دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ٢. سه‌ركه‌وتن لای خواوه‌یه عزوجل. مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ هه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له بیر بكرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌ركه‌وتن ته‌نها لای خوای گه‌وره‌وه دێت و به‌س، فه‌رمووده‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به ڕوون وئاشكرایی ئه‌وه‌یان باس كردووه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره به به‌نده هه‌ڵبژێراوو خۆشه‌ویست‌و خه‌لیله‌كه‌ی ئه‌فه‌رموێت: إِذْ تَقُولُ لِلْمُؤْمِنِينَ أَلَنْ يَكْفِيَكُمْ أَنْ يُمِدَّكُمْ رَبُّكُمْ بِثَلاثَةِ آلافٍ مِنَ الْمَلائِكَةِ مُنْزَلِينَ [آل عمران:١٢٥] {(یادیان بهێنه) كاتێك به باوه‌ڕدارانی ئه‌وت: ئایا ئه‌وه‌نده به‌س نییه كه په‌روه‌ردگارتان به سێ هه‌زار فریشته كۆمه‌كتان بكات‌و دایانبه‌زێنێت؟!}. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ [آل عمران:١٨٦] {وه ئه‌گه‌ر خۆاڕاگر بن‌و پارێزكار بن وله خوا بترسن، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته له كاره په‌سه‌ندو پایه‌داره‌كانه}. له شوێنێكی تردا ئه‌فه‌رموێت: وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ [آل عمران:١٢٠].. { ئه‌گه‌ر خواڕاگرو به ئارام بن وپارێزكارو له خواترس بن فرت وفێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی ئه‌وان زیانتان پێ ناگه‌یه‌نێت}. سبحان الله! كاتێك له به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا له خواترس و به‌ئارام بین -به یارمه‌تی خوا – زاڵ‌و سه‌ركه‌وتو ئه‌بین به‌سه‌ریاندا، وه‌ك خوا سبحانه‌وتعالی ئه‌فه‌رموێت: بَلَى إِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا وَيَأْتُوكُمْ مِنْ فَوْرِهِمْ هَذَا يُمْدِدْكُمْ رَبُّكُمْ بِخَمْسَةِ آلافٍ مِنَ الْمَلائِكَةُ مُسَوِّمِينَ * وَمَا جَعَلَهُ اللَّهُ إِلَّا بُشْرَى لَكُمْ وَلِتَطْمَئِنَّ قُلُوبُكُمْ بِهِ وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ [آل عمران:١٢٥-١٢٦] {به‌ڵێ ئه‌گه‌ر خواڕاگرو پارێزكار بن هه‌ر ئێستا دێن بولاتان‌و په‌روه‌ردگارتان پێنج هه‌زار فریشته‌ی نیشانده‌رتان بۆ ڕه‌وانه ئه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كیتان بكه‌ن، جا ئه‌و (هاوكاری)فریشتانه له لایه‌ن خواوه ته‌نها مژده‌یه‌كه بۆ ئێوه، تا دڵه‌كانتان پێی دامه‌زراوتر بێت، ئه‌گینا سه‌ركه‌وتن ته‌نها له لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه‌و هه‌ر ئه‌و ئه‌یبه‌خشێت}. هه‌روه‌ها له سووره‌تی (الانفال) دا ئه‌فه‌رموێت: وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ [الأنفال:١٠]. {سه‌ركه‌وتن نییه ته‌نها له لایه‌ن خواوه نه‌بێت، چونكه به‌ڕاستی هه‌ر خۆی باڵاده‌ست‌و دانایه}. كه‌واته سه‌ركه‌وتن لای خواوه دێت، هه‌رچه‌نده دوژمنان كۆ ببنه‌وه، هه‌رچه‌نده ژماره‌و چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیان زیاتر بێت، سه‌ركه‌وتن لای خوای گه‌وره‌یه‌و ئه‌یبه‌خشێ به هه‌چ كه‌سێك كه ویستی له سه‌ر بێت، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه نابه‌خشێت به كه‌س ته‌نها به به‌نده باوه‌ڕدارو له‌خواترس‌و پارێزكارو به ئارامه‌كانی نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی كه فه‌رمانه‌كانی خوایان له خۆیاندا هێناوه‌ته دی، به‌ڕاستی هه‌رخوای گه‌وره ئه‌یانپارێزێت‌و سه‌ریان ئه‌خات. له به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ئه‌فه‌رموێت: {احفظ الله يحفظك، احفظ الله تجده تجاهك، إذا سألت فاسأل الله، وإذا استعنت فاستعن بالله، واعلم أن الأمة لو اجتمعوا على أن يضروك بشيء، لم يضروك إلا بشيء قد كتبه الله عليك، وإذا اجتمعوا على أن ينفعوك بشيء، لم ينفعوك إلا بشيء قد كتبه الله لك} الترمذي (٢٥١٦)، أحمد (١/٣٠٣) عن ابن عباس. {خوا بپارێزه (به‌پاراستنی سنووره‌كانی) خواش تۆ ئه‌پارێزێ، خوا بپارێزه ئه‌یبنیت به‌ره‌و ڕووته (واته خوای گه‌وره ڕه‌حم وبه‌زه‌یی خۆیت به‌سه‌ردا ئه‌ڕژێنێت)، ئه‌گه‌ر پارایته‌وه و پرسیارت كرد هه‌ر له خوا پرسیار بكه، ئه‌گه‌ر داوای كۆمه‌كت كرد هه‌ر له‌خوا داوا بكه، وه‌بزانه: ئه‌گه‌ر هه‌موو ئوممه‌ت كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیانێكت پێ بگه‌یه‌نن، ئه‌و زیانه‌ت پێ ناگه‌یه‌نن مه‌گه‌ر خوا له سه‌ری نووسیبیت، وه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئوممه‌ت كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوودێكت پێ ببه‌خشن، ناتوانن پێتی ببه‌خشن مه‌گه‌رخوا بۆتی نووسیبێت}. كه‌واته زه‌خیره‌و ژماره هۆكارێكن كه پێویسته بگیرێنه به‌ر، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن لای خواوه دێت: وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ [الأنفال:٦٠]. {هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌و دوژمنانه له هێز كه هه‌تانه، دوژمنانی خوا‌و دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بكه‌ن}. جا له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ئه‌فه‌رموێت: {ألا إن القوة الرمي} مسلم (١٩١٧) عن عقبة بن عامر. {ئاگادار بن هێز ڕه‌می كردن و نیشان لێدانه}، ڕه‌میش هه‌موو جۆره‌كان ئه‌گرێته‌وه، تاكو ئه‌مڕۆش ڕه‌می هۆكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له شه‌ڕدا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ئاماده‌كردنه له هێزو بازوو پیاوان‌و توێشوودا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه سه‌ركه‌وتن لای مرۆڤ خۆیه‌وه‌یه‌تی، ئیتر له ئاست و پله‌یكی هێزو ئاماده‌باشیدا بیت ئه‌و مرۆڤه و وا گومان به‌رێ كه ته‌نها به هۆی ئه‌مانه‌وه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنێت، به‌ڵكوو لای خوای گه‌وره‌وه‌یه، هه‌ركه‌سێكی بوێت سه‌ری ئه‌خات‌و پشگیری ئه‌كات. خوای متعال له ئایه‌ته‌كانی پێشودا ئه‌وه‌ی باسكرد كه به فریشته‌كان پشگیری و پاڵپشتی باوه‌ڕداران ده‌كات، با سه‌یری سوپاكه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه به فریشته‌كات پشگیری لێ كرابوو، به‌ڵام موسڵمانه‌كان ڕێیان به خۆیان نه‌دا كاتێك كه ئه‌م ئایه‌تانه‌یان ئه‌خوێنده‌وه، وا باوه‌ڕ بكه‌ن كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) یان لای فریشته‌كانه‌وه بووه، چونكه خوای گه‌وره به‌وه ڕازی نییه كه سه‌ركه‌وتن بدرێته پاڵ هه‌ر كه‌سێكی دی له دروستكراوه‌كانی خۆی. - ته‌نیابوونی خوا سبحانه‌وتعالی به پاڵپشتی و سه‌ركه‌وتن. ده‌قی ئایه‌ته‌كانی ڕابوردوو هه‌مووله سه‌ر ئه‌وه بوون كه سه‌ركه‌وتن ته‌نها لای خواوه‌یه‌و به‌س، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ریشه‌وه(صلی الله علیه وسلم) نییه كه خۆشه‌ویسترین به‌نده‌ی خوایه، هه‌روه‌ها لای فریشته‌كانیشه‌وه نییه، ئه‌و فریشتانه‌ی كه خوای گه‌وره كاری ئه‌م بونه‌وه‌ره‌یان پێ ڕێك‌و پێك ئه‌كات، وه‌ك ئه‌فه‌رموێت: وَالصَّافَّاتِ صَفّاً * فَالزَّاجِرَاتِ زَجْراً [الصافات:١-٢] {سوێند به فریشته ڕیزبووه‌كان، ئه‌و فریشتانه‌ی كه ئه‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مكاراندا (له سه‌ره‌مه‌رگ‌و له قیامه‌ت‌و دۆزه‌خدا)}. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: وَالْمُرْسَلاتِ عُرْفاً [المرسلات:١] {سوێند به‌و فریشتانه‌ی به كاری چاك‌و دروست‌و فه‌رمانداری هه‌ڵئه‌سن، یه‌ك له دوای یه‌ك}. هه‌روه‌ها: فَالْمُدَبِّرَاتِ أَمْراً [النازعات:٥] { سوێند به‌و فریشتانه‌ی كه (به ویستی خوا) كاروفه‌رمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به ڕێك‌و پێكی}. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: وَالذَّارِيَاتِ ذَرْواً [الذاريات:١ { سوێند به‌و ڕه‌شه‌باو ئه‌و بایه‌ی كه هه‌ورو هه‌ڵمی ئاو هه‌ڵده‌گرێت‌و په‌خشی ده‌كاته‌وه، یان ته‌پ‌و تۆز به‌رز ده‌كاته‌وه (كه ڕۆڵی هه‌یه له باران باریندا)}. هه‌موو ئه‌م سیفاتانه‌ی فریشته‌كان باس كراون كه خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵات و موڵكی خۆی پێیان ڕێك و پێك ئه‌كات، ئه‌و فریشتانه‌ی كه خوا سبحانه‌وتعالی ده‌رباره‌یان ئه‌فه‌رموێت: لا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ [التحريم:٦] {هیچ بێ فه‌رمانییه‌كی خوای گه‌وره ناكه‌ن له‌و كارانه‌ی به‌سه‌ریاندا ئه‌درێت‌و هه‌ر فه‌رمانێكیان به‌سه‌ردا بدرێت ئه‌یكه‌ن‌و جێ به‌جێی ئه‌كه‌ن}. ئه‌وانه ئه‌و به‌نده به‌ڕێزانه‌ی خوای گه‌وره‌ن كه له دواڕۆژدا شه‌فاعه‌ت ئه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌و هه‌موو ڕێز‌و پله‌و پایه به‌رزه هه‌یانه لای خوا سبحانه‌وتعالی، به‌ڵام شه‌فاعه‌ت بۆ هیچ كه‌سێك ناكه‌ن مه‌گه‌ر خوا ڕازامه‌ندی له سه‌ر بێت، جا ڵه گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو فه‌زڵ و نزیكی فریشته‌كان له خواوه (سبحانه‌وتعالی) ڕازی نییه سه‌ركه‌وتن بدرێته پاڵ ئه‌وان، به‌ڵكوو هه‌ر ده‌بێت بدرێته پاڵ خوای گه‌وره، وه فێرمان ئه‌كات كه دڵنیابین له‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتن ته‌نها لای خواوه‌یه‌و به‌س، هیچ كه‌سێكی تر ناتوانێت سه‌ركه‌وتنت پێ ببه‌خشێت ئه‌گه‌ر خوا نه‌یه‌وێت، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ [المدثر:٣١ { هیچ كه‌سێك به‌سه‌ربازه‌كانی خوای گه‌وره نازانێت ته‌نها خۆی نه‌بێت}. خوا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت فریشته‌كان ئه‌نێرێت، وه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هه‌ر شتێكی تر ئه‌نێرێت بۆ یارمه‌تی به‌نده‌كانی خۆی، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: {نصر‌ت بالصبا، وأهلكت عاد بالدبور} البخاري (٩٨٨)، مسلم (٩٠٠) عن ابن عباس. {من به هۆی باوه سه‌ركه‌وتم، وه گه‌لی عادیش به هۆی ڕه‌شه‌بایه‌كی توند‌و تیژ‌و سه‌خت‌و ساردوسڕه‌وه له ناوبران}، خوای گه‌وره به هۆی ڕه‌شه‌باوه ملهوڕترین‌و سته‌مكارترین گه‌لی له زه‌ویدا له ناو برد كه گه‌لی عاد بوون، ئه‌و خانوو باڵاخانه‌و كۆڵه‌كانه‌ی هه‌یان بوو، وێنه‌ی نه‌بووه له دنیادا، خوای گه‌وره هه‌مووی به باڕه‌شی توند‌و تیژ له ناوبرد و ته‌فروتونای كردن، خۆ ئه‌گه‌ر دوژمنێكی به‌رچاو بهاتایه‌و به‌ره‌نگاریان بوه‌ستایه، له‌وانه بوو زاڵ بونایه به‌سه‌ریداو له ناویان ببردایه، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ره‌نگاری ڕه‌شه‌با ببنه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك، كێ ئه‌توانێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕه‌شه‌با بكات، ئنجا هات به‌سه‌ریاندا‌و هه‌رچی گوزه‌ری به‌سه‌ریدا وێران و ته‌فروتونای كرد‌و له ناوی برد به فه‌رمانی خوای گه‌وره، به شێوه‌یه پاشماوه نه‌بێت هیچیان نه‌مایه‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: ﴿تُدَمِّرُ كُلَّ شَيْءٍ بِأَمْرِ رَبِّهَا فَأَصْبَحُوا لاَ يُرَى إِلاَّ مَسَاكِنُهُمْ كَذَلِكَ نَجْزِي الْقَوْمَ الْمُجْرِمِينَ﴾ [الاحقاف: ٢٥].. {ئه‌و ڕه‌شه‌بایه هه‌موو شتێك‌و هه‌موو شوێنێك كاول ده‌كات به فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئیتر كه‌سیان دیار نه‌مان جگه ماڵه چۆڵ و هۆڵه‌كانیان، هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه‌و به‌و جۆره سزایانه تۆڵه له قه‌وم‌و هۆزی گه‌لانی تاوانبار‌و تاوانكار ده‌سێنین}. ئیتر وێران بوون و هیچیان به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌ما وه‌ك خوای گه‌وره له ئایه‌تێكی تردا ئه‌فه‌رموێت: كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ مُنْقَعِرٍ [القمر:٢٠]. {به‌شێوه‌یه‌ك دانی به زه‌ویداو له بێخی ده‌رهێنان، وه‌كو قه‌دی دارخورمای كلۆرو هه‌ڵكه‌نراویانن لێ هات}. هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی خوا(سبحانه‌وتعالی) بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له شه‌ڕی پارته‌كان-الاحزاب- دا كه گه‌مارۆی مه‌دینه‌یان دابوو، خوای گه‌وره باڕه‌شی بۆ ناردن‌و په‌رته‌وازه‌ی كردن‌و ڕایان كرد. یه‌كێكی تر له سه‌ربازه‌كانی خوا ئاوه، كه گه‌لی (نوح) ی پێ له ناوبرد، گه‌لی نوح سه‌لامی لێ بێت یه‌كه‌م گه‌لێك بوون له سه‌ر زه‌ویدا سه‌رپێچی فه‌رمانی خوایان كرد‌و شیرك و هاوه‌ڵگیریان به‌رپاكرد، یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ری نێرراویان(رسول) به درۆ خسته‌وه‌و باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنا، ئنجا خوای گه‌وره فه‌رمانی دا به ئاسمان كه باران ببارێنێت‌و زه‌ویش ئاو هه‌ڵبقوڵێنێت، وه ئیتر لافاوێكی گه‌وره‌ی بۆ ناردن‌و هه‌موویان نوقم بوون‌و خنكان‌و له ناوچون، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: وَفَجَّرْنَا الْأَرْضَ عُيُوناً فَالْتَقَى الْمَاءُ عَلَى أَمْرٍ قَدْ قُدِرَ [القمر:١٢].{ هه‌موو زه‌ویشمان كرد به كانیاوو ئاومان لێ هه‌ڵقوڵاند، ئیتر ئاوی ئاسمان‌و زه‌وی به ته‌قدیرو ویستی خوا به یه‌ك گه‌یشتن، به‌ڕاستی بڕیاری له سه‌ر درابوو}. هه‌ندێك له‌و برایانه‌ی كه جێگه‌ی متمانه‌ن له باره‌ی جیهادی ئه‌فغانه‌وه بۆیان گێڕاوینه‌ته‌وه كه چۆن له كاتی ته‌نگه‌شه‌و ناڕه‌حه‌تی سه‌ختدا به ئاشكرا هه‌ستیانكردووه كه‌خوا (سبحانه‌وتعالی) هاتووه به ده‌میانه‌وه‌وه، به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی غازی كوشنده –كیمیاوی- كه ئێمه هه‌ر به باسكردنه‌كه‌ی ترسمان لێ ده‌نیشێ، ئه‌یانووت: به‌ڕاستی‌و له به‌رچاوی خۆمان بینیمان كه غازه‌كه‌یان كرد به‌سه‌رماندا، ئیتر ئێمه‌ش هه‌موو هاوارمان كرد‌و به كوڵ له خوا پاڕاینه‌وه، سوێند به‌خوا بینیمان وه‌ك په‌ڵه هه‌ورێك له سه‌ر سه‌رمان وه‌ستاو نه‌هاته خوارێ، تاكو بایه‌ك هات‌و بردی‌و دای به‌سه‌ر سوپاكه‌ی خۆیاندا‌و خوا ئێمه‌ی پاراست‌و سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار هیچمان لێ نه‌هات. هه‌ندێكی تریان وتیان: دوای ئه‌وه‌ی له به‌سه‌رمانا ڕژا تووشی سه‌رئێشه‌یه‌ك‌و گێژبونێكی توند هاتین، واگومانمان كرد كه ئیتر كه‌سمان نامێنینه‌وه‌و هه‌موومان ئه‌مرین، هاوارمان كرد‌و له خوا پاڕاینه‌وه، دوای یه‌ك دوو ڕۆژ هه‌موومان سه‌لامه‌ت بوین‌و هیچمان لێ نه‌هاتبوو. ئه‌و ئه‌مریكایه‌ی كه گه‌وره‌ترین‌و به‌هێزترین‌و سه‌ركه‌شترینی ئه‌م جیهانه‌یه، هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی له به‌رامبه‌ر سه‌ربازێكی خوای گه‌وره‌دا كه ڕه‌شه‌بایه، بێ توانایه‌و هیچی بۆناكرێت، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ [المدثر:٣١] {هیچ كه‌سێك سه‌ربازه‌كانی په‌روه‌ردگارت نازانێت (ئه‌ی موحه‌ممه‌د) ته‌نها خۆی نه‌بێت}. كه‌واته سه‌ركه‌وتن ته‌نها لای خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، وه ئه‌م خاڵه پێویسته كه ئوممه‌تی ئیسلامی له سه‌ر په‌روه‌رده‌بكه‌ین تێی بگه‌یه‌نین، جا كه ئاگادار بوین‌و زانیمان كه داهاتوو بۆ خوای گه‌وره‌یه، سه‌ركه‌وتن لای خواوه‌یه، پاشه‌ڕۆژ هه‌ر بۆ ئه‌وه، ده‌ی با ڕووبكه‌ینه ئه‌وو و لێی بپاڕێینه‌وه‌و هاوارمان هه‌ر له‌و بكه‌ین، وه داوای سه‌ركه‌وتنی لێ بكه‌ین، جا ئه‌وكاته ڕۆشن ئه‌بێته‌وه كه ئێمه به ڕێگه‌یه‌كی دروستدا هه‌نگاو هه‌ڵئه‌گرین. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م به‌شه‌و گشت به‌شه‌كانی دیكه له ماڵپه‌ڕی د. سفر الحوالی وه‌رگیراوه‌و ئاماده كراوه.