دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: له نیشانه گه‌وره‌كانی هاتنی قیامه‌ت هاتنه‌خواره‌وه‌ی عیسایه -سه‌لامی لێ بێ-. جا ئایا هه‌ركه‌سێك له‌وه‌وپێش ئیمانی نه‌هێنابێت، ئه‌وكاته ئیمانی لێ وه‌رئه‌گیرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خاچ ئه‌شكێنێت و سه‌رانه و باج -جزية- لا ئه‌بات و بانگه‌واز بۆ ئیسلام ئه‌كات؟ وه‌ڵام: به‌ڵێ ئه‌وه‌ی كه پێت گه‌یشتووه ڕاسته، به‌ڵام! یه‌كه‌م: له ته‌فسیر و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا هاتووه كه (ڕِۆژه كاتێك كه له رِۆژههڵاَتییهوه هه‌ڵدێت.): يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لا يَنْفَعُ نَفْساً إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ [الأنعام:١٥٨]. له ڕۆژی هاتنی هه‌ندێ له نیشانه‌كانی په‌روه‌ردگارت (وه‌ك هه‌ڵاتنی ڕۆژ له خۆرئاواوه)، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ڕۆژه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنێت، ئه‌و ئیمان و باوه‌ڕه‌ی سوودی بۆی نابێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئیمانی نه‌هێنابێت یان كرده‌وه‌ی چاكی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانه‌كه‌یدا ئه‌نجام نه‌دابێت. هه‌روه‌ها ده‌قی فه‌رمووده‌ی (صحیح) له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست به‌م ئایه‌ته ئه‌و كاته‌یه كاتێك كه خۆر له خۆرئاوایه‌وه هه‌ڵدێت. دووه‌م: ئه‌وه دوای هاتنه‌خواره‌وه‌ی عیسا ئه‌بێت و پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی ئیمانی پێ دێنێت، ئیمان دێنێت و ئه‌وه‌ش كافر و بێباوه‌ڕ ئه‌بێت پێی، كافر ئه‌بێت؛ له‌به‌ر ئه‌وه پێشین وتوویانه: هه‌ڵهاتنی ڕۆژ له ڕۆژئاوایه‌وه یه‌كه‌م نیشانه‌ی گه‌وره‌یه (واته یه‌كه‌م نیشانه‌ی نائاسایی و ناباو و خووپێوهنهگرتوو -غیر مألوف-ه، چونكه هاتنه‌خواره‌وه‌ی عیسا -سه‌لامی لێ بێ- باو و زانراوه. كه‌واته ده‌ركه‌وتنی خۆر به‌پێچه‌وانه‌وه دوای هاتنه‌خواره‌وه‌ی عیسا ده‌بێت -سه‌لامی لێ بێ-.