوه بێ، ئه‌گه‌ر بانگه‌واز بۆ لای خوا به به‌رچاوڕۆشنی و دانایی و حیكمه‌ته‌وه بوو، وه به‌پێی حاڵ و بارودۆخی خه‌ڵكی بوو، وه به‌پێی هه‌ڵوێستیان بوو له بانگه‌واز، هه‌ر كارێكت له شوێنی خۆی دانا، وه هه‌ر وشه‌یه‌ك یان ئامۆژگاریه‌ك یان كارێكت له شوێنی دروستی خۆی دانا، وه سه‌یری كار‌و كرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رت (صلی الله علیه وسلم) كرد، وه زانیت كه ژیانی هه‌ر هه‌مووی بانگه‌واز بووه بۆ لای خوا، وه له هه‌موو بارودۆخه‌كانی ژیانیدا بانگخوازی ڕێگه‌ی خوا بووه، وه پێشه‌نگ و سهرقافڵهت بوو له هه‌موو كاره‌كانتا، ئه‌وه خوا ده‌ستگیرۆیت ئه‌كات تاكو نه‌رم ونیان بیت و بزانیت له كۆیدا به كاری دێنیت، وه له كۆێدا به‌ڵگه‌كانی سوننه‌ت و ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له شوێنی دروستی خۆیاندا داده‌نێیت، جا ئیتر ئه‌و كاته به‌م شێوه‌یه باشترین ڕێگه‌ی بانگه‌واز شاره‌زا ده‌بیت و ده‌بیته بانگخوازێكی سه‌ركه‌وتوو له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا. داواكارین له په‌روه‌ردگار كه ئێمه‌و ئێوه‌ش بگێڕی له‌وانه‌ی ڕێنومایی كردوون بۆ ئه‌م كاره پیرۆزه، بهرچاوڕۆشنمان بكات به ئایین و بانگه‌وازه‌كه‌مان، ئامین. و الحمد لله رب العالیمن.