دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌لی هه‌ولێری فێرگه هۆشیاری و ئامۆژگارییه‌ك بۆ عاشقانی تۆپی‌پێ الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده...و بعد: وه‌ك روون و ئاشکرایه ئه‌م یاری و تۆپێن و مۆندیالانه جەماوەرێكی ئێجگار زۆری لە دەوری خۆی كۆكردۆتەوە که بگره هه‌ندێ مامۆستای به‌ڕیزو موسلمانێکی زۆریش باش که‌وتونه‌ته ئه‌م گێژاوه که له فه‌یسبووک باسی ئه‌نجامی یاریه‌کان ئه‌که‌ن بۆ خه‌لك ؟! بە تایبەت لەم دواییانە دەیان بەڵكو سەدان ناشەرعی تێكەوتوە. خواپه‌نامان بدات وای لێهاتووه ئه‌وه‌نده بۆ کاری ئیسلامی خه‌م ناخۆن ئه‌وه‌نده که بۆ یاریه‌کان په‌رێشانن به‌داخه‌وه له‌جیاتی كاتەكانمان بپارێزین بۆ یادی خودا‌و ئیشی جاك، وه‌ک وتراوه (الـوقــت أنفــس مــاعنـتيت بــه***وأراه أســـهل ماعليــك يضـــيع) بزانە كەلێپرسراوى دەربارەى و پاداشتت ئەدرێتەوە بەچاك و خراپ لەسەرى، ئێمه نالێین تۆپێن کردن یان ته‌ماشاکردنی بێشه‌رعیه ، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت که کۆمه‌لێك زیان و زه‌ره‌ری لێ ئه‌که‌وێته‌وه که بێشهرعین، بۆنموونه وای لێهاتووه که یاریزانه‌کان له‌دایك و باوك خۆشه‌ویستر بن ته‌نانه‌ت له‌م ئیسلامه عه‌زیزه‌ش؟! موسلمانی وا هه‌یه جومعه‌و جه‌ماعه‌تی کردوه به‌قوربانی تۆپێن وموتابهعهکردنی، نوێژه‌که‌ی دوا ئه‌خات یان ناچێت بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت جونکه شهوتێکی له‌ده‌ست ئه‌چێت ،به‌س نوێژه‌که‌ی قه‌یدی نییه؟! لهکاتێکداپێغهمبهری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ (مَنْ تَرَكَ ثَلاَثَ جُمَعٍ تَهَاوُناً بِهَا طَبَعَ اللَّهُ عَلَى قَلْبِهِ) لهریواتێکی تردا هاتووه(من ترك ثلاث جمعاتٍ من غير عذرٍ كتب من المنافقين)" صحیح الجامع واته: هه‌رکه‌سێك سێ جومعه‌ی بچێت به‌بێ عوزر نه‌یه‌ت بۆ مزگه‌وت خودای گه‌وره خه‌تم ئه‌دات به‌سه‌ر دڵی، یان له لیستی مونافیقان تۆمار ئه‌کرێت، خودا په‌نامان بدات جا له‌به‌ر تۆپێن بیچوێنین، له کاتێکداخودای پەروەردگار ئەفەرموێت: ( فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ *الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ) (الماعون: 4 ـ 5) واتە (ئینجا سزای سەخت بۆ نوێژ خوێنەكان ئەوانەی لەنوێژەكانیاندا غافڵ و بێ ئاگان) هه‌روه‌ها ئه‌مرمان پێ ئه‌کات ئه‌فه‌رموێ : (حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ) (البقرة: 238) واتە: (پارێزگاری لە نوێژەكانتان بكەن) گه‌رچی له‌به‌ر تۆپێن سه‌رپێچی ئه‌که‌ی له فه‌رمانی خودای په‌روه‌ردگار؟! بۆچیش بۆ خاتری تۆپێن ؟! بۆ خاتری تۆپێن نوێژی جهماعهتهکهشت له‌ده‌ست ئه‌ده‌ی له‌کاتێکدا که پێغەمبەرى خودا( صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: ( هەر كەسێك پارێزگارى لە نوێژە فەرزەكان بكات و بە جەماعەت بیان كات ئەوە بێگومان بە خۆشى و شادى دەژێت، وە بە خۆشى و شادى دەمرێت، وە لە تاوان و گوناهدا پاك دەبێتەوە وەك ئەو رِۆژەى كە لە دایك بووە ) (صحيح الترغيب:194).