دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د چینی دووه‌م له خه‌ڵكی: ئه‌وه‌یه كه هه‌ق و ڕاستییه‌كان ده‌زانێت و ڕێگر نییه بۆی، به‌ڵام بێئاگایه لێی. ئه‌مه‌ش به حیكمه‌ت و دانایییه‌وه بانگی ئه‌كه‌ین بۆ لای خوا. دێیته لای و پێی ده‌ڵێیت: برای شیرینم، ئه‌مه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه و خۆشت ده‌زانی كه حه‌رامه؛ گومانم وا نییه كه كه‌سێكی وه‌ك تۆ ئه‌م كاره بكات و شتی وای لێ بوه‌شێته‌وه، تۆ ئاوایت و ئاوایت، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ [النحل: ١٢٥]. ده‌ی با ئامۆژگارییه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی جوان و به‌جێ بكه‌ین. به شێوازێ ئه‌و قسه و وتانه‌ی ده‌یانڵێین، پاڵفته‌یان بكه‌ین و تێ‌یان بڕوانین پێش وتنیان و شیرین‌ترین و جوانترین وته و شێواز هه‌ڵبژێرێن بۆ ده‌ربڕینیان. به شێوه‌یه‌ك دڵی ڕاكێشین و غیره‌تی ئیمان له دڵیدا بورووژێنین؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت: ئێمه ئومێدی ئه‌وه‌مان به تۆ بوو بانگخوازی ڕێگه‌ی خوا بیت و خه‌ڵكی به‌هۆی تۆوه واز له خراپه‌كاری بێنن، كه‌چی خۆت ئه‌وه ئه‌كه‌یت؟ تۆ ئومێدی ئه‌وه‌ت لێ ده‌كرا كه هه‌ڵسی به ئه‌ركی هیدایه‌ت و ڕێنموونیی خه‌ڵكی، خۆت لاده‌ده‌یت و له ڕێی ون ده‌بیت، تۆ خۆت ئه‌و كاره ده‌كه‌یت؟ تۆ ئه‌و هه‌موو زانست و عیلم و زانیارییه‌ت هه‌یه، ئه‌و كاره بیدعی و داهێنراوه ده‌كه‌یت –به نموونه- یان هاوڕای ئه‌نجامدانی ئه‌و بیدعه و داهێنراوانه‌یت؟! جا ئیتر تۆ به‌م قسانه، ئه‌یورووژێنیت و ئیمان له دڵیدا ده‌ڕوێنیته‌وه؛ ده‌بینیت به‌م قسانه وای لێ ده‌كه‌یت كه به‌ره‌و ڕووت بێت و په‌شیمان بێته‌وه و داوای لێبوردن له خوا بكات. حاڵه‌تی زۆر هه‌ن له‌م جۆره كه بانگخوازان له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و دووباره ده‌بێته‌وه.