دانراوه له‌لایه‌ن: چاو‌دێر خاڵی بیست و پێنجه‌م: ڕێزگرتن له پله‌ی گشتلا گرنگه که‌وا هه‌ر که‌سێ که هه‌ڵده‌ستێ به‌ئه‌رک وکاری بانگخوازی جیاوازی نه‌کات له‌گه‌ڵ هیچ توێژێکی کۆمه‌ڵگه‌داو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که بۆی ده‌کرێ رێز له هه‌مو لایه ک بگرێ ئه‌وی شانی چۆن هه‌ڵده‌گرێ نه‌ک هه‌مو به یه‌ک ئه‌ندازه چونکه پله‌ی هه‌ر مرۆڤێ تا که‌سێ تر جیاوازه. په‌روه‌ردگاری مه‌زنیش وا ده‌فه‌رموێت: قد علم كل أناس مشربهم (البقرة60 ) بۆ نموونه پله‌ی زانا گه‌وره‌ترن هه‌ندێکیش له‌هه‌ندێکی تر بۆ ڕێز گرتن شایان ترن، ئه‌مه‌ش ناچێته چوار چێوه‌ی ده‌مارگیری وجیاوازی و چینایه‌تی به‌ڵکوو ئه‌ده‌ب و ڕێزێکه که‌وا ئیسلام هێناویه‌تی. ئه‌م ڕێز گرتنه‌ش له خه‌ڵکی هه‌م کارزانی و ژیربێژییه‌و بانگخوازی پێ ڕازاوه‌یه و هه‌میش دابی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علئه وسلم) وه‌ک له موسلم دا هاتووه‌و فه‌رموده‌ی ڕاستی له سه‌ره. خاڵی بیست و شه‌شه‌م: پاڕانه‌وه له به‌ر خودا‌و له کاری خۆ پرسینه‌وه پێویسته که گشت بانگخوازێ یارمه‌تی له خوا بخوازێ و له هه‌ڵسوکه‌وتی بڕوانێ و خۆی بپرسێ تا چه‌نده‌ی جێ به جێ ده‌کات ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێت به که سێ سه‌ره‌تای هه‌ر باس و ده‌رسێ بۆ سه‌رکه‌وتن و نه‌له‌خشان ته‌نها پشت به خوا ببه‌ستێ، وه‌ک له‌م فه‌رمووده هاتووه (اللهم لا تکلنی الی نفسی طرفة عين فاهلک) بێ گومان گشت کاتێ مرۆڤ به پشت به‌ستن به‌توانای خۆی و بێ خودا ڕێبازی لێ له‌وێر ده‌بێ و به هره‌ش نادا! که‌واته گرنگه بانگخواز که سه‌ر که‌وته سه‌ر منبه‌رێ؛ ته‌نها بۆ خوا په‌نا به‌رێ تا که وشه‌و ڕسته‌کانی زۆر به جوانی بدرکێنێ و به سه‌ر ڕاسته ڕێدا بڕوا‌و سوود به هه‌موان بگه‌ێنێ، چون به ڕاستی به بێ ویستی خودای گه‌وره سه‌ر ناکه‌وێت و پێده‌چێت شتێک بڵێت له‌گه‌ڵ دین؛ دژ بوه‌ستێت وسه‌ر له خۆیشی و له گوێ بیستانیش تێک بچێت، خودا‌ش کێی ویست سه‌رکه‌وتوی کات، هه‌روا ده‌بێ و پێچه‌وانه‌ش ڕیسوا ده‌بێت.