سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تەفسیری سوڕەتی (الاخلاص)
گۆڕینی فۆنت

 

تەفسیری سوڕەتی (الاخلاص)


ن/ شەهید سەیید قوتب


و/ لە عەرەبییەوە: هەردی ئەنوەر

بسم الله الرحمن الرحیم
(قُلْ هُۆ اللَّهُ أَحَدٌ (١)اللَّهُ الصَّمَدُ (٢)ڵمْ ێلِدْ ۆڵمْ یُوڵدْ (٣)ۆڵمْ ێكُنْ ڵهُ كُفُوًا أَحَدٌ) (٤)
ئەم سوڕەتە بچوكە یەكسانە بە سێ یەكی قورئان هەروەك لە ریوایەتی سەحیحدا هاتووە، بوخاری دەڵێت: ئیسماعیل بۆمان دەگێڕێتەوە: مالیك بۆی گێڕامەوە لە عەبدورەحمانی كوڕی عەبدوڵای كوڕی عەبدوڕەحمانی كوڕی ئەبو سەعسەعە وئەویش لە باوكی و باوكیشی لە ئەبو سەعید پیاوێك گوێی لە پیاوێك بوو "قُلْ هُۆ اللَّهُ أَحَدٌ"ی دەخوێند و دووبارەی دەكردەوە. جا كاتێ بەیانی داهات، چووە لای پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ئەوەی بۆ باس كرد وەك بلێی ئەو پیاوە زۆر بە كەم تەماشای ئەو-سوڕەت-ەی كردووە، جا پێغەمبەر ((صلی اللە علیە وسلم)) فەرمووی"سوێند بەو كەسەی گیانی منی بەدەستە ئەوە یەكسانە بە سێ یەكی قورئان".
مایەی سەرسوڕمان و سەرسوڕهینەراوی نییە. لە بەرئەوەی یەكتاپەرەستی فرمان كراوە بە پێغەمبەر((صلی اللە علیە وسلم)) تا رای بگەیەنێ (قُلْ هُۆ اللَّهُ أَحَدٌ) یەكتاییەكی عەقیدەییە بۆ دڵ و دەروونەكان، رۆشنكەرەوە و شیكردنەوەی بوونە، بەرنامەیە بۆ ژیان.. ئەم سوڕەتە گەورەترین هەنگا و پلانی سەرەكی لە راستێتێ ئیسلام نیشان ئەدا.
(قُلْ هُۆ اللَّهُ أَحَدٌ) واتە: ئەی موحەممەد"صلی الله علیە و سلم" بلێ ئەی پەروەردگارەی من دەیپەرەستم تاك و تەنیایە و هاوەڵ و هاوبەشی نییە. ئەوە زاراوەیەكە-احد- كە لە زاراوەی(واحد) راستترە و گونجاوترە، چونكە زاراوەی-احد- بۆ مانای(واحد) زیاتر دەكات كە هیچ شتێك جگە لەو نیە و هیچ شتێكیش وەكو ئەو نابێت.
ئەوە یەكتاییەكی بوونە.. هیچ راستیەك لەو راستتر نییە. هیچ بوونێكی راستی نیە جگە لە بووونی ئەو. وە هەموو بوونێكی تر پشت بەو دەبەستێ لە بوونی راستی ئەودا و زاتی خۆیشی هەر لە بوونی ئەودا دەدۆزێتەوە.
ئەوەش یەكتاییەكی بەهێزی-كاریگەرە- هیچ كەس وەك ئەو نییە، وە هیچ كەسیش لەو ناچێ و لە هەموو ئەم گەردوونەدائەسڵەن وەك ئەو نییە.
ئەوەش عەقیدەیەكە لە دەروون و رۆشنكەروە و رووونكردنەوەیە بۆ بوون.
جا كاتێ ئەم روونكەرەوە جێگیر بوو، وە ئەو وێنایانەی رۆشنكردەوە، دڵ لە هەموو بەڵاوموسیبەت و هەموو كەم و كورتیەك رزگار دەكات لە هەموو ئەوانەی كە پەیووەندیان بەم یەكتایە تاكەوە نییە كە راستی بوون و راستیەكی بە توانا و كاریگەرە.
رزگاری دەكات لە هەر شتێكی ئەم بوونە كە پەیوەندی بەوەوە نەبێ- گەر نەتوانێ لە بووندا شتێك لە شتەكان رزگار نەكات ئەوا هیچ راستیەكی بۆ بوون، جگە لە بوونی خوا بوونی نییە، وە هیچ جۆرە راستیەكی بەهێز جگە لە و یستی بەكاریگەری ئەو بوونی نییە. باشە بۆ دڵ خۆی هەڵدەواسێ بە شتێكەوە كە بوونێكی بەكاریگەر نییە؟!!
كاتێ كە دل پاراو و رزگاربوو لەوەی كە جگە لە راستێتی تاكێتی ئەو نییە و ئەوەی جگە لەو پەیوەندی بەو راستێتیەوە نییە.. جا لەو كاتەدا لە هەموو كۆتێك ئازاد دەبێت رزگار دەبێت لەهەر بەند و تەوقێك. ئازاد دەبێت لە هەر ویست و ئارەزوویەك كە بنەمای كۆت و بەندێ زۆرە، و ئازاد دەبێت لە هەر ترس و ناڕاحەتیەك كە بنەمای كۆت و بەندی زۆرە. حەز و ئارەزووی لە چێ بێت كە خوای خۆی هەیە؟ و لە چ شتێك ترس و ناڕاحەتی هەبێ كە جگە لە توانا و هێزی ئەو (خوا) كەسی تر نیە.
