دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو (الطائفة المنصورة) كێن و سیفاتیان چییه و شوێن و جێگه‌یان كوێیه؟ پرسیار: ئایا كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو كه پێناسه‌یان كراوه كۆمه‌ڵێكی ناسراوو دیاریكراون، له وڵاتێكی دیاریكراودا ئه‌ژین، یان له هه‌موو وڵاتانی موسڵمانانن، وه چۆن كۆئه‌بنه‌وه‌و یه‌كگرتوو ئه‌بن، ئه‌گه‌ر به وڵاتانی ئیسلامییدا بڵاو بوبێتنه‌وه‌و هه‌ر یه‌ك له شوێنێك بێت؟ وه‌ڵام: كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتو- الطائفة المنصورة – پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)پێناسه‌ی كردوون هه‌روه‌ك چۆن له‌و فه‌رمووده‌ی باسی كۆمه‌ڵه‌كان_الفرق- ئه‌كات، وه فه‌رمووده‌یه‌كی ده‌ست به ده‌ست-متواتر-ه به هۆی زۆری ئه‌و ڕێگایانه‌وه‌ی لێی گێڕدراوه‌ته‌وه، هه‌نێكیان هه‌ندێكیان به‌هێز ئه‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: {افترقت اليهود على إحدى وسبعين فرقة، وافترقت النصارى على اثنتين وسبعين فرقة، وستفترق هذه الأمة على ثلاث وسبعين فرقة كلها في النار إلا واحدة } أبو داود (4597) من حديث معاوية، وهو عند ابن ماجه (3993)، و أحمد (3/120، 145) من حديث أنس. {جووله‌كه په‌رت بوون به حه‌فتاویه‌ك به‌شه‌وه، وه گاوره‌كان په‌رت بوون به حه‌فتاودوو به‌شه‌وه، وه ئه‌م ئوممه‌ته‌ش له داهاتودا ئه‌بن به حه‌فتاوسێ به‌شه‌وه، هه‌موویان له ئاگردان ته‌نها كۆمه‌ڵێكیان نه‌بێت}. وه‌كاتێك كه پرسیاری لێ ئه‌كرێت –له ڕیوایه‌تێكدا- كه ئه‌و كۆمه‌ڵه كێن، ده‌فه‌رموێت: { الجماعة} {كۆمه‌ڵی موسڵمانان}، وه له ڕیوایه‌تێكی تردا ئه‌فه‌رموێت: {من كان على مثل ما أنا عليه وأصحابي} رواية من حديث الافتراق وهي عند الحاكم (1/218)، و الترمذي (2641) عن عبد الله بن عمرو، وعند الطبراني في الصغير (2/29)، والأوسط (8/22) عن أنس { ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر وێنه‌ی ئه‌وه‌یه كه من‌و هاوه‌ڵه‌كانمی له سه‌رین}. هه‌روه‌ها له وه‌سفی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دا له فه‌رمووده‌ی ڕاست‌و دروستا هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)هه‌واڵی داوه كه هه‌ن و له بوندان وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی جابری كوڕی سه‌مره‌و مه‌عاویه‌و ئه‌بی هوره‌یره‌و جگه له‌وانیشدا هاتووه، كه له هه‌مان فه‌رمووده‌دا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: {يقاتلون على أمر الله} رواه مسلم (1920) عن ثوبان، ورواية لا تزال عصابة رقم (1924) عن عقبة بن عامر، ومن حديث جابر (1923) {له سه‌ر فه‌رمانی خوا ئه‌جه‌نگن}. وه فه‌رمووی: {قائمين على أمر الله} رواه البخاري (71، 2948)، و مسلم (1037) عن معاوية بن أبي سفيان . {له سه‌ر فه‌رمانی خوا به‌رداوام ڕاوه‌ستاون}، كه‌واته ڕاستی‌و حه‌قیقه‌تی كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه كه له سه‌رئه‌وه‌ن كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له سه‌ری بووه، وه ئه‌وان به‌رده‌وام پابه‌ندو ده‌ستگرتوون به فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه. به‌ڵام كێن؟ ئه‌وه ئیمام ئه‌حمه‌د ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ئه‌فه‌رموێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌هلی حه‌دیس وفه‌رمووده نه‌بن ئیتر نازانم كێن" مانای: ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستگرتوو بوون به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه وسلم) كاتێك كه ئوممه‌ت په‌رته‌وازه بوو بۆ خه‌وارج و موعته‌زیله و باتنیه‌كان و بوون به چه‌ند به‌شێكه‌وه، ئه‌وجا ئه‌هلی ئه‌سه‌رو ئه‌هلی فه‌رمووده‌و ئه‌هلی سوننه مانه‌وه كه هه‌موویان له ژێر ناوی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت پێناسه ده‌كرێن و له سه‌ر په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی به‌رده‌وام بوون. وه مه‌به‌ست له ئه‌هلی حه‌دیس وفه‌رمووده‌ش هه‌ر ئه‌وه نییه كه یه‌كێك خه‌ریكی زانیاری فه‌رمووده‌بێت وبه‌س، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی شوێن كه‌وته‌ی سوننه‌ت و ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم). چونكه هه‌موو تاقم‌وكۆمه‌ڵه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه شوێن كه‌وته‌ی قورئانن، به‌ڵام ته‌نها ئه‌هلی سوننه‌ت له ناو هه‌موو كۆمه‌ڵه داهێنراوه‌كانی تر جیاكراوه‌نه‌ته‌وه‌و ده‌ستیان به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) گرتووه‌و پابه‌ندی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌رن. كه‌واته ئه‌وه ڕه‌وشت‌و سیفاتیانه، سه‌باره‌ت به جێگه‌و شوێنی كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتووش شوێنێكی دیاریكراویان نییه، به‌ڵام وه‌ك شێخی ئیسلام ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ باسی كردووه، ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له‌م باره‌وه هه‌ن به‌ڵگه‌ن له سه‌ر ئه‌وی كه له كاتی دنیاكۆتایی بوندا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه له وڵاتی شام ده‌بن، وه له فه‌رموده‌ی ڕاستی پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه وسلم) هاتووه كه ئه‌فه‌رموێت: {إن الإيمان ليأرز إلى المدينة أو ما بين المسجدين كما تأرز الحية إلى جحرها} البخاري (1777)، مسلم (147)، ابن ماجه (3111)، أحمد (2/286، 422)، عن أبي هريرة. ورواية "بين المسجدين" عند مسلم (146) عن ابن عمر . {باوه‌ڕ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بو مه‌دینه یان له نێوان هه‌ردوو مزگه‌وتا- مزگه‌وتی حه‌رام‌و مزگه‌وتی مه‌دینه- هه‌روه‌ك چۆن مار ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو كونه‌كه‌ی خۆی}.ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دوو شوێنه هه‌ردووك ده‌بنه شوێنی جێگیربوونی ئیمان و باوه‌ڕو تاڕۆژی دوایی. به‌ڵام وڵاتی شام شوێنی شه‌ڕو پێكدادان ئه‌بێت له گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا، وه هیچ پێچه‌وانه‌یه‌ك له نێوان ئه‌م دوو كاره‌دا نییه، چونكه ئه‌م ئوممه‌ته یه‌ك ئوممه‌ت و یه‌ك لاشه‌یه، وڵاتی ئیسلام هه‌ر یه‌كێكه، وه ئه‌م سنوورانه‌ی كه هه‌یه هه‌مووی ده‌بێت لاببرێت‌و نه‌مێنێت، وه خاڵی سه‌ره‌كی‌و بنچنه‌یی له موسڵماناندا ئه‌وه‌یه كه هه‌موو یه‌ك به‌ره‌و یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن، جا وڵاتی شام ئه‌و كاته ئه‌بێته شوێنی پێكدادان‌و ده‌سته‌ویه‌خه له گه‌ڵ كافراندا، به‌ڵام شوێنی مانه‌وه‌ی باوه‌ڕو پته‌وبوونی بریتی ده‌بێت له وڵاتی هه‌ردووحه‌ره‌م به تایبه‌ت نێوان مه‌ككه‌و مه‌دینه، وه به تایبه‌تی تر له نێوان خێڵی ته‌میم وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)هه‌واڵی داوه‌و ده‌فه‌رموێت: {هم أشد أمتي على الدجال}. البخاري (2405)، مسلم (2525) عن أبي هريرة. {له‌كاتی ئاژاوه‌ی ده‌ججالدا ئه‌وان – واته خێڵی ته‌میم – به هێزترین كه‌س ئه‌بن له سه‌ر ده‌ججال‌و له ناوبردنی}. ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌كان هه‌موو بخه‌ینه پاڵ یه‌ك‌و سه‌یریان بكه‌ین ئه‌بینین كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) باسی كردووه كاتێك كه ڕۆژی دوایی دێت، ڕۆم –واته نه‌سرانیه‌كان- زۆرترینی خه‌ڵك ئه‌بن، وه داستانێك له گه‌ڵ ڕۆمه‌كاندا دروست ده‌بێت، وه هاتنی ده‌ججال دوای ئه‌و داستانه ده‌بێت، وه ئه‌و كاته ئه‌م ئوممه‌ته زۆر پێویسته بۆ شه‌ڕكردنیان، وه شه‌ڕه‌كه ئه‌كه‌وێته وڵاتی شام ئه‌عماق و دابق وه له‌و كاته‌شدا جووله‌كه له‌و ناوچانه كۆ ده‌بنه‌وه‌و موسڵمانان شه‌ڕیان له گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌مه به‌شێكه له نامیلكه‌ی (هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن)ی د. سفر الحوالی، بۆ زیاتر شاره‌زایی له‌م بابه‌ته سه‌ردانی به‌شی (په‌روه‌رده‌و بانگه‌واز) بگه له ده‌نگی ئیسلام.