دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌م جۆره له په‌له و هه‌ڵه‌شه‌كردن په‌یوه‌ندیی به ئیماندارانه‌وه هه‌یه، ئه‌مان په‌له‌كردنه‌كه‌یان له جۆرێكی تره، ئه‌ویش كه له سه‌رخۆیو هێواش هاتنی سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئیمانداران، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت : أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ أَلا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ [البقرة:٢١٤]. ئایا لاتان وایه هه‌روا به‌ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه ( بێ ته‌نگانه و ناخۆشی؟) مه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌كراوه، كه تووشی شه‌ڕ و ناخۆشی و ته‌نگانه و گرانی و نه‌داری بوون و ته‌كانیان خواردووه و زۆریان بۆ هاتووه به ڕاده‌یه‌ك هه‌تا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له‌گه‌ڵیدا، ده‌یانوت: كه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌تن ده‌به‌خشێت؟! ئیتر كه‌ی خوا یارمه‌تی ده‌نێرێت؟! ئاگادار بن و دڵنیا بن به‌ڕاستی یارمه‌تی خوا زۆر نزیكه. ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م ئوممه‌ته، هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان په‌له‌یان ده‌كرد كه سه‌ركه‌وتنی خوا بێت و هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر: ولهذا جاءوا إلى النبي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وهو متوسد في ظل الكعبة، فقالوا: يا رسول الله! ادع الله على قريش! وشكوا إليه ما وجدوا، فقال صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: والله ليتمن الله هذا الأمر حتى تسير الظعينة أو الراحلة من صنعا‌ء إلى حضرموت، ولكنكم قوم تستعجلون. رواه البخاري (٣٤١٦، ٦٥٤٤). عن خباب بن الأرت. له به‌ر ئه‌وه هاوه‌ڵه‌كان هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) كاتێك كه پاڵی دابۆوه له سێبه‌ری كه‌عبه‌دا، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! نزا بكه له قوڕه‌یش له لای خوا! شكاتی حاڵی خۆیان كرد كه چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: سوێند به خوا، خوا ئه‌م كاره ته‌واو ئه‌كات و ده‌ری ئه‌خات، تاوه‌كو سوار له ێنعاءوه به‌ره‌و حچرموت بڕوات، به‌لاَم ئێوه گه‌لێكن په‌له ئه‌كه‌ن. په‌له مه‌كه‌ن، خوای گه‌وره ئه‌م ئایینه ته‌واو ئه‌كات و سه‌ری ئه‌خات. { سوراقه‌ی كوڕی مالك هات به‌ره‌و ڕوی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)به هیوای ئه‌وه‌ی سه‌د حوشتره‌كه‌ی قوڕه‌یشی ده‌زگیر ببێت (كه په‌یمانیان دابوو به هه‌ر كه‌سێك كه ئه‌گه‌ر موحه‌ممه‌دیان بۆ بێنێت، ئه‌وا سه‌د حوشتری به خه‌ڵات پێ ئه‌به‌خشن) هات و شوێن پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) كه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه گه‌وره‌و ڕۆشنه‌ی بینی و قاچی ئه‌سپه‌كه‌ی چه‌ند جارێك چه‌قی له زه‌ویه‌كه‌و هه‌ڵیدا، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ئه‌فه‌رموێت: {أبشر بسواري كسرى، يا سراقة أمن أجل الدنيا تأتي} { مژده بێ بۆ تۆ هه‌ردو بازنه‌كه‌ی كیسران، ئه‌ی سووراقه ئه‌وه له پێناوی دنیادا شوێنمان ده‌كه‌ویت! }. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) په‌یمانی هه‌ردوو بازنه‌كه‌ی كیسرای پێ دا، خه‌یاڵه!!! هه‌ردو بازنه‌كه‌ی كیسرا! كێ خه‌و ئه‌بینێت به‌وه‌ی ته‌نانه‌ت كیسرا ببینێت؟! كێ ئه‌یویراو ته‌ماعی هه‌بوو له عه‌ره‌به‌كان كه ناوی كیسرا بێنێ؟ كیسرا له كۆێیه و ئه‌مان له كوێن! شتێكه له سه‌روی خه‌یاڵه‌وه! وا ئه‌م ده‌شته‌كیه په‌یمانی پێ ئه‌درێ. له كێشه‌وه ئه‌و په‌یمانه‌ی پێ ئه‌درێ؟!! له كه‌سێكه‌وه كه بۆ خۆی به ترسه‌وه ده‌رچووه له مه‌ككه و تاكو ده‌ربازی بێت له گه‌له‌كه‌ی و نه‌یكوژن (صلی الله علیه وسلم)، خۆی و ئه‌بوبه‌كری ڕاستگۆی له‌گه‌ڵه‌و له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك موشریك و بێباوه‌ڕانی مه‌ككه بیانكوژن له مه‌ككه ده‌رچوون، سبحان الله! له‌م حاڵه‌ته! وه ئایا له حاڵه‌ت و بارودۆخێكی وادا تۆ ته‌نانه‌ت له خۆشت ئه‌مینی نه‌خوازه‌ڵا په‌یمانی وا به كه‌سێكی تر بده‌یت؟! ئا ئه‌مه‌یه بینش و لێكدانه‌وه‌ی مرۆڤ، لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام ئه‌ڵێن: كاره‌كه حساباتێكی وردی هه‌یه‌و، نه‌خشه‌و ئیعتباری ورد هه‌ڵئه‌گرێ. تۆ ئێسته ئه‌ته‌وێت من بگه‌ڕێمه‌وه تاكو نه‌تگرم و نه‌تده‌مه ده‌ستی قوڕه‌یش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یمانی بازنه‌كانی كیسرام پێ ئه‌ده‌ی! نه‌یفه‌رموو دوای نه‌وه‌یه‌ك یان دوو نه‌وه، سه‌یركه‌ن لاوازی ئیمان به‌ره‌و كۆێمان ئه‌بات ئه‌گه‌ر ته‌نها پشت به هۆكاره مادییه‌كان ببه‌ستین، تێڕوانین و بۆچونمان ته‌نها ماددی بێت ئیتر هه‌رچه‌نده نه‌خشه‌و داڕێژراوه‌كانیش توند‌و تۆڵ بن، خوای گه‌وره‌و ده‌ستورو ڕێڕه‌وێكی هه‌یه كه له هه‌موو ئه‌وانه گه‌وره‌ترن. پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به سه‌ر واده‌ی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) بۆ سوراقه‌ن له‌سه‌رده‌می جێنشینی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی ڕازی بێت ئه‌و واده‌یه هاته دی كه به سوراقه‌ی دابوو، هه‌ردوو بازنه‌كانی كیسرا به غه‌نیمه‌ت كه‌وتنه ده‌ستی موسڵمانان و خه‌لیفه عومه‌ریش سوراقه‌ی بانگ كرد‌و فه‌رمووی: ئه‌وه ئه‌و واده‌یه بوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی دابووی كه ده‌بیته خاوه‌نی، ئه‌وه بازنه‌كانی كیسرایه‌و بۆ خۆت!! الله اكبر. كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانید چاڵیان به ده‌وری مه‌دینه‌دا هه‌ڵئه‌كه‌ند مژده‌ی رزگاركردنی موڵكی كیسرای پێ دان! دوڕووه‌كان وتیان: ئه‌وه موحه‌ممه‌د و هاوه‌ڵه‌كانی یه‌كێكیان توانای سه‌رئاویشیان نییه له ترسا، كه‌چی واده‌ی كۆشك و نهۆمه‌كانی كیسرایان پێ ئه‌دات! سه‌یری لاوازی ئێمان بكه‌ن، لاوازی متمانه به خوای گه‌وره، دوڕوویی!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی مژده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هێنایه دی وه‌ك ئه‌زانن سوپاس بۆ خوا، فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ریان له سه‌ر هاته دی كه فه‌رمووی: {إذا هلك كسرى فلا كسرى بعده، وإذا هلك قيصر فلا قيصر بعده، والذي نفسي بيده لتنفقن كنوزهما في سبيل الله عز وجل} البخاري (٢٨٦٤، ٢٩٥٢، ٣٤٢٢، ٦٢٥٥)، مسلم (٢٩١٨)، الترمذي (٢٢١٦)، أحمد (٢/٢٣٣، ٢٤٠، ٢٥٦، ٢٧١، ٣١٣، ٤٣٧) من حديث أبي هريرة.