دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د د. سفر عبدالرحمن الحوالي وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ مرۆڤ به سروشتی خۆی بانگهێشتی ئه‌وه ده‌كات باوه‌ڕی پێیه‌تی. گرنگترین كارێكیش لای مرۆڤی موسڵمان ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی. له‌به‌ر ئه‌وه خوا به پێویستی گه‌ڕاندووه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی خۆی كه بانگه‌واز بكه‌ن بۆ ئایینه‌كه‌یان و بڵاوی بكه‌نه‌وه و كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌كه‌ن. گرفتی ئه‌مڕۆی بانگخوازن له‌وه‌دا نییه كه نه‌زانن بانگه‌واز كارێكی خوایییه و ئه‌ركه له‌سه‌ریان، به‌ڵكوو له چۆنێتی و شێوازی بانگهوازدایه. چۆن كه‌سانی تری جگه له خۆیان بانگهێشت بكه‌ن و فێری ئیسلامه‌تییان بكه‌ن، چ ڕێگا و ڕێبازێك بگرنه به‌ر له بانگه‌وازیاندا تا سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن، چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك بتوانن به‌سه‌ر قۆرت و ته‌نگه‌ڵانی ڕێگای دووری بانگه‌وازدا زاڵ بن و له نیوه‌ی ڕێگه بێ توێشوو نه‌مێننه‌وه و په‌كیان نه‌كه‌وێت. ئه‌م بابه‌ته‌ی مامۆستای به‌ڕێز دوكتور (سفر الحوالي) گه‌لێ خاڵی به‌هه‌ند و گرنگی له چۆنێتی و شێوازی بانگه‌واز له‌خۆ گرتووه كه به‌ڕاستی شایه‌نه به هه‌ر بانگخوازێكی ڕێگه‌ی خوا كه بیخوێنێته‌وه و به‌ته‌واوی له ژیان و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یدا به‌رجه‌سته‌ی بكات. بانگه‌واز بۆ لای خوا ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران و چاكه‌خوازانه؛ باشترین وته و گوفتارێكه نزیكت بكاته‌وه له خوا (سبحانه وتعالی). به‌ڵام كۆمه‌ڵه ئاداب و ڕاگرێكی هه‌ن پێویسته پشتگوێ نه‌خرێن و بخرێنه پێش چاو، له‌وانه: موراعاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كان هه‌ریه‌ك به‌پێی خۆی، جا ئه‌وه‌ی به‌ره‌و بانگه‌واز دێت و پێی خۆشه شێوازه‌كه‌ی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتی تێ كردووه و وازی لێ هێناوه. هه‌روه‌ها ئه‌میش شێوازی جیاوازه له شێوازی یه‌كێك كه دژایه‌تی بانگه‌واز ده‌كات و له شه‌ڕ و ڕقهبهرایهتیدایه له‌گه‌ڵیدا. بۆ خوێندنه‌وه‌ی گشت بڕگه‌كانی بابه‌ته‌كه، سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره بکه: http://www.dangiislam.org/v/content/besh/babetekan/targetid/153-128.html بڕگهكانیش له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پێك هاتوون: پێشه‌كی ١. پێگه‌و مه‌كانه‌تی بانگه‌واز ٢. ڕێگا و مه‌به‌ستی بانگه‌واز ٣. چه‌ند خاڵێك له ڕێگه‌ی بانگه‌وازدا ٤. پێناسه‌ی به‌سیره‌ت و حیكمه‌ت ٥. شێواز و ڕێوشوێنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له بانگه‌وازیدا بۆ لای خوا ٦. حاڵه‌ته‌كانی بانگه‌واز له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ٧. لایه‌نێكی دیكه له لایه‌نه‌كانی حیكمه‌ت و دانایی له بانگه‌وازدا ٨. بانگكردنی كه‌سێك ڕاستی خۆش ئه‌وێت و مه‌به‌ستێتی ٩. بانگكردنی كه‌سێك شاره‌زایه به هه‌ق به‌ڵام بێئاگایه لێی ١٠. بانگكردنی كه‌سێك دژ و پێچه‌وانه‌یه به هه‌ق ١١. كورته‌ی ئه‌و سوودانه‌ی له‌م بابه‌ته وه‌رده‌گیرێن