دانراوه له‌لایه‌ن: چاو‌دێر خاڵی بیست وحه‌وته‌م: زیاتر به‌ندایه‌تی کردن.. هه‌روه‌ها گرنگه بانگخواز به‌ندایه‌تی و راز و نیاز له‌گه‌ڵ خوادا له که‌سی تر زیاتر هه‌بێ تالای خودا‌ش نزیک تر و چاکتر ده‌بێ، به‌ڵکو هه‌ندێ تایبه‌ت مه‌ندی له‌پاڕانه‌وه‌و نزادا و له‌گه‌ڵ خوادا سبه‌ینان و شێوان هه‌بێ تا خواوه‌ندی کردگاریش ئیش و کاری ئاسان بکات، بانگخواز و دڵسۆزان قه‌ت له بیر نه‌کات ڕۆژانه و دوور له‌چاوی خه‌ڵک به ووشه‌ی پیرۆز و به‌که‌ڵک له خودا بپاڕێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆی بپرسێته‌وه له‌موتاڵاو کار و باری وورد بێته‌وه‌و قورئان زۆر بخوێنێته‌وه، چوون زۆر تێکه‌ڵ بوون به‌خه‌ڵکی مێشک و دڵی مرۆڤ ده‌مرێ و‌دڵ ته‌نگ ده‌بێ و خه‌م دای ده‌گرێ، بۆیه گه‌ر کاتێ که‌میش بێ رۆژی هه‌ینی یان له کۆتایی شه‌ویش بێ یان هه‌ر ساتێ چ رۆژ چ شه‌و به ته‌نیایی و دوور له دیار چاوی ئه‌م و ئه‌و په‌یوه‌ندی ببڕێ له گشت که‌س ته‌نیا و ته‌نیا له گه‌ڵ خۆی و خودا بێ و به‌س. خاڵی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌م دونیا به‌که‌م گرتن و خۆ بۆ مردن حازر کردن.. ده‌بێ بانگخواز بیر کردنه‌وه له کۆچ کردن له ئه‌م دونیا واته مردن له بیر نه‌کات، چونکه ته‌مه‌ن به خێرایی هه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و دوا ساتی کۆتایی و نابێ له خۆبایی ببێت به‌هۆی که‌س وکاری و دۆست و یاری که ڕؤژێ دێ ده‌چێته‌وه خزمه‌ت خودابه‌ته‌نیایی إِن كُلُّ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَ‌ٰتِ وَٱلْأَرْضِ إِلَّآ ءَاتِى ٱلرَّحْمَـٰنِ عَبْدًۭا ﴿93﴾ لَّقَدْ أَحْصَىٰهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّۭا ﴿94﴾ وَكُلُّهُمْ ءَاتِيهِ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فَرْدًا. سورة مریم، بۆیه ده‌بێ باش بزانێت که چی ده‌ڵێت و چۆن ده‌یڵێت و بۆچ ده‌ڵێت چونکه له لایه‌ن خوداوه پرسیاری له گشت ووشه‌یه‌ک که ووتویه‌تی لێ ده‌کرێت ئه‌رکێکی دیکه‌ی بانگخوازه به‌و ئه‌ندازه کۆشش بۆ ئه‌م دونیا بکات که پاشه ڕۆژ له بیر نه‌کات له به‌رگ و پۆشاک پۆشین و ڕێ و شوێنی نیشته جێ بوون و هه‌رشتێ په‌یوه‌ندی دارن به ژینه‌وه هه‌رده‌م ڕێگه‌ی مام ناوه‌ندی بگرێته به‌ر له گه‌ڵ ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ی که نادیارن به‌لای زۆری خه‌ڵکانه‌وه.