دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د مه‌سه‌له‌ی سێیه‌م كه حه‌زم كرد له باره‌یه‌وه باس بكه‌ین‌و ڕوونی بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه: چۆن موسڵمانان هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنن؟ وه چۆن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دینه‌كه‌یان؟ چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: {إذا تبايعتم بالعينة وأخذتم بأذناب البقر، واشتغلتم بالزرع أو بالضيعة، وتركتم الجهاد، سلط الله عليكم ذلاً لا يرفعه أو لا يضعه حتى ترجعوا إلى دينكم}. رواه أبو داود (٣٤٦٢)، و أحمد في المسند (٢/٨٤) عن ابن عمر، وذكره الألباني في الصحيحة (١١) {ئه‌گه‌ر ئێوه كڕین وفرۆشتنتان به عه‌ینه (جۆرێكه له سو‌و) كرد، ده‌ستان گرت به كلكی مانگاكانتانه‌وه (واته خه‌ریكی مه‌ڕوماڵات و ژیانی دنیا بوون) وه سه‌رقاڵ بوون به كشتوكاڵ‌و زه‌وی‌و زاره‌كانتانه‌وه، وازتان له جیهادو تێكۆشان له پێناوی خوادا هێنا، خوای گه‌وره سه‌رشوڕی‌و زه‌لیلیتان ئه‌هێنێته سه‌ر، وه هه‌ڵیناگرێت له سه‌رتان یان لاینادات تاكو نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئایینه‌كه‌تان}. كه‌واته زۆر پێویسته كه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه چون بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئایینه‌كه‌مان، وه چۆن ئه‌و هۆكارانه به ده‌ست بێنین كه به هۆیانه‌وه زاڵ و سه‌ركه‌وتوو ئه‌بین؟ له‌و هۆكارانه: - به كوڵ هاواركردنه لای خوا‌و پاڕانه‌وه‌و نزاكردن. خوای گه‌وره له چیرۆكی گه‌لی یونس دا ئه‌فه‌رموێت: فَلَوْلا كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا [يونس:٩٨]. {ده‌بوایه خه‌ڵكی ئه‌و شارۆچكانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرابوو باوه‌ڕیان بهێنایه‌وه باوه‌ڕه‌كه‌یان سوودبه‌خش بوایه بۆیان، به‌ڵام باوه‌ڕی هیچ كامیان سوودی پێ نه‌گه‌یاندن جگه له گه‌لی یونس (سه‌لامی لێ بێت)}. گه‌لی یونس كاتێ بنییان وا سزای خوا به‌ره‌و ڕوویان دێت و ئه‌یانپێچێته‌وه، باوه‌ڕیان هێناو خوای گه‌وره‌ش سزاكه‌ی له سه‌ر لادان، كاتێك كه زانیان فه‌رمانی خوا ڕاسته‌و هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان وا هاته جێ، دوای ئه‌وه‌ی كه یونس سه‌لامی لێ بێت هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن به سزای خوا، وه به توڕه‌ییه‌وه ڕۆشت له ناویان‌و پێی وتن: دوای سێ ڕۆژ سزای خواتان بۆ دێ، ئیتر زانیان كه پێغه‌مبه‌ره‌و درۆ ناكات، گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره، به شێوه‌یه‌ك كه خۆیان‌و ماڵ‌و مناڵیان‌و مه‌ڕوماڵاتیشیان هێنایه ده‌ره‌وه‌و هه‌موو له خوا ده‌پاڕانه‌وه‌و هاواریان لێ ده‌كرد، وه هه‌ندێ له موفه‌سیرینی پێشین ئه‌فه‌رموون كه ماوه‌ی چل شه‌و له خوا پاڕانه‌وه، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای خوا‌و دانپیانانیان به تاوانه‌كانی خۆیاندا بووه هۆی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره سزاكه‌یان له سه‌ر هه‌ڵگرێت‌و لایبه‌رێت، كه ته‌نها گه‌لی یونس سه‌لامی لێ بێت به‌و شێوه‌یه بوون، گه‌ڕانه‌وه‌و ملكه‌چ بونیان بۆ په‌روه‌ردگاریان ڕزگاری كردن. كه‌واته مل كه‌چ بوون له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌و هاوار بۆ لای خوا هۆكارێكی ئێجگار گرنگه‌و به هیچ شێوه‌یه ك نابێت وه‌لای بنیێن‌و پشت گوێی بخه‌ین، وه ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه مل كه‌چی‌و پاڕانه‌وه ته‌نها دوعا‌و داوا لێ‌كردن نییه به ته‌نها، به‌ڵكوو دوعا به‌شێكه له‌و ملكه‌چی‌و پاڕانه‌وه‌یه‌و یه‌كه‌م ده‌رگایه‌تی. - ته‌وبه‌كردن‌و په‌شیمان بونه‌وه له گوناهو تاوان. له سه‌رمان پێویسته كه ته‌وبه بكه‌ین و په‌شیمان ببینه‌وه‌و بگه‌ڕێینه‌وه بو لای خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهو تاوانه‌كانمان، خۆمان ئاماده بكه‌ین بو لادانی ئه‌و هۆكارانه‌ی بونه‌ته هۆی ئه‌م به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تیانه‌ی به‌رده‌وام تووشمان دێن، ئه‌گه‌ر دوژمنه ئه‌وا خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ جیهاد، ئه‌گه‌ر وشكی‌و بێ به‌روبومی‌و نه‌دارییه ئه‌وا خۆمان ئاماده بكه‌ین‌و بۆ چاندن‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی زاره‌كانمان، . . وه هه‌روه‌ها، كه‌واته ته‌نها كاره‌كان به دوعا‌و پاڕانه‌وه ناكرێن، به‌ڵكوو خۆ ئاماده‌كردنیشی ئه‌وێت، وه ته‌وبه‌كردنیش ده‌رگای كردنه‌وه‌ی ڕه‌حمه‌تی خوایه بۆ به‌نده‌كانی‌و گرتنه‌به‌ری هۆیه‌كه له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن. - فه‌رمانڕه‌وایی كردن به شه‌ریعه‌تی خوا. پێویسته له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارو كاربه‌ده‌سته‌كان كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، به خۆیاندا بچنه‌وه، فه‌رمانڕه‌وایی خه‌ڵكی به شه‌رعی خوا بكه‌ن تاكو ده‌سه‌ڵات و هێزو زاڵبونی دوژمنانمان له كۆڵ بێته‌وه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)له فه‌رموده‌یه‌كدا ئه‌فه‌رموێت: {وما لم يحكم أئمتهم بكتاب الله إلا سلط الله عليهم عدواً يأخذ بعض ما في أيديهم}.ابن ماجه (٤٠١٩)، الحاكم في المستدرك (٤/٥٨٣)، و الطبراني في الأوسط (٥/٦١-٦٢) عن عبد الله بن عمر. { هه‌ركاتێك (موسڵمانان) پێشه‌واكانیان به كتابی خوا فه‌رمانڕه‌واییان نه‌كردن، ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی دوژمن زاڵ ئه‌كات به‌سه‌ریاندا‌و هه‌ندێك له‌و فه‌رمانه‌ی كه له ژێر ده‌ستیاندایه لێیان ئه‌سێنێت}. پێویسته قازیه‌كان، میره‌كان، سه‌رۆكه‌كان، وه هه‌ركه‌سێك كه خوای گه‌وره سه‌رپه‌رشتی كارێكی له ئه‌ستۆ داناوه، ده‌بێت له خوا بترسێ تێدایداو به‌پێی فه‌رمانی خوا فه‌رمانڕه‌وایی بكات، وه به‌و شێوه‌یه بێت كه خوا فه‌رموویه‌تی: إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْأِحْسَانِ [النحل:٩٠]. {خوا فه‌رمان ئه‌دات به دادوه‌ری‌و چاكه}. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ [النساء:٥٨]،. {بێ گومان خوا فه‌رمانتان پێ ده‌دات كه هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌كان-سپارده- بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان، وه هه‌ركاتێكیش دادوه‌ریتان كرد له ناو خه‌ڵكیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن}. ده‌ی كه‌واته با به ده‌روونی خۆماندا بچینه‌وه‌و چی ناته‌واوی هه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و هه‌وڵی فه‌رمانڕه‌وایی كردنی شه‌رعی خوای گه‌وره بده‌ین له خۆمان‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌شماندا. - یادخستنه‌وه‌ی ئه‌رك فه‌رمانی زانایان. زانایان ئه‌رك‌و واجبێكی زۆرگه‌وره‌یان له سه‌ره، وه‌ك پێشینه چاكه‌كان ده‌قیان له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه زانایانی ئیسلام له فه‌رمانڕه‌وایان‌و سه‌رپه‌رشتیاریكارانی كاری موسڵمانانن، ئه‌وانه‌ی كه خوای گه‌وره به پێویستی گێڕاوه له سه‌ر موسڵمانان كه گوێڕایه‌ڵیان بكه‌ن: أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ [النساء:٥٩]. {فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واكان بكه‌ن كه له خودی خۆتانن}. شێخی ئیسلام باسی كردووه كه فه‌رمانڕه‌واكان بریتین له ئه‌میره‌كان‌و زاناكان، زانایان فه‌رمانڕه‌وای موسڵمانانن له كاره زۆر گرنگه‌كاندا، چونكه ئه‌وان پاسه‌وان وچاودێری ئه‌م ئوممه‌ته‌ن، وه ئه‌وان ده‌ست پاك‌و ئه‌مینن له سه‌ر هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌م ئوممه‌ته‌وه هه‌یه. ده‌وڵه‌تانی نه‌فامی‌و بێ باوه‌ڕی په‌رله‌مان‌و كۆڕی پیران‌و كۆڕی جێگران‌و وه هه‌روه‌ها شتانی دیكه‌ی له‌و ده‌زگایانه‌یان هه‌یه بۆ چاودێری كردنی كار‌و یاساكانی خۆیان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ده‌سه‌ڵاتی ڕاوێژ‌و یاسادانان‌و چاودێری كردن. . . وه هه‌روه‌ها، كه له یاسا ده‌سكردو داهێنراوه‌كاندا باسیان لێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئوممه‌تی یه‌كخواناس و باوه‌ڕدار زانایانی هه‌یه كه ئه‌مانه‌تی ئه‌م ئوممه‌ته له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه، ئه‌وانه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ داون كه زانست‌و ڕاستیه‌كان بڵێن‌و نه‌یشارنه‌وه، ده‌فه‌رموێت: وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَتُبَيِّنُنَّهُ لِلنَّاسِ وَلا تَكْتُمُونَهُ [آل عمران:١٨٧]. {كاتێك خوا په‌یمانی وه‌رگرت له‌وانه‌ی كه كتێبیان پێ به‌خشراوه كه ڕوونی بكه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵكی ومه‌رامه‌كانی له خه‌ڵكی نه‌شارنه‌وه}. وه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له نه‌خوێنه‌واره‌كان یان كه‌موكوڕه‌كان نه‌یانه‌وێت كه باسی تاوان‌و خراپه‌كانیان بكه‌ن كه پێویسته وازی لێ بێنن، ئه‌وا زانایان پێویست‌و واجبه له سه‌ریان كه حه‌ق ڕوون بكه‌نه‌وه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م ئوممه‌ته‌ی نه‌شارنه‌وه، وه‌ك ئه‌فه‌رموێت: ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ [النحل:١٢٥] {بانگه‌واز بكه بۆ ڕێگه‌ی په‌روه‌ردگاری خۆت به دانایی‌و ئامۆژگاری چاك وشیرین}. وه ئه‌رك و فه‌رمانی زانایانه كه به ئه‌ركی پێشه‌وایه‌تی ئه‌م ئوممه‌ته هه‌ڵسن له هه‌موو هه‌ڵوێست و بوارێكدا، وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵوێست بریتیه له جیهاد، پێویسته له سه‌ریان كه له پێشه‌وه‌ی موسڵماناندا بن، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه به‌ڕێزترین كه‌س بوو لای خوای گه‌وره‌و خۆشه‌ویستی خوا بوو، خۆی سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕه‌كانی ئه‌كردو له ڕیزی پێشه‌وه‌ی هاوه‌ڵه‌كانیدا بوو، هه‌روه‌ها هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانیشی له پاش خۆی هه‌روا بوون. ئه‌زانن كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) سوێندی خواردووه كه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن عوزره‌كان نه‌بوایه، نه‌ئه‌بوو كه‌س دوا بكه‌وێت له جیهاد، هه‌روه‌ها ئه‌بو به‌كرو عومه‌ریش خوالێیان ڕازی بێت به‌و شێوه‌یه بوون، له سه‌رده‌می عومه‌رداخوالێی ڕازی بێت ویستی بڕوات بۆ شه‌ڕی فارس، پێیان وت: ئه‌ی فه‌رمانده‌ی بڕواداران! كه‌سانی تریان بۆ بنێره‌و خۆت بمێنه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه تووش بوون و ڕووخان ئه‌وه تۆ یاریده‌ده‌ر ئه‌بیت بۆیان‌و یارمه‌تیان بۆ ئه‌نێریت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ تیا چویت ئه‌وه ئیسلام هه‌مووی له ناو ئه‌چێت‌و ئه‌ڕوات. هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌موو به‌و شێوه‌یه بوون خوا لێیان ڕازیبێ، هه‌مویان سه‌ركرده‌و له پێشه‌وه‌ی ڕیزی جیهادا بوون، وه ڕوونكه‌ره‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بوون‌و ئه‌مین بوون له سه‌ر ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی له ئه‌ستۆیاندا بوو. هه‌روه‌ها شێخی ئیسلام ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت خۆی به‌شداری كردووه له ڕوونكردنه‌وه‌و ئاشكراكردنی گومڕایی و له ئیسلام ده‌رچوونی ته‌تار، هه‌روه‌ك به‌شداریشی له شه‌ڕی ته‌تار كردووه، كه‌واته ئه‌و ئه‌رك‌و واجبه‌ی له سه‌ر زانایانه ئێجگار گه‌وره‌و گرانه، سو‌پاس بۆ خوا كه ئه‌م ئوممه‌ته تا ئێسته‌ش خاوه‌نی كه‌سانێكه له زانایان كه له سه‌ر په‌یڕه‌وو ڕێڕه‌وی پێشینه‌چاكه‌كانمانن له بیروباوه‌ڕو كرده‌وه‌و زانیاری‌و جیهادو تێكۆشانیاندا، ئه‌وه‌ش فه‌زڵ‌و گه‌وره‌یی خوایه به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌دا. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌مێنێته‌وه كه ئه‌ركی ئێمه، ئێمه‌ی قوتابیانی زانست‌و عیلم، گشتی موسڵمانان، كه ده‌ستی ئه‌و زانایانه بگرین، له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌و ناڕه‌حه‌تیدا له پشتیان بین، وه ئێمه‌ی موسڵمان هه‌موومان ببینه یه‌ك ده‌ست‌و یه‌ك كۆمه‌ڵ‌و یه‌ك مه‌به‌ست، هیچ بوارێك نه‌هێڵینه‌وه بۆ كه‌سانێك كه ئه‌یانه‌وێت ئه‌م ئایینه پیس بكه‌ن، هیچ بوارێك نه‌هێڵین بو كه‌سێكی نامۆ خۆیمان لێ بكاته زانا، هیچ بوارێك نه‌هێڵینه‌وه كه په‌رته‌وازه‌یی ودووبه‌ره‌كی له نێوانماندا بنێته‌وه‌و دروستی بكات، مه‌به‌ست‌و ئامانجی هه‌موو ئێمه‌ی ئه‌هلی ئیسلام هه‌ر یه‌كه، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت{من قاتل لتكون كلمة الله هي العليا فهو في سبيل الله} البخاري (١٢٣)، مسلم (١٩٠٤) عن أبي موسى الأشعري. {هه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌وه شه‌ڕ بكات تاكو وشه‌ی خوا (لا اله الا الله) سه‌ربكه‌وێت‌و به‌رز بێت، ئه‌وه له پێناوی خوادا شه‌ڕی كردووه}. جا مه‌به‌سته‌كه ئه‌مه‌یه، واته له پێناوی ڕه‌زامه‌ندی خوا ی گه‌وره‌دا، وه هۆكاره‌كه‌ش با له چه‌ند ڕێگه‌یه‌كیشه‌وه بۆی بڕۆێن پێویسته یه‌ك بێت و یه‌ك مه‌به‌ست بێت، ده‌ی با هه‌موومان یه‌ك ڕیزی نه‌پساوو به دوای یه‌كدا بین له جیهادو تێكوشانمان له پێناوی خوای گه‌وره‌داو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دووژمنانی ئه‌م ئوممه‌ته، هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ داوین. - یه‌كڕیزی. پێوسته ڕیزه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین، ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ ناوی ئه‌نێین "به‌ره‌ی ناوخۆیی" پته‌وو به هێزی بكه‌ین، یه‌كبوونی به‌ره‌ی ناوخۆییمان‌و كۆبونه‌وه له سه‌ریه‌ك خاڵی مه‌به‌ست، قه‌ناعه‌ت كردنمان به‌ڕاستی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به‌ره‌نگارمان بووه‌و نه‌خشه‌كێشانی به شێوه‌ی دروستی خۆی، وه‌ستانمان به یه‌ك ڕیزی‌و پته‌وو به هێزه‌وه له دوای زانا به‌رزه‌كانمان‌و پێشه‌وا بڕواداره‌كانمان، ئه‌مڕۆ پێویستیه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه‌و بێ یه‌كڕیزی و یه‌كمه‌به‌ستی هیچمان بۆ ناكرێت، ده‌بێت هه‌موو كه‌سێكی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی له سه‌ر گوش بكرێت‌و لێی شاره‌زا بكرێت، به تایبه‌ت زانایان‌و قوتابیانی عیلم‌و زانست. وه لێره‌وه له سه‌رمان پێویسته كه موسڵمانان ئاگادار‌و چاوڕۆشن بكه‌ین –به‌گشتی‌و به‌تایبه‌تی – له‌و ناته‌واوی هه‌ڵه‌و كه‌م‌و كوڕییانه‌ی كه هه‌مانه‌و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، جا كاتێك كه گشتی موسڵمانان دادێنه سه‌ر خواردن‌و خواردنه‌وه‌و خه‌ریكی ئه‌م ژیانی دنیایه‌ن، له كاتێكدا كه ده‌بوو بیر له هه‌ڵگرتنی چه‌ك‌و جیهادو تێكۆشان بكه‌نه‌وه بۆ ده‌رپه‌ڕاندن و ده‌ركردنی سته‌مكاران‌و ده‌ستدرێژی كه‌ران، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له سه‌ركه‌م‌و كوڕی و ناته‌واوی و تێ نه‌گه‌شتن، جا ئه‌رك و فه‌رمانی ئێمه به‌گشی ئه‌وه‌یه– قوتابیانی عیلم‌و بانگخوازان- كه ئه‌و تێگه‌یشتن‌و بۆچوونه ناته‌واوو هه‌ڵانه ڕاست بكه‌ینه‌وه، وه شاڕێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌وه به‌خته‌وه‌ری دنیا‌و قیامه‌تیان بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه، هه‌موومان یه‌ك ڕیزو یه‌ك مه‌به‌ست له دوای زانا به‌رزه‌كانمانه‌وه بین، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مانه‌تی ئه‌م ئوممه‌ته‌یان پاراستووه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م دینه‌یان له ئه‌ستۆگرتووه. چاره‌یه‌كی ترمان نییه جگه له‌وه نه‌بێت كه هه‌ڵسین به‌و ئه‌ركانه‌ی له سه‌رمانن، له پته‌وكردنی به‌ره‌ی ناوخۆی خۆمان‌و چاكردنی ڕیزه‌كانمان، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك به‌ر سزای خوای گه‌وره بكه‌وین، یان دوژمنانمان به‌سه‌ردا زاڵ بكات به هۆی چه‌ند كه‌سێكه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سوپایه‌ك بوو كه پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) سه‌ركرده‌ی بوو، یان موسی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسم)سه‌ركرده‌ی بێت، كه جاری وابووه‌غه‌ڵبه غه‌ڵب‌و بێ فه‌رمانی دروست بووه، به هۆی گرتنی غه‌نیمه‌و پاشماوه‌ی بێ باوه‌ڕان، كه ئه‌مه جاری وایه ڕوخان‌و شكست تووشی موسڵمانان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خیانه‌ت‌و زیناو خراپه‌و فه‌ساد له ناو ڕیزی به‌ره‌ی ناوخۆی موسڵماناندا دروست بوو ئه‌وه خوای گه‌وره دوژمنانیان به‌سه‌ردا زاڵ ده‌كات. له چیرۆكی موسادا سه‌لامی لێ بێت موفه‌سرین شتێكی گه‌وره‌یان خستۆته ڕوو و باسیان كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك‌و سه‌ربازانی جه‌نگ ده‌بێت خۆیان له گوناهو تاوان پاك بكه‌نه‌وه ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنن، جا ئه‌وانه‌ی كه ناومان نان به به‌ره‌ی ناوخۆ پێویسته هه‌ریه‌ك له‌وانه خۆی له‌و تاوان‌و گوناهانه پاك بكاته‌وه كه ڕێ له به‌ره‌وخواچوونی ئه‌گرێت، هه‌ر ئه‌و تاوان و گوناهانه‌نه كه په‌رده‌و به‌ربه‌ست له نێوان ئه‌وو ڕه‌حم و به‌زه‌یی و سه‌ركه‌وتنی په‌روه‌ردگاردا دروست ده‌كه‌ن، پێویسته له سه‌رمان هه‌ریه‌ك له ئێمه به دڵسۆزانه ڕووبكه‌ینه په‌روه‌ردگارو به كوڵ لێی بپاڕێینه‌وه، مه‌به‌ستمان به‌رزكردنه‌وه‌ی وشه‌ی خوا بێت له‌م سه‌رزه‌ویه‌دا، وه هه‌رهه‌موو پێشه‌وایان، زانایان، بانگخوازان، سه‌ربازان، گشی موسڵمانان، هه‌رهه‌موو یه‌ك ده‌ست‌و یه‌ك دڵ بین‌و به‌ره‌یه‌كی ناوخۆیی پته‌و پێك بێنین بۆ به‌رگری كردن له بیروباوه‌ڕو ئایینه‌كه‌مان وخۆمان له‌و تاوان‌و كه‌م كوڕی‌و ناته‌واویانه پاك بكه‌ینه‌وه كه بونه‌ته هۆی زه‌لیلیمان‌و زاڵ بوونی دوژمنان به‌سه‌رماندا. پێویسته هه‌موو یه‌ك دڵ ویه‌ك ده‌ست بین له سه‌ر سته‌مكاران‌و له‌ڕێ ده‌رچووان‌و داگیركه‌ران‌و بێ باوه‌ڕان. جا ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌مان گرته به‌ر وه به كرده‌وه به‌ره‌ی ناوخۆمان به‌هێزو پته‌و كرد، ناكۆكی ڕیزه‌كانمان نه‌هێشت، له سه‌ر حه‌ق‌و ڕاستی كۆ بوینه‌وه، هێزوبازومان كرد به یه‌ك، هه‌ر هه‌موومان پابه‌ند بوین به كتابی خوا‌و ده‌ستمان به په‌تی خواوه گرت كه ئه‌م ئیسلامه‌یه، ئه‌وه زۆر به دڵنیاییه‌وه خۆمان له شوێن‌و هه‌ڵوێستێكدا ئه‌بینینه‌وه كه هیچ سته‌مكارو ده‌ستدرێژیكه‌رو داگیركه‌رێك ناتوانێت به‌ره‌وڕوومان بوه‌ستێت و ئایین و وڵاتمان داگیر بكات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكوو له سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه ئه‌بێت، چونكه ئه‌و كاته دوژمنان ئه‌زانن كه پاسه‌وانانی به هێزو باوه‌ڕپته‌و به‌رگری له ئایین و نیشتیمانیان ده‌كه‌ن. - جیهادی به دواكه‌وتن. پێویست‌و ئه‌ركی سه‌رشانمان وه‌ك خوای گه‌وره ڕۆشنی كردووه بۆمان، ته‌نها ته‌نها جیهادو تێكۆشانی پاڵنه‌ر-جهاد الدفع- نییه (واته كاتێك كه هێزی كوفر وڵاتی ئیسلام داگیر ده‌كات، ئیتر له سه‌ر هه‌مووكه‌سێكی ئه‌و وڵاته پێویسه جیهاد بكات بۆ ده‌رپه‌ڕاندن و شكاندنی ئه‌و دوژمنه)، به‌ڵكوو جیهادی دواكه‌وتن‌و به دواداچونیشه -جهاد الطلب-، ئه‌ویش به به دواداچونی بێ باوه‌ڕان وهه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان‌و تاوانباران له شوێنی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ژێر به‌یداخ و ئاڵای لا اله الا الله وبێنه ژێر وشه‌ی هه‌ق‌و ڕاستی، تاكو وشه‌ی خوا به‌رزو بڵند بێت، هه‌تا فیتنه‌و كوفر‌و ئاژاوه ڕوونه‌دات‌و هه‌موو ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوا بن، جا پێویسته بیری ئه‌م ئوممه‌ته بێنینه‌وه‌و هه‌ست وسۆزی بجوڵێنین به‌وه‌ی كه جیهادو تێكۆشانی بێ باوه‌ڕه‌ان ئه‌رك ومافێكی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه بۆ پاك كردنه‌وه‌ی زه‌وی له زوڵم‌و سته‌م‌و بێ باوه‌ڕی. به‌ڕاستی نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی بێ باوه‌ڕو هه‌ڵگه‌ڕاوه بۆ له‌زه‌ت وخۆشی دنیا دروست بوون‌و به‌س، كێشمه‌كێشم‌و پێشبڕكێی تێدا ئه‌كه‌ن، وه هه‌موو ئابووری‌و سامان‌و هه‌وڵیان ته‌نها بو ئه‌م ژیانه‌یه و هیچی تر، به‌ڵام ئوممه‌تی ئیسلام مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و بنچینه‌یی له بوونیدا بریتییه له جیهادوتێكۆشان له‌پێناوی خوادا، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ئه‌فه‌رموێت: { وجعل رزقي تحت ظل رمحي} رواه الإمام أحمد، المسند (٢/ ٩٢) وشرحه الحافظ ابن رجب شرحاً قيماً، وهو صحيح، وروى البخاري بعضه تعليقاً. انظر: الفتح [٦/ ٩٨]. { ڕۆزیم كراوته ژێر سێبه‌ری ڕمه‌كه‌م} دوژمنان چه‌ندێكیان له دنیا دروستی ئه‌كه‌ن‌و به‌رزی ئه‌كه‌نه‌و فراوانی ئه‌كه‌ن، به‌ڵام له داهاتودا خوای گه‌وره ئه‌یكاته به‌شی ئیمانداران، به‌نموونه: ژیار‌و شارستانیه‌تی ڕ‌ومانی نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ هه‌ر خه‌ریكی دروست كردن‌و جوانكردن‌و پێكه‌وه‌نانی شارستانیه‌ته‌كه‌یان بوون، خوای گه‌وره له دوایدا كردیه ده‌ستكه‌وت‌و غه‌نیمه بۆ موسڵمانه‌كان. وه هه‌روه‌ها سوپای فارس، له‌و كاته‌دا پله‌ی سه‌ربازی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته نه‌بووه، كه له كانزا دروست بكرێت، به‌ڵكوو پله‌كانی سه‌رشانیان له لوئلوء دروستكرابوو، جا ئه‌و سه‌ركرده‌یه چه‌نده له سه‌ربازیدا پله‌ی گه‌وره بوایه ئه‌وه‌نده لوئلوئه‌كانی سه‌رشانی گران به‌هاتر ئه‌بوو، بۆنموونه: سه‌ركرده‌گه‌وره‌كانی وه‌ك ماهان‌و ڕۆسته‌م‌و جابان، نزخی ئه‌و لوئلوئه‌ی به‌سه‌ر شانی هه‌ریه‌كێكیانه‌وه بوو بایی سه‌دهه‌زار دیناری كاتی خۆی بووه، ئینجا ئه‌وانه‌ی له دوای ئه‌وان بوون نرخه‌كانیان ده هه‌زار بووه، وه هه‌روه‌ها به‌م شێوه‌یه، به‌ڵام كاتێك فه‌رمانی خوای گه‌وره هات‌و سه‌ربازانی ئیسلام هاتن وڵاتیان ڕزگار كرد چی‌یان لێ هات ئه‌و هه‌موو لوئلوئو شته به‌نزخانه؟ هه‌مووی كه‌وته ده‌ستی موسڵمانه‌كان. گه‌نجینه‌كانی قه‌یسه‌رو كیسرا هه‌مووی له پێناوی خوای گه‌وه‌ره‌دا به‌خشران، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: {إذا هلك كسرى فلا كسرى بعده، وإذا هلك قيصر فلا قيصر بعده، والذي نفسي بيده لتنفقن كنوزهما في سبيل الله عز وجل} البخاري (٢٨٦٤، ٢٩٥٢، ٣٤٢٢، ٦٢٥٥)، مسلم (٢٩١٨)، الترمذي (٢٢١٦)، أحمد (٢/٢٣٣، ٢٤٠، ٢٥٦، ٢٧١، ٣١٣، ٤٣٧) من حديث أبي هريرة.وهو للبخاري (٢٩٥٣، ٣٤٢٣، ٦٢٥٤ )، و مسلم (٢٩١٩)، و أحمد (٥/٩٢، ٩٩) من حديث سمرة بن جندب. {ئه‌گه‌ر كیسرا له ناوچوو ئیتر كیسرایه‌كی تر دوا ئه‌وه نییه، وه ئه‌گه‌ر قه‌یسه‌ر له ناوچوو ئیتر قه‌یسه‌رێكی تر دوای ئه‌و نییه، وه سوێند بێ به‌وه‌ی كه گیانی منی به ده‌سته، ئێوه گه‌نجینه‌كانیان له پێناوی خوادا عزوجل ئه‌به‌خشن}. وه هه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌واڵی پێ دابوین، ده‌سه‌ڵاتی كیسراو قه‌یسه‌ر نه‌ماو وڵاتانی ژێر ده‌ستیان ڕزگاركران‌و گه‌نجینه‌و خشڵ و زێر‌و شته‌كانی دیكه‌یان موسڵمانان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت‌و به‌خشیییان له پێناوی خوادا، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له جیهادی چین و وڵاتی پاش ڕوبارو –ما ورا‌ء النهر-دا سه‌رفیان كرد‌و ئه‌وێیان پێی ڕزگار كرد، ته‌نانه‌ت مۆسكۆ – پایته‌ختی ئێسته‌ی ڕوسیا- چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك سه‌رانه‌ی ئه‌دا به موسڵمانان، كه ئه‌ویش له فه‌زڵ وگه‌وره‌ییی خواوه بوو بۆ ئه‌م ئوممه‌ته. هه‌روه‌ها ڕۆمه‌كان له هه‌ر یه‌ك له میسر‌و فه‌له‌ستین‌و وڵاتی شام دا، چه‌نده‌ها ڕێگه‌وبانی ڕۆمانی به‌ناوبانگیان دروست كرد، چه‌نده شار‌و پاشماوه‌یان دروستكرد وه‌ك شاری دیمه‌شق و چه‌نده‌ها شاری دیكه‌ش، به‌ڵام كاتێك كه سوپای باوه‌ڕ هات ئه‌وانه خۆیان و زه‌وی زار‌و هه‌مووشتێكیان كه‌وته چنگی موسڵمانه‌كان‌و ئینجا عه‌دل‌و دادپه‌روه‌رییان بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ی خوا داینابوو له سه‌ریان له جزیه‌و سه‌رانه لێیان سه‌ندن، بوونه پارویه‌كی ئاسان بۆ ئه‌م ئوممه‌ته سو‌پاس بۆ خوا، هه‌رچیه‌ك ئه‌وانه دروستیان كردبوو وه به‌رزیان كردبۆوه‌و ئاماده‌یان كردبوو كه‌وته ده‌ستی موسڵمانه‌كان و ئه‌وانیش له پێناوی خوادا به‌خشیان و كردیانه توێشووی جیهادو تێكۆشانیان له پێناوی خواداو وڵاتانی دیكه‌یان پێ ڕزگار كرد. هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه به پێ په‌تی‌و بێ كه‌س‌و بێ سه‌روه‌ت وسامان ده‌رچوون‌و به ناو دنیادا بڵاو بونه‌وه‌و جیهادیان له‌پێناو بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه‌دا كرد‌و بونه موجاهیدێكی كه‌س نه‌ناس، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌بینیت له ئه‌نده‌لوس یان ناوه‌ڕاستی ئاسیا، یان سه‌روی هیند گیرسانه‌وه، جا هه‌رچیه‌ك نیعمه‌ت‌و خۆشی ئه‌م دنیایه هه‌یه كه چنگیان كه‌وت‌و بوونه خاوه‌نی هه‌مووی له ئه‌نجامی ئه‌و جیهادو تێكۆشانه‌وه بوو كه له ماڵ وحاڵ مناڵ ده‌ری په‌ڕاندن‌و ده‌رچوون له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، ئه‌و كات بوونه سه‌ردارو سه‌رگه‌وره‌ی دنیا. وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِنْ بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ [الأنبياء:١٠٥] {به ڕاستی ئێمه له كتێبی زه‌بوردا دوای ته‌ورات بڕیارمان داوه كه بێگومان به‌نده شیاو‌و چاكه‌كانم ده‌بنه خاوه‌نی زه‌وی}. ئه‌مه بڕیار‌و په‌یمانێكه له لایه‌ن خواوه (سبحانه‌وتعالی) بۆ به‌نده چاكه‌كانی خۆی كه ئه‌یانكاته میراتگرو خاوه‌نی زه‌وی، خوای گه‌وره‌ش به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا به ده‌سه‌ڵات و به توانایه. و الحمد لله رب العالیمن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی د. سفر الحوالی وه‌رگیراوه‌و ئاماده كراوه.