دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌وه‌نده ماوه كه له كۆتاییی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا وشه‌یه‌ك بڵێین ئه‌ویش: ئایا ئیمان و دڵنیایی ته‌واومان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ق نه‌بووه و له‌قیش نابێت به یارمه‌تی خوا به‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتن و داهاتوو بۆ ئه‌م ئایینه‌یه، مانای ئه‌وه‌یه ئیتر پشتی لێ بكه‌ینه‌وه و ته‌مه‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لی بمانگرێت و واز بێنین؟ ئایا مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوژمنه سه‌رسه‌خته -به‌تایبه‌ت جیهانی ڕۆژئاوا- زۆر به‌ئاسانی له داهاتوودا خۆی ئه‌دات به‌ده‌سته‌وه و ملكه‌چ ئه‌بێت و واز له دوژمنایه‌تیمان دێنێت؟ وه‌ڵام: به هیچ شێوه‌یه‌ك شتی وا نابێت و ناگونجێت، به‌ڵكوو شه‌ڕه‌كه به‌هێزترین قۆناغ به‌خۆیه‌وه ئه‌بینێت و زۆر گشتگیر ئه‌بێت. ئه‌مه‌ش وا له هه‌ریه‌كه‌مان ئه‌كات كه به شێوه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی هه‌ڵسین به ئه‌ركه‌كانمان به‌رامبه‌ر به ئیسلام و هه‌ریه‌كه‌مان له‌سه‌ر لێوارێك له لێواره‌كانی ئیسلام بوه‌ستین و نه‌هێڵێن كه لای ئێمه‌وه هێرشی بكرێته سه‌ر و بڕووخێنرێت؛ هه‌ریه‌ك له ئێمه هه‌میشه ببێته سه‌ربازێكی دڵسۆز و نه‌ناسراوی ئه‌م دینه و نه‌هێڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ك دوژمنانی له هه‌رشوێنێكه‌وه بن زه‌فه‌ر به‌م دینه به‌رن و زاڵ بن به‌سه‌ریدا. ماڵه‌كه‌ت له كاریگه‌ری ڕووخێنه‌ری ئه‌م شارستانێتییه فاسید و بێكهڵكه بپارێزه؛ نه‌وه‌كانت بپارێزه له ژه‌هر و پیسییه‌كه‌ی، ده‌روونی خۆت بپارێزه و نه‌هێڵی ببیته كۆیله‌ی ده‌ستی دوژمنانت؛ چه‌نده‌ت له توانادا هه‌بوو به‌رگری بكه و خۆت مه‌ده به‌ده‌سته‌وه. پێویسته له سه‌ره‌تاوه ڕێگه‌كه ببڕیت و ده‌ستپێ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی وه‌ك گاندی دروشمی به‌رگری سه‌لبی هه‌ڵكردبوو، واته نه شت له ئینگلیز بكڕدرێت و نه شتیشیان پێ بفرۆشرێت و نه سواری سه‌یاره و شهمهنهفهرهكانیشیان ببن وهتد...، كه توانی به هۆی ئه‌وه‌وه سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات بۆ گه‌له‌كه‌ی و داگیركه‌ری به‌ریتانی وه‌ده‌ر بنێت، ئه‌ی ئه‌بێ مسوڵمانه‌كان چۆن بن ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووبن و یه‌ك هێز و توانا بیانجووڵێنێت؟ چۆن ئه‌بێت ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كانمانه‌وه ده‌ستمان پێ كرد و پاكمان كردنه‌وه و كردماننه ماڵێكی موسڵمان؟ وه له پارهكانمانهوه ده‌ستمان پێ كرد و پاراستمان له‌وه‌ی كه له هه‌وا و ئاره‌زووه‌كانماندا خه‌رجیان بكه‌ین؟ ته‌نانه‌ت پێویستییه‌كانیش، له سنووری پێویستییه‌كانماندا بوه‌ستین و زیاده‌ڕه‌وی تێدا نه‌كه‌ین، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ته‌واوكارییه‌كان و سه‌ره‌ڕای وازهێنان له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان. پێویسته ئه‌وه بزانین كه ئێمه ئوممهتێكین چاومان تێ بڕاوه و وازمان لێ ناهێنن. هه‌ر ئه‌بێت له خاڵی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێ بكه‌ین كه خۆمانین. پێویسته خۆمان ئاماده بكه‌ین و لاواكانمان له‌سه‌ر ئیمان و خواناسی په‌روه‌رده بكه‌ین؛ ئیمانێكی توند و به‌هێز كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بێهیوایی ڕووی تێ نه‌كات و نهیلهقێنێت، چونكه به‌ڕاستی ئه‌م جیهانی كوفر و بێباوه‌ڕه توندوتیژ و بێبه‌زه‌یییه، هیچ به‌رگه‌ی ناگرێت و ناتوانێت له به‌رامبه‌ریدا بوه‌ستێت ته‌نها ئیمانێكی به‌هێز و توندوتۆڵ نه‌بێت كه هه‌موو دوژمنێكی لا بچووك بووبێته‌وه، باوه‌ڕێكی ته‌واو به خوای گه‌وره و وه‌عد و په‌یمانی خوای گه‌وره به سه‌ركه‌وتنی ئیمانداران، كاركردن و ئیشكردنی به‌رده‌وام له‌پێناوی به‌جێهێنانی فهرمانڕهوایهیتی ئیسلامی‌دا. هه‌روه‌ك چۆن ئیمانداره‌كان له ڕۆژانی ته‌بووك و ڕزگاركردنی وڵاتی فارس و شوێنانی تریشدا، سه‌ربازانی ڕۆم و فارس پۆل‌پۆل به زنجیر و زرێپۆشه‌وه بهیهكڕیزهوه به‌ره‌نگاریان ئهوهستانهوه، وه فیله‌كانیان پێش خۆیان ئه‌خست كه ئه‌وكاته چاكترین جۆری شه‌ڕ بوو، به‌ڵام ئه‌مانه به باوه‌ڕێكی زۆر پته‌و و نهڕووخاوهوه به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه و ته‌فروتوونایان كردن. ته‌نانه‌ت عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبه‌یر كه گه‌مارۆ درابوو، زرێكهی فڕێداو سنگی ڕووت كرد و به‌ره‌و ڕیزه‌كانی دوژمن ڕۆیشت و یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئهیبڕٍِین و ئهیڕووخاندن. خۆیان گرت و به ئارامبوون و پێشكه‌وتن به‌ره‌و دوژمن تا خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتنی پێ به‌خشین. پێویسته لاوه‌كانمان به‌هێز بن له ئیمان و باوه‌ڕیاندا و پێویسته به‌هێز بن له لاشه‌یاندا، چونكه به‌ڕاستی ژه‌هری شارستانێتیی ڕۆژئاوا هه‌وا و ئاره‌زووی لاوی مسوڵمان له‌ناو ئه‌بات و هێزی ئیمان و بازووی ناهێڵێت، هه‌روه‌ها عه‌قڵ و ژیریشی پێ له‌ده‌ست ئه‌دات و بێهۆش و بێمهبهستی ئه‌كات. له هه‌موو شتێك له شته‌كانی ژیانیدا به‌ره‌و وێرانكاری و ڕووخانی ئه‌بات، ته‌نانه‌ت له ماڵ و سامانهكهشیدا، پێویسته هه‌وڵی خێرا و جیددی بده‌ین له ڕزگاركردنی لاو و گه‌نجه‌كانمان له داوی شارستانێتیی ڕۆژئاوا و نه‌هێڵین ژه‌هراوی ببن به ژه‌هری ڕۆژئاوا. ئه‌مه سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنه، سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌یه، كاتێك كه سه‌ركه‌وتین به‌سه‌ر خۆماندا، كاتێك توانیمان جڵه‌وی لاوه‌كانمان به‌ره‌و چاكه و خۆناسینه‌وه ببه‌ین و دووریان بخه‌ینه‌وه له‌و ژه‌هره‌ی ڕۆژئاوا ڕشتوویه‌تی، ئه‌وكات خۆمان ئه‌ناسینه‌وه و هه‌نگاو ئه‌نێین. شه‌ڕه‌كه ئێسته