دانراوه له‌لایه‌ن: چاو‌دێر خاڵی چواره‌م: فێربوونی زانستی به سوود... ده‌بێ بانگخواز فێرخوازێکی میراتگری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بێ و هه‌رده‌م هه‌وڵی زانست بدات، تابه به‌رچاوروونییه‌وه کاره‌که‌ی جێ به‌جێ بکات، قل هذه‌سبیلی ادعوالی الی الله‌علی بصیرة ... (یوسف: 108) زانایان ده‌ڵێن: (البصیرة) واته: زانست، هه ندێکی که‌ش به‌ژیربێژی و هه ندێ به یه‌کتاپه‌رستیی واتایان لێک داوه‌ته‌وه، له ڕاستیدا ئه‌م وشه‌یه، ئه‌م سێ واتای له خۆداکۆکردۆته‌وه، ده‌بێ بانگخواز چاونه‌ترس و یه‌کتاپه‌رستێکی پاک بێت، خۆشه‌ویستی له گشت زیاتر بۆخوای تاک بێت، قورئانی پیرۆز له به‌رکات، یان چه‌ندی که بۆی ئاسانه، گرنگی به فه‌رمووده بدات، تا له یه‌کیان جیاکاته‌وه ئه‌وه‌ی لاواز له‌وه‌ی جوانه، تاکو بێته‌جێی متمانه، له لای خه‌ڵکی و که‌ڵکی هه بێت بۆ هه موویان، تاپێی ده‌کرێ رێز له هه‌موولایه‌ک بگرێ، به‌به‌خشینی زانستی به سودو درووست ده‌ستی هه‌موو لایه‌ک بگرێ، له رێبازی ( ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت)قه‌ت لانه‌دات له ده‌ر له‌ماڵ له ڕێ ڕۆشتن له دانیشتن هه مووساتێ گرنگی زۆر به‌کات بدات، له‌گه‌ڵ زانا گفتوگۆی زانستی بکات، هیچ کات بۆ فێربوونی زانست زانا‌و بیریارله بیرنه‌کات، تاله گشت لا سوود ببات و خودا‌ش دابی که سێ وابێ هه رده‌م به‌ره‌و لووتکه‌ی ده‌بات،.. خاڵی پێنجه‌م: که مته‌رخه می.. .بانگخواز نابێ که مته‌رخه‌م بێ وگشت که‌سی پێ به هه‌ڵه‌بێ ولێ‌ی بێخه‌م بێ، چونکه مرۆڤ خۆ ئه‌گه‌رچی باوه‌ڕدر بێ، هه‌رده‌گونجێ تاوان بکاو هه‌ڵه‌کاربێ، ولولافضل الله‌علیکم مازکی منکم من احد ابداولکن الله یزکی من یشا‌ء (النور28) که‌سێ که‌دووره له هه‌ڵه‌وگشت کارێکی رێک وپێک و چاک وپاکه، به ته‌نها هه‌ر خودای تاکه، بۆیه گرنگه که بانگخواز هه‌میشه له‌م ڕوانگه‌وه، ژن و پیاو وپیرو لاو‌و هه‌موو چینێک بدوێنێ، که ده‌چێته دووانگه‌وه، ان ربک واسع المغفرة هوا علم بکم اذانشاکم من الارض (النجم32) هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ریشمان (صلى الله عليه وسلم) وای کردووه، ده‌ستی هه‌ژارو نه‌دارو گه‌نج و پیرو بێ‌تاوان و هه‌ڵه‌کارو هه‌موو که‌سێکی گرتوه‌و، بۆلای ڕێبازی راستی خواڕێنمای کردوون، ئه‌گه‌ر بانگخوازێ پێی وابێ باوه‌ڕدار وه‌ک فریشته وان ،ته‌نه اله‌خه‌وو خۆراکدا له‌یه‌ک جییان، هه‌موو بێ له که‌وپه‌ڵه‌ن و دوورله هه‌ڵه‌ن، ئه‌واسوودی نابێ بۆیان، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه ،که ده‌سته‌ی یه‌که‌م نه‌ماون و چه‌واشه‌کاریش زۆرزۆرو ئه‌هلی زانستیش زۆر که‌مه، به چه‌ندیین که‌ره‌سته‌ی زۆر‌و ناله‌بارو زۆر نا جۆر‌و ئه‌و گشت بدعه‌و داهێنراوه، هه‌موومان ده‌ورمان دراوه و، دو‌ژمنیش سه‌رقاڵی ڕاوه‌و هه‌زاران داوی داناوه، بۆیه ئه‌رکی بانگخوازان و زانایانه، تاچه‌ندێ له توانایانه، بێنه مه‌یدانی کاره‌وه له‌م باره‌وه، تا ئه‌م جیله‌ش نه فه‌وتاوه،،،،جزاکم الله‌خیرا.