دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی گومان بردن. پرسیار: من ژنێكم شوم كردووه، مێرده‌كه‌م پێاوێكی گوماناویه، هه‌ركاتێك قسه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی من بیست له یه‌كێك، ئیتر ڕاست بێت یان درۆ، ئه‌وه باوه‌ڕی پێ ئه‌كات بێ ئه‌وه‌ی ورد بێته‌وه و بزانێ وایه یان نا، پێویسته چی بكه‌م و چۆن مامه‌ڵه بكه‌م له گه‌ڵیدا؟ وه‌ڵام: له ڕاستیدا ئه‌و گرفته ته‌نها گرفتی یه‌ك كه‌س یان خێزانێك نیه، به‌ڵكو زیاتر له خێزانێكی گرتۆته‌وه، مێرده‌كه گومان له ژنه‌كه‌ی ئه‌كات، ئه‌مه‌ش له‌وه‌و دروست ئه‌بێت كه شكه‌مته‌رخه‌می ئه‌كرێت له قه‌ڵاچۆكردن و نه‌هێشتنی تێكه‌ڵی نێوان ژن و پێاو به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی، جا له‌ڕێی هه‌چ هۆیه‌كه‌وه بێت. نه‌هێشتن و زاڵ بوون به‌سه‌ر گوماندا به دوو خاڵ ئه‌بێت. یه‌كه‌م: پارێزكردن و ترسان له خوای گه‌وره، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه ژن و پێاو ترسی خوا له دڵیانا بێت و هیچیان درۆ به سه‌ر ئه‌وی تریانه‌وه نه‌كات و قسه‌ی بۆ هه‌ڵنه‌به‌ستێ، ئه‌وانه‌ش كه قسه ئه‌هێنن و قسه ئه‌به‌ن پێویسته واز بێنن و له خوای گه‌وره بترسن، چونكه قسه هه‌ڵبه‌ستن و قسه فڕێدان بۆ داوێنی ئافره‌تانی باوه‌ڕدارو په‌رژینكراو له گوناهه گه‌وره‌كانه‌و پێویسته موسڵمانان لێی به دوور بن . دووه‌م: وازهێنان له‌و هۆكارانه‌ی كه گومان دروست ئه‌كه‌ن، ئایا ئه‌گه‌ر ژنی موسڵمان بۆ كارێكی پێویست و له گه‌ڵ مه‌حره‌مێكدا نه‌بێت نه‌چێته ده‌ره‌وه، وه قسه له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نه‌كات كه مه‌حره‌م نین پێی، وه له گه‌ڵ كه‌سانێكی تردا نه‌مێنێته‌وه به بوونی كه‌سێكی مه‌حره‌م نه‌بێت، .وه هه‌روه‌ها، ئایا گومان دروست ئه‌بێت، یان ڕێژه‌ی گومان ئه‌بێت چه‌ند بێت؟ وه ئه‌گه‌ر گومانیش دروست بوو ئه‌وه ئه‌وكاته تاوانه‌كه‌ی هه‌مووی یه‌خه‌ی گومانكه‌ره‌كه ئه‌گرێته‌وه نه‌ك گومان لێكراو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بوو، خۆی ڕووت كرده‌وه‌و چووه ده‌ره‌وه‌و به ئاره‌زوی خۆی قسه‌و هه‌ڵس و كه‌وتی له گه‌ڵ كه‌سانی نامه‌حره‌مدا كرد، ئه‌وا بێ گومان ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی دروست بوونی گومانه به‌رامبه‌ر یه‌كترو به‌هه‌موو قسه‌یه‌كی هێنراوو باوه‌ڕ ئه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره له قسه‌كردنی ژن له گه‌ڵ پێاواندا ئه‌فه‌رموێت: فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ [الأحزاب:32] {قسه به ناسكی و به‌شێوه‌یه‌ك مه‌كه‌ن، نه‌وه‌كو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه بوروژێت و نیازب خراپ بكات}. وه پێویسته له سه‌ر هه‌موومان كه یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ین و گومان نه‌هێڵین، وه ئه‌و خوشكه‌ش پێویسته خۆی دوور بخاته‌وه له‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی دروستكردنی گومان و دوودڵی، وه به ئارام بێت ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی شتێكی بۆ دروست كرد كه تیایدا نه‌بوو، چونكه ئه‌وه به‌شێكه له تاقیكردنه‌وه، وه داواش له هه‌موو پیاوان ئه‌كه‌ین به گشتی كه له خوا بترسن و دوور بكه‌ونه‌وه