جا كاتێ ئەم وێنایانە جێگیر بوون لەوەی كە بوونێكی تر نابینرێ جگە لە راستێتی ئەو خوایە، ئەوا هەر روو و وێنایەكی تر كە سەر هەڵدا لە هەموو بوونێكی تر ئەوا لە خوای گەورە سەرچاوەی گرتووە. ئەوەش پلە و مەنزڵگایەكە كە دڵ دەستی خوای گەورەی تێیدا دەبینێ لە هەر شتێك كە دەیبینێ. لە پشت ئەو پلە و مەنزڵگایەدا شتێكی تر لەم گەردوونەدا جگە لە خوا نابینێ. لەبەر ئەوەی جگە لە راستێتی خوای گەورە راستێتی كەسی تری تیا نابینێ.
رەتی هەر هێز و توانیەك دەكاتەوە، هەموو شتێك و هەموو رووداوێك و هەموو جووڵەیەك بۆ هۆكاری سەرەتای دەگەڕێتەوە.. كە لێوەی هاتووە و لەوەوە سەرچاوەی گرتووە و كاریگەری هەبووە لەسەری.. ئەوەش راستیەكە كە قورئانی پشتگیریەكی مەزنی دەكات بۆ جێگیربوانێكی وێنایەكی ئیمانی. هەر بۆیە قورئان بەردەوام هۆكارەكانی دەرەكی و رووەكەشی بەردەوام دەوران دەداتەوە و ئەو كاروبارانەی پەیوەندی راستە و خۆی بە پەروەردگارەوە هەیە دەیداتە دەستی ئەو (وما رمیت إذ رمیت ولكن الله رمی). (‌انفال/‌‌١٧)
(وما النصر إلا من عند الله) . (‌انفال/‌‌١٧)
(وما تشا‌ؤون إلا أن یشا‌ء الله). (انسان/30)
لەوە زیاتر هەیە..
بە دەوردانی هەموو هۆكارە دەرەكییەكان.. هەموو كاروبارەكان دەدرێنە دەست خوای پەروەردگاری تاك و تەنیا و ئەوانەش دەڕژێنە دڵەوە كە پێی ئارام و دڵنیا دەبێ.
وە ئاڕاستەی یەكتایی خوای دەناسێ كە هەر چییەكی بوێ لێ ی داوا دەكات، خۆشی دەپارێزێ‌ لەوەی دەترسێ.
ئەوەش پلە و رێگایانێكە كە مەتەسەوفەكان هەوڵی بۆ ئەدەن.. كە ئەوەش دووری خستوونەتەوە.. جا بۆیە ئیسلام داوا لە خەڵكی دەكات كە رێگەی ئەم راستیە بگرن. لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ ئەو ژیانەی راستەی كە هەیە دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم دەكات بە هەموو تایبەتمەندییەكانییەوە. ژیانی ئادەمی درێژ دەكاتەوە لەگەڵ هەموو ئەو جێنشینایەتیە كە لە زەوی هەیە بە هەموو هێز و تایبەتمەندییە بنەڕەتییەكانییەوە. هیچ رێگا و رێچكەیەك نییە جگە لە حەقیقەتی ئەو و هیچ بوونێك نییە جگە لە بوونی ئەو و هیچ كار و هێزێك نییە جگە لە كارێگەریبوونی ئەو.. جگە لەم رێگاش هیچ رێگایەكی تری ناوێ.
ئا لێرەدا بەرنامەی تەوا و كامڵ بۆ ژیان دەستەوەردەبێ.. ئەوەی بە تەواوی دەمێنیتەوە بە تەفسیركردنێكی تەواو روون و وێنایانێكی جوان و ئاڕاستە پێكراوانێكی هەستاوی كە ئەویش بریتییە لە دانانی بەرنامە و پڕۆگرامێكی بۆ بەندایەتیكردنی خوای تاك و تەنیا كە جگە لەو هیچ راست و حەقیقەتێك نییە و هیچ كەس لە هێز و دەسەڵات لەو ناچێ و هیچ و یست و ئیرادەیەكیش نییە جگە لە ویست و ئیرادەی ئەو.
بەرنامە و پڕۆگررامێكە كە ئاراستەی خوای تاك و تەنیا دەكات لە خۆشی و ترساناندا لە ویستن و نەویستندا و لە كات بون و نەبووندا و لە خۆشی و ناخۆشیدا لە كاتی ناز و نیعمەتدا و لە دەستدان و نەبوونی نیعمەتدا ئاخر بوونێك كە بوونێكی حەقیقی و راستی نییە رووكردن بۆی چ سوودێكی هەیە..؟
بەرنامەی وەدەستكەوتوو لە خوای تاك و تەنیایە.. وەدەستكەوتووی عەقیدە و دونیایی و بیركردنەوە و راستە شەقامان و یاسایانێكی رێك و پێكراو و ئاداب و كۆمەڵە كلتوورێكی جوان.. وەدەستكەوتووانێك تەنیا لە بوونی تاك و تەنیای و راستی ئەودا لە واقعی ویژداندا دەبێ.
