دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه كردنی خراپه به‌شێكه له بانگه‌واز. یه‌كه‌م شتێك كه پێویسته بیزانین له‌م بنه‌ماو بنچینانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌و جڵه‌وگیری له خراپه ئه‌كات، به‌ڕاستی بانگخوازه بۆ لای خوای گه‌وره‌و بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ئه‌م كاره گه‌وره ئه‌نجام ئه‌دات، چونكه فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه به‌شێكه له بانگه‌واز، وه ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌یت بڵێ هه‌موو بانگه‌وازی ئیسلام له‌وێدا خۆی ئه‌بینێته‌وه. مه‌به‌ست له فه‌رمان به چاكه‌و نه‌هێشتنی خراپه بریتی نییه له: ساڕێژبونێكی ده‌روونی یان تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له یه‌كێك یان له‌و واقعه تاڵه‌ی كه تێیدا ده‌ژیت یان له تاوانباران و گوناهكاران هه‌رچه‌ند ڕۆبچن و وزیادهڕهویش بكه‌ن له سه‌ر خێرخوازان و باوه‌ڕداران، به‌ڵكو ئه‌م كاره به‌شێكه له بانگه‌واز بۆ لای خوا، ئارامگرتن و به‌رده‌وامی له سه‌ری ئارامگرتنه له سه‌ر بانگه‌واز. وه داواكردن و به دواداچوونی زانست و زانیاری له ڕۆشنترینی ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه‌یه كه خوای گه‌وره له سه‌ر به‌نده‌كانی خۆی پێویستی كردووه، وه حیكمه‌ت و دانایی له فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه‌دا پێویست و واجبه، چونكه بانگه‌واز بۆ لای خوا پێویستی به حیكمه‌ت و دانایی ئامۆژگاری چاك و به سوود و گفتوگۆ‌و قسه‌و موجاده‌له هه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی كه دروست و به‌جێیه. كه‌واته ئێسته ئه‌توانین بڵێین: هه‌چ كارێك په‌یڕه‌وی بانگه‌وازكردنی بۆ لای خوای گه‌وره پێ ڕێك و دروست و پته‌و بكرێت و له سه‌ری به‌ندبێت، ئه‌وا پێویسته گشتی ئه‌و كار‌و پێویستیانه له فه‌رمان به چاكه‌و به‌رگری كردن له‌خراپه‌دا هه‌بن، چونكه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان بانگه‌واز بۆ لای خوا‌و فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه‌دا. فیقهی ئه‌وله‌ویات دووه‌م شت كه پێویسته بیزانین ئه‌وه‌یه كه: فه‌رمان به چاكه‌و جڵه‌وگیری له خراپه ئه‌وله‌ویاتی هه‌یه و هه‌ورا هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ به‌رنامه نییه، پێوسیته سه‌ره‌تا پێش خراپه بچوكه‌كان خراپه‌و كاره دزێوه گه‌وره‌كان نه‌هێڵرێن و ئینكاری بكرێن، ژیانی پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم شایه‌تی ئه‌مه‌یه، ئه‌بینین كاتێك كه خوای گه‌وره ناردی خه‌ڵكی هه‌موو جۆره خراپه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌داو تێدای نوقم ببوون، زینایان ئه‌كرد، كچیان زینده‌به‌چاڵ ئه‌كرد، ئاره‌قیان ئه‌خوارده‌وه، په‌یوه‌ندییه خزمایهتیهكانیان پچڕاندبوو، منداره‌وه بویان ئه‌خوارد، هاوه‌ڵیان بۆخوای گه‌وره بڕیار ئه‌داو جگه له خوا(سبحانه‌وتعالی) خوای تریان ئه‌په‌رست و هاواریان لێ ئه‌كردن. جا ئایا به كام خاڵه‌یان پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم سه‌ره‌تا ده‌ستی پێ كرد؟ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دیارده‌ی دزێو‌و خراپانه‌ی سه‌رده‌می نه‌فامی كه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا ڕیشه‌یان داكوتابوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) یه‌كه‌م جار به دژایه‌تیكردن و قه‌ده‌غه‌كردنی شرك و هاوه‌ڵبڕیاردان بۆ خوا ده‌ستی پێ كرد، ده‌ی كه‌واته با ئێمه‌ش وه‌ك پێغه‌مبه‌ر( صلىالله علیه وسلم) بین، با سه‌ره‌تا به نه‌هێشتن و به‌گژاچونه‌وه‌ی هاوهڵبڕیاردانهوه ده‌ست پێ بكه‌ین، چونكه گه‌وره‌ترین تاوان و خراپه‌كاری بریتیه له هاوه‌ڵبڕیاردان بۆ خوای گه‌وره و هیچ تاوانێك له‌وه مه‌ترسیدارترو خراپتر نییه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:ان الله لا یغفر ان یشرك به و یغفرمادون ذَلك لمن یشا‌ء ( النساء : ٤٨ ) {به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێكی تر بیه‌وێت خۆش ئه‌بێت}. ئێمه بانگخوازو ڕێپیشانده‌ری خه‌ڵكین و ئه‌مانه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی ڕێی هیدایه‌ت وه‌ربگرن و به‌ره‌و به‌هه‌شت بیانبه‌ین، ده‌ی با له‌سه‌ره‌تاوه به نه‌هێشتن و لادانی تاوانێك ده‌ست پێ بكه‌ین كه ئه‌گه‌ر تێیاندا بێت و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌نه به‌هه‌شت، با تێ‌یان بگه‌یه‌نین كه مه‌ترسی هاوه‌ڵبڕیاردان بۆ خوای گه‌وره چه‌ند گه‌وره‌یه و ئاكامه‌كه‌ی چه‌ندێك ترسناكه، جا ئه‌گه‌ر پێویست به شاره‌زایی و زانستی ئه‌كات له‌م بواره‌دا با خۆمان شاره‌زا بكه‌ین و به ته‌واوی بزانین هاوه‌ڵبڕیاردان بۆ خوای گه‌وره چییه و شێوازه‌كانی چۆنن و چۆن كه‌سێك ئه‌كه‌وێته بازنه‌ی هاوهڵبڕیاردانهوهو موشریك ده‌بێت و به چی شتێكیش ده‌ربازی ئه‌بێت، چی بكات تاكو نه‌چێته ڕیزی هاوهڵگیرانهوه؟ پێویسته بزانین كه هاوه‌ڵبڕیاردانی گه‌وره چییه وه هی بچوك چییه، ئه‌حكام و یاساكانی شیرك چین، به چی خۆتی لێ لێ ده‌پارێزیت و هۆكاره‌كانی خۆپارستن چین، وه ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌و نه‌زانی كهتیته ناوی چۆن ده‌رباز ده‌بیت و چی بكه‌یت تاكو بسڕێته‌وه‌و نه‌مێنێت؟ ئه‌مانه هه‌موو پێوستن. با سه‌ره‌تا خراپه گه‌وره‌كه نه‌هێڵین و به‌گژیاندا بچینه‌وه، وه ئه‌وه‌ش كه ئه‌بێته هۆكارو به‌ره‌و ئه‌و خراپه‌یه ئه‌مانبات، كه ئه‌مه پله‌ی یه‌كه‌مه له ده‌ست پێ كردن، واته پێش ئه‌وه‌ی ئینكاری هیچ خراپه‌و تاوانێكی تر بكرێت پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سه له هاوه‌ڵبڕیاردان بۆخوا بێته ده‌رێ و خوا به تاك و ته‌نها بناسێت وبیپه‌رستێت، جا ئه‌گه‌ر مرۆڤی بانگخواز له ناو كۆمه‌ڵێكدا بوو ئه‌بێت له‌وێوه ده‌ست پێ بكات، وه‌ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تاكه كه‌سێكیشدا بوو ئه‌وه هه‌ر له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات، له هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌ك بوو ده‌بێ سه‌ره‌تا خاڵی ده‌ستپێكردنی ته‌وحیدو یه‌كخواناسی بێت. به نموونه: كه‌سێك هاوار له شتێكی تری جگه له خوا ئه‌كات (سبحانه‌وتعالی)، یه‌كێكی دیكه له كار‌و فه‌رمانه‌كانی ژیانیدا به یاسای سته‌مكاران و له سنووردهرچووهكان ڕازییه، وه یه‌كێكیش قوربانی و سه‌ربڕین بۆ جگه له خوا ئه‌نجام ئه‌دات، یه‌كه‌م كارێك كه پێویسته ئه‌مانه‌ی بۆ بانگ بكه‌ین و بۆیان ڕوون بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه كه پێویسته واز له‌و كاره‌یان بێنن و هاوه‌ڵ بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌ده‌ن و‌دڵ و گیانیان ته‌سلیم په‌روه‌ردگاریان بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌وو واز له‌و كاره‌یان بێنن، قُلْ إِنَّ صَلاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِين * لا شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ [الأنعام:162-163]. { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیشه وسلم و باوه‌ڕدار) بڵێ: به‌ڕاستی نوێژ‌و حه‌ج و دروشمه‌كانی و ( سه‌رجه‌م چاكه‌و به‌ندایه‌تیم ) هه‌روه‌ها ژیان مردنم بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه * ئه‌وزاته هیچ هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریكێكی نییه‌و من به‌وه فه‌رمانم پێ دراوه‌و من یه‌كه‌م كه‌سی موسڵمانان}. كه‌واته یه‌كه‌م شتێك و كارێك كه پێویسته ئه‌نجام بدرێت ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی و وازهێنانه له شه‌ریك و هاوه‌ڵدانان بۆ خوای گه‌وره (سبحانه‌وتعالی)، ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌لێك له گه‌لانی دنیای موسڵمان خه‌ڵكه‌كه‌ی مه‌زارو گۆڕه‌كان و شه‌خسه‌كان بپه‌رستێت، وه جگه له خوای گه‌وره هاوار له كه‌سێكی تر بكانه، وه سه‌ربڕینیان بۆ خوا نه‌بێت، وه فه‌رمانڕه‌وایی بۆ یاسا‌و به‌رنامه‌یه‌ك بكات و پێی ڕازی بێت كه به‌رنامه‌ی نه‌فامی و دوور له‌ئیسلامه، وه داوای یارمه‌تی و كۆمه‌ك له جگه له خوا بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مزگه‌وته‌كانی پڕبن له‌و جۆره خه‌ڵكانه، وه دواندهرو ئامۆژگاریكهرانیان ئینكاری خراپه‌كانی تریان لێ بكه‌ن هه‌وڵ بده‌ن لێیان دوور بكه‌ونه‌وه، وه‌ك زینا، خواردنه‌وه‌ی ئاره‌ق، وه به گوێشیان بكه‌ن، ئایا ئه‌م گه‌له ئه‌بێته شایه‌نی ئه‌وه‌ی كه ئاڵای ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی به‌رزبكاته‌وه‌و فه‌رمانی خوا جێ به‌جێ بكات؟ ئایا ئه‌گه‌ڕێت به‌و ئوممه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره فه‌زل و ڕێزی داوه به‌سه‌ر ئوممه‌تانی دیكه‌دا؟ وه ئایا ئه‌و ئامۆژگاری و قسانه‌ی دواندهرو كه‌سانی تر ئه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه بیانكه‌نه ئوممه‌تێكی به‌رزۆ خواناس و له‌خواترس؟ بێ گومان نه‌خێر، هه‌رچه‌ند هه‌وڵ بدرێت و بانگه‌واز بكرێت بۆ واز هێنان له‌و كاره دزێو‌و بێ سوودانه تاكو واز له بنچینه‌و چاووگهكهی نه‌هێنرێت و له سه‌ره‌تاوه بنه‌بڕ نه‌كرێت كه شیرك و هاوبه‌ش بڕیاردانه بۆ خوای گه‌وره، بێ گومان به هیچ جۆرێك ناگاته ئه‌و فه‌زڵ و گه‌وره‌ییه كه شایه‌نیه‌تی، هیچ له واقع و ژیان و زینده‌گی ناگۆڕێت ماده‌م له خاڵی سه‌ره‌تاو بنچینه‌وه ده‌ستی پێ نه‌كردووه كه یه‌كخواناسی واز هێنانه له شیرك. هیچ بانگه‌وازێكی چاكسازی وبه‌ره‌و خوا چوون سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا به فه‌رمان به چاكه (كه بریتیه له توحیدو یه‌كتاپه‌رستی)، وه جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه( كه بریتیه له واز هێنان له‌شیرك وهاوهڵبڕیاردان بۆ خوا) ده‌ست پێ نه‌كات، ئه‌مه له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌و نه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به تاكه‌كه‌سیش هه‌ر ده‌بێ له‌م خاڵه‌وه ده‌ست پێ بكرێت و سه‌ره‌تاكه‌ی لێره‌وه بێ: ئه‌گه‌ر كه‌سێكت بانگ كرد‌و هاته ناو ئسلامهو ده‌ستی كرده نوێژكردن، دوور بوو له زیناو دزی و ئاره‌ق خواردن و كاره‌كانی تر، به‌ڵام هاواری له كه‌سانی تر جگه له خوا (سبحانه‌وتعالی) ئه‌كرد، سوێندی به جگه له خوا ئه‌خوارد، ڕه‌خنه‌ی له قه‌زاو قه‌ده‌ری خوا ئه‌گرت و ملی نه‌ئه‌دا بۆی، ڕازی ئه‌بوو به حوكم و فه‌رمانی زاڵمان و سته‌مكاران، ئه‌وه چ سوودێكی هه‌یه‌و به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌بێته كه‌سێكی یه‌كتاپه‌رستی خواناس، یان ئی وایه نوێژ ئه‌كات و ڕوو ئه‌كاته خوا به‌ڵام نازانێت ڕوو له چی ئه‌كات – وه‌ك هه‌ندێ كه‌س كه‌باوه‌ڕیان وایه كه‌خوا له هه‌موو شوێنێكدایه– كه خوای گه‌وره ئاگاداری كردوین كه له سه‌ر عه‌رشه الرحمن على العرش استوى : ( طه : ٥ ) واته : خوای گه‌وره له سه‌رته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی وه‌ستاوه ( چۆنێتی وه‌ستانی خوای گه‌وره له سهرعهرش له ڕاده‌ی ژیری ئێمه به ده‌ره، چۆن له ئایه‌ته‌كاندا هاتووه پێویسته به‌و شێوه باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت، پرسیاركرا له پێشه‌وا مالك رحمه الله چۆن خوای گه‌وره وه‌ستاوه؟ له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: "وه‌ستانه‌كه مه‌علوم و زانراوه، چونیهتیهكهی نادیار‌و شاراوه‌یه، پرسیاركردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕبوون پێی واجبه". جا ئه‌م كه‌سه نوێژ ئه‌كات خۆی ماندوو ئه‌كات هه‌وڵی خۆی بهكارئهبات، به‌ڵام خوایه‌ك ئه‌په‌رستێت به گومانی خۆی له ههمووشوێنێكه، جا كه‌واته ئه‌م كه‌سه ڕاسته‌قینه‌و چێژی یه‌كتاپه‌رستی نه‌كردووه به ته‌واوی، كه‌واته ئه‌ڵێین: ده‌ست پێكردن به ته‌وحیدو بیروباوه‌ر خاڵی سه‌ره‌كیه‌وه ده‌بێ هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌ست پێ بكرێت مه‌گه‌ر نا هیچ بانگه‌وازێك و هه‌وڵ و تێكۆشانێك به‌روبومی نابێت، جا كه ئه‌و خاڵه چه‌سپاو ڕۆشن بۆوه ئه‌وه ئیتر هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین بۆ یه‌ك له دوای یه‌كی خاڵه‌كانی تر، به نموونه: یه‌كێك گوێڕایه‌ڵی دایك و باوكی ناكات به‌ردوام دڵیان ئه‌شكێنێت و ئازاریان ئه‌دات، ئێمه له‌گه‌ڵیدا یه‌كه‌مجار له‌وه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین كه شكاندنی سنوره‌كانی خوا چه‌ند مه‌ترسی هه‌یه وه مرۆڤ ده‌بێت پابه‌ند بێت به فه‌رمانه‌كانی خواوه، ئه‌وه‌ش كه به پابه‌ندبوون ئه‌بێت به توحیدو به تاك و ته‌نها ناسینی خوای په‌روه‌ردگار، وهشكاندنی سنوره‌كانی خوا‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی زۆر له‌پێشێلكردنی مافی دایك وباوك گه‌وره‌تره، ئه‌وكات ئه‌زانێت كه له ئه‌نجامی پێشێلكردنی مافه‌كانی خوای گه‌وره‌وه‌یه كه مافی باوك و دایكی پێشێل ئه‌كات، جا ئه‌گه‌ر ویستت فه‌رمان به چاكه بكه‌یت و قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و خراپه‌و تاوانه بكه‌یت، ئه‌وه ده‌بێت مافه‌كان ڕێك پێك و ته‌رتیب بكه‌یت و خاڵه‌كان بخه‌یته دوای یه‌ك، به نموونه : جۆره‌كانی چاكه‌كردن كه ده‌بێت فه‌رمانیان پێ بدرێت یه‌كه‌م له ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیه‌وه ئیتر ئه‌وانه‌ی تر كه به‌دوایدا دێن، جۆره‌كانی شیرك و هاوه‌به‌ش بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره، ئیتر له گرنگترینه‌وه ده‌ست پێ بكه بۆ گرنگتر و ئه‌وجا گرنگ و وه هه‌روه‌ها. وه ده‌بێت ئه‌مانه‌ش به گوفتاری جوان و قسه‌ی به سوودو خۆشه‌ویستی وحیكمهتهوه ئه‌نجام بدرێن، ئه‌نا زیانیان زیاتر ده‌بێت وه‌ك سوود. ئێمه كه ده‌ڵێن: ئه‌م كاره به‌شێكه له بانگه‌واز، مه‌به‌ست له‌وه‌یه گرنگی دان و سووربوون له یه‌كه‌مجاردا پێویسته له سه‌ر لادانی تاوان و خراپه‌ی هه‌ره گه‌وره بێت كه هاوه‌به‌ش بڕیاردانه بۆ خوا، جا ئه‌گه‌ر گوناهه گه‌وره‌كانیشی واز لێ نه‌هێنابوو ئه‌وا ورده ورده، چونكه شیرك وهاوهبهش بڕیاردان زۆر له تاوانی گه‌وره خراپتر‌و گه‌وره‌ترن خوا په‌نامان بدات – وه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت بو نه‌هێشتنی و لابردنی هه‌موو خراپه‌یه‌ك به‌ڵام دوای لادان و نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ره گه‌وره كه شیركه. گرنگی بانگه‌وازكردن له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه شیرك و هاوه‌ڵگیری تێیاندا كه‌مه. سه‌باره‌ت به‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ش كه شيرك و هاوه‌ڵگیری بۆ خوا تێدایندا شاراوه‌یه یان كه‌مه–مه‌به‌ست له شیركی گه‌وره ئه‌وه‌ی كه پێی له دین ده‌رئه‌چیت– پێویسته كه هه‌ر بێ ئاگا نه‌بین له‌م مه‌سه‌له‌یه‌و باسكردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی، وه پێویسته به تاواوی ئاگادار بین لێی، نه‌ڵێین خۆ ئێمه هاوه‌ڵبڕیاردانی گه‌وره له ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان نییه یان زۆركه‌م و شاراوه‌یه، ئیتر پێویست ناكات باسی بكه‌ین و به بیری خه‌ڵكی بێنینه‌وه چونكه خه‌ڵكه‌كه بۆ خۆی ئه‌یزانێت و شاره‌زایه لێی، چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ش كه ته‌وحیدو خواناسیان وه‌رگرتووه‌و شاره‌زان، ئه‌گه‌ر بێت و بیریان نه‌هێنرێته‌وه و به‌رده‌وام یاداوه‌ری نه‌كرێن ئه‌وا به تێپه‌ڕبونی كات ورده ورده شه‌یتان و هه‌واو ئاره‌زووی مرۆڤ یه‌كتاپه‌رستی