دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام یه‌كه‌م: پابه‌ندبوون به كیتاب و سوننه‌ته‌وه (الإعتصام بالكتاب والسنة) یه‌كه‌م شتێك كه جیایان ئه‌كاته‌وه و گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندییانه - هه‌روه‌ك له ناوه‌كه‌شیاندا ده‌رئه‌كه‌وێت- پابه‌ندبوونیانه به كیتابی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) له گوتار‌و كردار‌و بیروباوه‌ڕو ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌یاندا، به هیچ شێوه‌یه‌ك دین و بیروباوه‌ڕیان له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌وه وه‌رناگرن جگه له‌كیتابی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئیتر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌رچییه‌ك بێت، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێش فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا ناكه‌و‌ن، وه ده‌نگیان به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه وسلم) به‌رز ناكه‌نه‌وه و ڕازیش نابن كه‌س ده‌نگی به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلى الله علیه وسلم) به‌رز بكاته‌وه، لێره‌وه هه‌ركه‌سێك كارێك له‌م دینه‌دا دابێنێت و دروستی كات كه له ئیسلامدا نه‌بێت و پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر بێت، ئه‌وا ئه‌یده‌نه‌وه به‌سه‌ریداو قبووڵ، قه‌بووڵی ناكه‌ن و لێی وه‌رناگرن. جا هه‌موو شتێك به دژه‌كه‌یدا ئه‌ناسرێته‌وه؛ ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت و په‌یڕه‌وی كۆمه‌ڵه‌كانی تردا، ئه‌وا زۆر به‌ڕوونی جیاوازییه‌كانمان بۆ ده‌رده‌كه‌ون. ئێمه لێره‌دا نامانه‌وێ بۆچوونی ئه‌و په‌یڕه‌وانه به‌درێژی بخه‌ینه ڕوو، به‌ڵام به تێڕوانینێكی كورت بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت كه ئه‌و په‌یڕه‌وانه له بنچینه‌دا سیانن: په‌یڕه‌وی یه‌كه‌م: ئه‌و په‌یڕه‌وه‌یه كه به لای عه‌قڵ و ژیریی ڕووتدا دایتاشیوه، واته به گومانی خۆیان وا ئه‌زانن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه ژیری و هۆش یان به‌ڵگه و تیوره ژیرییه‌كان حاكم و فه‌رمانڕه‌وان به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤدا. په‌یڕه‌وی دووه‌م: په‌یڕه‌وێكی دژ به یه‌كه‌میان هه‌یه، ئه‌و په‌یڕه‌وه‌یه كه له كه‌شف و كاره زه‌وقی و ویژدانییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ و ئیتر هه‌ر پێوه‌رێكی دیكه‌ی تریش كه په‌یوه‌ندیی به ژیرییه‌وه نییه، وه‌كوو پێوه‌ری سۆز و عاتیفه یان پێوه‌ری ویژدان كه مه‌به‌ست له كاره مه‌عنه‌وییه‌كان و ده‌روونییه‌كانه. به‌كورتی ئه‌ڵێین: ڕێڕه‌وی یه‌كه‌م ڕێڕه‌وی 'ئه‌هلی زانیاریی كه‌لام'ه به‌گشتی له موعته‌زیله و ئه‌شعه‌رییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌شوێن ئه‌واندا ڕۆیشتوون، كه به تێڕوانینێكی به‌ناو ژیریاینه‌ی ڕووت ئه‌ڕواننه ئایین و عه‌قیده و بیروباوه‌ڕ؛ چونكه باوه‌ڕبوون لای ئه‌وان بیرۆكه‌یه‌كی عه‌قڵییه و هه‌موو كاره‌كانی باوه‌ڕ ته‌نها له ڕێگه‌ی ژیرییه‌وه ده‌سه‌لمێنن. په‌یڕه‌وه‌كه‌ی تری دژ به‌وان په‌یڕه‌وی ئه‌هلی ته‌سه‌ووف و خۆگرتنه‌وه و زوهدی نادروسته، كه ئه‌مانه ئایین و باوه‌ڕبوون و عه‌قیده ده‌كه‌ن ته‌جروبه‌یه‌كی ڕۆحی و ته‌نها له‌ڕێی كه‌شف و كۆمه‌ڵێ كاری ویژانییه‌وه وه‌ریده‌گرن. جا له‌به‌ر ئه‌مه گرانه بتوانین هه‌ریه‌ك له‌و دوو كۆمه‌ڵه كورت بكه‌ینه‌وه (له چه‌ند كه‌سانێكدا یان چه‌ند تاقمێكدا)، چونكه پله‌كانی ژیری و تێگه‌یشتن له هه‌ریه‌كێك تا یه‌كێكی دیكه جیاوازن. هه‌روه‌ها ئه‌زموونه ڕۆحییه‌كانیش جیاوازی و دوورییان له یه‌كتر زۆره. ئه‌مانه‌ش هه‌ریه‌ك به ئه‌ندازه‌ی ڕۆچوونیان له‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی ڕێیان لێ ون بو.