بەرنامە و پڕۆگرامێكە بۆ جوولە و ئیش كردن بۆ خوای تاك و تەنیا و هەوڵدان بۆ نزیكبوونەوە لە راستێتی و هەوڵدان بۆ رزگاربوون لە بەربەستانێك كە رێ ی لە ئامانجەكانی مرۆڤ دەگرن. جا جاری وا هەیە ئەو كۆت و بەربەستانە لە ناخی كەسەكان یان لە دەورووبەردا هەیە.
بەرنامە و پڕۆگرامێكە لە نێوان دڵی مرۆڤ و هەموو بوونێكی تردا پەیوەندیەك دروست دەكات بە پەیوەندی خۆشەویستی و میهرەبانی و هاودڵی و بۆ یەكتر.. ئەوەش بە مانای رزگاربوون لە كۆت و بەند و ناراحەتیەكان نییە.. ئەوانە هەر هەمووی دەستكردی خوای گەورەن هەمووان خۆیان لە بوونی ئەو دەدۆزنەوە.. هەمووان نووری خۆیان لەو وەردەگرن.. هەموویان خۆشەویستن چونكە هەموویان لە خۆشەویستن..!!
ئەم بەرنامە و پڕۆگامە بەرنامەیەكی ئازادە.. زەوی تێیدا بچووكە و ژیانی دونیاش كورتە.. سوود وەرگرتن و چێژ وەرگرتن لە ژیانی دونیادا بێ سوودە.. وە ئازاد بوون لەو بەربەست و كەم و كورتیانە ئومێدێكە.. بەڵام ئازادبوون و دەربازبوون لە ئیسلامدا بەو مانا نییە كە كۆشەگیر و بێزاری و بێ تاقەتی لە پێش بگرین.. بەڵكو بە مانای هەوڵدانی بەردەوام و پێكدادانی بەردەوام دێ بۆ قەرەبووی هەمووی ئادەمیەت دێ رزگاربوونی ژیامی مرۆڤ بە گشتی و ئیشی مرۆڤەكانیش جێنشینایەتی و رابەری كردنە بە هەمووی ناراحەتیەكانەوە كە هەیەتی.. لەگەڵ ئازادبوون و دەربازبوون لەگەڵ هەموو ئەو بنەمایانەی كە هەیەتی هەروەك پێشتر وتمان.
ئازاد بوون و دەربازبوون لە رێگای سومعەوە ئاسان و سادەیە.. بەڵام ئیسلام ئەوەی ناوێ.. لەبەر ئەوەی جێنشیایەتی لەسەر زەوی و سەركردایەتی كردنی بۆ مرۆڤ بەشێكە لە بەرنامی خوای تاك و تەنیا بۆ ئازاد بوون و دەربازبوون. ئەم ریگایەش سەختر و ناخۆشترە.. بەڵام رێگایەیەكە كە مرۆڤایەتیەتی مرۆڤ تەحەقوق پەیدا دەكات.. هەموو ئەوانە بانگەشوانانێكی سەرەتایین كە كەم و كورتی دەهێنن لە راستێتی تەوحید بە وینای راستیەكەی چونكە تەوحید بەم شێویە لە عەقیدە و ویژدان و دەرروندا تەفسیری بوون و بەرنامەی هەموو ژیان دەكات وە وشەیەك نییە تەنها بە زمان بوترێ یان تەنانەت بە شێوەیەك لە ویژدان و دەرووندا جێگیر بێت.. ئەو"تەوحید" بە شێوەیەكی گشتیە و دینیش بە شێوەیەكی گشتییە. ئەوە جگە لەو درێژە پێدان و دابەشكردنانێكە زیاتر لەوە نییە كە بەرهەمی سرووشتیە بۆ جێگیربوونی ئەو راستیە لە دڵەكاندا بێت.
پێشتر ئەو لادانانەی كە تووشی ئەهلی كیتاب بوو هەمووی عەقیدە و وێناكانیان و ژیانیانی پیس و خراپ كردبوو... چونكە ئەو شتەی كە لێوەی سەرچاوەی گرتبوو داپۆشەرەی حەقیقەتی تەوحید و وێنا راستیەكەی بووە. بە دوای ئەو پۆشەرەش لادراوەكانی تریش سەریان هەڵدا. لە عەقیدەی ئیسلامیدا شكڵ و شێوەی تەوحید پلەیانێك پەیدا دەكات كە رۆ دەچێت لە ژیاندا و هەموو ژیانیش لەسەر ئەو بنیاتدەنرێ.. بنەمای بەرنامە و پڕۆگرامی ئیشی واقعی رۆژانە لەو وەردەگیردرێ.. وە عەقیدەش لەسەر ئەم پایە بنیاتدەنرێ.. سەرەتای ئەم شوێنەوارە ئەوەیە كە شەریعەت و فەرمانڕەوا دەبێ هەر وەك لە بیروبارەوڕیش وایە.. جا سەرەتای ئەم تەوحیدە تەنها شەریعەتی خوا حاكم و فەرمانڕەوا دەبێ و حوكم بەسەر ژیاندا دەكات جا كاتێ ئەو شوێنەواری تەوحیدە لادران و جیاكاری تیاكرا و لە ژیاندا نەبووە فەرمانڕەوا ئەوا عەقیدەی تەوحید و یەكتاپەرەستی دامەزرا و نابێ.. مەگەر ئەوەی كە شوێنەوارەكەی لە هەر روكنێك لە رووكنەكانی ژیان جێگیر دامەزرا و دەرنەكەوێ..!

وە واتای ئەوەی كە خوا تاك و تەنیایە ئەوەیە كە: خوای سەروەری هەمووانە و جێبەجێكاری هەموو پێداویستییەكانە.. نە لە كەس بووە و كەسیش لەو نەبووە و هیچ كەس هاوتا و هاوشێوە نییە.. قورئان ئەوانەش زیاتر روون و ئاشكرا دەكات.
(اللَّهُ الصَّمَدُ) (٢) واتە: ئەو خوایەی كە ناوی"الله" جێگەی ئومێدە و بێنیازیشە هیچ كەسێك بێ لەو شایەنی ئەوە نییە گیرو گرفتەكان برێنە لای بۆ چارەسەر.. هەر ئەو زاتەش گەورەیە.
واتەی زاراوەی"صمد" رابەرایكردن و گەورەی مەبەستەكان كە هیچ ئیشێك بێ ئیزنی ئەو ناكرێ.. ئەو گەورە و فەڕمانڕەوایەكە كە بێجگە لەو هیچ سەروەرێكی تر بوونی نییە. ئەو تاكە لە"الوهیت" دا و هەمووان بەندەی ئەون و بۆ پێویستییەكان هەر روو لەو دەكرێ و مەبەست و ئامانجیش هەر ئەوە. هەموو كاروبارەكان بە ئیزنی ئەو دەكرێن. هیچ كەسێكی تری لەگەڵدا نییە لە بەرێوبردنی كارەكاندا ئەم سیفەتەش هەر لەسەرەتاوە بووە و چونكە خوا تاك و تەنیایە.
(ڵمْ ێلِدْ ۆڵمْ یُوڵدْ) (٣) واتە: كەسی لێ نەبووە و هیچ ڕۆلەیەكی نییە..!وە لە كەسیش نەبووەو بێ دایك و باوكە، چونكە هەموو شتێكی لە دایك بوو تازەیە و نوێیە
راستێتی خوا تەواو جێگیر و هەمیشەییە.. هیچ كات لە دوا كات و سات دامەنگیری نابێت.. سیفەتەكانی تەواو رەهان لە هەموو ساتەكاندا.. لە دایك بوون و بوونێك كەم و زیاد ئەوە بۆ خوای گەورە مەحاڵە و ئەو سیفەتەی نییە.. جگە لەوەش زەوجیەتیش نییە.. هەموو ئەوانە مەحاڵن وە سیفەتی "احد" نەفی و رەتكردنەوەی باوك و كوڕە.