عه‌زیزم چۆن بۆخاتری سه‌یرکردنی یاریه‌ک ئه‌م هه‌موو پاداشته له‌ده‌ست خۆت ئه‌ده‌ی، کهزهخیرهی قیامته ئه‌م کردوه چاکانه‌یه که شه‌فاعه‌تت بۆ بکه‌ن نه‌ك رۆنالدۆو فابریگهس ؟! موسلمانی وا هه‌یه لێی بپرسی بنه‌ماکانی ئیمان و ئیسلام چیه نای زانێ ژیانی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) نازانێت سیره‌و ناوی صه‌حابه‌کان نازانێت مێژووی ئه‌م ئیسلامه عه‌زیزه نازانێت؟! به‌ڵام لێ بپرسی یانه‌ی به‌رازیل یان ئه‌رجه‌نتین یان به‌رشه‌لۆنه ناوی یاریزانه‌کان به‌له‌قه‌ب ورهجهلهك و ئه‌ژدادیانه‌وه، به‌چه‌ند کراون، مێژووی له‌دایکبوون و ئه‌نجامی یارییه‌کان، هه‌مووی ده‌رخه .سزای ئه‌م هه‌موو توندوتیژیه‌ی که‌لێی ئه‌که‌وێته‌وه هه‌ڵبه‌ته تۆپی پێ مێژووییه‌کی دوور‌و درێژی هه‌یه ، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می صینی یه‌کان که‌له کۆندا ئه‌نجامیان داوه که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 500 ساڵ پێش زاین پاشان ئینگلیز بایه‌خیان پێداو هه‌موو ولاتانی ئه‌وروپای گرته‌وه هه‌ر له‌ورۆژه‌ی که درووست بووه ئه‌م تۆپێنه توندوتیژی پێوه بووه هه‌ندێک له‌پادشاکانی ئه‌وروپا کاتی خۆی قه‌ده‌غه‌یان کرد مه‌لیك ئه‌دواردی دووه‌م له‌ساڵی 714 ئه‌م پادشایه قه‌ده‌غه‌ی کرد ئه‌لێ ووتی نابێت ئه‌نجام بدرێت جونکه شهڕوئاژاوهو دوبه‌ره‌کی لێ ئه‌که‌وێته‌وه، وه‌ک ئه‌بینین ئێستا چۆن به‌نێو یه‌ك ئه‌که‌ون لێره له‌و ولاته دوای هه‌موو یارییه‌ك نزیکه‌ی 100 که‌س زیاتر بریندار ئه‌بن بێجگه له زیانی مادی له‌یه‌ک یاری نێوان پیرۆ و ئه‌رجه‌نتین له‌یادمه 320 که‌س کوژران 1000 که‌س بریندار بوون له‌ئه‌نجامی یاریه‌ك کۆلۆمبیا 24 که‌س کوژران و 210 که‌س بریندار بوون به‌م دوایانه له میصر ئه‌م هه‌موو خه‌لکه کوژرا له‌ئه‌نجامی یارییه‌ک هه‌ر با دوور نه‌رۆم ئه‌مانه‌ی که یاری ئه‌که‌ن ئه‌م حه‌قیقه‌ته ئه‌زانن به‌نده له‌مه‌رحه‌له‌ی دووی ناوه‌ندی کاتی خۆی تیپێکمان هه‌بوو له‌گه‌ره‌کی خۆمان له‌هه‌ولێر ئازادی، ئاگامان له‌خوێندن نه‌مابوو له‌به‌ر تۆپێن دوای هه‌موو یاریه‌کیش یان ئه‌بوو به‌شه‌رمان یان ئه‌بوو به‌لێک زوویر بوون دوبه‌ره‌کی!! وه‌ك ئێستا ئه‌بینرێ قسه‌ی کرچ‌وکاڵ به‌یه‌ك ووتن له‌سه‌ر یانه‌ی فلان و فیلان تانه‌و ته‌شه‌ر لهیکدان، لهحهدیسهکهی ئیبن مه‌سعود هاتووه ره‌زای خودای لێبێت، پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ ( سباب المسلم فسوق و قتاله کفر ) رواه بخاري واته؛ جنێودان به