له‌بیر ئه‌باته‌وه‌و تووشی شیرك و هاوه‌ڵبڕیاردانی ئه‌كات، دڵهكات ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كیان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی و یاداوه‌ری نه‌كران و به ئیمان و ته‌وحید ئاو نه‌دران ئه‌وا ڕه‌ق ئه‌بن و ئه‌وكات ئامۆژگاری وه‌رناگرن، بێ ئاگایی چوارده‌وری مرۆڤ ئه‌دات، شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌و دڵه‌ڕاوكێی بۆ دروست ئه‌كات، هه‌واو ئاره‌زووكانی ختوكه‌ی ئه‌ده‌ن و وریا نه‌بێت به‌ره‌و هه‌ڵدێری ده‌به‌ن، مرۆڤایه‌تی هه‌مووی به گشتی له سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی ژیاوه تاكو سه‌رده‌می گه‌لی نوح كه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی مرۆژدا شیرك و هاوه‌ڵگیری هاته كایه‌وه‌و له ئه‌نجامی له بیرچوونه‌وه‌ی خواناسی خه‌ڵكی كه‌وتنه په‌رستنی پیاوچاكان و هاواریان لێ ئه‌كردو بوونه موشریك و بێباوه‌ڕ به په‌روه‌ردگاریان. كه‌واته نابێت له‌م كاره به ته‌واوی دڵنیایی بمانگرێت و بڵێین: با واز له‌م بابه‌ته بێنن و ئیتر قسه بكه‌ین له سه‌ر تاوانه‌كانی دیكه بكه‌ین وه‌ك زیناو ئاره‌ق و ئه‌و تاوانانه‌ی تر، نه‌خێر، ئه‌مه قسه‌یه‌ك وبۆچونێكی هه‌ڵه‌یه، پێویسته‌و واجبه باسكردن و بانگ كردن بۆ لای ته‌وحید ته‌نانه‌ت لای ئه‌وانه‌ش كه یه‌كتاپه‌رستن، وه یادی خۆمان و ئه‌وانیش بێنینه‌وه و هه‌میشه له یاداوه‌ری ته‌وحیدو بهكتاپهرستیدا بین ، جا له به‌رئه‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا [النساء:136]. { ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه باوه‌ڕ بێنن}ك هواته پێویسته باوه‌ڕدارانیش به‌رده‌وام باوه‌ڕه‌كه‌ی خۆیان تازه بكه‌نه‌وه‌و یه‌كتاپه‌رستی و ڕێگه‌ی خوا بیری خۆیان بێننه‌وه تاكو له یادیان نه‌چێته‌وه‌و تووشی گومڕایی نهێێن. له‌م ئایه‌ته‌دا ئاگاداریمان ئه‌كرێت له سهرجێگیر بوون له سه‌ر باوه‌ڕ، وه به‌رده‌وامی له سه‌ری، چونكه به‌رده‌وامی له سهرباوهڕ بیچینهی باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌یه، گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی ته‌واو بۆ خوای گه‌وره به‌نده به به‌رده‌وام بوون له سه‌ر باوه‌ڕی ته‌واوو یه‌كتاپه‌رستی ته‌واو، خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه كرۆك و ڕاسته‌قینه‌ی ته‌وحیدو یهكتاپهرستیمان بزانیایه، وه دووربكهوتینایهوه له خراپه‌و تاوانی هه‌ره گه‌وره كه شیرك و هاوه‌ڵبڕیاردانه بۆ خوای گه‌وره، ئه‌و كات سوومان نه‌ده‌خوارد، ڕازی نه‌ئه‌بوین به ئاره‌ق و زیناو شتانی تر به هیچ شێوه‌یه‌ك كه له كۆمه‌ڵگاكانماندا بكرایه. په‌یوه‌ندی تاوانه‌كان به هاوهڵبڕیاردانهوه. با سه‌یری ئه‌و كه‌سه بكه‌ین كه سو‌و ئه‌خوات، بۆ ئه‌یخوات، ئایا له به‌رئه‌وه نییه كه خۆشه‌ویستی دنیا دڵی داگیركردووه‌و زاڵ بووه به‌سه‌ریدا؟ سووئهخوات، به‌رتیل و ڕه‌شوه‌ت وه‌رئه‌گرێ، وه هه‌روه‌ها شتانی تریش له‌م بابه‌ته ئه‌شزانێ كه حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌یكات، بۆ؟ چونكه له ڕاستیدا باوه‌ڕی لاوازه، یان باوه‌ڕی نه‌ماوه و بێ باوه‌ڕبووه و دڵی كرم تێی داوه، له به‌رئه‌وه ژیانی دنیای هه‌لبژاردووه به‌سه‌رژیانی دواڕۆژداو شوێن هه‌واو ئاره‌زوی ده‌روونی خۆی كه‌وتووه. جا كاتێك كه له‌گه‌ڵیدا ئه‌كه‌ویته قسه‌و له بنچینه‌وه بۆی ڕوون ئه‌كه‌یته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه بڵێ من باوه‌ڕم هه‌یه و خوا به تاك و ته‌نهای ئه‌زانم و شیرك وهاوه‌ڵی بۆ بڕیار ناده‌م، پێی ئه‌ڵێین: ئایا شیركی ویست و ئیراده‌ت له‌بیركردووه؟ ئایا شیركی خۆشه‌ویستیت له‌بیركردووه؟ چونكه خۆشه‌ویستی هه‌ر شتێك ئه‌گه‌ر به ناخی ده‌رونتا ڕۆشته خواره‌وه‌و شێوه‌یه‌ك چه‌سپی و جێی خۆی كرده‌وه كه خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری داپۆشی ئه‌وه ئه‌بێته شیرك هاوه‌ڵبڕیاردان بۆ خوا، وه ئه‌گه‌ر ههركارێكت كرد و ویستت به‌سه‌ر فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ردا صلىالله علیه وسلم دا زاڵی بكه‌یت و پێش فه‌رمانه‌كانی ئه‌وانی بخه‌یت، ئه‌وه ئه‌بێته شیرك هاوه‌ڵبڕیاردان بۆ خوا(سبحانه‌وتعالی). كه‌واته ئه‌بێت ئه‌وه باشه بزانین و ئاگادار بین كه هه‌موو خراپه‌و تاوانێك بنچینه‌یه‌كی هه‌یه له هاوهڵبڕِیاردان بۆ خوای گه‌وره، به‌ڵكو هه‌ندێ له‌پێشین هه‌موو تاوانێكیان به شیرك و هاوه‌ڵبڕیاردان بۆ خوای گه‌وره داوه‌ته قه‌ڵه‌م، وه لێره مه‌به‌ست له‌وه‌نیه كه ئه‌مه له‌و شیركانه بیێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی له میلله‌ت بكاته ده‌ره‌وه وه‌كو ده‌رچووه‌كان –الخوارج- باوه‌ڕیان وابوو، نه‌خێر، ئه‌وه شتێكی ڕوون و زانراوه، وه ئێمه كه‌سێك به هۆی ئه‌نجامدانی تاوانێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئاره‌ق خواردنه‌وه، یان خواردنی سو‌و یان زینا، له دین ده‌رناكه‌ین، په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه باوه‌ڕدارن، به‌ڵام باوه‌ڕی ته‌واویان نییه، چونكه له سه‌رو پله‌ی ئیسلاموه پله‌یه‌كی تر هه‌یه كه پله‌ی باوه‌ڕه، وه له سهروپلهی باوه‌ڕیشه‌وه پله‌ی ئیحسان هه‌یه، وه هه‌ندێ له پێشین ههمووتاوانهكانیان به شیرك و هاوه‌ڵبڕیاردان له قه‌ڵه‌م داوه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه بنچینه‌ی هه‌موو تاوانه‌كان شوێن كه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زووه‌كانه، وه هه‌چ كه‌سێك هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی خۆی كرده خوایه‌ك و به‌رده‌وام گوێڕایه‌ڵی كردن، ئه‌وه هاوبه‌ش بڕیاردانی شاراوه‌ی تێدا دروست بووه، هه‌رچه‌نده كه حوكمی ئه‌و شیرك و هاوه‌ڵبڕیاردانه وه‌رناگرێت كه له میلله‌تی ئیسلام ئه‌یكاته ده‌ره‌وه. جا كاتێك كه ئێمه فه‌رمان به چاكه ئه‌ده‌ین و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ئه‌كه‌ین و بانگه‌واز ئه‌كه‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار تبارك و تعالی پێویسته ئاگاداری ئه‌م بنه‌ما گه‌وره‌ی بین و هه‌رگیز له بیری نه‌كه‌ین. چاوه‌ڕێی به‌شه‌كانی دیكه بن إن شا‌ء الله به‌م زووانه.