، جا خوای گه‌وره ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تی تایبه‌تمه‌ند كردووه به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كیتاب و سوننه‌ت؛ له‌وانیشه‌وه ئیتر پله‌وپایه و شوێنی ژیرییان زانیوه. هه‌روه‌ها پله و شوێنی چێژه ئیمانییه‌كانیان زانیوه و نرخ و پله‌ی خۆیان پێ داوه كه شایه‌نێتی. هیچلایه‌كیان فه‌رامۆش نه‌كردووه و پشتگوێ‌یان نه‌خستووه، به‌ڵاَم دادوه‌ر له‌نێوان ئه‌مانه‌دا هه‌مووی (واته مه‌سه‌له ژیرییه‌كان و ڕۆحی و ویژدانییه‌كان)دا وه‌حی و نیگایه كه له كتێبی خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه وسلم) خۆی ده‌بینێته‌وه؛ وه‌ك خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر (صى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: قُلْ إِنَّمَا أُنْذِرُكُمْ بِالْوَحْيِ [الأنبياء: ٤٥]. واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه ئێوه بێ‌دار ئه‌كه‌مه‌وه. له‌كن ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك بینشێك و تێڕوانینێكی وا نییه كه جیاوازی له‌نێوان ژیریی ڕاست و دروست و وه‌حیی خواییدا هه‌بێت؛ یان له‌نێوان چێژی باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه و وه‌حیی خواییدا هه‌بێت. چ جای ئه‌وانه‌ی كه بڵێن له كاتی تێكگیرانی (تعارض) عه‌قڵ و نه‌قڵدا (كیتاب و سوننه‌ت) ئه‌وا ژیری ئه‌خه‌ینه پێش و ئه‌یكه‌ینه دادوه‌ر به‌سه‌ر نه‌قڵه‌وه. یان بڵێن كه‌شف و كه‌رامه‌ت و هاوشێوه‌كانی پێش ئه‌خه‌ین به‌سه‌ر وه‌حیدا یان هه‌ر شتێكی دیكه پێش بخه‌ن به‌سه‌ر كیتاب و سوننه‌تدا، ئه‌وه یه‌كسه‌ر ئه‌درێته‌وه به ڕووی خۆیاندا و لێیان وه‌رناگیرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك، كه ته‌نانه‌ت قسه و پێشه‌وایانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تیش هه‌ر له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان و شوێنكه‌وتووانیان و پاشان چوار پێشه‌واكه (ئه‌بووحه‌نیفه، مالیك، شافعی، ئه‌حمه‌د) و پێشینه چاكه‌كانیش به‌گشتی، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی و ڕێز و قه‌دریاندا، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك قسه و گوفتاری ئه‌وان ناكرێ و نابێت پێچه‌وانه بێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌قێكی كیتاب و سوننه‌ت، به‌ڵكوو له پله‌یه‌ك له‌دوای پله‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) سه‌یریان ده‌كرێت. به هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێت قسه‌ی هیچكه‌سێك پێش فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بخرێت با هاوه‌ڵێكی خاوه‌ن ڕێز و فه‌زڵ یان پێشه‌وایه‌كی به‌ڕێز و موجته‌هیدیش بێت. له‌گه‌ڵ ڕێز و قه‌دردا بۆ پێشه‌وا به‌ڕێزه‌كانمان، چ جای كه قسه‌ی یه‌كێك له داهێنه‌ره- مبتدعة- سه‌رلێتێكچووه‌كانی ئه‌هلی كه‌لام یان خاوه‌ن زه‌وق و كشوفاته نادروست و بێجێكان و به‌مه‌ش په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت جیا كراوه‌ته‌وه له‌وانه‌ی تر به زانست -العلم- كه ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندیی دووه‌می ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته.