واتـــــــای دیـــــــــــــــن ڕێباز عهبدوڵڵا ئەو ئیسلامە شەریعەتەکەشی وەك عەقیدەکەی وایە لەحوکوم کردنی سیفەتی شیرك، یالەحوکوم کردنی سیفەتی ئیسلامەتیدا . . چونکە شەریعهتەکەش هەر لەعهقیدەکەوە وەرگیراوە . بۆیە دەتوانین بڵێین کەشەریعەتی ئیسلام هەر عەقیدەکەیەتی، چونکە شەریعەت کار وکردەوە و هەڵوێستی واقیعی عەقیدەیە .. ئەمەش ڕاستیەکەو لەقورئانی پیرۆزدا زۆر چاک ئاشکرا کراوە ، ئەمە ئەو ڕاستی یەیە کەواتای (دین) بەشوێن کەوتانی خۆی دەبەخشێ.بۆیەدەبینی سەدان سەدەیە بەهەزاران شێوازی پیس و فێڵاوی هەوڵ دەدرا بۆ شێواندن و لێڵ کردنی ئەم ڕاستیە لەدڵی شوێن کەوتانی ئەم دینەدا، تاگەیشتە ئەو ڕادەیەی کەمەسەلەی حاکمێتی خوا تەنانەت لەدڵ و دەروونی زۆر لەشوێن کەوتە خوێن گەرمەکانیشیدا چ جای دوژمنە لێزانەکانی وای لێهات کەبەتەواوی حاکمێتی خوا لە کێشەی عەقیدە جوێ بکرێتەوە و بکرێ بەشتێکی سەر بەخۆی وا کەدڵ و دوروونی خەڵکی بۆی نەجۆشێ !وەك و کەدڵ و دوروونیان بۆ مەسەلە عەقیدەی یەکان دەجۆشێ و بەتەنگیەوەن! گەیشتە ئەوەی کەحوکمی ئەو کەسەی کەلەحوکمی ئیسلامی دەردەچی و پێی ڕازی نییە و نایەوێ، بەکافر و نەدین بەدەر نەژمێررێت، وەك ئەو کەسەی کە لە ( عەقیدە ) و ( پەرستن ) دەر دەچی و بەکافر دادەنرێ ،ئەو ئیسلامە هیچ جیاوازیەك ناخاتە نێوان سێ گۆشەی ( باوەڕ ) و ( پەرستن ) و ( دەستوور و یــــا ســــــا ) { العقیدة والعبادة الشریعة } ئەمە ڕاسیەکە و زۆر چاك لەدڵ و دوروونی موسوڵمانانی پێشودا چەسپی بوو ،بەڵام ئەم هەموو دام و دەزگاو شێوازەی مەشق پێکراوە ،زیرەکانە سەدان سەدەیە لەهەوڵ و کۆششی ئەوەدان لایانی ئەم سێ گۆشەیە لێك بترازێنن . ئەوەبوو وای کرد کرمەسەلەی حاکمێتی ئاوا لاواز و کرژ و بێ قەدربکرێ . . تەنانەت لەدڵی خوێن گەرمەکانیشیدا ئاوا بوو بەشتێکی سادە و بێبایەخ !! ئەگەر چی قورئانی پیرۆز چەندە ها ئایەتی لەسەر ئەم کێشە سەرەکیە هێناوەتەوە . ئەو کەسانەی کە { حوکم شیرك بەسەر بت پەرستێکدا دەدەن ،بەڵام سڵ دەکەنەوە لەحوکمی طاغوتێکدا یا لەحوکمی ئەوکەسەدا کەحوکمی طاغوتی پێ ڕەوایە و، داوەری دەباتە لای ، ئەوکەسانە لەڕاستیدا قورئان ناخوێننەوە و شارەزای سروشتی ئەم دینە نین . . دەبا هەموو قورئان بخوێننەوە ، با ئایەتەکانی بەجددی وەر گرن.باسەرنج بدەنە ئایەتی { وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ } الانعام / ١٢١ . واتە : ئەگەر مل کەچیتان کردن ئەوا ئێوەش موشریکن . زۆر کەسی خوێن گەرم و دڵسۆز لەوانەی کە بەتەنگ ئەم دینەوە دێن زۆر جار بێ ئەوەی هەست بەخۆیان و هەڵوێستی خۆیان بکەن .خەنجەری ژەهراوی لەجەرگی ئەم ئیسلامە ئازیزە دەدەن !بەوەی کە بایەخ بەشتی لاواز و لاوەکی دەدەن، ئەوانە بەئەم کارەیان ئەو تۆزە باوەڕ و ورە و وزەیەش کەلەدڵی خەڵکیدا ماوە ، لەم لایەنە لاواز و کرچ و کاڵانەدا بەفیڕۆی دەدەن . . بڕیاری ئەوەی کە گوایە دین لەنێو ئەو کۆمەڵگە جاهیلیانەدا هەیە و (بەتەواوی) ئەنجام دراوە ،هیچی وا نەماوە ڕانەپەڕێنرا بێت ، مەگەر جار جارە لێرە و لەوێ سەرپێچیەك یا گوناهێک یاخراپەیەک بکرێت . کەپێویستە راستبکرێتەوە!! ئەم بڕیارە دژوارە دەدەن لەکاتێکدا کەدین هەر لەسەرەتاوە لەسەر بناغەی ( بوونی قەوارە ) دەوەستێ کەدەبێ ئیسلام لەسیستم و بارو دۆخێک و کۆمەڵگەیەکدا دەر بکەوێ،کەحاکمێتی ( فەرمان رەوای ) بۆ خوا بێ و بەس نەک بۆ مرۆڤ . بوونی قەوارەی دین پەیوەستە