دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د به‌ڵام له په‌یڕه‌وی بانگه‌وازدا ئه‌وه ده‌بینین كه ئایه‌ته‌كه جۆره‌كانی خه‌ڵكی ڕوون كردۆته‌وه. یان حاڵه‌ته‌كانی بانگه‌واز به‌پێی حاڵ و ئه‌حواڵی خه‌ڵكی. ه‌و كه‌سانه‌ی كه بانگخوازان له‌گه‌ڵیان دێنه گفتوگۆ‌و بانگیان ده‌كه‌ن بۆ ئیسلام له سه‌ر سێ به‌شن: كه‌سێكه بانگه‌وازی خۆش ده‌وێت و ڕازییه پێی. چینی یه‌كه‌م: بانگه‌وازی خۆش ده‌وێت و هاوڕایه له‌گه‌ڵتاو پێی ڕازییه، ئه‌یه‌وێ بگاته ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره سبحانه وتعالی، ده‌یه‌وێ له سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست به‌رده‌وام بێ و له‌گه‌ڵتا هه‌نگاو بنێ و بگاته مه‌به‌ست، ئه‌مه چینه هه‌ر ده‌بێ به به‌رده‌وام بانگیان بكه‌یت بۆ لای خوا، نه‌ڵێیت: ئیتر ته‌واو، فێری فاتحه‌و چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمووده‌یه‌كم كرد‌و ئیتر وازی لێ بێنی، به‌ڵكوو ده‌بێ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بیت و وازی لێ نه‌هێنی. موافقی هه‌ق و ڕاستییه به‌ڵام بێ ئاگایه لێی. چینی دووه‌م: ئه‌وه‌یه كه هاواڕایه له‌گه‌ڵتا له سه‌ر هه‌ق، ئه‌وه‌ی تۆ باوه‌ڕت پێیه‌تی ئه‌ویش باوه‌ڕی پێیه‌تی، پێچه‌وانه‌ت ناكات له‌وه‌ی كه بانگی بۆ ئه‌كه‌یت، به‌ڵام له حاڵی بێ ئاگاییدایه، هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی زاڵ بوون به‌سه‌ریداو ناتوانێ لێیان ده‌رباز بێ، یان پشت ده‌كاته ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌وی بۆ بانگ ده‌كه‌یت و ناتوانێ بێته پێشێ. دژایه‌تی هه‌ق ده‌كات و ملهوڕه‌و دژ‌و پێچه‌وانه‌یه به‌وه‌ی تۆ ئه‌وی بۆ بانگ ده‌كه‌یت. چینی سێیه‌م له‌خه‌ڵكی: ئه‌و چینه‌ن كه ملهوڕو خۆبه‌زلزانن و دژ‌و پێچه‌وانه‌ی بانگه‌وازی تۆن، كاتێ بانگیان بكه‌یت بۆ لای خوا سبحانه‌وتعالی، هه‌میشه به ڕووتا هه‌ڵده‌شاخێنه‌وه‌و دژایه‌تیت ده‌كه‌ن. ئیتر جگه له‌م سێ چینه پۆلێنی تر نییه بۆ خه‌ڵكی سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی خوا، جا ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه، بۆی ڕوونكردوینه‌ته‌وه كه چۆن به‌پێی حاڵی هه‌رچین و توێژێك ئێمه خه‌ڵكی بانگ بكه‌ین و ده‌فه‌رموێت: ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ [النحل:١٢٥ حیكمه‌ت و دانایی له‌گه‌ڵ كێ؟ حیكمه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه مه‌به‌ستی هه‌قه، شوێنكه‌وته‌یه‌تی و به دوایدا وێڵه، خێرا‌و به په‌له به‌ره‌و ڕووی دێ، ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌وڕووت دێت و ده‌ترسێ له سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی خوا‌و مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوایه، ئه‌مه به حیكمه‌ت و دانایی و كاربه‌جێی بانگی ده‌كه‌یت، به حیكمه‌ت فێری ده‌كه‌یت و ده‌رسی داده‌ده‌یت. ئه‌گه‌ر هات و ویستی له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ عیلم و زانیاری فێر ببێت تا ببێته بانگخوازی ڕێگه‌ی خوا، ئا لێره‌دا حیكمه‌ت ئه‌وه‌یه كه به زانست و زانیارییه بچووكه‌كان ده‌ستپێ بكه‌یت له‌گه‌ڵیدا پێش زانسته گه‌وره و قووڵه‌كان؛ به شته بنچینه‌یی و پێویسته‌كان ده‌ستپێ بكه‌یت پێش ورده‌كاری و به‌شبه‌شه‌كاندا و كامه زۆر گرنگ و به‌هه‌ند و پێویسته فێری بكه‌یت پاشان ئینجا ئه‌وانی تر و به پله‌پله له‌گه‌ڵیدا هه‌نگاو بنێیت و به‌و شێوه‌یه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له لایه‌نه‌كانی حیكمه‌ت و دانایی له بانگه‌وازدا.