دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د بنه‌مای چواره‌م : ئینكاری نه‌كردن له‌و بابه‌تانه‌ی كه جێگه‌ی جیاوازین وچه‌ند ڕایه‌كیان له سه‌ره. له‌م خاڵه‌دا له مه‌سه‌له‌یه‌كی تر ئه‌دوێین ئه‌ویش: له بنه‌ماو بنچینه‌كانی فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه ،ئینكاری نه‌كردن وقه‌ده‌غه‌نه‌كردنی شتێكه كه جێی جیاوازی بیروڕاو چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر هاتبێت، وه ئه‌م خاڵه گرنگه چونكه زۆرێك له ئێمه ئه‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه تێدایدا، مه‌به‌ستیشمان له‌مه ئه‌وه‌یه كه ئیشێك یان حوكمێك كه جێی ئیجتهادی ڕووت بو واته ده‌قێكی ڕوونی یه‌ك لایه‌نه‌ی له سه‌ر نه‌هاتبوو ئه‌وا نابێت ئینكاری له سه‌ر بكرێت، به‌وه‌ی كه هه‌ر ئه‌بێت ڕایه‌ك وه‌ربگیرێت، یان ڕایه‌ك وه‌رنه‌گیرێت . هه‌ندێك له خه‌ڵكی ئه‌ڵێن : ئینكاری و قه‌ده‌غه‌كردن نییه له‌و شتانه‌ی كه جیاوازی و ئیختلافیان تێدایه، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك به نموونه ده‌ستی به‌رزنه‌كرده‌وه له كاتی وتنی الله اكبر ی ده‌ست پێكردنی نوێژدا، یان له چه‌مانه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه‌دا، یان نه‌یوت: ئامین، یان له ژێره‌وه وتی و ده‌نگی به‌رز نه‌كرده‌وه، وه هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌ش، ئینكاری ناكات و ئه‌ڵێت: ئه‌مه جیاوازی ڕاوبۆچونی زانایانی له سه‌ره‌و پێویست ناكات . یان یه‌كێك ڕێ به خێزانه‌كه‌ی خۆی ئه‌دات كه ده‌ست و سه‌ری ده‌رخات له به‌رده‌م پێاوانی نامه‌حره‌مدا و ئه‌ڵێت: مه‌سه‌له‌كه خیلافیه‌و نابێت ئینكاری بكرێت . به‌و كه‌سانه‌ی به‌و شێوه بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێین: ئه‌م كاره به‌م شێوه‌یه نییه كه ئێوه تێی گه‌یشتوون. ئه‌ومه‌سه‌له‌و بابه‌تانه‌ی كه نابێت ئینكاری بكرێن ئه‌وانه‌ن كه له بواری ئیجتهادو ڕاوبۆچوونی ڕوتدان كه زانایان ئیجتیهادیان تێدا كردووه‌و ڕای خۆیان له سه‌ر باس كردووه ، هه‌موو شوێنی كتاب سوننه‌ت كه‌وتوون، هه‌موو په‌یڕه‌وی كتاب وسوننه‌تیان گرتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانایه‌ك یان پێشه‌وایه‌ك یان ڕێڕه‌وو مه‌زهه‌بێك پێچه‌وانه‌ی كتاب و سوننه‌ت بوو، ئه‌وا پێویسته ئینكاری بكرێت و قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه بكرێت له‌وه‌ی ڕاكه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له پێشه‌واكان ئه‌وه‌یان فه‌رمووه‌و دوپاتیان كردۆته‌وه، كه ئه‌گه‌ر قسه‌و بیڕوڕاكانیان پێچه‌وانه‌ی كتاب وسوننه‌ت بوو ئه‌وا قسه‌كانیان وه‌رناگیرێت، چونكه ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا خه‌ڵكی شوێن هه‌ڵه‌كانیشیان ئه‌كه‌ون و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) واز لێ دێنن له پێناوی ئه‌وه‌ی كه فلان موجته‌هید یان فلان زانا ئیجتیهادێكی كردووه‌و نه‌یپێكاوه، كه ئه‌مه به‌ڕاستی ئه‌بێته به‌ڵایه‌كی گه‌وره كه به هۆیه‌وه واز له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) بهێنرێت بۆ ڕاو بۆچونی هه‌ندێك له زانایان كه له‌گه‌ڵ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلىالله علیه وسلم) پێچه‌وانه بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ [النور:٦٣] {با ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن (صلىالله علیه وسلم) بترسن له‌وه‌ی كه تووشی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت، یان سزایه‌كی به ئێش ببن}. وشه‌ی (فتنه) كه له ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه مه‌به‌ست پێی شیرك و هاوه‌ڵبڕیاردانه بۆخوای گه‌وره، كه‌واته زۆر پێویسته بزانین كه ئه‌و مه‌سه‌لانه چین كه جێگه‌ی یئختلاف وڕاجیاوازین. به نموونه: ئه‌گه‌ر یه‌كێك چوو بۆ حه‌ج له كاتی به‌ستنی ئیحرامدا ده‌توانێت له سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌و سێ جۆره‌ی ئیحرام ئیحرامه‌كه‌ی ببه‌ستێت واته (منفرد) وه (تمتع) وه (قارن). زۆرێ لێ ناكرێت كه ده‌بێ هه‌ر له سه‌ر یه‌ك جۆر حه‌جه‌كه‌ی بكات، هه‌رچه‌نده من وا ئه‌بینم كه (تمتع) باشتر بێت، جا له‌م شوێنانه‌دا له سه‌رت پێویسته كه ڕۆشنی كه‌یته‌وه كه باشترینیان كامه‌یه و خێری زیاتره، به‌ڵام زۆرلێكردن به‌وه‌ی كه هه‌ر ئه‌بێت یه‌كێكی دیاری كرا‌و له‌وانه هه‌ڵبژێرێت و پێی بڵێیت نابێت ئیحرام ببه‌ستیت ته‌نها به‌مه‌یان نه‌بێت، ئه‌وه نابێت ئه‌وه بكه‌ین چونكه ئه‌وه له‌و مه‌سه‌لانه‌یه كه جیاوازییان تێدایه‌و به هه‌ركامێكیان وه‌ربگیرێت ده‌بێت . به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ژن ده‌م و چاوی ڕووت بكات له به‌رده‌م كه‌سانی نامه‌حره‌مدا، ئه‌وه ده‌بێت ئینكاری بكرێت، چونكه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی خیلافی نییه‌و سه‌ر ئه‌كێشێت بۆ كاری خراپتر، وه هه‌چ كه‌س پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێت ئه‌وه هه‌ڵه‌ی كردووه و پێچه‌وانه‌ی كتابی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری كردووه (صلىالله علیه وسلم)*، وه هه‌رزانایه‌ك به شێوه‌یه‌كی تر باسی كردبێت، ئه‌وه پاداشتی ئیجتیهاده‌كه‌ی بۆ هه‌یه، به‌ڵام ئێمه تاوانبار ئه‌بین ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ بین و بڵێن : ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه جیاوازی نێوان زانایانی تێدایه‌و پێویست ناكات ئینكاری بكرێت . هه‌روه‌ها نویژی جه‌ماعه‌ت، نابێت بڵێین كه هه‌ندێ له زانایان وا نازانن كه واجبه و ئیتر هه‌ر كه‌س نه‌هات بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت وازی لێ بێنین و ئینكاری ئه‌و كاره‌ی نه‌كه‌ین، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) هه‌ڕه‌شه‌ی له‌وانه كردووه كه ناێن بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت كه ماڵه‌كانیان به‌سه‌ردا بسوتێنێت، وه ئه‌گه‌ر ژن ومناڵه‌كانیانی تێدا نه‌بوایه ئه‌یسوتاند به‌سه‌ریاندا، كه‌واته پێویسته ئینكاری بكرێت له‌و شتانه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوان (صلىالله علیه وسلم) . هه‌روه‌ها هه‌ندێ له خراپه دیار‌و به‌رچاوه‌كان وه‌كو ڕیش تاشین، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه ده‌بێت به حیكمه‌ت و هێمنی و قسه‌ی جوان و شیرین ئینكار بكرێن و نه‌هێڵدرێن، به‌ڵام نابێت لێی بێ ده‌نگ بین و بڵێین: هیچی تێدا نییه چونكه مه‌سه‌له‌كه جیاوازی زانایانی له سه‌ره‌و زۆر به هه‌ند نه‌یگرین، پێویسته