بە بوون و ئەنجامدانی حاکمێتی خواوە ،ئەگەر حاکمێتی خوا نەبوو ئەوا دینیش نیە . ئەو گیر و گرفتە گەورەیەی ئیستا دین توشی بووە ، بوونی ئەم هەموو طاغوتە خوێن ڕێژانەیە کە دەست درێژیان کردۆتە سەر مافی خوایەتی خوا و دەسەلاتی خوایەتیان بۆ خۆیان زەوت کردوە ،مافی دەستوور و یاسا ( شەریعەت ) دانانیان داوەتە خۆیان . بەوەی کەحومکی ( گیان و سامان و نەوەی ) کۆمەڵگەکەیان دەکەن . . ئەمەش هەر هەمان گیر و گرفت بوو کە قورئانی پیرۆز هەر لەسەرەتایەوەبەم هەموو فەرمان و بەر هەڵستی و بڕیار و رەت کردنانەوە، ڕوەو کێشە سەرەکیەکە دەبوو کە قورئان زوزو باسی دەکرد و دەی بەستەوە بەمەسەلەی خوایەتی و پەروەردگارێتی خواوە . دەیکردە تەرازویەك و جاهیلی یا ئیسلامەتی ،کافری یا باوەڕ داری کەسان و کۆمەڵگە و بارو دۆخی دەوروو پشتی پێ دەکێشاو ،حوکمی ئەو کەس و بارو دۆخەو کۆمەڵگایەی لەبەر ڕۆشنای ئەو کێشەیەدا دەر دەکرد . . لەڕاستیدا شەڕە سەختە کەی ئیسلام کە بۆۆ سەلماندنی ( بوون ) ی خۆی بەرامبەر بە جاهیلیەت دەیکرد ،شەڕی ئیسلام و بێ باوەڕی (الحاد) نەبوو ،تابگاتە ئەو ئاواتە ی کە بەدەردی شوێن کەوتووە خوێن گەرمەکانی ئەم دینە دەیڵێن دەبێ (دینداری ) بێتە دی هەروەها شەڕێك نەبوو دژی خراپەکاری کۆمەڵایەتی داوێن پیسی و بەدکاری . . ئەم شەڕانە بەرپابوون بەڵام دوای ڕوودانی شەڕێ سەختی سەلماندنی (( بوونی )) ئەم دینە . شەڕە سەختەکەی یەکەم جاری ئیسلام بۆ ئەوە بوو بزانرێت کێ حوکوم دەکات . . واتە : کێ ( بوون) ی هەیە . بۆیە ئیسلام هەر لەقۆناغی مەککەوە شەیپوری ئەم شەڕەی لێدا . . هەر لەوکاتەی کەعەقیدەکەی لەدڵی شوێن کەوتەکانیدا دادەمەزراند . . هەر ئەو کاتە پێش ئەوەی باسی سیستم و لق و پۆپ و شەریعەتەکەی بکات. ئەوشەڕە دژوارەی بۆیە دەکرد تابۆجیهانیان بیسەلمێنێ کەتەنها مافی حاکمێتی هەیە و هیچ کەس ،تەنانەت چاکترین موسوڵمانیش . نەك هەر ئەوەی کە حەدی ئەوەی نیە کە ئەو مافە بدا بەخۆی یا بەکەسێکی تر ، بەڵکو هەر نابێ ڕێ بدا بەوەی کە کەسێك بیدا بەخۆی یا بەکەسێکی تر . . ئەوجا دوای ئەوە کە ئەو کێشە سەرەکیە بەتەواوی لەدڵ و دەروونی شوێن کەوتوانی ئیسلامدالە مەککە جێگیر بوو ئیتر ڕاپەڕاندن و جێ بەجێ کردنی هەموو دەستوور و یاساکانی شەریعەتی ئیسلام لەمەدینە ئاسان بوو کۆسپی نەدەهاتە ڕێ . . جا ئەو خوێن گەرمانەی سۆز بۆ ئەم ئیسلامە دەکەن با باش تێفکرن و ، وورد بنەوە، بزانن ئەوان لەچ باس و خواستێکدان و ، ئیسلامیش داوای چی کردوە. بەڵام پێش هەموو شتێک با لەڕاستی واتای (دین) تێبگەن ، ئەوجا سەیری حاڵی خۆیان و دەوروو بەریان بکەن . ئاخر ئەم خەڵکە ئا بەو شێوەیە ئەم دینەیان لێتێک چووە لێ دوور کەوتوونەتەوە . . بۆیە ئابەوجۆرە سەیرە وازیان لەئیسلام هێناوە و ،بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن لەئیسلام هەڵگەڕاونەتەوە . . ئەمە نەخشەکانی دوژمنانی خواوویستیە کە خوای گەورە لەقورئانەکەیدا باسیان دەکات و دەفەرموێ {لیردوهم ولیلبسوا علیهم دینهم } الانعام/١٣٧ واتە: تالەدینەکەیان پاشگەزیان بکەنەوە و دینەکەیان لێ بشێوێنن . ئاوا مانا و واتای دین داخزێنراو یەقیان کردەوە و بێ کار کەوتن . . بۆیە ئائەم هەموو خەڵکەش دەبینی ئاوا بیر ئاڵۆزن و ئایدۆلۆژی و بیر و هۆشێکی تەواویان دەربارەی ئیسلام نییە . ن / سید قطب ~ رحمه الله ~ و/ مامۆستا کرێکار ~ خوای گەورە بیپارێزێت ~ ئا/ ڕێباز عهبدوڵڵا