بنه‌ما و ڕێكخه‌ره‌كانی فه‌رمان به چاكه و جڵه‌وگیری له خراپه (به‌شی یه‌كه‌م). دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌م بابه‌ته داگره (bashi yakam.pdf). تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی د. سفر الحوالی وه‌رگیراوه‌و كراوه به كوردی. پێشه‌كیه‌كی كورت: براو خوشكی ئیماندارم: زۆرم پێ خۆشه به یه‌كه‌وه بڕگه‌كانی ئه‌م بابه‌ته تاوتۆێ بكه‌ین و ماندوو نه‌بیت له گه‌ڵمدا، چونكه به ڕاستی ئێمه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌مڕۆ زۆر چه‌مك و مه‌فاهیممان لێ ون بووه، یان كه‌مێك زانیاریمان پێیان هه‌یه، ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌ندێ له زانایان وه‌ك پایه‌یه‌ی شه‌شه‌می ئیسلام تێی ده‌ڕوانن، هیودارم ببێته ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی ڕێگه‌ی به‌ره‌و خوا چونمان و بتوانین به یه‌كه‌وه ئه‌م دروشمه گه‌وره له ناو خۆمان و موسڵماناندا زیندوو بكه‌ینه‌وه. (وه‌رگێڕ) برگه‌كانی ئه‌م بابه‌ته له حه‌وت خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه كه ئێمه لێره‌دا ته‌نها خاڵی یه‌كه‌می ده‌خه‌ینه ڕوو ئه‌وانی دیكه‌ش بۆ جاره‌كانی داهاتوو إن شا‌ء الله. ئه‌وانیش بریتین له: 1. گرنگی فه‌رماندان به چاكه‌و جڵه‌وگیری له خراپه. 2.فه‌رماندان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه به‌شێكه له بانگه‌واز. 3. بنه‌ماو رێكخه‌ری یه‌كه‌م: ده‌ستپێكردن به نه‌هێشتنی خراپه به‌رچاوه‌كان. 4. بنه‌ماو ڕێكخه‌ری دووه‌م: نابێت خراپه‌یه‌ك نه‌هێڵێن ئه‌گه‌ر سه‌ری كێشا بۆ ڕوودانی خراپه‌یه‌كی له خۆی گه‌وره‌تر. 5. بنه‌ماو ڕێكخه‌ری سێیه‌م: نه‌هێشتن و ئینكاری كردن له سه‌ر زانا‌و شاره‌زا، وه‌ك نه‌هێشتن و ئینكار نیه له سه‌ر نه‌زان و بێ ئاگا. 6. بنه‌ماو ڕاگری چواره‌م: ئینكاری نه‌كردن له مه‌سه‌له ڕاجیاییه‌كاندا. 7. پرسیاره‌كان. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ١. گرنگی فه‌رمان به چاكه‌و جڵه‌وگیری له خراپه. سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان، دروودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال و یاوه‌رانی. به‌ڕاستی بابه‌تی فه‌رمان به چاكه‌و جڵه‌و گیری و نه‌هی كردن له خراپه له یه‌كه‌م كار‌و خاڵه هه‌ره گرنگانه‌یه كه پێویسته بانگخوازان و ئامۆژگاریكه‌ران و دوانده‌ره‌كان گرنگی ته‌واوی پێ بده‌ن، فه‌رمانێكه له‌و فه‌رمانانه‌ی كه خوا(سبحانه‌وتعالی) دایناوه له سه‌رمان، به‌ڵكو فه‌رمانێكه كه زۆر فه‌رمانی تری پێوه به‌نده‌و جێ به‌جێكردنیان له سه‌ر به جێهێنانی ئه‌م وه‌ستاوه، وه ئه‌گه‌ر ورد بیر بكه‌ینه‌وه ئه‌بینین كه هیچ فه‌رمانێك جێ به جێ نابێت وه هیچ كارێكی خراپ و ناشه‌رعی ناتوانرێت قه‌ده‌غه‌و به‌ربه‌ست بكرێت به فه‌رمان به‌چاكه‌و جڵه‌وگیری له خراپه (الأمر بالمعروف و النهي عن المنكر) نه‌بێت، له به‌رئه‌وه خوای گه‌وره (سبحانه‌وتعالی) فه‌رمانی به‌م ئوممه‌ته پیرۆزه داوه‌و فه‌رمویه‌تی: وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ [آل عمران:١٠٤] { پێویسته له ئێوه ئوممه‌تێك پێك بێت، یاخود به هه‌مووتان ئومه‌تێك بن كه بانگه‌واز بكه‌ن بۆ خێروچاكه، فه‌رمان بده‌ن به هه‌موو كارێكی باو‌و دروست، قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو نادروستیه‌ك بكه‌ن، وه هه‌رئه‌وانه سه‌رفرازن } ئینجا هه‌ر دوای ئه‌وه باس له ڕێزداری و پله به‌رزی ئه‌م ئوممه‌ته ئه‌كات كه به هۆی فه‌رماندانی به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی بۆ خراپه‌وه‌یه به ده‌ستی دێنێت و ئه‌فه‌رموێت: كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ [آل عمران:١١٠]) . { (به‌ڕاستی) ئێوه چاكترین ئومه‌تێكن كه (بۆ سوودی) خه‌ڵكی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونكه فه‌رمان به چاكه ئه‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ئه‌كه‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان به خوا هه‌یه }. جا ئه‌گه‌ر بیر له‌م ئایه‌ته بكه‌ینه‌وه ئه‌بینین كه فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غكردنی خراپه له پێش باوه‌ڕبوون به خوادا هاتووه. وه هه‌موو موسڵمانانیش ئه‌زانن كه هیچ شتێك نیه پێش باوه‌ڕبوون به خوا بكه‌ویت، ده‌ی كه‌واته بۆچی له‌م ئایه‌ته‌دا پێشكه‌وتووه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایه‌ته‌كه باس له چاكترین و پله‌به‌رزترین كار ئه‌كات، وه باس له‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌كات كه ئه‌م ئوممه‌ته بۆته خاوه‌نی و ئوممه‌ته‌كانی تر ئه‌و پله‌و تایبه‌تیه‌یان پێ نه‌دراوه، له به‌رئه‌وه كاره تایبه‌ته‌كه پێشكه‌وتووه ئنجا له دوایدا باوه‌ڕ به خوا بوون هاتووه كه بنچینه‌یه‌كه‌و هیچ كارێك به بێ ئه‌و بنچینه‌یه وه‌رناگیرێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌بینین كه خوای گه‌وره باسی خاوه‌نانی كتێبمان بۆ ئه‌كات كه چۆن واز هێنان له چاكه‌و قه‌ده‌غه نه‌كردن له خراپه بۆته خوو ڕه‌وشتیان و خواش (سبحانه‌وتعالی) به هۆی ئه‌وه‌وه نه‌فره‌تی لێ كردوون، خوا (سبحانه‌وتعالی) ده‌فه‌رموێت: لُعِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ بَنِي إِسْرائيلَ عَلَى لِسَانِ دَاوُدَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ * كَانُوا لا يَتَنَاهَوْنَ عَنْ مُنْكَرٍ فَعَلُوهُ [المائدة:٧٨-٧٩] { نه‌فرین كراوه له‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕبوون له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل له سه‌ر زاری داودو عیسای كوڕی مه‌ریه‌م، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان یاخی و سه‌ركه‌ش بوون و ده‌ستدرێژیان ده‌كرد * ئه‌وانه قه‌ده‌غه‌ی یه‌كتریان نه‌ده‌كرد له‌خراپه‌و تاوانێك كه ده‌یانكرد } ئنجا خوای گه‌وره ڕوونی ئه‌كاته‌وه كه نه‌وه‌كانی ئیسرائیل هه‌موویان به‌و شێوه‌یه نین و یه‌ك جۆر نین، ئه‌فه‌رموێت لَيْسُوا سَوَاءً [آل عمران:١١٣] جا خوای گه‌وره(سبحانه‌وتعالی) ڕوونی كردۆته‌وه كه ئه‌هلی كتاب هه‌موویان وه‌ك یه‌ك نین، به‌ڵكو له ناو ئه‌واندا ئوممه‌ت و كه‌سانێك هه‌ن كه هه‌ڵساون به جێ به‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی خوا، ئایه‌ته‌كانی خوا له‌كاتی شه‌واندا ئه‌خوێننه‌وه‌و كڕنوش ئه‌به‌ن بۆ خوای گه‌وره، وه باوه‌ڕی دامه‌زراویان به خوا هه‌یه‌و فه‌رمان به چاكه ئه‌كه‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ئه‌كه‌ن، جا ئه‌وانه (واته باوه‌ڕداره‌كانی ئه‌هلی كتاب) به‌و شێوه‌یه وه‌سفیان كراوه به‌وه‌ی كه باوه‌ڕیان به‌خوا هه‌یه‌و فه‌رمان ئه‌ده‌ن به چاكه‌و جڵه‌وگیری ئه‌كه‌ن له خراپه، كه ئه‌مه حاڵه‌تێكی شروشتیه‌وه باوه‌ڕ به خوابوون پێش كاره‌كانی تر ئه‌كه‌وێت، هه‌موو گه‌لانی تری پێ وه‌سف ده‌كرێ واته باوه‌ڕ به خوا بوون بۆیان له پێش فه‌رماندانیان به چاكه‌و نه‌هی كردنیان بووه له خراپه، به‌ڵام ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه چونكه بۆ ئه‌وه هاتونه‌ته بوون و به‌رنامه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی له تاریكاییه‌كانه‌وه به‌ره‌و ڕووناكی به‌رن، وه چونكه پایامه‌كه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) په‌یامێكی جیهانیه‌و بو گشت مرۆڤایه‌تی هاتووه، ئه‌وه یه‌كه‌م كارێك كه له سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته پێویستكراوه برتییه له فه‌رمانكردن به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردن له خراپه، وه جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته له‌گه‌ڵ ئوممه‌تانی تردا ئه‌م خاڵه‌یه، و ئه‌مه‌یه كه ئه‌م ئوممه‌ته‌ی پێ تایبه‌تمه‌ند كراوه‌و فه‌رمانی پێ دراوه كه پێی هه‌ڵسێ له كاتێكدا كه ئوممه‌ته‌كانی تر كه‌مته‌رخه‌مییان تیاكردووه و به جێیان نه‌هێناوه. په‌یوه‌ندی فه‌رمان به‌چاكه‌و به‌رگری له‌خراپه به ناوه‌رۆكی دینه‌وه. فه‌رمان به‌چاكه و جڵه‌وگیری له‌خراپه كاتێك گرنگییه‌كه‌ی به ته‌واوی ئه‌زانرێت، كه كرۆك و ڕاستی ئه‌م ئاینه‌مان به ته‌واوی بۆ ڕۆشن بێته‌وه، كاتێك كه بزانین ڕاستی و حه‌قیقه‌تی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چی بووه بۆ چی شتێك خه‌ڵكی بانگهێشت كردووه. جا كاتێك زانیمان كه ئه‌م ئایینه له سه‌ر بنچینه‌ی لا اله الا الله به‌نده‌و، وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌ویش ته‌نها بۆ ئه‌وه هاتوون و نێردراون كه خه‌ڵكی بانگێهشت بكه‌ن بۆ تێگه‌یشتن و به جێ هێنانی ماناكانی ئه‌م وشه گه‌وره‌و پیرۆزه (وشه‌ی یه‌كخواناسی)، وه جیهاو تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) گشتی بۆ ئه‌وه بووه كه وشه‌ی یه‌كتاپه‌رستی به جێ بێت و له ژیانی خه‌ڵكدا به‌رجه‌سته ببێت و ڕه‌نگ بداته‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ [الأنبياء:٢٥].{ ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه نه‌كردووه، كه وه‌حیمان بۆ ناردبێت به‌وه‌ی كه: بێگومان هیچ خوایه‌ك نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن }. ئه‌و كات ئیتر باش ئه‌زانین و چاك بۆمان ڕۆشن ده‌بێت كه پله‌و پایه‌و به‌رزی ئه‌م دروشمه له ناو ئه‌م دینه‌دا چیه‌و موسڵمانان چۆن داوایان لێ كراوه به له ژیانی خۆیاندا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن. وشه‌ی لا إله: ئه‌مه نه‌فی كردن و توڕدان و واز هێنانی هاوه‌ڵگیری و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به دوایه‌وه دێن له تاوان و سه‌رپێچیه‌كانی دی. وه إلا الله: جێگیركردن و دانپیانانی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستییه. گه‌وره‌ترین كرداری چاك كه پێویسته بانگه‌شه‌ی بۆ بكرێت یه‌كتاپه‌رستییه، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین كرداری خراپ كه پێویسته قه‌ده‌غه بكرێت و نه‌هی لێ بكرێت و نه‌هێڵرێت هاوبه‌ش بڕیاردانه بۆ خوای گه‌وره ئینجا دوای ئه‌وه تاوانه‌كانی تر دێن. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان زانی كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له گه‌ڵ هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانیدا هه‌موو ژیانیان بریتی بووه له بانگه‌شه كردن بۆ ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی، وه بۆ بڵاو بونه‌وه‌ی سوننه‌ت و نه‌هێشتن و دژایه‌تیكردنی بیدعه و فه‌رماندان به گوێڕایه‌ڵی خوا‌و سه‌رپێچی نه‌كردنی فه‌رمانه‌كانی، ئه‌و كاته ئه‌زانین و باش له‌وه تێ ئه‌گه‌ین كه چۆن هه‌موو ژیانیان بریتی بووه له فه‌رمانكردن و بانگه‌شه‌كردن بۆ چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردن و نه‌هێشتنی خراپه‌كاری له ناو خۆیان و كۆمه‌ڵه‌كه‌یاندا، وه چینی دوای ئه‌وانیش هه‌ر به هه‌مان شێوه شوێنپێیانه هه‌ڵگرتوون و به هه‌مان په‌یڕه‌وی ئه‌واندا هه‌نگاویان ناوه. كاریگه‌ری وازهێنان له فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردن له خراپه. كاتێك ئیسلام سه‌رله نوێ نامۆ بوه‌وه، دروشم و مه‌شخه‌ڵه‌كانی كزوو لاواز بوون، وه هه‌ڵگرتنی ئیسلام وای لێ هات كه پاراستنی وه‌ك ئه‌وه وابێت كه چۆن پشكۆیه‌كت به ده‌ست گرتبێت چه‌ندێك به ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه بێ ئاوه‌هاش پابه‌ند بوون به‌م ئاینه‌و زیندووكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی توشی ئه‌شكه‌نجه‌و توانج و ده‌ردی سه‌ریت بكه‌ن، وه ئیتر له ده‌ره‌نجامی هه‌ڵنه‌سان به‌و كاره پیرۆزه(فه‌رمان به چاكه‌و نه‌هێشتنی خراپه) خراپه‌كاری و تاوان له ناو موسڵماناندا بڵاو بۆوه، وه‌كو ئه‌وه‌ی توشی نه‌وه‌كانی ئیسرائیل بوو توشی ئێمه‌ش هاتبێت – په‌نا به‌خوا له‌وه‌ی كه نه‌فرینی خوا دابه‌زێته سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته وه‌ك دابه‌زیه سه‌ر ئوممه‌ته‌كانی تر- به‌ڕاستی له‌بیرمان چۆوه كه خوای گه‌وره ئێمه‌ی تایبه‌تمه‌ندكردووه به گه‌وره‌ترین و شیاوترین سیفه‌تێك كه فه‌رمانه به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌یه له خراپه، وه له بیرمان چۆوه كه جیهاد له پێناوی خوادا كه گه‌وره‌ترین پله‌ی گیان به‌خشنین و خۆ به‌ختكردنه بۆ ئه‌وه فه‌رمانی پێ دراوه‌و واجب كراوه كه خوا به تاك و ته‌نهایی بپه‌رسترێت، وه له پێناوی فه‌رمان دان به چاكه‌و نه‌هێشتن و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه‌دا فه‌رز كراوه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ [الحج:٣٩] { مۆڵه‌ت دراوه بو باوه‌ڕدارانه‌ی شه‌ڕیان پێ ده‌گێڕن، كه بجه‌نگن به‌رهه‌ڵستی بكه‌ن چونكه به ڕاستی سته‌م لێكراون، بێ گومان خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كه سه‌ریان بخات و سه‌ركه‌وتنیان پێ ببه‌خشێت }. دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر وه‌سفی ئه‌وانه ئه‌كات كه ڕێیان دراوه بجه‌نگن و جیهاد بكه‌ن به‌م وه‌سفه كه ئه‌فه‌رموێت: الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ [الحج:٤١]. { ئه‌وانه‌ی كه ئه‌گه‌ر پایه‌دارمان كردن له‌زه‌ویدا نوێژ‌و دروشمه‌كان به چاكی ڕاده‌گرن، زه‌كاتیش به ته‌واوی ده‌ده‌ن، فه‌رمان به چاكه ده‌كه‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌نجامی هه‌موو كارێكیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه}. مرۆڤی موسڵمان له سه‌ره‌تای بانگه‌وازو سه‌رده‌می لاوازیشیدا ده‌بێت فه‌رمان بدا به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه بكات، هه‌روه‌ك یه‌كه‌م كارێكی موسڵمان ئه‌یكات دوای به‌جێ هێنانی نوێژ‌و زه‌كات فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه‌یه. ئه‌وه‌نده به‌سه كه بزانیت كه تۆ له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی ژیانتا ئه‌م