له گومانی خراپ، چونكه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيراً مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ وَلا تَجَسَّسُوا وَلا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضاً [الحجرات:12].. { ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خۆتان زۆر بپارێزن له گومانی خراپ، له ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق وایه له هه‌موو گومانێك خۆ بپارێزن)، به شوێن كه‌م و كوڕی و عه‌یب و عاری یه‌كتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌كه‌ن و له پاش مله باسی یه‌كتری وناوی یه‌كتر به خراپ مه‌به‌ن}. داپۆشینی ته‌واو. پرسیار: هه‌ركه‌سێك ناته‌واوی باوه‌ڕدارێك داپۆشێ، ئه‌وه خوا له دنیا‌و دواڕۆژدا دایئه‌پۆشێت، ڕێكخه‌رو بنه‌مای داپوشین چیه؟ وه‌ڵام: هه‌ندێ كه‌س وا له پۆشین ئه‌گه‌ن _كه بێ گومان له ڕه‌وشتی ئیسلام و سوننه‌تی ئایینه‌كه‌مانه _ كه بریتیه له پۆشینی خاوه‌ن تاوان وگوناهه‌كان و قه‌ده‌غه‌نه‌كرنیان له تاوان، وا ئه‌زانن كه ئه‌گه‌ر شوێنێكی خراپه‌كاری و به‌ره‌ڵاییت بینی نابێت قسه بكه‌یت و هه‌واڵ بده‌یت وا باشه دایپۆشیت، له ڕاستیدا كاره‌كه به‌م شێوه‌یه نیه . یه‌كه‌م: ئه‌و لایانانه‌ی كه له سه‌ریان پێویست كراوه نه‌هێڵن خراپه له ناوكۆمه‌ڵدا بكرێت و بڵاو بێته‌وه، نابێت كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ن . لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌یه كه پۆشین و نه‌پۆشینی كه‌سێك یان شتێك په‌یوه‌سته به ئایین وباوه‌ڕه‌وه، جاری وایه كه‌سێك باوه‌ڕدارێكی باشه، به‌ڵام ئه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه، تاوانێك ئه‌كات، له گه‌ڵ ئافره‌تێكدا ئه‌بینرێت كه بۆی دروست نیه، توشی لادانێك ئه‌بێت، وه هه‌روه‌ها، له‌م كاته‌دا داپۆشینی ئه‌و كه‌سه باشتره له بڵاوكردنه‌وه‌ی و باسكردنی له ناو خه‌ڵكدا، له گه‌ڵ به‌رده‌وامی به‌دوادا چوونی و ئامۆژگاری كردنی به خێر‌و چاكه‌و واز پێ هێنانی له‌و كاره خراپه، به‌ڵام یه‌كێك به ته‌واوی له دین ده‌رچووه‌و كاروپێشه‌ی خراپه‌یه و هه‌وڵی بڵاو بونه‌وه‌ی خراپه و فاحیشه ئه‌دات، ئه‌وه نابێت بپوشرێت و وازی لێ بهێنرێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئاشكرا بكرێت وخه‌ڵكی له خۆی و كرده‌وه‌كانی ئاگادار بكرێته‌وه. جا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت هه‌موو شته‌كان له شوێنی دروستی خۆی دابنێین وه‌نه‌هی كردن له سیخوڕی كردن به سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه ئه‌وه‌یه‌كه له خۆوه گومان له دراوسێكه‌م نه‌كه‌م، وه له ملاولای ماڵه‌كه‌یه‌و چاودێری نه‌خه‌مه سه‌ر بزانم له ماڵه‌وه عه‌ره‌ق ئه‌خواته‌وه یان نا؟ ئه‌مه له‌و گومانه خراپانه‌یه كه دروست نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دراوسێكه‌م خه‌ڵكی كۆ ئه‌كرده‌وه له ماڵی خۆیدا بۆ عه‌ره‌ق خواردنه‌وه یان كارێكی تری خراپ، ئه‌وه سه‌ره‌تا ئامۆژگاری ئه‌كه‌یت و به قسه‌ی چاك و ترسان له خوا ئه‌یدوێنیت، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر سوودی نه‌بوو ئه‌وه نابێت بڵێیت پێویسته ناته‌واویه‌كه‌ی داپۆشم و هه‌قم نیه به سه‌ریه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت خه‌ڵكی لێ ئاگادار بكرێته‌وه‌و بناسێنرێت، با پێشی ناخۆش بێت و سزا بدرێت . جا ئه‌م جۆره كارانه پێویسته بنه‌ماو زه‌وابتی بۆ دابنرێت، سه‌یر كه‌ین بزانین كه به‌رژه‌وه‌ندی له شاردنه‌وه‌دایه یان نا؟ پێاوێك یان ژنێك كارێكی خراپ ئه‌كات ئه‌وا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوو كه خراپه‌كاری فاحشه بڵاو بكاته‌وه‌و زانی كه تاوان و هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه‌و گه‌ڕایه‌وه له هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی، ئه‌وا له‌و كاته‌دا داپۆشین و ده‌رنه‌خستنی باشتره، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێك بوو له ئه‌هلی گوناهو تاوان، وه هیچ گوێی به‌و تاوانه نه‌ئه‌دا كه ئه‌یكردو هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ری، ئه‌وا ده‌بێ بناسرێت و ئاشكرا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی بیناسن و گیرۆده‌ی نه‌بن . هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدار، بۆی نییه كه كاتێك كاره‌كه گه‌شته لای ئه‌و بیشارێته‌وه‌و بیپۆشێت، به‌ڵكو كاتێك فه‌رمانێك گه‌شته لای حاكم ئیتر ده‌بێت حوكمی شه‌رعی به سه‌ردا جێبه‌جێ بكات، جا پێش ئه‌وه‌ی بگاته لای خاوه‌ن ده‌سه‌لات ده‌توانرێت كاره‌كه بپۆشرێت ئه‌گه‌ر مافی پوشینی هه‌بوو، به‌ڵام كه گه‌شته لای حاكم و پێی زانی ئه‌وا ئیتر مافی پۆشینی نامێنێت و ده‌بێت فه‌رمانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكات، به نموونه : یه‌كێك به زیناوه ئاشكرا ئه‌بێت و به‌ڵگه‌كانی هه‌مووی له سه‌ر ده‌ر ئه‌كه‌ون، وه ئیتر ئه‌كه‌وێته لای دادگا، لێره‌دا تۆ بۆت نیه بڵێیت: ئه‌و كه‌سه به‌ر بده‌ن كه‌سێكی چاكه‌و ته‌وبه ئه‌كات و په‌شیمان ئه‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وكاته ئه‌بێته شه‌فاعه‌ت كردن له جێبه‌جێكردنی سنووره‌كانی خوای گه‌وره‌دا كه ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه به‌ڵكو تاوانیشه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگاته لای حاكم، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌رعی له‌وه‌دا بوو كه بیپۆشیت، ئه‌وه پۆشینی باشتره وه‌ك ئاشكراكردن و سكاڵا لێ كردنی . په‌یوه‌ندی فه‌رمان به چاكه‌و جڵه‌وگیری له خراپه به جیهاده‌وه پرسیار: فه‌رمان به‌چاكه‌و جڵه‌وگیری له‌خراپه چڵه‌پۆپه‌ی جیهاده، به‌تایبه‌ت كه داگیركه‌رانی موسڵمانان چه‌كیان به‌كا رنه‌هێناوه-وه‌ك ئه‌زانین- له داگیركردنه‌كانیاندا، به‌ڵكو خراپه‌كاری و تاوانبان له‌ناو موسڵماناندا بڵاوكردۆته‌وه، بۆچی لاوان بانگه‌شه ناكرێن بۆ جیهاد له‌م بواره‌دا، وه بۆ لاوان ڕوون بكرێته‌و كه جیهادو تێكۆشان له‌م بواره‌دا باشتره له هه‌لگرتنی چه‌ك له هه‌چ وڵاَتێكا بێت، ڕای ئێوه چییه له‌سه‌ر ئه‌وه؟ وه‌ڵام: به‌ڵی فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه به‌شێكه له جیهاد، وه جیهادیش له پێناوی ئه‌وه‌و بۆ پاراستی ئه‌و كاره ڕێی پێ دراوه: أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ [الحج:39] {مۆڵه‌ت دراوه به ئماندارانه‌ی شه‌ڕیان پێ ده‌گێڕن كه بجه‌نگێن و به‌رهه‌ڵستی بكه‌ن، بێ گومان خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كه سه‌ریان بخات و سه‌ركه‌وتنیان پێ ببه‌خشێت}. جا ئه‌مه ڕێ پێدانه به جیهاد، ئنجا یه‌كسه‌ر دوای ئه‌وه ڕوونی ئه‌كاته‌و كه له پێناوی چیدا ڕێیان پێ دراوه جیهاد بكه‌ن و بجه‌نگێن و ئه‌فه‌رموێت: الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ [الحج:41] {ئه‌وانه‌ی كه ئه‌گه‌ر پایه‌دارمان كردن له‌زه‌ویدا نوێژ‌و درووشمه‌كان به چاكی ڕاده‌گرن، زه‌كاتیش به ته‌واوی ده‌ده‌ن، فه‌رمان به چاكه ده‌كه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌كه‌ن}. جیهاد له پێناوی فه‌رمان به‌چاكه و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه فه‌رز بووه، جا كه‌واته له ئه‌و كاره له جیهاده، وه بێ گومان پێویستی به ئارامی هه‌یه، ئه‌وه‌ته به‌نده‌ی چاك لوقمان ئامۆژگاری كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و پێی ده‌ڵێ: يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ [لقمان:17]. { كوڕی شیرینم نوێژه‌كانت به چاكی ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاكه بده، قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بكه، به‌ئارام به له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ی كه توشت ده‌بێت، به ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه باس كران هه‌ندێكن له‌و كارانه‌ی كه هه‌رده‌بێ بكرێن}. وه فه‌رمان به چاكه‌و نه‌هێشتنی خراپه به‌ستراوه ئه ئارامگرتنه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن جیهادیش به‌ستراوه به ئارامگرتنه‌وه . كه‌واته فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه له جیهاده، وه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێت به سه‌ر دوژمن‌دا زاڵ و سه‌ركه‌وتوبێت له كاتێكدا خراپه‌و تاوان له ناوخۆیدا بڵاو بوبێته‌وه، ئه‌م ئوممه‌ته سه‌رئه‌كه‌وێت به سه‌ر دوژمنه‌كانیدا به به‌ندایه‌تیكردن و ملكه‌چبوونی بۆ خوا، وه دوژمنه‌كانیشی ته‌نها به هۆی تاوان و گوناهه‌كانیه‌وه‌یه سه‌ئه‌كه‌ون به سه‌ریدا، جا ئه‌گه‌ر هێشتمان تاوان بڵاو بێته‌وه ئه‌وا با به هیوای ئه‌وه نه‌بین كه زاڵ و سه‌ركه‌توبین به سه‌ر دوژمنه‌كانماندا به هیچ شێوه‌یه‌ك، له به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی له سه‌ر فه‌رمان به چاكه بێت و جڵه‌وگیری بكات له خراپه‌و هه‌ڵسێ پێیان، ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وایه بۆ جیهاد له پێناوی خوادا هه‌ڵسابێت، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا [العنكبوت:69] {ئه‌وانه‌ی له پێناوی ئێمه‌دا و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه خۆیان ماندوو كردوه‌و تێ كۆشاون، بێ گومان ئێمه ڕێگه چاك و دروسته‌كانی خۆمانیان بۆ ڕۆشن ئه‌كه‌ینه‌وه هیدایه‌تیان ئه‌ده‌ین بۆیان}. وه جیهاد له خوادا گشگیرتره له‌ته‌نها كوشتنی بێ باوه‌ڕان، جیهاد له خوادا بریتیه له جیهادی بانگه‌واز، كه فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه له خراپه، داواكردن و فێربونی زانیاری، زیندوكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت و ڕه‌وشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، كوشتنی كافران، هه‌موو ئه‌مانه جیهادن له خوادا كه