شێوازی بانگه‌وازکردن (به‌شی یه‌که‌م) دانراوه له‌لایه‌ن: چاو‌دێر ته‌نیا به‌ناوی خوای میهره‌بان، بێگومان کاری بانگه‌واز هونه‌رێکه که‌وا بانگخوازانی راستگۆ له ژیانیاندا به‌رجه‌سته‌ی ده‌که‌ن و خۆیان وهونهرهکهشیان زۆربه جوانی ده‌رازێننه‌وه وه‌ک چۆن وه‌ستایه‌ک به هۆی رێکی وجوان دانانی خشته‌کانه‌وه کۆشکێک ده‌رازێنێته‌وه، یان هونه‌ری پیشه‌سازی که‌چۆن پیشه‌سازان به هۆی لێزانی و وردبینییانهوه تێیدا به‌ره‌و پێش ده‌چن و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن... پێویسته له سه‌ر بانگخوازان هه‌رده‌م خه‌مخۆری کاری بانگهوازبن و زۆر وردبین و دووربینانه هه‌نگاوه‌کانیان بنێن وشوێن پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه‌وسلم بکه‌ون، چوون ئه‌مان شوێن که‌وتووی ئه‌ون.. خاڵی یه‌که‌م: (الاخلاص) دڵ‌پاکی له‌بانگه‌وازدا: بێگومان گرنگه بانگخواز سینه‌ساف و خاوه‌نی دڵێکی پاک بێت، له‌و کاره‌یدا مه‌به‌ستی به‌س خودای تاک بێت، که بناغه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌و، دابی بانگخواز هه‌رده‌م دونیا نه‌ویستنه (مااسئلکم علیه من اجر) (الایة فرقان57 ) قل ما اسئلکم علیه من اجر (الایة سبا47) که‌واته بانگخوازی راست وایه، دووره له حه‌ز له ناوبانگ و ده‌سته‌ڵات و پله‌و پایه (تێبینی: واته: ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی تێکه‌ڵ بهستهمهو له ئیسلامدا قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌ر نه مرۆڤی موسوڵمان نابێ بێده‌سته‌ڵات بێت) خاڵی دووهه‌م: مه‌به‌ستی خۆ دیاری کردن: پێویسته بانگخواز وریابێ و مه‌به‌سته‌که‌ی له پێش چاوو ئاشکرابێ که بریتییه له‌کاری چاکه‌کاری لهجیهانداو بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی وجێگیربونی دین له‌ژیندا.. خاڵی سێهه‌م: خۆجوان کردن به‌ره‌وشتی موجاهیدان: بانگخواز وێنه‌ی موجاهدێک له پێناوی خودادایه ، چۆن رێی ئه‌و دژوار و سه‌خته، ئه‌میش وایه، چۆن موجاهد دژ به دوژمنانی خودا ده‌جه‌نگێت و له مه‌یدانه، ئه‌میش دژ بهفێڵزانان و یاخی و ئاره‌زوو بازانه، ئه‌وانه‌ی که به‌فێڵکردن خه‌ڵکی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردن پیشه‌یانه (ویرید الذین یتبعون الشهوات ان تمیلوا میلا عظیما) (النساء27) که‌واته ئه‌رکه بانگخوازیش وه‌ک موجاهد به‌ره‌وشتی په‌سه‌ند و به‌رز، له به‌رانبه‌ر دوژمنان‌دا خۆراگر‌و بێ‌ترس و له‌رز هه‌تا به ئامانجی ده‌گات (حتی اذااثخنتموهم فشدوا الوثاق فاما منا بعد واما فداء حتی تضع الحرب اوزارها) (سوره‌تی محمد4) له گه‌ڵ دووباره‌ی رێزم بۆتان. تا به‌شی داهاتوو.. جزاکم الله خیرا. برای بچوکتان چاو‌دێر.