دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د سه‌یری ئه‌م ته‌واوكاری و ڕێك‌و پێكیه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر زه‌ین و بیروهۆش و كاره‌كانمان له ئاستی تێگه‌یشتن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م شێوازه جوانه‌دا بێ، ئه‌وكاته ده‌بێ حاڵی بانگه‌واز بۆ لای خوا چۆن بێت و به چ ئاڕاسته‌یه‌كی دروستا هه‌نگاو بنێ؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زانا‌و موفتیه‌ك نه‌بوو، فه‌توا بۆ خه‌ڵكی بدات له كاروباری بانگهوازداو، پاشان بڕواته ماڵه‌وه لێی پاڵ داته‌وه، خه‌ڵكیش چۆنیان حه‌ز لێ بوو به‌و شێوه له فه‌تواكه تێ بگه‌ن و ئاوه‌ها جێ به‌جێی بكه‌ن، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ڕێ‌و شوێن و شێوازی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) نه‌بووه، وه هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی نه‌بوو، ڕێ و شوێن و نه‌خشه بكێشێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌كان بكات، یان سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌نگ نه‌بووه نه‌خشه‌ی جه‌نگ و چۆنیه‌تی جه‌نگ دابنێ، پاشان فه‌رمان بدات به سوپاكه جێ به‌جێی بكه‌ن وكاره‌كه ته‌واو ببێ. به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌م حاڵه‌تانه‌و له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی ژیانیدا بانگخواز بوو بۆ لای خوا، یان یادی خوای كردووه، ته‌نانه‌ت كاتێك هه‌ڵئه‌سا بۆ شه‌ونوێژ هه‌مووی ده‌عوه‌و بانگه‌واز بوو، هاوه‌ڵه‌كانی فێری چۆنیه‌تی بانگه‌واز ئه‌كردو ده‌رسی دائهدان، فێری ئه‌كردن چۆن توێشوو بخه‌ن له بانگه‌وازیان بۆ لای خوا‌و چی بكه‌ن و به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م بانگه‌واز بگه‌یه‌نن. له به‌ر ئه‌مه پێویستمان به‌وه نییه كه بڵێین: چۆن بانگه‌واز بكه‌ین بۆ لای خوا؟ وه لێره‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر بنچینه‌یی تێ ئه‌گه‌ین له فیقو ورده‌كانی بانگه‌وازدا، ئه‌ویش كه بانگه‌واز بۆ لای خوا، ده‌بێت هه‌موو كاتی مۆرڤی بانگخواز بگرێته‌وه، وه بانگه‌واز بۆ لای خوا پێویستی به‌وه‌یه كه هه‌رچی هێزو توانات هه‌یه بیخه‌یته كار‌و خاڵی بكه‌یته‌وه، كاتت، ژیانت، تێكۆشانت، ده‌بێ هه‌مووی له پێناوی بانگه‌وازدا بێت و بۆ بهجێهانانی ئه‌و بێت. ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و كاتانه‌ی لێمان زیاده دامان به بانگه‌واز ئه‌وه دیاره ههڵنهساوین به كاری بانگه‌واز، سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ناهێنین، پێمان ناوترێ بانگخواز، وه ناتوانین پێناسه‌ی بانگخواز ببڕین به‌سه‌ر خۆمانداو له ڕیزی ئه‌واندا بین. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه مرۆڤ واز له كار‌و پیشه‌كه‌ی بێنێ هه‌ر چییه‌ك بێت! سه‌یری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بكه‌ن، سه‌یری هاوه‌ڵه‌كانی بكه‌ن، وازیان له كار‌و پیشه‌ی خۆیان نه‌هێنا، به مانای وازهێنانی ته‌واو له دنیا‌و په‌یوه‌ندی كردنیان به ئه‌هلی سوففهوه، ئه‌وه‌یان نه‌كرد، به‌ڵكوو هه‌ریه‌ك به پیشه‌و كاری خۆیه‌وه خه‌ریك بوو، به‌ڵام بازرگان له بازرگانیه‌كه‌ی خۆیدا بانگخواز بوو بۆ لای خوا، شه‌ڕكه‌ر له سوپادا بانگخواز بوو بۆ لای خوا، قوتابی عیلم له زانست و زانیاریهكهیدا به‌و شێوه‌یه، هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌ڵسا به به‌جێهێنانی مافی خێزان و ماڵ و منداڵی چه‌نده‌ی خوا به‌سه‌ریدا ڕشتبوو، به‌ڵام كاری دنیایی تاكه مه‌به‌ستیان نه‌بوو، به‌ڵكوو كردبوویانه پێگه‌یه‌ك بۆ بانگه‌واز و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام، هه‌ر یه‌ك به‌پێی خۆی و له شوێن و جێگه‌ی خۆیدا بانگخوازێك بوو بۆ لای خوا. جا كێ له پێشتره له‌وان به‌وه؟ هیچ كه‌سێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه ڕێگه‌و شێوازیان بوو له بانگه‌وازدا، بانگه‌واز بۆ لای خوا گیان و هه‌ست و ژیان و هه‌موو مه‌به‌ستیان بوو، هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه‌یان نه‌بوو جگه له‌وه، به‌ڵكوو كاتێ هه‌ندێكیان وتیان: به‌ڕاستی خوا ئایینه‌كه‌ی خۆی به ده‌رخست، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی عه‌زیز و به ده‌سه‌ڵات كرد، جا ئیتر بڕۆشتینایهوه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆمان، بۆ لای مه‌ڕو ماڵات و زه‌وی و زاری خۆمان، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی هێنایه خواره‌وه: وَلا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ وَأَحْسِنُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ [البقرة:١٩٥] هه‌روه‌ك ئه‌بو ئه‌یوب ته‌فسیری كردووه خوا لێی ڕازی بێ، جا پشت هه‌ڵكردن له جیهادو بانگه‌وازو خه‌ریك بوون به گشت وكاڵ و ماڵ و مناڵه‌وه، ئه‌وه خۆخستنه ناو چاڵ و تێداچوونه. ئه‌وه‌ی داواكراوه لێمان ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه بانگخوازی ڕێگه‌ی خوا بین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توێشوی دنیامان بخه‌ین، هه‌ستین و هه‌ق و مافی خۆمان به‌سه‌رمانه‌وه، مافی ماڵ و كه‌س و كارمان، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی بانگه‌واز بۆ لای خواوه. هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك هۆكاره‌كانی بانگه‌واز له یه‌كتر جیاكرانه‌وه، كاتێك بانگخوازانی لای خوا وایان لێ هات هه‌ر یه‌ك تایبه‌تیه‌كی هه‌بوو ئیتر له‌وه ده‌رنه‌ده‌چوو، كاتێك زانا‌و موفتی علیم وزانست و فه‌توای پێ بوو، به‌ڵام نه‌یده‌زانی په‌روه‌رده بكات و كه‌سی بۆ په‌روه‌رده نه‌ده‌بوو، فه‌رمانی نه‌ده‌كرد به چاك‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌ی نه‌ده‌كرد، له‌گه‌ڵ واقعی و ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌یدا نهدهژیاو ئاگای لێیان نه‌بوو، هه‌ر خه‌ریكی ناو كتێب و فه‌توا دان بوو، ئه‌و كاته ناته‌واوی هه‌ره‌گه‌وره ڕووی كرده ئه‌م ئوممه‌ته، زۆر جێگه‌ی داخ و كه‌سه‌ره، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێ له بانگخوازانی گه‌نج و لاو بونه توانا‌و هێزێكی به‌رده‌وام و چالاك كه شه‌وو و ڕۆژ هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه ده‌ده‌ن، به‌ڵام به بێ شاره‌زایی تێگه‌یشتن له عیلم و زانست‌دا، به بێ به‌رچاوڕۆشنی له كاره‌كاندا. ئیتر ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بهربومێكی ته‌واو به‌رهه‌مدار نییه، ئه‌گه‌ر له بیدعه‌و داهێنراوهكانیش سه‌لامه‌ت بێ، ئه‌وه بێگۆمان له ناته‌واوی په‌روه‌رده‌یی سه‌لامه‌ت نابێ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ [يوسف:١٠٨]، وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ [فصلت:٣٣]. ئینتیماو خۆوهپاڵدان بۆ بانگه‌واز كارێكی زۆر گرنگه، ئینتیمام بۆ لای كێ بێ له بانگهوازهكهمدا؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه بانگه‌واز بۆ لای خوا بكه‌م ئه‌وه كارێكی سروشتییه كه ده‌بێ ئینتیمام بۆ ئیسلام بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ [فصلت:٣٣]، دوژمنایه‌تی و دۆستایه‌تی كه‌س ناكه‌ین ته‌نها بۆ ئیسلام و له به‌ر ئیسلام نه‌بێت، به‌ری بوون و دووركه‌وتنه‌وه‌ی ته‌واو له موشریك و هاوه‌ڵگیران، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ [يوسف:١٠٨] هه‌روه‌ك ئیبراهیم له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆی كردی، وه هه‌روه‌ها وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆیدا كردی، وه هه‌روه‌ك ئه‌مه ڕێگه‌ی بانگخوازانه له هه‌ر كات و شوێنێكدا بن. ئینتیماو خۆپاڵدان ته‌نها بۆ ئیسلام و موسڵمانانه به گشتی، ئه‌م ئینتیمایه كورت ههڵناهێنینهوه له كۆمه‌ڵێك یان تایهفهیهكدا، چونكه ئه‌و كاته ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته پارتایهتیهكی قێزه‌ون و په‌رته‌وازه‌یی و خۆخه‌ریك كردن به ده‌مارگیری و كێشه له نێوان بانگخوازانداو ئیتر مه‌به‌ست و ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه فه‌رامۆش ده‌كرێت و له بیر ده‌چێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی نییه‌ت و مه‌به‌ستی مرۆڤ فاسدو خراپ ده‌كات، ئیراده‌و ویستی تێك ده‌دات، كاتێكیش ویست و ئیراده تێك چوو، بچوكترین له‌كه‌و لێڵی له ئیخلاس و دڵسۆزیدا دروست بوو، بێگومان ئه‌و كاته كاره‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌و خراپ ده‌بن، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ڕوپامایی ڕوو له بانگخواز بكات، یان هه‌واو ئاره‌زوو ده‌مارگیری خۆی تێكه‌ڵ به بانگه‌وازه‌كه‌ی بكات، ئه‌وه‌نده بانگه‌وازه‌كه شكست ده‌خوات و بانگخوازان په‌رت و جیاواز ده‌بن.