ئه‌فه‌رموێت: وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ [الحج:78] {خه‌بات و جیهادو تێكۆشان بكه‌ن له پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه كه شایه‌نی خوای گه‌وره‌یه و به چاكترین جیهادو تێكۆشان}. داوا ئه‌كه‌ین كه بمانگێڕێ له‌وانه‌ی كه چاكترین جیهاد له پێناوی ئه‌ودا ئه‌كه‌ن. له سه‌رمان پێویسته كه هه‌موو براكانمان هان بده‌ین و هه‌ڵیان نێین بۆ ئه‌وه‌ی جێگیر‌و به ئارام بن له‌و به‌ره فراوانه‌ی كه دوژمنان به‌رامبه‌ر به‌م ئیسلامه كردویانه‌ته‌وه، دوژمنانی خوای گه‌وره ئه‌وه ئه‌زانن كه ئه‌گه‌ر بێن و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی و ڕاسته‌وخۆ وڵاته‌كانمان داگیر بكه‌ن، ئه‌وا موسڵمانان هه‌ڵئه‌سن لێیان و جیهادو شه‌ڕیان له گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن و سه‌رئه‌كه‌ون به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داگیریان كردین به فلیمی پیس و به‌ره‌ڵا، یان ئافره‌تانی خراپ، یان گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی ژه‌هراوی، وه به هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی تر كه ئازایه‌تی و غیره‌ت و دین له‌ناو كۆمه‌ڵدا ئه‌كوژێت و نایهێڵێت، وه ئوممه‌ت به ته‌واوی وێران ئه‌كات و ئه‌یڕوخێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌نجام درا له‌و ڕێگایانه‌وه، ئیتر خۆڵ و تۆزی وڵاته‌كانی ئێمه‌ی بۆ چییه، به‌وانه مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی ئه‌پێكێت، جا ده‌بێت موسڵمانان به گشتی و لاوانی موسڵمان به تایبه‌ت زۆر وریا بن له‌و نه‌خشه دۆزه‌خیه‌ی كه دوژمنانی دینه‌كه‌مان به‌رده‌وام ئه‌یكێشن بۆ ڕوخانی قه‌ڵای به‌رزی باوه‌ڕو شه‌ره‌ف و پاكێتی پێاوو ژنی موسڵمان، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ [البقرة:120]. {هه‌رگیز جوله‌كه‌و گاوره‌كان له تۆ ( ئه‌ی محمد‌و صلىالله علیه وسلم وباوه‌ڕداران ) ڕازی نابن، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌كه‌یان نه‌كه‌ون}. واته تاكو نه‌بنه گاور‌و جووله‌كه . به‌لاَم گاور‌و جووله‌كه‌كان له هه‌روڵاتێك به شێوه‌یه‌ك دوژمنایه‌تی ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌كه‌ن، له وڵاتێك به شێوه‌ی داگیركردنی سه‌ربازی، له وڵاَتێكی تر له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ب و وێژه‌و و تازه‌گه‌رایه‌تی، له وڵاتێكی تر به له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدان یارمه‌تیدانی بیرۆكه‌و گروپه لاده‌رو عیلمانیه‌كان كه له ئیسلام لایانداوه، به‌ڵام نابێت بڵێین: دوژمنانی خوا ته‌نها یه‌ك شێوه له شێوه‌كانی دوژمنایه‌تی ئه‌زانن وڕه‌چاوی ئه‌كه‌ن و به‌س، نه‌خێر به‌ڵكو گشت شێوه‌كان به‌كار دێنن به‌پێی كات و گونجانی ئه‌و شێوازه، شه‌یتانه‌كانی مرۆڤ وجنۆكه‌كانیان به‌رده‌وام له هه‌وڵدانان و ئاگاداریان ئه‌كه‌نه‌وه كه به چ شێوه‌یه‌ك دوژمنایه‌تی ئه‌م ئیسلامه بكه‌ن، وه جیهادو تێكۆشان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه و پاراستنی موسڵمانان له شه‌ڕیان واجبه له سه‌ر گشت موسڵمانان، وه هه‌مووكه‌سێك پێویسته چه‌ند له توانایا بوو دوژمنایه‌تیان بكات، خوا چه‌ند توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی پێ به‌خشیبو پێویسته به‌كاری بێنێ، به نووسین، به ده‌ست، به قسه، وه كه‌مترین شت كه ماڵ و دڵ و چاوو گوێی خۆی پاك بكاته‌و له خراپه‌و تاوانه‌كان، كه ئه‌مه كه‌مترین كارێكه له سه‌ریه‌تی كه ئه‌نجامی بدات . چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تان. پرسیار: ئافره‌تانی سه‌رو قاچ ڕووت، ئایا بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌یه فه‌رمانیان پێ بدات به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و خراپه‌یه‌یان لێ بكات وئامۆژگاریان بكات؟ وه ڕاگری ئه‌وه‌ش چیه؟ وه‌ڵام: له سه‌ر هه‌موومان پێویسته یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ین بۆ نه‌هێشتن و لادانی خۆ ڕووتكردنه‌وه‌ی ئافره‌تان، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه بچێت و ئافره‌تێك له بازاڕدا بگرێت و قسه‌ی بۆ بكات، به‌ڵكو پێویسته له ئێمه كه‌سانێك هه‌بن كه قسه له گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیكاران بكه‌ن، هه‌مانه كه له وتاری جومعه‌و شوێنانی دیكه‌دا، هه‌مان بێت كه به كتێب و نووسین قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و كاره بكات، هه‌ر یه‌ك له بواری خۆی و به پێی هه‌وڵ و تێكۆشان و زانیاری خۆی، گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ین و نه‌هێڵێن ئه‌و كاره خراپ و دزێوه به ته‌واوی له ناو كۆمه‌ڵگاكه‌مان بڵاو بێته‌وه. هه‌ر یه‌ك له ئێمه به‌رپرسه له‌م ئایینه‌و پێویسته به باشترین شێوه بیگه‌یه‌نێت، كه‌سێك له رادێوو ته‌له‌فزیۆندا، یه‌كێكی تر به نووسین، ئه‌وی تر به دواندن و وتار خوێندنه‌وه، پێویسته هه‌موو به یه‌كه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ته‌واو بكه‌ین بۆ لادان و نه‌هێشتنی ڕووت بونه‌وه‌ی ئافره‌تان و ڕونكردنه‌وه‌ی دزێوی ئه‌م دیارده‌یه هه‌م له بواری شه‌رعی و هه‌م نه‌فسی و ده‌روونیدا و كاریگه‌ری خراپ و دزێوی له سه‌ر كۆمه‌ڵیش. كورته‌ی ئه‌و سوودانه‌ی كه له‌م بابه‌ته وه‌رئه‌گیرێن - بابه‌تی فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه له پێویسترینی ئه‌و كارانه‌یه كه ده‌بێت بانگخوازان قسه‌ی له سه‌ر بكه‌ن. - فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه به‌شێكه له بانگه‌واز، وه ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد ئه‌وه به بێ دودڵی و سڵه‌مینه‌وه بڵێ كه هه‌موو بانگه‌وازه. - له سه‌رمانه كه خراپه‌ی هه‌ره گه‌وره نه‌هێڵین، ئه‌وجا به دوایدا خراپه‌ی گه‌وره نه‌هێڵین، ئه‌وجا خراپه‌ی بچوك. - یه‌كه‌م ئه‌وله‌ویات بریتیه له فه‌رمان دان به یه‌كخواپه‌رستی و قه‌ده‌غه كردنی شیرك وهاوه‌ڵگیری. - له بنه‌ماكانی فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه: ده‌ستپێكردن به لابردنی خراپه و نابه‌جێ به‌رچاوه‌كان زیاتر له‌وه‌ی كه گرنگی دان خراپه شاراوه‌كان. - هه‌روه‌ها له‌و بنه‌مایانه: دروست نیه خراپه‌یه‌ك نه‌هێڵیت ئه‌گه‌ر به نه‌هێشتنی سه‌ری كێشا بۆ خراپه‌یه‌كی له خۆی گه‌وره‌تر. - هه‌روه‌ها له‌و بنه‌مایانه: نه‌هێشتن و ئینكار كردن له سه‌ر زانا‌و شاره‌زا وه‌ك ئینكار كردن نیه له سه‌ر كه‌سێكی نه‌زان. و صلى الله على نبينا محمد و على اله و صحبه وسلم