دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د به‌شی یه‌كه‌م: http://www.dangiislam.org/v/content/besh/ziatr/page/0/targetid/993-147-128.html/ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌باره‌ت به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌م شێوه‌یه بێت، ئه‌ی ئه‌بێ به‌به‌راورد به ئوممه‌تی ئیسلام و جیهانی ئیسلامی‌دا چۆن بێت؟ ئه‌مڕۆ ئوممه‌تی ئیسلام له بێداری و وریابوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌ژی؛ له‌به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌دایه. ئه‌گه‌ر ته‌عبیر و لێكدانه‌وه شه‌رعییه‌كان به‌كار بێنین –كه ئه‌وه باشتر و ڕاستتره- ئه‌شێ ناوی لێ بنێین ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا. جیهانی ئیسلامی ئه‌مڕۆ له سه‌ره‌تای ته‌وبه و په‌شیمانی و گه‌ڕانه‌وه‌یدایه بۆ خوای گه‌وره، ئه‌ویش له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه: یه‌كه‌م: له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا بزووتنه‌وه و بانگه‌شه‌یه‌ك هه‌یه كه ویژدانی مسوڵمانان ئه‌ورووژێنێت و بانگه‌شه‌یان ئه‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م ئایینه به شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد و ڕوون. ئه‌و هه‌ست و ویژدانه زیندووه‌ی له‌م ئوممه‌ته‌دایه، ئه‌و كۆمه‌ڵه ته‌عبیری لێ ئه‌كه‌ن و لێكی ئه‌ده‌نه‌وه كه به هه‌ق هه‌ڵگری ئه‌م ئایینه‌ن و كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوون (١) و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیمان و باوه‌ڕیان له‌ق نابێت و لانادات هه‌رچه‌نده ئه‌وانی تریش لا بده‌ن. ئه‌گه‌رچی زۆرێك له‌م ئوممه‌ته له ڕێگه‌ی ڕاستی خۆی لا بدات و له‌گه‌ڵ ته‌وژمی نه‌فامیدا بڕوات، ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وامن و جێگیرن له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام و له لۆمه‌ی لۆمه‌كه‌ران ناترسن و به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌ز نابنه‌وه؛ ئه‌وانه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ن كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌واڵی پێ داوین له‌باره‌یانه‌وه و ده‌فه‌رموێت: لا تزال طائفة من أمتي على الحق منصورة لا يضرهم من خالفهم حتى يأتي أمر الله. به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له ئوممه‌ته‌كه‌م له‌سه‌ر حه‌ق به‌رده‌وامن و حه‌ق سه‌رئه‌خه‌ن، هیچ زیانیان پێ ناگه‌یه‌نێت ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌یان ئه‌وه‌ستن، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و حه‌قه تاكوو فه‌رمانی خوا دێت. رواه مسلم (١٩٢٠) عن ثوبان وروایة لا تزال عصابة (١٩٢٤) عن عقبة بن عامر، ومن حديث جابر (١٩٢٣). و‌ه فه‌رمانی خواش ئه‌و بایه بۆنخۆشه‌یه كه له كۆتاییی دنیادا دێت و گیانی گشت ئیمانداران ئه‌كێشێت. ئیتر ئه‌وكاته خراپه‌كاران نه‌بێت هیچكه‌سی تر نامێننه‌وه و قیامه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌ڵئه‌سێت و ڕوو ئه‌دات. خوا ئێمه‌ش و ئێوه‌ش بپارێزێت له‌وه. كه‌واته ئه‌و كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتووه بوونێكی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه و هه‌ستپێكراویان هه‌یه و به بوونێكی عیلمی و زانستی، قورئانی پیرۆز له‌به‌رده‌ستماندایه و وه‌ك تازه هاتبێته خواره‌وه؛ و‌ه سوننه‌ت و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌رده‌ستماندان، به‌ڵكوو ئه‌وه‌نده‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا گرنگی دراوه به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (ًًصلى الله عليه وسلم) له كه‌م سه‌رده‌می تردا به‌و شێوه‌یه بووه؛ و‌ه كتێبی پێشینه