زاراوه‌ی (الأمر) له قوڕئان‌دا ده‌نگی ئیسلام وشه‌ی (الأمر) له قورئانی پیرۆز له سه‌د شوێنان به ناو‌و فه‌رمان و به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه به چه‌ندین جۆر مانا هاتووه، له‌وانه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: أَتَى أَمْرُ اللَّهِ فَلا تَسْتَعْجِلُوهُ (النحل:1) یان وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ (النساء: 83) یان فَلا يُنَازِعنَّكَ فِي الْأَمْرِ (الحج: 67) وه هه‌روه‌ها. پێش ئه‌وه له به‌رده‌م ماناكانی ووشه‌ی (الأمر) له قوڕئان‌دا بوه‌ستین، پێویسته كه كه‌مێك له فه‌رهه‌نه‌گه‌كانی زمان ڕابمێنین و بزانین له زمانی عه‌ڕه‌بی چۆن ماناكراون. فه‌رهه‌نگه‌كانی زمان ووشه‌ی (الأمر) بۆ پێنج مانای بنه‌ڕه‌تی لێك ئه‌ده‌نه‌وه: یه‌كه‌م: (الأمر) به مانای فه‌رمان و كاروباردێت، ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك شت ئه‌گرێته‌وه، بۆ نموونه: ئه‌ڵێت (هذا أمر رضيته، وهذا أمر لا أرضاه) واته: من به‌م كاره ڕازیم و به‌وه‌یان ڕازی نیم. هه‌ر له‌م ڕوه‌وه‌یه كه ئه‌ڵێت: (أمر ما أتى بك) واته: ئه‌و كاره‌ی كه تۆی هانی. دووه‌م: (الأمر) كه پێچه‌وانه‌ی نه‌رێ (النهي) یه، ئه‌ویش چه‌ند شتێك ئه‌گرێته‌وه، وه‌ك كه ئه‌ڵێیت: (افعل كذا) واته: ئاوا بكه، ئه‌مه له ڕووی فه‌رمان و داخوازییه‌وه، به‌رامبه‌ره‌كه‌شی نه‌هیكردنه له كرده‌وه‌كه. سێیه‌م: (الأمر) به مانای گه‌شه‌و پیرۆزی دێت، وه‌ك عه‌ڕه‌ب ئه‌ڵێن: (من قل ذلَّ، ومن أمِرَ فلَّ) واته: ئه‌وه‌ی زۆر بێت سه‌ر ئه‌كه‌وێت. یان ئه‌ڵێن: (لقد أمِرَ بن‌و فلان) واته: به‌نی فولان زۆربوون. چواره‌م: (الأمر) به مانای نیشانه هاتووه، وه‌ك ئه‌ڵێن: (جعلت بيني وبينك أمارة وأمارًا) واته: له نێوان من و تۆدا ژوان و كارێك ڕێكخرا. پێنجه‌م: (الإمْر) به كه‌سره‌ی هه‌مزه، وه‌ك (الإصر) به مانای سه‌رسامی دێت، وه‌ك ئه‌ڵێن: (شي‌ء إمْر) واته: شتێكی سه‌یره. وه‌ك شاعیر ئه‌ڵێت: لقد لقي الأقران مني نكرًا .... داهية دهياء إدًّا إمْرًا به‌ڵام له قورئان ووشه‌ی (الأمر) به چه‌ندین مانا هاتووه: له‌وانه: * به مانای وه‌عدو به‌ڵێن هاتووه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: أَتَى أَمْرُ اللَّهِ فَلا تَسْتَعْجِلُوهُ (النحل:1) ئه‌مر لێره مانای به‌ڵێن ئه‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ ] (هود:40) واته: به ناردنی باووبارن بۆ سه‌ر گه‌لی نووح. * (الأمر) به مانای ئایین هاتووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: حَتَّى جَاءَ الْحَقُّ وَظَهَرَ أَمْرُ اللَّهِ (التوبة:48) مه‌به‌ستی پێ ئایینی ئیسلامه. یا ده‌فه‌رموێت: فَلا يُنَازِعُنَّكَ فِي الْأَمْرِ (الحج: 67). * (الأمر) به مانای كار‌و بار هاتووه، له‌وانه‌ی ده‌فه‌رموێت: وَمَا أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍ (هود: 97) واته: كار‌و باری فیرعه‌ون جوامێرانه نه‌بوو. یان ده‌فه‌رموێت: فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ (النور: 63) واته: ڕێگه‌و به‌رنامه‌و ڕێبازی. * (الأمر) به مانای گوفتار (القول) هاتووه، وه‌ك خوای گه‌وره باسی گه‌لی فیرعه‌ون ئه‌كات كاتێ كه قسه‌كانیان چون یه‌ك نه‌بوو سه‌باره‌ت به مو‌سا (علیه السلام) ئه‌فه‌رموێ: فَتَنَازَعُوا أَمْرَهُمْ بَيْنَهُمْ (طـه: 62) واته: له نێوان خۆیان قسه‌كانیان سه‌باره‌ت به مو‌سا چوون یه‌ك نه‌بوو. یان له باره‌ی هاوڕێیانی ئه‌شكه‌وت فه‌رمووی: إِذْ يَتَنَازَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ (الكهف: 21) یانی: قسه‌كانیان چوون یه‌ك نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه‌ی له پێناو دینی خوا ڕاینكردبوو خۆیان گه‌یاندبووه ئه‌شكه‌وت. * (الأمر) به مانای حسێب هاتووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الْأَمْرُ (ابراهیم: 22) واته: كاتێ كه حسێب ته‌واوبوو شه‌یتان هاته قسه‌و قسه‌یكرد. یان ده‌فه‌رموێ: وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ (مریم: 39) * (الأمر) به مانای تاوان هاتووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: لِيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِ (المائدة: 95) یان ذَاقُوا وَبَالَ أَمْرِهِمْ (الحشر: 15) ووشه‌ی (الأمر) له‌م دوو ئایه‌ته به مانای تاوان هاتووه، واته به هۆكار تاوان و سه‌رپێچییه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی سزا‌و ئه‌شكه‌نجه بوونه‌وه. * (الأمر) به مانای قه‌زاو قه‌در هاتووه: وه‌ك ده‌فه‌رموێت: يُدَبِّرُ الْأَمْرَ (يونس: 3) یان وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] (یونس: 31) موجاهید ئه‌ڵێت: به‌ته‌نها ئه‌و جێبه‌جێی ئه‌كات. * له كۆتاییدا ووشه‌ی (الإمْر) به كه‌سره‌ی هه‌مزه له قوڕئان به مانای سه‌رسامیی هاتووه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لَقَدْ جِئْتَ شَيْئاً إِمْراً (الكهف: 71) ماوه‌ته‌وه بڵێین: هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه باس له مانای ووشه‌كانی (الأمر) مان كرد له قوڕئان‌دا ناوه‌ستێت، بگره به زۆر مانای تر هاتووه كه هه‌ڵبه‌ت له شوێن و مه‌كانی خۆی بۆ هه‌ر یه‌كه‌و مانایه‌ك ده‌داته ده‌ست، به‌ڵام بۆ شتێكی به‌رایی هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه له مانای ووشه‌ی (الأمر) بگه‌ین. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: http://www.islamweb.net/ver2/archive/readArt.php?lang=A&id=135911