كاره‌ت له سه‌ر پێویست كراوه و ده‌بێ كه‌مته‌رخه‌می تیانه‌كرێت، به لانی كه‌م ده‌بێته فه‌رزێكی عه‌ینی واته ده‌بێت فه‌رمان به خۆت بكه‌یت به چاكه‌و به‌رگری خۆت بكه‌یت له خراپه، كه ئه‌مه فه‌رمانێكی سه‌رشانی هه‌موو یه‌كێكه. ینجا دوای ئه‌وه وه‌كو پێغه‌مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: { من رأى منكم منكراً فليغيره بيده، فمن لم يستطع فبلسانه} مسلم (٤٩) عن أبي سعيد. { هه‌ر كه‌س له ئێوه كارێكی خراپ و نابه‌جێی بینی، با به ده‌ستی قه‌ده‌غه‌ی بكات و نه‌یهێڵێت، جا ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به ده‌ست ئه‌وه به زمانی } ئینجا پله‌ی سێه‌م دێت كه به ته‌نانه‌ت ئه‌م پله‌ی سێه‌مه لای زۆربه‌ی موسڵمانان ونه‌و بایه‌خی پێ ناده‌ن كه ئینكار كردن و پێ ناخۆش بوونه به دڵ. فه‌رزی عه‌ینه له سه‌ر هه‌رموسڵمانێك ده‌بێت فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه بكات، له ماڵی خۆیدا، له‌وه‌ی له ژێر ده‌ستیایه‌تی، له قوتابخانه، له هه‌ر كارێك كه ده‌ستی پێی ئه‌گات و توانای به سه‌ریدا هه‌یه كه به ده‌ست بیگۆڕێت ده‌بێت بیگۆڕێت، وه له سه‌ر هه‌موو ئوممه‌ت فه‌رزه كه كه‌سانێكی تیا بن هه‌ڵسن به فه‌رمان به چه‌كاو قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه. ئه‌ڵێم: كاتێك ئه‌م ڕاستی و فه‌رمانانه له‌م ئوممه‌ته ون بوون و فه‌رامۆش كران، حاڵی موسڵمانان وایان لێ هاتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی به ئاینه‌كه‌یان نامۆ بن و هیچی لێ نه‌زانن وایه، سوننه‌ت بووه به بیدعه‌و بیدعه‌ش له جێی سوننه‌ت كاری پێ ئه‌كرێت، وای لێ هاتووه كه هه‌ندێك تاوان بووه به نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی كه بكه‌ری ئه‌م تاوانه وه‌ك كه‌سكێ باش تێی بڕوانرێت، یان سروشتی له‌سه‌رخۆیه، یان كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و توندڕه‌وو وشك نیه، وای لێ هاتووه كاتێك یه‌كێك بانگه‌شه‌ی خه‌ڵكی ئه‌كات بۆ وازهێنان له هه‌ندێ تاوان و ڕه‌وشت و خووی ناپه‌سه‌ند چه‌نده‌ها تۆمه‌تی ئه‌خه‌نه پاڵ و چی و چی تیا ئه‌دۆزنه‌وه، وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌كه‌ونه سه‌رزه‌نشت و سه‌ركۆنه كردنی. جا چۆن گه‌شتینه ئه‌م حاڵه؟ وه چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته چۆن و به چی ئه‌كرێت؟ گرنگی ڕونكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه. ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا نامانه‌وێ قسه له فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه له خراپه بكه‌ین له خودی خوێدا، یان چۆنیتی فه‌زربونی و حوكمه‌كانی به درێژی، به‌ڵكو قسه له سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك یان ڕێكخه‌رو زه‌وابتێكی فه‌رمان به چاكه و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه بكه‌ین؟ له‌وانه‌یه بڵێن: ئایا شتێكی باشه له كه‌ڵ كه‌می ئه‌وانه‌دا كه فه‌رمان ئه‌كه‌ن چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ئه‌كه‌ن ئێمه قسه له سه‌ر بنه‌ماو بنچینه‌كانیان بكه‌ین؟ وه ئایا فه‌رمان به‌چاكه‌و جڵه‌وگیری له خراپه وا بڵاوه‌و په‌ره‌ی سه‌ندووه تاكو هه‌ڵسین به دانانی هه‌ندێ بنه‌ماو بنچینه بۆ چونیه‌تی هه‌ڵسان به‌و كاره پیرۆزه؟ ئه‌ڵێم: به ڕاستی ئه‌م ئوممه‌ته تائێستاش - مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی خوا ڕه‌حمی پێ كردوون- له بێ ئاگایی و ونبونێكدایه له‌م كاره پیرۆزه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه واز له ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌مایانه بێنین كه ئه‌م كاره پیرۆزه‌یان له سه‌ر به‌نده، هۆی باسكردن و ڕونكردنه‌وه‌شی له‌وانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌و ته‌وبه كردنه‌ی كه له لایه‌ن زۆرێك له گه‌نجان و خوشكانی موسڵمان سه‌ری هه‌ڵداوه ده‌ستی پێ كردووه كه مژده‌یه‌كی خۆشه بۆ ئه‌م ئمومه‌ته گه‌نج و لاوه‌كانی به‌ره‌و دینی خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی لاوان بۆ ئیسلام مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م ئوممه‌ته له گزنگی به‌ره‌به‌یانێكی نوێ‌دا ئه‌ژی، ئه‌بینین كه ئه‌و سته‌م و ناڕه‌واییه‌ی كه به سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌دا هاتووه تاریكی پێش هاتنی ڕوناكی و به‌ره‌به‌یانه، ئێش و ژانی له دایك بوونی نه‌وه‌یه‌كی نوێی ده‌سته مه‌چه‌كی قورئانیه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك لۆمه‌ی لۆمه كه‌ران وای لێ ناكات له به‌رده‌م واجبی فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه‌دا سستی و كه‌مته‌رخه‌می ڕووی تێ بكات. جا له پێناوی ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه‌ی كه چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ین له دایك بێت، وه له پێناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌مه‌ی كه فه‌رمان به چاكه دان و قه‌ده‌غه‌كردن و نه‌هێشتنی خراپه‌یان كردۆته هیواو مه‌به‌ستی خۆیان له ژیانیاندا، ئه‌م بابه‌ته ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه تاكو ڕێگه له به‌رده‌میاندا ڕۆشن بێت و لێڵی و ته‌م و مژی تیا نه‌بێت، تاكو له‌م كاره گه‌وره‌دا ڕێیان لێ تێك نه‌چێت و ون نه‌بن، ئه‌و كاته خوا نه‌كات بۆیان بگه‌ڕێت به خراپه‌یه‌كی تر‌و پێویستی به چاره‌سه‌ركردن ببێت. به ڕاستی بنه‌ماو بنچینه‌كانی ئه‌م بابه‌ته پێویستی به زیاتر له ڕاو بۆچونێك هه‌یه، چونكه كۆمه‌ڵه دۆز‌و مه‌سه‌له‌یه‌كن له زۆربه‌ی كاتدا له شوێن ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌وه دێن كه ئه‌م كاره‌یان پێ جێ به‌جێ ئه‌بێت، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیش به پێی ژیری و كات و حاڵی هه‌ر كه‌س و شوێنێك گوڕانیان به سه‌ردا دێت، جا له به‌ر ئه‌وه له سه‌ر هه‌موومان پێویسته كه هه‌وڵ بده‌ین و بیر بكه‌ینه‌وه و ڕێگه‌چاره‌ی گونجاوو شه‌رعی بدۆزینه‌وه، هه‌ركه‌سێك توانی به یارمه‌تی خوا بگاته به جێ هێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌رعیه‌كان له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌كارێكی گونجاوی به‌رهه‌م هێناوه‌و بۆته هۆی لادانی خراپه‌و تاوان له سه‌ر به‌نده‌كانی خوا، ئیتر پێویسته كه هه‌موومان له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین تا ئه‌گه‌ینه مه‌به‌ست. ئومێده‌وارین خوای گه‌وره هه‌موو براو خوشكانی كاركه‌رو ماندوو نه‌ناس له‌م بوارانه‌دا ڕێڕوشن و مووه‌فه‌ق بكات –كه ئه‌و زاته به به توانایه به سه‌ر ئه‌وه‌دا- بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بواره ته‌واو مافی خۆی پێ بدرێ و ته‌واوكه‌ری كه‌م و كوڕییه‌كان بێت، كه ئه‌مه به ڕاستی پێویستی سه‌رشانی هه‌موومانه. چاوه‌ڕێی به‌شه‌كانی دیكه بن إن شا‌ء الله به‌م زووانه.