بزانین كه هه‌موو ڕاجیاییه‌ك وه‌رناگیرێت و ئیعتباری بۆ ناكرێت ، وه سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) ئاشكراوه به‌ڵگه‌ی بڕه‌رمان هه‌یه له قه‌ده‌غه‌كردن و حه‌رام بوونی ڕیش تاشین، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگیر نه‌بووه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلىالله علیه وسلم) كه به‌شێكی لێ لابردبێ، چ جای كه تاشیبێتی، وه فه‌رمانیشی پێ كردوین كه بیهێڵینه‌وه، كه‌واته نابێت بڵێین كه ئه‌مانه جیاوازییان له سه‌ره‌و ئینكاری كردنی نابێت، نه‌خێر به‌ڵكوو پێویسته ئینكاری بكرێن و پێی ڕازی نه‌بین و دانی پێانه‌نێین، كه ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له بنه‌ماكانی فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه. به‌ڵام ئه‌و بابه‌ت و مه‌سه‌لانه‌ی كه له كڕین و فرۆشتندا به‌رچاو ئه‌كه‌ون، كه ئایا په‌یوه‌ستن به موباحه‌وه یان به حه‌رامه‌وه یان سه‌رئه‌كێشن بۆ سو‌و وه هه‌روه‌ها، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌قێان له سه‌ر نییه، به‌ڵكوو زانایان ئیجتیهادیان تێداكردووه، هه‌نێك ئه‌یلكێنن به حه‌رامه‌وه، هه‌ندێكیش ئه حه‌ڵاڵه‌وه، لێره‌دا ئیتر كاره‌كه تێكه‌ڵاو ئه‌بێت و به ته‌واوی ده‌رناكه‌وێت، ئه‌ڵێین : به‌ڵێ نابێت ئینكاری كردن له‌م جۆره كارانه وه‌كو كارێكی تر وا بێت كه ده‌قی ڕوون و ئاشكرا هه‌یه له سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی، وه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و كاره ئه‌نجام ئه‌دات ده‌ستی بگرین و باشترین ڕای په‌سه‌ندكراوی پێ بڵێین ئاگاداری بكه‌ین، چونكه ئه‌م دینه ئامۆژگاریه، وه مرۆڤی موسڵمان پێویسته هه‌رچیه‌ك بۆ خۆی پێی خۆشه بۆ موسڵمانانی تریش پێی خۆش بێت، جا ئه‌گه‌ر له ڕایه‌كدا یان له مه‌سه‌له‌یه‌كدا كه ده‌قی ڕاسته‌وخۆی له سه‌رنییه‌و بواری شوێنی ئیجتیهادی زانایانه، بۆم ڕوون بۆیه‌وه كه ڕایه‌ك له ڕاكان په‌سه‌ندتره له ئه‌وانی دیكه‌و له ڕاستیه‌وه نزیكتره، ئه‌وا ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی جوان و له سه‌رخۆو ئامۆژگاریه‌وه بۆی ڕوون بكه‌مه‌وه‌و تێی بگه‌یه‌نم، نه‌ك ئینكاری ڕاكانی تر بكه‌م و بڵێم به هیچ جۆرێك بۆت نییه هیچ له‌و ڕایانه‌ی تر كار پێ بكه‌یت . له كۆتایدا ئه‌ڵێین: وه پێویسته بزانین كه هه‌رچه‌نده كه‌م بین، یان توانا‌مان كه‌م بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستمان گرت به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلىالله علیه وسلم) له بانگه‌وازماندا، له شێوازی گوڕین و فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه، ئه‌وه به یارمه‌تی خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه ده‌توانین بیهێنینه دی، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره لێمانی ئه‌وێت و ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ره، چونكه مه‌به‌ستی موسڵمان له هه‌موو كارێكیدا ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه . داواكارین له خوای گه‌وره كه سه‌ركه‌وتن و یارمه‌تی خۆیمان پێ ببه‌خشێت و به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆیمان بخات . والحمد لله رب العالمین.