دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌و مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌وه‌ی كه خوا فه‌رمانی داوه به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و پێویسته له سه‌ر ئێمه‌ش شوێنی بكه‌وین و بیكه‌ینه به‌رنامه‌ی بانگه‌وازمان، ئه‌وه‌یه كه خوا له سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌فه‌رموێت: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ [يوسف:١٠٨]. هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌ی خوای متعال ڕوو به پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت: ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ [النحل:١٢٥] وه له فه‌رمووده‌ی خوا: وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحاً وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ فصلت:٣٣]. ئه‌م ئایه‌تانه له‌گه‌ڵ كورتیاند په‌یڕه‌و و مه‌نهه‌جێكی ئێجگار ته‌واو و تێروته‌سه‌لمان ده‌ده‌نێ له چۆنیه‌تی و شێوازی بانگه‌وازماندا بۆ لای خوا، مه‌به‌ست له بانگه‌واز ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، چۆنیه‌تی و شێوازی بانگه‌واز ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، وه ئه‌و هۆكاره پله‌پله‌ییانه چین كه ده‌بێ بیگرێننه به‌ر له بانگه‌وازدا، هه‌روه‌ها ئینتماو خۆدانه‌پاڵی بانگه‌واز ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، وه ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كامه ئێمه ناتوانین په‌ی پێ به‌رین و بیزانین، به‌ڵكوو ئه‌وانه ده‌یزانن و شاره‌زاییان لێی هه‌یه كه له علیم وزانستدا ڕۆچوون و قوڵ بوونه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر باش ورد بوینه‌وه له كتێبی خوا‌و به په‌ندو ئامۆژگاری ته‌واومان له چیرۆك و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت له بانگه‌وازدا، ئه‌وه به‌ڕاستی عیلم و تێگه‌یشتن و وردبوونه‌وه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌مان ده‌بوو له زانست و زانیاری بانگه‌واز بۆ لای خوادا، به جۆرێك كه هه‌رچی كۆشش و هه‌وڵ و ئیجتیهادێكی ئێمه له بانگه‌وازدا نه‌ئه‌گه‌شته ئه‌و ڕادده‌و سنووره. جا ئه‌و بنه‌ماو بنچینه‌یه‌ی له بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌راندا سه‌لامی خوایان لێ بێ، دووباره ده‌بنه‌وه، له‌م ئایه‌تانه‌دا به ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر خوودی مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌وه‌كه، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ [يوسف:١٠٨] له ئایه‌ته‌كه‌ی تردا ده‌فه‌رموێت: ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ [النحل:١٢٥] وه له ئایه‌تی سێیه‌مدا ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ [فصلت:٣٣] ئه‌م فه‌رموودانه ئایا به‌ڵگه‌و ده‌لاله‌تی خۆیان نییه؟ نرخ و به‌های خۆیان نییه؟ ئه‌گه‌ر بیرمان كرده‌وه كه بۆ لای كێ بانگ ده‌كه‌ین؟ ئێمه بۆ لای خوا بانگ ده‌كه‌ین، جا ئایا هیچ بانگخوازێكی ئیسلامی هه‌یه ئه‌مڕۆ بڵێ: من بانگه‌شه بۆ لای خوا ناكه‌م؟ به‌ڵام له ڕاستیدا تێیاندایه كه بانگه‌واز بۆ لای خوا ناكات، جا یان به ڕه‌هایی یان به چڵك و پڵكێك كه لێی نیشتووه. كه‌واته یه‌كه‌م كارێك كه پێویسته بیزانین، مه‌به‌ست له بانگه‌وازه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه بۆ خوایه‌و له به‌ر خوایه، خۆ ئه‌گه‌ر بانگخوازانی ئیسلام هه‌موویان بانگه‌وازه‌كانیان –هه‌مووی- بۆ خوا بوایه‌و پابه‌ند بوونایه به ڕێگه‌و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) به هیچ جۆرێك جیاواز نه‌ده‌بوون و په‌رته‌وازه نه‌ده‌بوون. به‌ڵام ئایا هه‌موو بانگخوازێك بانگه‌واز بۆ لای خوا ده‌كات؟ هه‌یه كه بانگه‌واز بۆ لای جگه له خوا ده‌كات، به‌ڵام بانگه‌واز بۆ لای خوای كردۆته په‌رده‌و هۆكارێك بۆ كاره‌كه‌ی، نه‌یكردۆته مه‌به‌ست و ئاواتی، به‌ڵكوو كردویه‌تیه هۆكارو وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بۆی بانگ ده‌كات، جا ئاگای لێ بێت و بیزانێ، یان نه‌فام و بێ‌ئاگا بێ به‌و كاره‌ی. هه‌یه بانگه‌واز ئه‌كات بۆ لای كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو، واش گومان ئه‌بات كه بانگه‌واز بۆ لای خوا ده‌كات، ئه‌گه‌ر پرسیاریشی لێ بكه‌یت ده‌ڵێ: من بانگ ده‌كه‌م بۆ لای خوا. هه‌یه بانگه‌واز ئه‌كات بۆ ڕای خۆی به تایبه‌تی، یان بۆ لای ڕای كه‌سانی تر، یان شێخه‌كه‌ی، یان كۆمه‌ڵه‌كه‌ی، یان پێشه‌نگه‌كه‌ی كه جگه له پێغه‌مبه‌ری خوای كردۆته پێشه‌نگی خۆی، پێشت ده‌ڵێ: من بانگه‌واز ئه‌كه‌م بۆ لای خوا. هه‌یه بانگه‌واز ئه‌كات بۆ ئیجتیهادو كۆششی خۆی، یان ئیجتیهادی جگه له خۆی، با هه‌قیش بێ با به‌ڵگه‌شی له‌گه‌ڵ بێ، به‌ڵام ده‌یه‌وێ له ڕوانگه‌ی ئیجتیهاده‌كه‌ی ئه‌وه‌وه بۆ به‌ڵگه‌و ده‌قه شه‌رعیه‌كان بڕوانرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لافی ئه‌وه لێ ده‌دات كه بانگه‌واز بۆ لای خوا ئه‌كات.