دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د لایه‌نێكی دیكه له حیكمه‌ت كه زۆرجاران بانگخوازان له‌م لایه‌نانه بێ ئاگان و له بیریان ده‌چێته‌وه كه ئه‌مه‌ش له حیكمه‌ت و داناییه: كاتێك تۆ ئه‌م كه‌سه بانگ ده‌كه‌یت، كاتێك په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌یت، ئه‌وه تۆ پێویستت به دوو جۆر له ماڵه هه‌یه له‌گه‌ڵیدا: به نه‌رم و نیانی و لێبورده‌یی، وه ڕه‌قی و توندوتیژی، زۆرێك له بانگخوازان ئه‌م لایه‌نه نازانن و بێ ئاگان لێی، به‌ڵكوو وا گومان ده‌به‌ن كه حیكمه‌ت و دانایی ته‌نها بریتییه له نه‌رم و نیانی، وا ده‌زانن كه حیكمه‌ت ته‌نها مانای دڵنه‌وایی و نه‌رم و نیانی و له سه‌رخۆیی ده‌گه‌یه‌نێ، جا ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رچاوو گه‌وره‌یه، به‌ڵكوو حیكمه‌ت مانای وایه كه نه‌رم و نیانی و له شوێنی خۆی دابنێی و توند‌و تیژیش هه‌روه‌ها له شوێنی خۆی، هیچ كامیان فه‌رامۆش نه‌كه‌یت و له بیری نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر له كاتی ئامۆژگاری و سه‌ركۆنه‌كردنی مناڵه‌كه‌تدا به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی چاكه له‌گه‌ڵیدا جوڵایتهوه ئه‌وه حیكمه‌ت و داناییه. جا ئه‌گه‌ر ئه‌م منداڵه گه‌وره بوو، پاشان چه‌ند جارێك هه‌ر فێرت كرد‌و فێرت كرده‌وه، به‌ڵام بێ سوود بوو، كاری ناجۆرو ناله‌باری ئه‌نجام ئه‌داو تۆش له‌وه‌و پێش هۆشداریت پێ دابوو ئاگادارت كردبۆوه، ئه‌گه‌ر هات و له سه‌ر ئه‌مه لێت دا. ئه‌مه له حیكمه‌ت و داناییه، نابێ هه‌روا به‌ری بۆ به‌ره‌ڵا یكهیت و چی ده‌كات به ئاره‌زووی خۆی بیكات، جا لێدان له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌شێكه له حیكمه‌ت. حیكمه‌ت له‌م حاڵه‌تانه‌دا ئه‌وه‌یه كه سزای بده‌یت تا هه‌ست به هه‌ڵه‌ی خۆی بكات وبگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ق و هه‌روا جڵه‌وی بۆ شل نه‌كه‌یت، جا جاری وایه حیكمه‌ت و دانایی له سزا‌و لێدان و سهركۆنهكردندا خۆی ده‌بینێته‌وه. كه‌واته حیكمه‌ت و دانایی ئه‌وه نییه كه هه‌میشه و به‌رده‌وام نه‌رم و نیان بیت، به‌ڵكوو ده‌بێ بۆ هه‌ر كاتێك هه‌ڵوێستی خۆیت هه‌بێت و به‌پێی ئه‌و ڕووداوه مامه‌ڵه بكه‌یت.