دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی دكتور: سفر الحوالی وه‌رگیراوه‌و ئاماده كراوه. كورته باسێكی ئه‌م بابه‌ته: بۆ سه‌ركه‌وتن چه‌ند هۆكارێكی حه‌قیقی هه‌ن، له سه‌روو هه‌موویانه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی مسوڵمانانه بۆ ئایینه‌كه‌یان، له به‌ر ئه‌وه ئه‌م بابه‌ته باس له چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانان ده‌كات بۆ ئایینه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه یارمه‌تیده‌رو پاڵپشت بۆ سه‌ركه‌وتن. ١. داهاتوو بۆ ئه‌م ئایینه‌یه. الحمد لله الذي كتب العز والنصر والتوفيق لمن أطاعه واتقاه، وكتب الذل والخزي والعار على من خالف أمره وعصاه، وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله محمد القائل: {بعثت بالسيف بين يدي الساعة حتى يعبد الله وحده لا شريك له، وجعل رزقي تحت ظل رمحي، وكتب الذل والصغار على من خالف أمري، ومن تشبه بقوم فهو منهم } وعلى آله وصحبه أجمعين. له ڕاستیدا ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌مڕۆی ئوممه‌تی ئیسلامی تێدا ئه‌ژی، كه هه‌موو له به‌رچاومانه‌و ئه‌یبیسین، كۆمه‌ڵه روداوێكن به ته‌واوی ئه‌و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ریان (صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌ردا دێته جێ كه زینه‌بی كچی جه‌حش ئه‌یگێرێته‌وه‌و فه‌رمووده‌یه‌كی ڕاسته و ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ڕۆژێك له خه‌وو هه‌ستا ڕووی سوور بوبۆوه ڕاچڵه‌كی‌و فه‌رموی: {لا إله إلا الله، ويل للعرب من شر قد اقترب، فتح اليوم من ردم يأجوج ومأجوج مثل هذه، وحلق بإصبعيه السبابة والوسطى}. البخاري (3168، 3403، 6650)، مسلم (2880) عن أم حبيبة. { لا اله الا الله، وه‌یل و نه‌هامه‌تی بۆ عه‌ره‌ب له‌و شه‌ڕه‌ی كه به‌ڕاستی نزیك بۆته‌وه، ئه‌مڕۆ له دیواره‌كه‌ی یاجوج و ماجوج به پێوانی ئه‌مه‌نده لێ بۆوه، ئاماژه‌ی كرد بۆ هه‌ردوو په‌نجه‌ی نیوه‌ڕاستو ئه‌وی تری –سبابة-}. به‌ڕاستی ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهانی ئیسلامی فیتنه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ن، وه ئێمه ان شا‌ء الله له‌م بابه‌ته‌دا ڕوونی ئه‌كه‌ینه كه چی له سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته پێویسته سه‌باره‌ت به‌و هۆكارانای كه له كتابی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رماندا هاتوون بۆ سه‌ركه‌وتن‌و سه‌رفرازبوون له ژیانی دنیا‌و دواڕۆژدا، چونكه هیچ خێرێك‌و ڕێگه‌یه‌ك نییه ئاگادار نه‌كرابینه‌وه‌و پێمان نه‌وترابێت، وه هیچ خراپه‌و شه‌ڕو ئاژاوه‌یه‌كیش نییه تاكو ڕۆژی دوایی پێمان نه‌وترابێت‌و هۆشداریمان پێ نه‌درابێت، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره پێغه‌مبه‌ری به‌زه‌یی‌و لێبورده‌یی وپێغه‌مبه‌ری داستان‌و مه‌ردایه‌تیه، هه‌رچیه‌ك خێر‌و چاكه هه‌یه فێری كردوین‌و بۆی هێناوین، وه هه‌رچیه‌ك شه‌ڕوخراپه هه‌یه لێی دوورخستوینه‌ته‌وه و وریایی پێ داوین، وه له ژیانماندا چی چاكه‌و خێر‌و سه‌ربه‌رزییه‌كمان هاته ڕێ ئه‌وه به هۆی شوێن كه‌وتنمانه‌وه‌یه بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وه هه‌رچی خراپه‌و نه‌گبه‌تی و شكستی له ژیانماندا دێته ڕێمان به هۆی سه‌رپێچی‌و لادانمانه له به‌رنامه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر. بێ گومان و به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین سه‌ركه‌وتن بۆ ئیسلامه، داهاتوو بۆ ئه‌م ئایینه‌یه به یارمه‌تی خوای گه‌وره، خوا په‌یمانی سه‌ركه‌وتنی داوه به به‌نده ڕاستگۆ‌و باوه‌ڕداره‌كانی خۆی و ده‌فه‌رموێت: إِنَّا لَنَنْصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ يَوْمَ لا يَنْفَعُ الظَّالِمِينَ مَعْذِرَتُهُمْ وَلَهُمُ اللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوءُ الدَّارِ [غافر:٥٢]. { به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌كانمان‌و ئه‌وانه‌ش كه باوه‌ڕیان پێیان هێناوه سه‌رده‌خه‌ین، له ژیانی دنیادا هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژه‌ش كه شایه‌ته‌كان شایه‌تی ده‌ده‌ن (فریشته‌كان شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌ده‌ن‌و پێغه‌مبه‌رانیش شایه‌تی بۆ بانگخوازان ده‌ده‌ن وبانگخوازانیش شایه‌تن له سه‌رخه‌ڵكی)، له‌و ڕۆژه‌دا سته‌مكاران تكاو پاڕانه‌وه‌یان بێ سووده‌و كه‌ڵكیان پێ ناگه‌یه‌نێت، نه‌فرین هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌و هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌شه جێگه‌ی ناسازوناخۆش}. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ [الحج:٤٠]. { بێ گومان خوا ئه‌و كه‌سه سه‌رده‌خات كه پشگیری ئایین‌و به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌كات‌و هه‌وڵی سه‌رخستنی ئه‌دات، به‌ڕاستی خوا زۆر به هێزو باڵاده‌سته}. وه ئه‌فه‌رموێت: الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ [الحج:٤١]..{ ئه‌وانه‌ی كه ئه‌گه‌ر پایه‌دارمان كردن له‌زه‌ویدا نوێژ‌و دروشمه‌كان به چاكی ڕاده‌گرن، زه‌كاتیش به ته‌واوی ده‌ده‌ن، فه‌رمان به چاكه ده‌كه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌نجامی هه‌موو كارێكیش هه‌ر بۆ لای خوا ئه‌گه‌ڕێته‌وه}. كه‌واته سه‌ركه‌وتن و داهاتوو- به‌یارمه‌تی خوا- بۆ ئیسلامه، وه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌و ناڕه‌حه‌تیانه ته‌نها زنجیره‌یه‌كن له‌و ته‌نگه‌شه و ئازارانه‌ی كه تووشی ئه‌م ئوممه‌ته بووه له مێژویدا، چی لاپه‌ڕه‌یه‌ك هه‌یه له مێژوماندا پڕی نه‌بێت له ڕووداو‌و پێكدادان‌و هه‌وڵدانی دوژمنان بۆ هێرش كردنه سه‌رمان؟! چی په‌ڕه‌یه‌ك هه‌یه له مێژووماندا تاقیكردنه‌وه‌و ناڕه‌حه‌تی و خوێنی تێدا نه‌بوبێت؟! ئه‌مه قه‌ده‌ری ئه‌م ئوممه‌ته‌یه، خوای گه‌وره مه‌به‌ستی پێیه‌تی كه تاقی بكاته‌وه‌و پاڵفتگه‌ی بكات، ئه‌مه ویست وئیراده‌ی خوایه له دنیادا كه ده‌بێت هه‌ندێك له خه‌ڵكی به‌هه‌ندێكی تر تاقی بكرێنه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلَوْلا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَفَسَدَتِ الْأَرْضُ [البقرة:٢٥١]. {ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێك به خه‌ڵكی به هه‌ندێكی تر له ناو نه‌بات، هه‌ر هه‌موو سه‌رزه‌وی پڕئه‌بێت له تاوان‌و خراپه}. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: وَلَوْلا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيراً [الحج:٤٠]. {ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵكی نه‌دا به‌یه‌كدا هه‌ق دژی باتڵ‌و ناهه‌ق نه‌وه‌ستێت، هه‌رچی شوێنی خواپه‌رستی جووله‌كه‌و گاور هه‌یه له خه‌ڵوه‌تگه‌و كڵێسا‌و كه‌نیسه، هه‌روه‌ها مزگه‌وته‌كانیش كه ناوی خوای زۆر تێدا ده‌برێت، هه‌موی كاول ده‌كرێت}. - پاشه‌ڕۆژ بۆ پاراێزكاران و له خوا ترسانه. له سوننه‌ت و په‌یڕه‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار له‌م جیهانه‌دا ئه‌وه‌یه كه ژیان بریتیه له هه‌وڵ‌و تێكۆشان‌و ماندووبون‌و كێشمه‌كێشم و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نێوان هه‌ق‌و ناهه‌ق، به‌ڵام ئاكام بۆ خواناسان‌و پارێزكارانه‌و له ئه‌نجامدا هه‌ر ئه‌وان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنن، پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆ (صلی الله علیه وسلم) له زۆرێك له فه‌رموده‌كانیدا هه‌واڵی داوه كه به‌ڕاستی پاشه‌ڕۆژ بۆ ئه‌م ئایینه‌یه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: {ليبلغن هذا الأمر ما بلغ الليل والنهار، ولا يترك الله تبارك وتعالى بيت مدر ولا وبر إلا أدخله الله الإسلام، بعز عزيز أو بذل ذليل، عزاً يعز الله به الإسلام، وذلاً يذل الله به الكفر} رواه أحمد (٤/١٠٣) عن تميم الداري. {به دڵنیاییه‌وه ئه‌م كاره (واته ئیسلام) ئه‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی كه شه‌وو ڕۆژی پێ ئه‌گات، هیچ ماڵێك نامێنێت ئاوه‌دان یان چۆڵه‌وان خوای گه‌وره ئه‌م ئایینه‌ی پێ نه‌گه‌یه‌نێت، به‌سه‌ربه‌رزی سه‌ربه‌رزان‌و زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی زه‌لیلان، سه‌ربه‌رزییه‌ك كه خوا ئیسلامی پێ سه‌ربه‌رز‌و بڵند ئه‌كات، وه زه‌لیلی‌و سه‌رشۆڕییه‌ك كه خوا بێ باوه‌ڕی‌و كوفری پێ زه‌لیل‌و نه‌وی ئه‌كات}. هیچ ماڵێك نامێنێته‌وه ئاوه‌دان بێت یان نا ئه‌م ئایینه نه‌بێسێت‌و ئاگاداری نه‌بێت، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌یی‌و فه‌زڵی ئه‌م دینه‌یه كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه، وه ئه‌م ئایینه ئه‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی كه شه‌وو ڕۆژی پێ ئه‌گات، واته سه‌رتاسه‌ری ئه‌م زه‌ویه ئاشنا ئه‌بێت به ئیسلام و ئایینی ئیسلام ئه‌بیسێت. جیهانی نوێی ئه‌مڕۆ به نموونه وه‌ك هه‌ردوو ئه‌مریكاو ئوسترالیا و ئه‌وانی دیكه‌ش كه له سه‌رده‌می هاوه‌ڵه‌كاندا له ڕابوردودا نه‌بوون، ڕۆژێك دێت كه ئایینی هه‌ق‌و ڕاستی پێ بگات‌و شه‌رعی خوا فه‌رمانڕه‌وایبی بكات –به فه‌رمانی خوا _ چونكه ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام هه‌واڵی داوه‌و فه‌رموویه‌تی و فه‌رمووده‌ی ئه‌ویش هیچ پێچه‌وانه‌و ناته‌واویه‌كی تێدا نییه. - ڕزگاركردنی قوسته‌نتینییه. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌كی تری‌دا هه‌واڵی ڕزگاركردنی قوسته‌نتینییه‌ی داوه به ئوممه‌ته‌كه‌ی، له فه‌رمووده‌كه‌ی عبدالله كوڕی عه‌مری كوڕی عاس خوا لێی ڕازیبێ هاتووه كاتێك پرسیار له عبدالله ئه‌كرێت كام له‌و دوو شاره له‌پێشدا ڕزگار ئه‌كرێن، شاره‌كه‌ی هیره‌قل واته قوسته‌نتینییه یان ڕۆمیه (ڕۆمای ئێسته)؟ ئنجا عبدالله بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بووان به ته‌واوی دڵنیا بكات، هه‌ڵسا سندووقێكی هێنا كه هی خۆی بوو چه‌ند بازنه‌یه‌كی تێدا بوو (واته شتی خۆی تێدا بوو)، سندووقه‌كه‌ی كرده‌وه‌و نوسراوێكی ده‌رهێناو خوێندیه‌وه، له‌وه‌ی كه تێیدا بوو ئه‌م فه‌رموده‌یه بوو: {بينما نحن جلوس عند النبي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إذ سئل صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أي المدينتين تفتح أولاً؟ فقال صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: مدينة هرقل تفتح أولاً } { ئێمه له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه وسلم) دانیشتبوین، له‌و كاته‌دا پرسیاركرا له پێغه‌مبه‌ر كه كام له‌و دوو شاره (واته قوسته‌نتینییه‌و رۆمیه) یه‌كه‌م جار ڕزگار ده‌كرێن؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: یه‌كه‌م جار شاره‌كه‌ی هیره‌قل ڕزگار ده‌كرێت} واته: قوسته‌نتینییه. وه تاكو ئێسته شاره‌كه‌ی تر ڕزگار نه‌كراوه، كه شاری ڕومیه‌یه – واته ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیا‌و بنكه‌ی فاتیكان – وه له داهاتودا ڕزگار ئه‌كرێت‌و سوپای ئیمان وباوه‌ڕ ئه‌چێته ناوی و ئاڵای لا اله الا الله محمد رسول الله ئه‌شه‌كێته‌وه به‌سه‌ریدا. - ئه‌و فتوحاتانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) مژده‌ی پێ داون. له سه‌حیحی مسلم دا هاتووه جابری كوڕی سه‌مره و نافعی كوڕی عوتبه خوا لێیان ڕازی بێت-ئه‌یگێڕنه‌وه، له كۆتایی فه‌رمووده‌كه‌دا جابر ئه‌فه‌رموێت: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خواوه بوو (صلی الله علیه وسلم) ده‌یفه‌رموو: {تغزون جزيرة العرب فيفتحها الله عز وجل، ثم تغزون فارس فيفتحها الله عز وجل، ثم تغزون الروم فيفتحها الله، ثم تغزون الدجال فيفتحه الله } مسلم (٢٩٠٠) من حديث نافع بن عتبة، وأخرجه ابن أبي شيبة في المصنف/: ٤/٢٠٦، والحارث ابن أبي أسامة كما في زوائد الهيثمي/: ٢/ ٧١٣، و نعيم بن حماد في الفتن/ : ٢ /٤٧٩. {گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ده‌یفه‌رموو: ئێوه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب غه‌زوو و خوای گه‌وره ڕزگاری ئه‌كات بۆتان، ئنجا فارس ئه‌گرن‌و خوای گه‌وره ڕزگاری ئه‌كات بۆتان، ئنجا ڕۆم ئه‌گرن‌و خوای گه‌وره ڕزگاری ئه‌كات بۆتان، ئنجا شه‌ڕی ده‌ججال ئه‌كه‌ن‌و خوای گه‌وره بۆتان ڕزگار ئه‌كات (واته زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ریدا}. ئه‌وجا نافع وتی: ئه‌ی جابر من وا ئه‌زانم دوای ڕزگاركردنی ڕۆم نه‌بێت ده‌ججال ده‌رناچێت. ده‌ججال نایه‌ت دوای ڕزگاركردنی ڕۆم نه‌بێت، وه ئه‌م ڕسته‌یه زۆرێك له فه‌رمووده دروسته‌كان له هه‌ردوو سه‌حیح و ئه‌وانی تریشدا به‌ڕاستیان گرتووه‌و هاوشێوه‌ی هاتووه، كه موسڵمانه‌كان قوسته‌نتینییه ڕِزگار ئه‌كه‌ن كه پایته‌ختی كۆنی ڕۆمه‌كان بوو، وه گه‌وره‌ترین شاری ئیمراتۆریه‌تی ڕۆمه‌كان بوو له‌و كاته‌دا كه ناو ئه‌برا به ئیمبراتۆریه‌تی ڕۆمی ڕۆژهه‌ڵات. له فه‌رموده‌یه‌كدا له سه‌حیحی مسلم ئه‌بی هوره‌یره خوالێی ڕازی بێت ئه‌یگێڕێته‌وه ئه‌فه‌رموێت: {أن المسلمين يفتحونها -ولعله في إحدى المرات- بالتكبير، فيأتون إلى المدينة نصفها في البر ونصفها في البحر، فيقولون: لا إله إلا الله، فيسقط النصف الأول الذي في البحر، ثم يقولون: لا إله إلا الله، فيسقط النصف الآخر الذي في البر}. {موسڵمانه‌كان ڕزگاری ئه‌كه‌ن (واته قوسته‌نتینییه) – له وانه‌یه مه‌به‌ست له یه‌كێك له جه‌وله‌كانی شه‌ڕه‌كه بێت- به الله اكبر، جا دێنه لای شاره‌كه كه نیوه‌ی له ئاوایه‌و نیوه‌ی له وشكانیدا (واته نیوه‌ی له‌مبه‌ری ئاوه‌و نیوه‌كه‌ی تری له‌وبه‌ر)و ئه‌ڵێن: لا اله الا الله، ئیتر ئه‌و نیوه‌ی كه به‌شی ئاوه‌كه‌یه، ئه‌كه‌وێته ده‌ستی موسڵمانان، وه دوای ئه‌وه ئه‌ڵێن: لا اله الا الله، ئیتر ئه‌و نیوه‌ی تریشی كه له وشكانیدا ئه‌كه‌وێته ده‌ستی موسڵمانان}. فه‌رمووده‌ی زۆر هه‌ن هه‌مویان ئه‌وه ڕوون ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م ئوممه‌ته زاڵ‌و سه‌ركه‌وتووه، وه خوای گه‌وره له داهاتودا ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌یان پێ ڕزگار ده‌كات، ئه‌م ئوممه‌ته هه‌رچه‌ندێك ناته‌واوی تێدا بێت، هه‌رچه‌ندێك دوكه‌ڵ‌و گه‌رده‌لول لێی بدا، هه‌رچه‌ندێك خوارو خێچ بێت‌و له ڕێ لابدا، خوای گه‌وره كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو –الطائفة المنصورة-ي خۆی هه‌ر سه‌ر ئه‌خات‌و زه‌لیلیان ناكات، وه ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌رده‌وام له‌م ئوممه‌تی ئیسلامه‌دا هه‌ن وناپچڕێن، وه به‌رده‌وام ئه‌مێننه‌وه له سه‌ر حه‌ق‌و ڕاستی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه عیسا سه‌لامی لێ بێت له كۆتایی دنیادا ده‌رئه‌كه‌وێت و به حه‌ق و دادپه‌روه‌ری فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، ئه‌وكاته هه‌رچی خاچ هه‌یه ئه‌یشكێنێت، وه سه‌رانه-جزية- له سه‌ر جووله‌كه‌و گاووره‌كان لا ئه‌بات، به‌راز ئه‌كوژێت، وه واز له –قلائص- (حوشترانێكی قه‌ڵه‌و) ئه‌هێنێت، چونكه ئه‌و كاته خه‌ڵكی واز له دنیا دێنن‌و له‌گه‌ڵ عیسادا به‌ره‌و جیهاد ئه‌ڕۆن له پێناوی خوادا، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {ويدعو إلى المال -أي عيسى عليه السلام- حتى لا يجد من يأخذه } مسلم (١٥٥) عن أبي هريرة. {بانگه‌شه ئه‌كات – واته عیسا- بۆ ئه‌وه‌ی پاره بدات به خه‌ڵكی، به‌ڵام كه‌س نابینێت لێی وه‌ربگرێت}. جا له‌م كاته‌دا كه عیسا سه‌لامی لێ بێت به‌م شێوه‌یه جیهاد ئه‌كات، ئه‌م كۆمه‌ڵه (كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو) له وڵاتی شام ده‌بن‌و له‌وێ نیشته‌جێ ئه‌بن. جا عیسا دێت بۆ لایان پێشه‌واكه‌یان پێشی ئه‌خات بۆ نوێژكردن، عیسا سه‌لامی لێ بێت ڕازی نابێت‌و پێش ناكه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته پێشه‌وه و له دوای ئه‌وه‌وه نوێژ ده‌كات، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕووداوه ئه‌فه‌رموێت: {وإمامكم منكم تكرمةً من الله تعالى لهذه الأمة} البخاري (٣٢٦٥)، مسلم (١٥٥) عن أبي هريرة. {پێشه‌واكه‌تان (ئه‌وه‌ی پێش نوێژیتان بۆ ئه‌كات) له ئێوه‌یه، ئه‌وه‌ش ڕێزێكه خوای گه‌وره به‌م ئوممه‌ته‌ی ڕه‌وا بینیوه}، جا عیسا سه‌لامی لێ بێت له دوای پێشه‌وایه‌ك له‌م ئوممه‌ته‌وه نۆێژ ئه‌كات، ئه‌و عسایه‌ی -كه یه‌كێكه له‌و پێنج پێغه‌مبه‌رانه كه خاوه‌نی هیممه‌ت‌و عه‌زیمه‌ت بوون وئه‌وه‌ی كه ئێسته نه‌سرانیه‌كان ئه‌یپه‌رستن‌و ئه‌یكه‌نه هاوبه‌شی خوا- ئه‌بێته یه‌كێك له تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه سه‌ركه‌وتووه‌ی له‌م ئوممه‌ته‌دان كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) مژده‌ی پێ داوون، چونكه فه‌رمان به شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌كات، وه نۆێژ له دوای ئه‌م ئوممه‌ته‌وه ئه‌كات‌و ئه‌بێته یه‌كێك له‌م ئوممه‌ته. فه‌رموده‌كان زۆرن، په‌ندو ئامۆژگاریه‌كان زۆرن، هیچ هێرش‌و په‌لاماردانێك نه‌بووه بۆ سه‌ر ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه كرابێت، سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی مل شكان و ڕووخان‌و زه‌ره‌رمه‌ندی‌و تێداچوونی هێرشبه‌ران و وپه‌لامارده‌رانی لێ نه‌كه‌وتبێته‌وه، ئه‌م ئوممه‌ته هه‌ركاتێك به‌ڕاستی گه‌ڕایه‌وه بۆ ئایینه‌كه‌ی، هیچ سته‌مكارو بێ باوه‌ڕێك ناتوانێت ته‌نانه‌ت بیر له په‌لاماردان وداگیركرنیشی بكاته‌وه، چ جای به كرده‌وه داگیری بكات و له ناوی به‌رێت.