وهو للبخاري (٢٩٥٣، ٣٤٢٣، ٦٢٥٤ )، ومسلم (٢٩١٩)، وأحمد (٥/٩٢، ٩٩) من حديث سمرة بن جندب. { ئه‌گه‌ر كیسری تێدا چوو ئیتر كیسرایه‌كی تر ناێت له دوای ئه‌و، وه ئه‌گه‌ر قه‌یسه‌ریش تێدا چوو ئیتر قه‌یسه‌رێكی تر ناێت له دوای ئه‌و، سوێند به‌وه‌ی كه گیانی منی به ده‌سته هه‌موو گشت سامان و گه‌نجینه‌كانیان ئه‌به‌خشن له پێناوی خوادا}. په‌له مه‌كه‌ن ..! ئه‌و گه‌نجینه‌و پاره‌و شارستانیه‌تانه‌ی دروست ئه‌كرێن، ئه‌و ملیارانه‌ی كه كافران و بێ باوه‌ڕان به ده‌ستی دێنن، سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به ده‌سته ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا هه‌مووی ئه‌به‌خشێنرێنه‌وه له پێناوی خوادا! ئا ئه‌مه كه له حه‌رام كۆبۆته‌وه‌و خڕكراوه‌ته‌وه، یان ئه‌وانه‌ی كافرو بێ باوه‌ڕان له ماڵ و سامانی مسوڵمانان كۆیان كردۆته‌وه، با په‌له نه‌كه‌ین: { والذي نفسي بيده لتنفقن كنوزهما في سبيل الله عز وجل }،ئه‌و كاته كاره‌كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ دێ كه به هیوای بوون، بۆ ئه‌وه‌یان كۆ كردۆته‌وه كه دژایه‌تی ئیسلام و ئه‌هلی ئیسلامی پێ بكه‌ن، خوای گه‌وره ئه‌یكاته ده‌ستكه‌وتێك بۆ مسوڵمانان، ئه‌بێته یارمه‌تیده‌ریان له جیهادو تێكۆشان له پێناوی خوادا. خۆ ئه‌گه‌ر موسڵمانه‌كان ده‌رچونایه تاكو ئه‌و ماڵ و سامانانه بۆ خۆیان به‌رن و بیخۆن و بۆیان بمێنێته‌وه ئه‌وه خوای گه‌وره نه‌یئه‌كردنه میراتگری، له به‌ر ئه‌وه له فه‌رمووده‌كه‌دا ئاگاداریه‌ك هه‌یه بۆ ئیمانداران، { لتنفقن كنوزهما في سبيل الله} { پاره‌و سامان و ماڵه‌كه‌یان له پێناوی خوادا ئه‌به‌خشن } ئه‌گه‌ر شه‌ڕمان كرد ئه‌وه له به‌ر خوایه، وه ئه‌گه‌ر توڕه بوین ئه‌وه له به‌ر خوایه، وه ئه‌گه‌ر بانگه‌وازمان كرد‌و خه‌ڵكمان بانگ كرد ئه‌وه له به‌ر خوایه، وه ئه‌گه‌ر ڕازی بوین ئه‌وه له به‌ر خوایه، هه‌موو كاره‌كان ئه‌بێت له پێناوی خوا‌و له به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت، خۆ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ده‌رچوونه‌كه‌یان له به‌ر دنیا‌و ده‌ستكه‌وتنی خۆشیه‌كی دنیایی بوایه هیچیان پێ نه‌ئه‌بڕاو نه‌ئه‌بونه خاوه‌نی هیچ شتێك، یان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وت و غه‌نیمه‌ت‌دا یه‌كسه‌ر له ناو خۆیان دابه‌شیان كردایه‌و لێیان ببوایه به كێشمه‌كێشم، ئه‌وه نه‌ئه‌بونه خاوه‌نی هیچ. له (بلاط الشهداء)دا چی ڕوویدا؟ ئه‌وه‌نده‌یان غه‌نیمه و ده‌ستكه‌وت گرت تا بێ‌توانا بوون له هه‌ڵگرتنی!! ئه‌ڵێم: په‌له‌كردنی ئیمانداران یان به‌هێواشزانینیان بۆ هاتنی سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره بۆیان، یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی پێویسته به به‌ڵگه‌ی دروست و وردبوونه‌وه‌ی دروست له بانگه‌واز ڕوون بكرێته‌وه كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ت و په‌یڕه‌وی خوای گه‌وره‌یه (سبحانه وتعالی)؛ ئه‌گه‌ر چی ڕووش ئه‌دات، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: حَتَّى إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا [يوسف: ١١٠] به‌ڵێ بێهیوایی دێ، هه‌ستكردن به‌وه دروست ئه‌بێت كه ئیتر كاره‌كه بڕاوه‌ته‌وه و ته‌واو بووه و هیچ فرتوفێڵ و ئه‌ملاولایه‌ك ده‌وری نه‌ماوه و له‌وانه‌یه دڵه‌كان وا هه‌ست بكه‌ن كه ئیتر سه‌ركه‌وتن یان نایه‌ت یان دوا ئه‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌ڵێین: نابێت و دروست نییه مرۆڤ هیواپچڕاو بێت به خوای گه‌وره. وا بزانێت سه‌ركه‌وتن و په‌یمانی خوای گه‌وره نایه‌ت و دوا ئه‌كه‌وێت، نابێت مرۆڤی موسڵمان به هیچ شێوه‌یه‌ك هیواپچڕاو ببێت به سه‌ركه‌وتنی و یارمه‌تی په‌روه‌ردگار بۆ به‌نده ڕاسته‌قینه‌كانی خۆی.