دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: باسی ئه‌وه‌ت كرد كه ئه‌بێت بۆ پته‌وكردنی به‌ره‌ی ناخۆیمان نییه‌ت‌و مه‌به‌سته‌كانمان ڕاست بكه‌ینه‌وه، چۆن ئه‌وه ئه‌بێت كه كاتێكا كه‌سانێك هه‌ن كه هه‌ر نوێژناكه‌ن، وه تاوان‌و خراپه‌ی تریشیان زۆره، خوا به‌ردوامیمان پێ ببه‌خشێت؟ وه‌ڵام: خوا پاداشتت بداته‌وه، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌واڵی پێ داوین كه نوێژنه‌كه‌ر له موسڵمانان نییه، وه موسڵمان نییه‌و هیچ به‌شێكی له ئیسلامدا نییه، وه ئه‌گه‌ر له ناو ئوممه‌تی ئیسلامدا نوێژ نه‌كه‌ر هه‌بوو، ئه‌وه بزانه كه لاواز‌و بێ هێزی ئه‌كات، وه دوژمنی پێ خۆش ئه‌كات‌و به‌ره‌و هه‌ڵدێری ئه‌بات. پته‌وی به‌ره‌ی ناخۆمان به واز هێنان هه‌ڵكێشانی هه‌موو تاوانه‌كان ئه‌بێت، وه ئارامگرتن به‌رده‌وام بوون وپه‌یوه‌ست بوون به هه‌موو به‌ندایه‌تی وفه‌رزه‌كانه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ریكی باسكردنی پاشه‌مله‌و دوڕوویی‌و چاوچنۆكی‌و قسه‌هێنان‌و قسه بردنن له ناو موسڵماناندا ئه‌بێت ته‌وبه بكه‌ن‌و په‌شیمان ببنه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه به قسه كرده‌وه‌كانیان جیاوازی ودوبه‌ره‌كی ئه‌خه‌نه نێوا ژن‌و مێرده‌وه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه به‌زه‌یی‌و خزمایه‌تیه‌كانیان ئه‌پچڕێنن‌و سه‌ردانی خزمه‌كانیان ناكه‌ن ولێیان ناپرسن له سه‌ریان ته‌وبه بكه‌ن وپه‌شیمان ببنه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه سو‌و ئه‌خۆن له سه‌ریانه بگه‌ڕێنه‌وه‌و واز له‌و تاوانه‌گه‌وره‌یه بێنن‌و ته‌وبه بكه‌ن، وه هه‌روه‌ها تاوانه‌كانی دیكه‌ش، تاكو خوا به‌سه‌ردوژمناندا سه‌ركه‌وتنمان پێ ببه‌خشێت. وه ئه‌وانه‌ی شوێنی گاڵته‌و خراپه‌كاری‌و فه‌ساد ئه‌كه‌ون كه ناویان ناوه كوافیر، یان شوێنی خۆ جوانكردن، وه زۆرێك له‌و شوێنانه‌ی تریش كه وا ئه‌كات ئافره‌تی موسڵمان خۆی ڕوت بكاته‌وه‌و لاشه‌ی ده‌ركه‌وێت، پێویسته له‌سه‌ریان ته‌وبه بكه‌ن و په‌شیمان ببنه‌وه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ له دڵیان‌دا ماوه، وه پێویسته بزانین كه ئێمه له جه‌نگێكداین كه ماوه‌ی یاری كردن‌و گاڵته‌وگه‌پ‌و كات به فیڕودانی بێ سوودی تێدا نه‌ماوه، هه‌روه‌ها مامۆستایان‌و فێركه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ی كه كاتی خۆشیان‌و قوتابیه‌كانیشیان له شتی بێ سوودا به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، ئه‌بێت بزانن كه چی ئه‌مانه‌تێك وا له گه‌ردنیان وبگه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه بكه‌ن. با ده‌رسه‌كانمان له هه‌موو شوێنه‌كاندا له سه‌ر په‌روه‌رده‌ی چاك‌و ڕه‌وشتی به‌رزو پارێزكردن‌و جیهادو تێكۆشان بێت له پێناوی خوادا، ئه‌وانه‌ی كاتی خۆیان له كاری بێ سوودو بێ نرخدا به‌سه‌ر ئه‌بن ئه‌بێت بزانن كه تاوانبارن‌و پێویسته ئه‌و سه‌رمایه زێڕینه‌ی خوا پێی داوون له ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا به كاری بێنن، با پڕۆگرامی خوێندنه‌كانمان پڕ بێت له كاری باش‌و به‌ره خوا چوون‌و دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ كه شایانی هه‌ڵگرتن و پێسپاردنی به‌رنامه‌ی خوا بن، با هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنمان به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه له خزمه‌تی ئه‌و مه‌به‌سته پیرۆزانه‌دا بن كه بۆی دروست بوین له‌م دنیایه‌دا، زۆر شتی تر هه‌یه له‌م بواره‌دا باسی لێوه بكرێت، به‌لام هه‌ر یه‌كه‌مان له ئاستی خۆیدا به‌رپرسیاره‌و له سه‌ری پێویسته كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا‌و ته‌وبه بكات‌و هه‌وڵی پته‌وكردنی به‌ره‌ی ناوخۆ بدا، هه‌ریه‌ك له لای خۆیه‌وه پێویسته فه‌رمان به‌چاكه بكات وقه‌ده‌غه‌ی خراپه بكات، پته‌وبوونی به‌ره‌ی ناوخۆ به وازهێنان له تاوان‌و یه‌كڕیزی‌و لێ بورده‌یی ئه‌بێت. جا با له ده‌روونی خۆمان بپرسینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی لێمان بپرسرێته‌وه‌و ئه‌وكاته ئیتر هیچمان بۆناكرێت، با كرده‌وه‌كانمان بپێوین پێش ئه‌وه‌ی بپێورێن، با خۆمان ئاماده‌با بكه‌ین بۆ وه‌ستانی هه‌ره‌گه‌وره له به‌رده‌م خوای په‌روه‌ردگاردا، چون له‌وێدا ئیتر هه‌موو ده‌روونێك ئه‌وه به‌روبومیه‌تی كه له پێشدا چاندویه‌تی.