یه‌كلایه‌نه ئیعلان كراوه و ده‌مێكه بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه، ئه‌ویش له لایه‌نی ڕۆژئاواوه‌یه و ئێمه له دهمێكهوهیه لێی بێئاگاین. سه‌یر كه‌ن بزانن چی به‌رامبه‌ر ئیسلام و جیهانی ئیسلامی له ڕۆژنامه‌كانی ڕۆژئاوادا باس ئه‌كرێت، هۆكانی ڕاگه‌یاندن چی ئه‌نووسن ده‌رباره‌ی ئیسلام و چیش ئه‌نووسن ده‌رباره‌ی خۆیان. ته‌نانه‌ت له ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌كانی جیهانی ئیسلامیشدا، هه‌رچی چاكه و پاڵه‌وانێتی و داهێنانێك هه‌یه ئه‌یده‌نه پاڵ خۆیان، ته‌نانه‌ت تاوانكردنیش به شێوه‌یه‌كی وا له سه‌ری ئه‌نووسن وه‌ك پاڵهوانێتییهكیان كردبێت و هونه‌رێكیان به‌كار هێنابێت و به شتێكی تازه و شارستانی له‌قه‌ڵه‌می ئه‌ده‌ن. به‌ڵام سه‌یر كه‌ن ئه‌گه‌ر موسڵمانه‌كان شتێكی باشه‌یان كرد یان داهێنانێكیان كرد، چۆن سه‌یری ئه‌كه‌ن و له‌سه‌ری ئه‌نووسن؟! زۆر به‌بێڕێزی و بهقێزهونییهوه سه‌یری ئه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر بێت و گه‌وره‌ترین داهێنان یان كارێكی زۆر به‌سوودیش ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه ته‌نها له شێوه‌ی گاڵته‌پێكردنێك و گوێپێنهداندا تێی ئه‌ڕوانن و هیچی تر. یان ڕه‌شبینی ده‌رئه‌بڕن به‌رامبه‌ری یان كاره‌كه زۆر بچووك ئه‌كه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نرخ و به‌هایه‌كی نه‌بێت. ڕۆژنامه‌كانیان جارێك نییه دانی چاكه به مسوڵماناندا بنێت و به باش له‌سه‌ریان بنووسێت. ئه‌مه چی ئه‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر شه‌ڕێكی یه‌كلایه‌نه نه‌بێت بۆ سه‌ر ئیسلام و ئوممه‌تی ئیسلام؟ ئیتر تاكوو كه‌ی لاوانی مسوڵمان هه‌ر وا بێ‌ئاگا و بێمه‌به‌ست بخولێنه‌وه؟ تاكوو كه‌ی شه‌ڕ به‌رده‌وام بێ و به‌ته‌واوی له لایه‌كه‌وه ده‌ستی پێ كردبێت و لاكه‌ی تریش بێ‌ئاگا و خه‌وتوو بێت؟ ئێمه ئه‌م قسه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌كه‌ین به‌گشتی و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و لاو و گه‌نجانه‌ی كه به‌ئاگان و بێ‌ئاگان؛ هه‌موومان ئێمه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام پێویسته یه‌كده‌ست بین به‌رامبه‌ر ئه‌و دوژمنه‌ی كه ئه‌یه‌وێت له ڕه‌گ و ڕیشه‌مان ده‌ربێنێت و بوونمان نه‌هێڵێت. هه‌ست به بارستاییی ئه‌و مه‌ترسییه بكه‌ین كه به‌ره‌و ڕوومانه و ئێمه‌ش خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین. پێویسته بهلانیكهمهوه له هه‌ست و ناخماندا بهه‌ژێت و له‌گه‌ڵیدا بژین؛ پێویسته بزانین كه تاكه چاره‌سه‌ر و ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن ته‌نها ده‌ستگرتنه به به‌رنامه‌ی خواوه به‌ته‌واوی. داواكارین له خوای گه‌وره كه سه‌ربه‌رزمان بكات و له خه‌وی بێئاگایی وریا بینه‌وه و ڕێنیشانده‌رمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆی ئه‌یه‌وێت و پێی خۆشه.