چاكه‌مانمان و مامۆستایان و بانگخوازان له‌به‌رده‌ستماندان. ئه‌م ئوممه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك نامرێت و له‌ناو ناچێت، چونكه هۆكاره‌كانی ژیانه‌وه‌ی تێدایه. هه‌ركاتێك ته‌وبه‌ی كرد و گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوا، به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه خوای گه‌وره سه‌ربه‌رزیی پێ ئه‌به‌خشێت. ئه‌م ئوممه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك كپ نابێت به یارمه‌تیی خوا، چونكه له‌ناو هه‌ناو و ویژدان و هه‌ست و سۆزی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و به‌ره‌و لوتكه هه‌نگاو ئه‌نێت. خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه چه‌نده ڕۆژئاوا ڕۆ بچێ له ملهوڕی و سه‌ره‌نگۆییدا و هه‌نگاو به‌ره‌و ڕووخان و داڕمان بنێت به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌خلاق و ڕ‌ه‌وشت و به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤ، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه مسوڵمانان عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیان زیاتر ئه‌بێت به ئایینه‌كه‌یان و زیاتر خۆیانی پێوه پابه‌ند ئه‌كه‌ن و ئه‌یكه‌نه قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنیان له‌و داڕمان و تێاچوونه‌ی ئه‌ورووپای گرتۆته‌وه. و‌ه ئه‌مه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ گشت گه‌لانی تری دنیاشه‌وه هه‌ر ڕاِسته. چه‌نده ناته‌واوی و كه‌لێن له‌م ژیار و شارستانێتییه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌ركه‌ون، ئه‌وه‌نده موسڵمانان زیاتر هه‌ست به سه‌ربه‌رزی ئه‌كه‌ن و پابه‌ندبوونیان به ئایینه‌كه‌یانه‌وه پته‌وتر و به‌هێزتر ده‌بێت؛ ڕه‌فزی شوێنكه‌وتوویی و گوێله‌مشتی و پابه‌ندبوون به‌و شارستانێتییه ئیفلاسبووه‌وه ئه‌كه‌ن كه خاوه‌نه‌كانی بانگه‌شه‌ی ئیفلاسیان لێ داوه، سه‌رسوڕمان و ونبوون و شه‌قاوه‌ت و نه‌گبه‌تیی خۆیان ده‌ربڕیوه. هه‌ریه‌ك له‌م دوو هۆكاره پاڵپشتی ئه‌وی تریانه له‌وه‌ی كه ئه‌م ڕابوون و بێدارییه ئیسلامییه یان ئه‌م ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه و په‌شیمانبوونه‌وه‌یه، به‌ڵگه‌نه‌ویستێكه و بۆته ڕاستی و حه‌قیقه‌تێك و هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی گرتۆته‌وه بۆ هه‌ر كوێیه‌ك بڕۆیت هه‌ستی پێ ئه‌كه‌یت و به‌رچاوت ئه‌كه‌وێت. ئه‌وه‌ش كه زیاتر و زیاتر مژده‌ده‌ره به خێر و چاكه، ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ڕابوون و ته‌وبه‌كردنه له چاوگه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵقوڵاون و سوپاس بۆ خوا هیچ لێڵییه‌كیان تێدا نییه؛ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كان وه‌ك كیتاب و سوننه‌ت و ژیانی پێشینه چاكه‌كانمان. له هیچ سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه كتێبی شێخی ئیسلام و ئیبن قه‌ییم و شێخ موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هابی به خۆیه‌وه نه‌دیوه. له شوێنه جیاجاكانی جیهان و به زمانه جیاجیاكان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئوممه‌تی ئیسلامی ده‌ستی كردووه به‌وه‌ی كه بزانێت پێگه و مه‌وقعی له كوێدایه و ئه‌و سه‌رچاوه ڕاسته‌قینه چییه كه پێویسته له‌وێوه خاڵی ده‌ستپێكردنی پیاده بكات و هه‌نگاوی بۆ بنێت؟ و‌ه به یارمه‌تیی خوای گه‌وره نه‌تیجه و ده‌ره‌نجام هه‌ر به‌ده‌ست دێنێت. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) بۆ شاره‌زاییی زیاتر ده‌رباره‌ی (كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو -الطائفة المنصورة-) ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌ره‌وه: http://www.dangiislam.org/v/content/besh/ziatr/page/0/targetid/990-132-128.html/