دانراوه له‌لایه‌ن: چاو‌دێر خاڵی بیست ویه‌که‌م: خۆگرێدان به‌خه‌ڵکه‌وه بانگخواز ده‌بێ گشت جۆره سودێکی هه‌بێ وله‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشی خه‌ڵکی به‌شدار بێ نابێ به‌س بۆ ووتار دیار بێ، وه‌ک پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واچۆن ده‌یگرت ده‌ستی بێنه‌وا سه‌ردانی گشت که‌سی ده‌کرددیاری بۆ گشت که‌سێ ده‌برد ئه‌و ده‌ستی گشت لای ده‌گرت و زۆر به‌نه‌رمی ده‌یدواندن زۆرجار خۆی هه‌ڵده‌ستایه‌وه‌و له‌جێی خۆی دائه‌نیشاندن، بانگخوازیش هه‌ر ده‌بێ وابێ هه‌رده‌م له چاکه‌کاریدا پێشه‌وابێ ئه‌و بانگخوازه‌ی هه‌ر ئه‌ندازه‌ی که بتوانێ ده‌ستی جوانێ بۆ هاوکاری و چاکه کاری بگرێ وه‌ک شوو کردن و ژن هێنان یان واز هێنان له‌خراپه باشتر په‌ندی بۆ داده‌درێ و ئه‌ویش چاکتر گوێی بۆ ده‌گرێ. خاڵی بیست و دووه‌م: ڕق لێ بوون و خۆشه‌ویستی به ئه‌ندازه ده‌بێ بانگخواز ڕق لێ بوون و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ر لایه به پێی سه‌رپێچی کردن و مل که‌چ بونی بێ بۆ خودا، نابێ وابێ کێ هه‌ڵه‌یه لێی ڕوو بدات ئیتر یه‌کسه‌ر بڕیاربدات خۆشی نه‌وێ هه‌ر‌کێش یه‌ک چاکه ی لێ بینی چاو بپۆشێ له‌تێبینی، ڕق لێ بوون و خۆش ویستنیش له‌به‌ر کاره گه‌رنا مرۆڤ به ڕه‌هایی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاره، ده‌کرێ که‌سێ خۆش بویسترێ و پێچه‌وانه‌ش بۆ نمونه ئه‌وکه‌سه‌ی کاتێ ده‌بیندرێ له نوێژی به‌کۆمه‌ڵیدا به‌رده‌وامه خۆش ده‌ویسترێ هه‌رواده‌کرێ لێی بکرێ گازنده‌وگله هه‌رکات بدوێ له پاش مله، وه هه‌روه‌ها خۆشت ده‌وێ هه‌رکه‌سێ به‌س له‌به‌ر سوننه‌ت ڕیش ناتاشێ ڕقیشت لێ ده‌بێته‌وه هه‌رکات به‌رگێکی ناجۆرو شۆڕ ده‌پۆشێ، که‌وابو هه‌م خۆش ویستن و ڕق لێ بونیش له تاکێکداوله کاتێکدا هه‌ردوو هه‌بون، بۆیه ده‌بێ له بڕیاردا دادگه‌ربین له‌سه‌ر ووته‌و کاری چاک وپاکی خه‌ڵکی سوپاس کار‌و ده‌ست خۆشکه‌ربین، پێچه‌وانه‌ش زۆر ژیرانه له‌سه‌نگه‌ر بین.