دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د حیكمه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره كه‌سانه ئه‌وه‌یه كه نه‌رم و نیان و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یی بیت له‌گه‌ڵیاندا؛ زۆر به‌جوانی و له‌سه‌رخۆیی هه‌ق و ڕاستییه‌كانیان بۆ ڕوون بكه‌یته‌وه؛ كهمكهم و هێواش و له‌سه‌رخۆ تێ‌یان بگه‌یه‌نیت. هه‌روه‌ها له حیكمه‌ت و دانایییه -له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه‌دا وا به‌ره‌و ئیسلام هاتووه- كه تۆ جارجار ڕه‌قی بنوێنیت له‌گه‌ڵیدا با خۆشه‌ویست و دڵسۆز و سووریش بێت له‌سه‌ر بانگه‌واز و به‌پیره‌وه‌هاتنی، ئه‌ویش له قۆناغی په‌روه‌رده‌یی و تاكوو به‌ته‌واوی ڕای بێنیت و په‌روه‌رده‌ی بكه‌یت. سه‌یری پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ كه‌سه‌ی له جه‌نگی ته‌بوك دواكه‌وتن، چی به كه‌عبی كوڕی مالیك وت؟ كه‌عب كه یه‌كێك له‌وانه بوو كه له په‌یمانی عه‌قه‌به به‌شداری كردبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و دوانه‌ی تریش كه له‌گه‌ڵیدا بوون ئاماده‌ی به‌در بوون، ئه‌وانه‌ی پێیان وترا: اعملوا ما شئتم فقد غُفر لكم البخاري (٢٨٤٥، ٢٩١٥)، مسلم (٢٤٩٤) عن علي بن أبي طالب. له‌گه‌ڵ ئه‌م پله‌وپایه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌م پێ قاییمییهدا له ئایین و ته‌قوا و خواناسی كه هه‌یانبوو، ئه‌و تۆڵه و سزایه هاته خواره‌وه بۆ سه‌ریان، سزای زۆر توند؛ به‌سه بۆ توندیی سزاكه خوا (سبحانه وتعالی) بفه‌رموێت: حَتَّى إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنْفُسُهُمْ وَظَنُّوا أَنْ لا مَلْجَأَ مِنَ اللَّهِ إِلَّا إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ [التوبة: ١١٨]. تۆڵه‌یه‌كی ئێجگار توندوتیژ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شته‌كییه پاساوهێنهرهكان له‌گه‌ڵ دوڕووه‌كان هاتن و وتیان: سوێند به خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، سوێند به خوا؛ سوێندی درۆیان خوارد لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و كه‌وتنه پاساوهێنانه‌وه تاكوو ده‌رباز ببن له تۆڵه و سزای دواكه‌وتنیان له جه‌نگه‌كه. پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) پاساوه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت و ده‌ڕۆن و ده‌رباز ده‌بن. كوا سزا و تۆڵه بۆ ئه‌وان؟ بۆچی له‌و كاته‌دا نه‌هاته سه‌ر ئه‌وانیش؟ ئا ئه‌مه‌یه حیكمه‌ت و دانایی. ئه‌و گه‌نجه ڕاسته‌ی بانگه‌وازی حه‌قی ناسیوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ری، ئه‌گه‌ر كارێكی خراپی ئه‌نجام دا، ئه‌وه تۆ ڕه‌ق ده‌بی له‌گه‌ڵیدا، نه‌ك ڕهقبوونێك دووری بخه‌یته‌وه به‌ڵكوو ڕهقییهك ببێته ئامۆژگاری بۆی و جارێكی تر تووشی هه‌ڵه‌ی وای نه‌كاته‌وه. چونكه تۆ زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ت كردووه كه ئه‌م كه‌سه به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییه‌ی تۆوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیمان به یارمه‌تیی خوا. چونكه ئه‌تزانی كه له‌وه‌وپێش چه‌ندێ خاوه‌ن ئیمان بووه و تا چ ڕاده‌یه‌ك پابه‌ند بووه به ئیسلامه‌وه و باش ئه‌زانیت كه ڕهقبوونت له‌سه‌ری و پێوتنت پێی كه تۆ له هه‌ڵه‌دایت و من هه‌رگیز گومانی وام نه‌بوو ئه‌و كاره بكه‌یت، ئیتر به‌م شێوه له ڕوانگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه پێی ده‌ڵێی. ئه‌مه وای لێ ده‌كات بترسێ و بله‌رزێ و بشلهژێ، چونكه كه‌وتۆته كارێكی زۆر گه‌وره‌وه و هه‌ڵه‌یه‌كی ترسناكی ئه‌نجام داوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ لاوازه یان كه‌سێكه له سه‌ره‌تای بانگهوازدایه، ئه‌وه پێی ده‌ڵێیت: په‌شیمان ببه‌وه و بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای خوا و جارێكی تر كاری وا مه‌كه. ئه‌م جۆره شێوازه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه‌دا له حیكمه‌ت و دانایییه.