دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام دكتور سفر الحوالي وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ كورته‌ی ئه‌م بابه‌ته: ئه‌م بابه‌ته تایبه‌تمه‌ندیی و جیاكارییه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تی ڕوون كردۆته‌وه، سه‌ره‌تا به هه‌ڵبژاردنی خوای گه‌وره بۆ ئه‌م ئوممه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات، پاشان هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌دا. إنّ الحمد لله، نحمده ونستعينه ونستغفره ونستهديه، ونتوب إليه، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله. سوپاسی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ین كه گێڕاوینی له ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژاردن و پاڵفته‌كردنێكه بۆ كه‌سانێك كه شیاوی ئه‌وه‌ن، سوپاسی ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆی كردوینه‌ته‌وه تاكو بتوانین ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندی و مه‌ناقبی ئه‌و كۆمه‌ڵه به یه‌كتری بناسێنین، كه خوای گه‌وره ڕێزداری كردوون و فه‌زڵی داون به‌سه‌ر هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلامدا. ئه‌زانن كه خوای گه‌وره سبحانه و تعالى ویستی له چی بێت دروستی ئه‌كات و هه‌ڵیئه‌بژێرێت، به‌ڕاستی ئوممه‌تی موحه‌ممه‌دی (صلی الله علیه وسلم) هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر هه‌مووگه‌ل و ئوممه‌ته‌كانی تردا: ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ وَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ [فاطر:32] ( فاطر :32 ) {پاشان كه‌سانێكمان كرده خاوه‌ن وڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه كه هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌كانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی كردووه (چاكه‌ی كه‌مه‌و گوناهی زۆره)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه، هه‌شیانه زۆرگه‌رم وگوڕه له چاكه‌كاریدا به ویست و یارمه‌تی خوا} . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْراً لَهُمْ مِنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ [آل عمران:110] { (به‌ڕاستی) ئێوه چاكترین ئوممه‌تێكن كه (بۆ سوودی) خه‌ڵكی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونكه فه‌رمان به چاكه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌كه‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان به خوا ده‌هێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی كتێب باوه‌ڕیان بهێنایه (به ئایینی ئیسلام) ئه‌وه چاكتر بوو بۆیان، هه‌یانه باوه‌ڕدارن، به‌ڵام زۆربه‌یان گوناهبارو تاوانكارن } وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطاً لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيداً [البقرة:143] { به‌و شێوه‌یه ئێوه‌مان به گه‌لێكی میانڕه‌و گێڕا‌و ( له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه، له ڕووی عیباده‌ت و خوا په‌رستیه‌وه، له ڕووی دنیا‌و قیامه‌ته‌وه، له ڕووی داخوازیه‌كانی ڕۆح و نه‌فسه‌وه .. هتد) تا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) شایه‌ت بێت به‌سه‌ر ئێوه‌وه}. ئه‌م ئوممه‌ته میراتگری قورئانه، وه هه‌ڵبژێدراوه‌و پاڵفتگه كراوه‌و بۆته چاكترین ئوممه‌تێك كه هاتۆته دنیاوه، وه شایه‌ته له سه‌ر خه‌ڵكی تا ڕۆژی قیامه‌ت، تا ئه‌و كاته‌ی له‌وێدا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی شایه‌تی بۆ ئه‌دا له سه‌ر ڕاستگۆیی و چاكێتی و ئه‌میندارێتی. له‌م ئوممه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌ش خوای گه‌وره كۆمه‌ڵێكی لێ هه‌ڵبژاردوون و پاڵفته‌ی كردوون، كه نموونه‌ی ئه‌وان له‌ناو ئه‌م ئوممه‌ته‌دا وه‌ك ئوممه‌تی ئیسلام وایه له‌ناو ئوممه‌ت و گه‌له‌كانی دیكه‌دا؛ وه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش ئه‌وانه‌ن كه ئێمه ناویان ئه‌به‌ین به (ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت) و به‌مه‌ش په‌یڕه‌و و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت جیا ئه‌بێته‌وه له‌وانی تر؛ وه هه‌روه‌ك به هاتنی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام هه‌موو ئایین و شه‌ریعه‌ته‌كانی تر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و نه‌سخ بونه‌وه، ئاوه‌هاش هه‌موو كۆمه‌ڵ و تاقمه‌كانی تری ئه‌هلی قیبله به‌و شێوه‌یه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا، واته: ئه‌م كۆمه‌ڵ و تاقمانه‌ی تر به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا له خواره‌وه‌ن و ئه‌هلی سه‌ننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بیر‌و باوه‌ڕو كرده‌وه‌یاندا قه‌بووڵكراون و ئه‌وانی تر لاده‌رو له ڕێی ده‌رچوون، جا هه‌ر كۆمه‌ڵ و تاقمیێك لادانه‌كه‌ی به‌پێی دووروو نزیكیه‌تی له ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌وه.