دانراوه له‌لایه‌ن: چاو‌دێر خاڵی ده‌یه‌م: دیاری نه‌کردنی سزا زیاد له‌وه‌نده‌ی له قورئانه ڕاستی هه‌ندێ زانامان هه‌ن که وتارخوێن و پهندبێژن له به‌ر تاوان زیاد له‌و ئاسته‌ی که پێویسته قه‌ڵس ئه‌بن و زووش ئه هه‌ژێن تا ئه وجێیهی سزایه‌که خوا دایناوه بۆ تاوانکار زیاتر بێژن, بۆ نموونه: گه‌ر بیه‌وێ ڕێ له جگهرهکێشێ بگرێ تا له‌و پیشه واز بهێنێ به جه‌هه‌ننه‌م ده‌یترسێنێ و ده‌ڵێ سزای دوکهڵخۆران جه‌هه‌ننه‌مه که به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌سته‌مه. چونکه له ڕاستیدا خودا له بنه‌وان سزا‌و تۆڵه‌ی دیاری کردون بۆ هه‌ندێک له‌و تاوانانه چه‌ندێکیش هه‌ن که گچکه‌ن وگهورهشمان هه‌ن وه‌ک هاوه‌ڵدانان بۆخودا گه‌وره تر‌و یه‌که‌میانه. پێویستیشه ئه‌و که‌سانه‌ی که بانگخوازن فه‌رموده زۆرباش بناسن که کام جوان و کام دروست و کام لاوازن, چون پله‌یان وه‌ک یه‌ک نیيه‌و هه‌ندێکیش هه‌ن هه‌ڵبه‌ستراوو جیاوازن وه‌ک ئه‌و وته‌یه‌ی که ده‌ڵێ: (صلاة بسواك افضل من سبعين صلاة بلا سواك) که لاوازه‌و ئه‌وه‌ش هه‌ڵبه‌ستراوه ده‌ڵێ: (من قال لااله الا اللهمحمدرسول الله بنی اللهله سبعين قصرا فی الجنة فی کل قصر...الخ) خاڵی یازده‌یه‌م: پشت نه‌به‌ستن به‌و وتانه‌ی وه‌ک فه‌رمووده دانراون زۆر گرنگه‌و نابێ هیچ کات بانگخوازی ڕاست وته‌ی ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو بێنێ و بیکات به‌به‌ڵگه بۆ جێگیربوونی بابه‌ته‌که‌ی به‌جێی (حدیث) چون فه‌رمووده‌ی پێشه‌وامان پاک‌و دوورن له هه‌ر ڕه‌خنه‌و وشه‌ی ناڕاست ئه‌و کاته‌ی که هارون ویستی تاوانبارێ (المصلوب) له‌ناو به‌رێ که چوار هه‌زار وته‌و درۆی هه‌ر له‌خۆوه به نێو (حدیث) نوسیبۆوه پێی‌گوت: یه‌کسانه دهمهێڵی یان ده‌مکوژی من ئامانجی خۆم پێکاوه دڵنیابه که چوارهه‌زار وته‌ی بهناوفهرمووده هه‌ن؛ گشت له دژی فه‌رمووده‌ن و بۆ کێشه‌ی گه‌لی محه‌ممه‌د من دامناوه! هارون پێی‌ووت: خاکت به‌سه‌ر چه‌ندین زانای گه‌وره‌ی وێنه‌ی (ابواسحاق المرزوی وابن المبارک)مان که هه‌ن به ئاسانی له فه‌رمووده جوێیان ده‌که‌ن. پاشان سێ ڕۆژی نه‌خایاند(عبدالله‌ی کوڕی موبارک) له فه‌رمووده‌ی جوێکردنهوهو دیاریکردن کامه‌ن درۆن. ئه‌مڕۆکه‌ش سوپاس بۆ خودا هه‌موو وته‌و هه‌ڵبه‌ستراوێک ئاشکرایه‌و پێویسته بانگخواز وریابن بۆ خه‌ڵکییان وه نه‌خوێنن گه‌ر بشڵێن سوودی تێدایه مه‌گه‌ر بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی لێیان, چونکه سودو به‌هره‌ی هه‌مووان ته‌نیاو ته‌نیا له فه‌رمووده‌ی دروستدایه. فه‌رمووده‌ش هه‌ن که لاوازن ئه‌وانه‌ش بۆ باسکردنیان به سێ مه‌رجان به‌نیازن یه‌که‌م: پله‌ی لاوازبوونیان زۆر لهخواربێ(واته: نابێ -شديد الضعف- بن). دووه‌م: له‌گه‌ڵ یاسا گشتیيه‌کانی شه‌رع نابێ لار بێ(واتهنابێ له‌گه‌ڵ هیچ قاعيدهیهکی شه‌رعیدا تێک بگیرێ). سێ: له‌بابه‌تی بڕیار‌و حوکم دووربێ و ته‌نیا باسی چاکه‌ی ڕه‌وشت و کرداربێ, پێشه‌وا (ابن التیمیة) له ئیمامی ئه‌حمه‌ده‌وه -خودا لهههردوڕازیبێ- ده‌ڵێ: هه‌رکات باسی حه‌ڵاڵ و حه‌رام هات له گه‌ڵ فه‌رمووده‌ی لاوازدا توند‌و ووردین, به‌س که باسی چاکه‌کاری و شتی گچکه‌ی نێو کۆمه‌ڵگه هاته گۆڕێ ئه‌وا له‌سه‌ر خۆولێبوردین, چون به‌مانه هیچ ناگۆڕێ و ئه‌مه‌ش وته‌یه‌کی جوانه هه‌ر چه‌ند جێگای مشتومڕی زانایانه..