(ۆڵمْ ێكُنْ ڵهُ كُفُوًا أَحَدٌ) (٤) واتە: هەرگیز هیچ كەسێك هاوشێوە و هاوتای نییە و كەسێك ناتوانێ بەرهەڵستی بكات.
هیچ كەس هاوتا و هاوشێوەی ئەو نییە نە لە حەقیقەتی بووندا و نە لە حەقیقەتی توانا و دەسەلاِتدا و وە نە لە هیچ سیفەتێك لە سیفەتەكانی زاتی ئەو. ئەوش لە "احد" وەدەست دەكەوێ ئەمەش دڵنیا و درێژە پێدەرە هەیە. ئەوەش رەتی بیروباروەڕی دووپەرەستی دەكاتەوە كە گومان دەبات خوا خۆی خێرە و وە شەڕی بۆ خوایەتی خۆی هەیە- بە گومانی ئەوان- كە لە گەڵ خوادا دوژمنداری دەكات وە ئیشە باشەكانی خوا بە ئیشە خراپەكان دەگۆڕێتەوە وە لە زەویشدا فەساد و خراپە بڵاو ئەكاتەوە بە ناوبانگرترین بیروباوەڕی دوو خوای لە لایەن ئێرانییەكان بووە كە باوەرشیان وابووە خوای نوور و خوای تاریكی و زوڵم هەبووە ئەوەش لە باشوری دورگەی عەرەبی بەناوبانگ بووە و كە ئێرانیەكان دەسەڵات و حوكەومەتیان هەبووە.
ئەم سوڕەتە چەسپاندن و رووشنكەرەوەی عەقیدەی ئیسلامییە. هەروەك سوڕەتی كافیرون رەتی هەر وێكچوون و سازشێك دەكاتەوە لە نێوان بیروبارەڕی یەكتای و بیروباروەڕی هاوەڵبۆدنان. هەر یەك لەو دوو سوڕەتە چارەسەری راستی بیروباروەڕ دەكات. پێغەمبەر دررودی خوای لێبێت نوێژی سووننەتی بەیانی بەم دوو سوڕەتە دەستپێدەكرد ئەم دەستپێكردنەش مانا و مەبەستی تایبەتی خۆی هەبووە.


سەرچاوە: في ظلال القرآن

 2122

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram