دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام دووه‌م: زانیاری -العلم- ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت په‌یڕه‌ویان به‌نده به زانسته‌وه و له‌سه‌ر زانیاری وه‌ستاوه؛ له هه‌موو كار و فه‌رمانێكیشدا داوای به‌ڵگه‌ی كیتاب و سوننه‌ت ئه‌كه‌ن. بۆیه ئه‌بینین كه زانایانی سوننه‌ت ئه‌وانه‌ی كه نووسینیان به‌جێ هێشتووه و ئه‌وانه‌ش كه نووسین و دانانیان نه‌بووه و له‌پێش ئه‌واندا بوون، هه‌موویان له ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تن و ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت زۆرترینی ئه‌و چین و كۆمه‌ڵانه‌ن كه گرنگی ته‌واو ده‌ده‌ن به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و سوورن له‌سه‌ری. ئه‌گه‌ر گرنگی و هه‌وڵێكیش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌كانی تری جگه له ئه‌هلی سوننه‌ته‌وه هه‌بێت به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، ئه‌وه یان بۆ ئاره‌زوویه‌كه له ده‌روونیدا یان بۆ تێكه‌ڵبوونی هه‌قه به ناهه‌ق -كه هیچیان له‌مه‌دا سه‌لامه‌ت نین-، به‌ڵام ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به‌ڕاستی و زۆر به‌هه‌نده‌وه گرنگی ده‌ده‌ن به كیتابی خوا هه‌م له ڕووی خوێندنه‌وه‌ی هه‌م له‌به‌ركردنیشی. به‌ڕاستی و دروستی گرنگی به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌ده‌ن له گشت بواره‌كاندا وه‌ك له‌به‌ركردن و تێگه‌یشتنی و دیاریكردنی به‌هێزی و لاوازی فه‌رمووده‌كان؛ ئه‌وان فه‌رمووده‌ی لاواز -سه‌ره‌ڕای فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان- گوێی پێ ناده‌ن و كاری پێ ناكه‌ن چ جای كشووفات و بیروبۆچوون وخه‌ووخه‌یاڵات، كه ئه‌وانی تر پشتی پێ ئه‌به‌ستن. كه‌واته ئه‌وان (ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت) له كۆمه‌ڵه‌كانی تر جیا ئه‌كرێنه‌وه به چاوڕۆشنی و گرتنه‌به‌ری په‌یڕه‌وی ڕاست و دروست، كه ئه‌ویش په‌یڕه‌وكردن و وه‌رگرتنی زانیارییه‌كانه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) له ڕێگه‌ی ئه‌و پیاوانه‌وه (مه‌به‌ست زانایانی جه‌رح و ته‌عدیل) كه هیچ گه‌لێك له مێژوودا هاوشێوه‌ی ئه‌وانی له پاراستن و له‌به‌ركردن و ڕێكخستن و وردبینی و هه‌ڵێنجانی حوكمه‌كاندا به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه به هیچ شێوه‌یه‌ك.