دانراوه له‌لایه‌ن: چاو‌دێر به‌شی ده‌یه‌م: خاڵی نۆزده‌یه‌م: هه‌ڵه‌ی خۆنه‌خستنه ئه‌ستۆی که‌سانی که. ئه‌و شته‌ی که زۆر گرنگه بانگخوازی لێ به په‌رێز بێ هه‌وڵ دانه بۆ ڕووخاندنی پله‌ی خه‌ڵکی به‌گرتنی ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه رو بێ جێ هه‌تاکو خۆی پێی به‌ڕێزبێ. جێگه‌ی داخه که‌سانێ هه‌ن که ڕیاباز و خۆ ویستن، گه‌ر به‌چاکه باسی بانگخوازێ ببیستن نوسه‌رێ یاخود زانایه به‌س خۆیان به‌دڵیان نه‌بێ له‌باتی شوکری خوا بکه‌ن چاویان به‌رایی هه‌ڵنایه و چی له‌زاریان بێته خوارێ یان به‌قه‌ڵه‌م ده‌یڵێن ده‌ینووسن به‌جارێ و ده‌ڵێن فڵان که‌س واو وایه، " ابن تیمیة (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: که‌سانێ هه‌ن وه‌کو مێشن به‌س له‌سه‌ر برین ده‌نیشن، "که‌سانی وا که‌س نابوێرن به‌س خراپه ده‌ژمێرن و له‌دوی هه‌ڵه‌ن واداده‌نێن که خۆیان به‌فری بێ په‌ڵه‌ن. که‌سی واش هه‌ن بۆبانگخوازان و زانایان له‌ژێر ناوی مۆژیاریدا هه‌رده‌م ده‌م به نزاده‌بن، به‌ڵام زۆر به توانجه‌وه بۆیه به‌م جۆره نزایه بێ پاداشت و به‌ڵکو تووشی سزا ده‌بن. "ابن المبارک فه‌رموویه‌تی: که‌سی واهه‌ن نزاده‌که‌ن، به‌ڵام پێی تاوانبار ده‌بن، ووتیان چۆن؟! گووتی: بۆنمونه کاتێ باسی چاکه‌کار و زانا ده‌کرێ ده‌ڵێ خوا یارمه‌تی بدا‌و خۆیشی به‌خوا په‌ناده‌گرێ واته: به‌م په‌ناگرتنه خۆی پێ چاکه و ڕه‌خنه و هه‌ڵه له‌وان ده‌گرێ." خاڵی بیسته‌م: ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی به پێشه‌نگ بوونی له‌خۆدا. ئه‌رکه له‌سه‌ر شانی بانگخواز له‌کردارێدا پێشه‌نگ بێ هه‌ڵه‌ی خۆی پتر له گشت لا له‌لا نه‌نگ بێ، چوون ئه‌و وێنه‌ی ئاوێنه‌یه و هه‌ڵه‌ی ئه‌و گه‌ربچوکیش بێت له پێش چاوان هه‌ر گه‌وره‌یه و هه‌موولا هه‌ر له‌و ده‌ڕوانن هه‌موو که‌سێ زانا و نه‌زان یان ئه‌وانه‌ی که زۆر زانن بۆیه ده‌بێ له پاراستنی سنووری خودا سوور و لادانی خه‌ڵک به هؤی هه‌ڵوێستی چه‌وته‌وه له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی دووربێ. زۆر ڕوویداوه به‌هۆی کاری ناڕێکه‌وه خه‌ڵکی له‌ڕێ ترازاو،ه چوون ئه‌م زانا وای داناوه که‌ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ته‌واوه و به‌س ئه‌م نیشانه‌ی پێکاوه و پاداشی باشی له‌سه‌ره ئیتر هه‌رچی وه‌ک ئه‌م نه‌چن چاره‌نووسیان زۆر خه‌ته‌ره. "زانا ده‌ڵێن: (تیاچووونی ته‌نیا زانایه وه‌ک له ناوچوونی دونیایه)" جا که‌وایه هه‌ربانگخوازێ هه‌ر زانایه هه‌ر فه‌رمانێ له‌ڕێی دایه ده‌بێ زوو ووردی کاته‌وه و سه‌ر و به‌ری لێک داته‌وه و پاشان بڕیار بێته گۆڕێ تا نه‌بێته هۆی چه‌واشه کاری خه‌ڵكی و ڕێ له هیچ که‌سێ نه‌گۆڕێ وخۆیشی نه‌خلیسکێ و نه‌دۆڕێ. هه‌ندێ جاریش پشت ده‌به‌سترێ به کرده‌وه‌ی چه‌ند زانایه که ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یه و بێ مانایه.