دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د بیر له‌م دوو وشه‌یه بكه‌ینه‌وه: دوو وشه‌ن ئه‌گه‌ر به دوایاندا گه‌ڕاین له زمانی عه‌ره‌بیدا، نابینین هیچ وشه‌یه‌كی دیكه وردتر‌و ڕۆشنتر بێ له‌و مانایه‌ی كه ده‌یگه‌یه‌نێن (له سه‌ر به‌سیره‌ت) و (حیكمه‌ت و دانایی) جا ئه‌مه دوو وشه‌یه چی ئه‌گه‌یه‌نن و چ مانایه‌كی به‌رزیان له دووتوێی خۆیاندا حه‌شار داوه؟ به‌سیره‌ت: مانای علیم و زانسته، جا ئایا ده‌گونجێ كه‌سێكی نه‌فام و نه‌زان به خاوه‌ن به‌سیره‌ت وه‌سف بكرێ؟! یان هه‌ر كه‌سێكی هیوابڕاوی داماو وه‌سف بكرێ به‌وه‌ی كه خاوه‌ن به‌سیره‌ته؟! یان كه‌سێكی هه‌ڵه‌شه وه‌سف بكرێ به‌وه‌ی خاوه‌نی به‌سیره‌ته؟! وه به‌سیره‌ت هه‌روه‌ها مانای جێگیری و به‌رده‌وامی ده‌گه‌یه‌نێ، وه به‌سیره‌ت به مانای حیكمه‌ت و دانایشی هاتووه، وه حیكمه‌تیش هه‌روه‌ها كه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر به‌سیره‌ت، حیكمه‌ت پێناسه نه‌كراوه، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره ئامۆژگاری جوانی وه‌سف كردووه، وه موجاده‌له‌و گفتۆگۆ به باشترین وچاكترین شێوه وه‌سف كردووه، باشتره له‌وه‌ی كه چاك بێت به‌ڵكوو به چاكترین شێوه، به‌ڵام حیكمه‌ت و دانایی وه‌سف نه‌كردووه، هه‌روه‌ها به‌سیره‌تیش وه‌سف نه‌كراوه له ئایه‌ته‌كه‌دا، چونكه وشه‌كه له زاتی خۆیدا به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌گه‌یه‌نێ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رچ ناته‌واوی و كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بوو ئه‌وه ئه‌و كاره له‌سه‌ر به‌سیره‌ت نییه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌كه‌و ناته‌واویه‌ك هه‌بوو له شێوازی بانگه‌وازدا ئه‌وه به حیكمه‌ت و دانایی نییه. وشه‌ی حیكمه‌ت دائه‌بڕێ به‌سه‌ر: ١. قورئان. ٢. دائه‌بڕێ به‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا. ٣. دائه‌بڕێ به‌سه‌ر دیندا. ٤. دائه‌بڕێ به‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا. ٥. دائه‌بڕێ به‌سه‌ر هه‌موو كار‌و ڕاو بۆچونێكی ڕاست و دروستدا. هه‌روه‌ك هه‌موو كرده‌وه‌و هه‌ڵس و كه‌وتێكی باش و چاك خاوه‌نه‌كه‌ی پێ پێناس ده‌كرێت به‌وه‌ی كه كاره‌كه‌ی له سه‌ر به‌سیره‌ت و به‌رچاوڕۆشنیه، له سه‌ر به‌ڵگه‌و شاره‌زایی و وریاییه له كاره‌كه‌یدا. كه‌واته هه‌رده‌بێ له سه‌ر به‌سیره‌ت و به‌رچاوڕۆشنی بێ. پاشان فه‌رمووی: أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي [يوسف:١٠٨] یه‌كسانه: من و ئه‌وانه‌ش كه شوێنم كه‌وتوون، یان به مانی گشتی ئایه‌ته‌كه به‌پێی وه‌ستان له‌سه‌ری، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بانگه‌واز ده‌بێ له سه‌ر به‌سیره‌ت بێ، یان بانگه‌واز له سه‌ر به‌سیره‌ته، یان من و ئه‌وانیش كه شوێنكه‌وته‌من له سه‌ر به‌سیره‌ت و به‌رچاوڕۆشنین، هه‌ردوكیشیان سه‌رئه‌كێشن بۆ یه‌ك مانا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه شوێنكه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بانگه‌شه ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه له به‌سیره‌ت و حیكمه‌ت و دانایی و به‌رچاوڕۆشنی. لێره‌دا با هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین ئه‌ویش: ئایا پێویستمان به‌وه هه‌یه كۆشش بكه‌ین و تێرامێنین له ڕێگاو په‌یڕه‌وه‌كانی بانگه‌واز بۆ لای خوا، تانانه‌ت له بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ریشدا (صلی الله علیه وسلم)، ئایا پێویستمان به‌وه‌یه كه به تایبه‌ت قسه‌ی لێ بكه‌ین و وا بزانین كه ئه‌مه له قسه‌و گوفتاری بانگه‌وازه؟ له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه ده‌بینین كه ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌مووی بریتی بووه له بانگه‌واز، هه‌ر له‌و كاته‌وه ئه‌م ئایه‌ته هاته خوارێ: يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ * قُمْ فَأَنْذِرْ [المدثر:١-٢] تاكو به خوا گه‌یشت و دنیای به‌جێ هێشت، هه‌موو ژیانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) بریتی بوو له بانگه‌واز بۆ لای خوا سبحانه‌وتعالی. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵگه‌ڕاندا جه‌نگابێ ئه‌وه بانگه‌واز بووه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارانی په‌روه‌رده كردبێ ئه‌وه بانگه‌واز بووه، ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری دابێ له مزگه‌وتا ئه‌وه بانگه‌واز بووه، ئه‌گه‌ر به‌ره‌و جیهادو تێكۆشانی بردبن ئه‌وه بانگه‌واز بووه، وه ئه‌گه‌ر فێری ئه‌حكام و فه‌رمانه‌كانی كردبن ئه‌وه بانگه‌واز بووه بۆ لای خوای گه‌وره‌ن هیچ به‌شێكی ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت له ژیانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) نه‌ماوه‌ته‌وه ده‌عوه‌و بانگه‌واز نه‌بوبێ بۆ لای په‌روه‌ردگاری.