دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د دوكتۆر سفر الحوالی وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د بسم الله الرحمن الرحیم سوپاسی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ین كه ڕێنموونی كردووین بۆ باوه‌ڕهێنان پێی و گوێڕایه‌ڵبوون به كتێبه‌كه‌ی و شوێنكه‌وتنی ڕێڕه‌وی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی. له‌و بابه‌ته گرنگ و زیندووانه‌ی پێویسته باس بكرێن و ورد له‌سه‌ری بوه‌ستین و گفتۆگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، وردبوونه‌وه‌یه له بانگه‌واز و مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌وی بانگه‌واز، ڕێگه‌ی دروست بۆ لابردن و نه‌هێشتنی كاری خراپ، هه‌روه‌ها چۆنێتیی وه‌رگرتنی عیلم و زانیاری و به‌گه‌ڕخستنی له بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم). له‌و بابه‌ته‌نای زۆر گرنگ و جێگه‌ی باس و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ن، بابه‌تی په‌له‌په‌لكردن و هه‌ڵه‌شه‌یی و ئه‌وخاڵانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و لایه‌نه‌وه هه‌یه، چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه كارێكه شایه‌نه به‌وه‌ی كه باسی له‌سه‌ر بكرێت و هه‌موو به‌گشتی بیروڕای له‌سه‌ر بگۆڕینه‌وه. ئێمه لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه ئه‌گه‌ر به‌كورتییه‌كیش بێت (إن شا‌ء الله) چه‌ند خاڵكی گرنگ له‌م ڕووه‌وه بخه‌ینه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. یه‌كه‌م شتێك له‌م بواره‌دا پێویسته بیزانین، ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره مرۆڤی وا دروست كردووه و هێناوێتییه بوون كه به سروشتی خۆی په‌له‌په‌لكه‌ره و حه‌ز ئه‌كات كاره‌كانی زوو به‌ئه‌نجام بگات؛ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: خُلِقَ الْأِنْسَانُ مِنْ عَجَلٍ [الأنبياء: ٣٧]. ئه‌وه‌نده ئینسان به‌په‌له و تاڵووكه‌یه (هه‌ر ده‌ڵێیت) له په‌له و تاڵووكه دروست كراوه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: وَكَانَ الْأِنْسَانُ عَجُولاً [الإسرا‌ء: ١١]. ئینسان هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌په‌له و هه‌ڵه‌شه‌یه. جا مرۆڤ به سروشتی خۆی به‌په‌له و هه‌ڵه‌شه‌یه و نه‌فسی مرۆڤ هه‌میشه حه‌زی له تاڵووكه‌یه. ئه‌مه‌ش كارێكه كه خوای گه‌وره تێیدا دروست كردووه و پڕه له حیكمه‌ت و دانایی. ناتوانین لێره‌دا باسی بكه‌ین و حیكمه‌ته‌كان بخه‌ینه ڕوو، به‌ڵام خوای گه‌وره به دانایی و كاردروستیی خۆی، مرۆڤی وا ڕاهێناوه كه ئه‌م سروشته‌ی تێدا بێت و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت. خۆ ئه‌گه‌ر خوای (متعال) ژیری و هێمنی و له‌سه‌رخۆیی نه‌به‌خشییایه به مرۆڤ، له‌وانه بوو هه‌ر به‌كاڵی به‌رووبومه‌كانیان بخواردایه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه‌یان نه‌كردایه تاكوو پێ بگات. به‌م شێوه‌یه ئه‌م سروشته له مرۆڤدا هه‌یه. جا ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤێك ئه‌مه‌ی تێدا بێت، ئیتر موسڵمان بێت یان بێباوه‌ڕ، له سروشتی‌دا هه‌ڵه‌شه‌یی هه‌بێت، هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بێت خێرا و به‌په‌له كاره‌كانی ته‌واو ببن و له‌كۆڵی ببنه‌وه، ئه‌وه سه‌باره‌ت به بانگخوازان و ئه‌وانه‌ش كه بانگیان ئه‌كه‌ن له خه‌ڵكی زۆر گرنگه ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته و هه‌ڵوێسته‌كردن و شاره‌زابوون له ئاكام و ده‌ره‌نجامه‌كانی. سه‌باره‌ت به بانگخوازان پێویسته كه هه‌ندێكمان باری هه‌ندێكی ترمان هه‌ڵگرین له‌م بواره‌دا و ئه‌ركی سه‌ر یه‌كتر سووك بكه‌ین. ئه‌گه‌ر له خۆتدا یان له برا بانگخوازه‌كه‌تدا په‌له و هه‌ڵه‌شه‌یی و خێراییت بینی، ئه‌وه بزانه كه ده‌روونی مرۆڤ ئه‌م لایه‌نه‌ی تێدا زاڵتره و پێویسته هه‌وڵ بده‌یت كه خۆت و برا بانگخوازه‌كه‌ت یاداوه‌ری بكه‌یت به‌نه‌رمونیانی و له‌سه‌رخۆیی تاكوو په‌له‌په‌ل و هه‌ڵه‌شه‌یی زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رماندا و سۆز و عاتیفه به‌ره‌و شتێكمان نه‌بات كه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی زیانبه‌خش و بێسوود بێت. سه‌باره‌ت به‌وانه‌ش كه بانگ ئه‌كرێن بۆ ئیسلام و پابه‌ندن به ئیسلامه‌وه، پێویستمان به نه‌رمی و له‌سه‌رخۆیی هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا. ئێمه ئه‌مانه‌وێت كه ئه‌مڕۆ قسه‌یه‌كی بۆ بكه‌ین ئیتر خێرا سبه‌ینێ یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م كاریگه‌ری تێدا به‌دی بێت و جێبه‌جێی بكات؛ ئه‌مانه‌وێ كه به خه‌ڵكمان وت ئه‌مه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه، ئیتر یه‌كسه‌ر هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی به یه‌كجار وازی لێ بێنن؛ یان پێمان وتن : ئه‌مه واجب و پێویسته، ئیتر بیانبینین یه‌كسه‌ر بێ دواكه‌وتن به‌جێی بێنن و گوێڕایه‌ڵ بن! به‌ڵاَم كاره‌كه به هیچ جۆرێك به‌م شێوه‌یه نییه، ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی تر هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین له‌گه‌ڵیاندا و شێوازی گونجاو بگرینه به‌ر. جا چونكه په‌له‌كردن و خێرایی له سروشتی مرۆڤه به‌گشتی، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا به شێوه‌یه‌كی زۆر چاك و ڕێك‌وپێك باسی كردووه و چاره‌سه‌ری بۆ داناوه تاكوو بتوانین كار و حاڵی خۆمان بگۆڕین و له شوێنێكدا كه جێی په‌له‌كردن نه‌بێت په‌له نه‌كه‌ین و له شوێنیكیشدا كه جێی په‌له‌كردن و خێرایییه، هێواش و له‌سه‌رخۆ نه‌بین.