موسڵمانان له‌تاعه‌تی خودا ده‌رچونه فیسقه ،وه کوشتنیشی کوفره،چه‌ندین چار خوێندومه‌ته‌وه له گۆڤاره‌کان له‌کوردستان لهچایهخانهکان کلاشنکۆفیان له‌یه‌ك راکێشاوه له‌سه‌ر ڕیال مهدریدو به‌رشه‌لۆنه چنێویان پێك داوه بۆکێش بۆ دوو یانه‌ی خاچ په‌رستان که زۆربه‌ی یاریزانه‌کانیان کافر‌و مولحیدن ئه‌مچا بچی خۆشت بده‌ی به‌کوشت له‌سه‌ری، عه‌زیزم ته‌ماشای تۆپێنی خۆت بکه یاریش بکه به‌لام له‌سنوری شه‌رع مهچۆدهرهوه به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌کانمان زۆر ووریابن. ئه‌گه‌ر چی خؤی پێوه‌گیراوه وه‌ك تۆم وجێریهکهی لێ هاتووه گه‌وره‌و بچوك ژن وپیاو هه‌مووی ته‌ماشای ئه‌کات؟! یه‌کێکی تر له بێشهرعیهکان و مهفسهدهکانی ئه‌م تۆپێنه ڕانی رووته که سه‌یریش ئه‌کرێ له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بێشهرعیهکی تره چونکه ڕانی مرۆڤ عه‌وره‌ته وه‌ك ئیمامی عه‌لی ره‌زای خودای لێبێت بهجهرههدی ئه‌سله‌می ئه‌فه‌رموێ (يا جرهد غط فخذك فإن الفخذ عورة) واته؛ڕانت داپۆشه چونکه ڕان عه‌وره‌ته له‌شوێنێکی تر ئه‌فه‌رموێ ته‌ماشای ڕانی نهزیندوو بکه نه‌مردو چونکه ڕان عه‌وره‌ته!! یان فانیلەی یاری كە زۆرێك لە زانایان نوێژكردن بەم جلانەوە بە بەتاڵ ئەزانن. ئەم جلانە چەند مەترسیەكیان هەیە لەسەر نوێژی موسڵمان. هێمای تیپەكان لەسەر جلە وەرزشیەكان بە گشتی یان خاچە (صلیب) كە زانایان ئەڵێن نوێژكردن پێوەی دروست نییە، یه‌کێکی تر له‌زیانه‌کانی که به‌راستی زۆر مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر عه‌قیده دروستبوونی( ولاءوبهراء)و عاشق بوونی تۆپی پێ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ترسناك وه خۆشه‌ویستی یاریزانه‌کان کهههروهك باسمان کرد زۆربه‌یان کافرومولحیدن گوێم لێبووه گه‌نجی وامان هه‌یه خۆی ئه‌کات به‌قوربانی_ رۆنالدۆ یان مێسسی و فابریگهس_ ، خواپه‌نامان بدات به‌ڕاستی خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌یه به‌و شێوه خۆشه‌ویستیت هه‌بێت که‌ئه‌زانی کافر‌و مولحیدن،له‌کاتێك که خودای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ (لَا يَتَّخِذِ الْمُؤْمِنُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ۖ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَلَيْسَ مِنَ اللَّهِ فِي شَيْءٍ (العمران :28) نابێت ئیمانداران، کافران بکه‌نه پشت و په‌ناو یارو یاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران، ئه‌وه‌ی کاری وا بکات، ئه‌وکاره‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئیمانیی به‌خوداوه نه‌مێنێت) ته‌به‌ری ئه‌فه‌رموێ (فَلَيْسَ مِنَ اللَّهِ فِي شَيْءٍ ) یانی ئه‌و که‌سه له خودابهرییه و خودا‌ش له‌وی به‌رییه جونکه هه‌ڵگه‌راوه‌ته‌وه له‌دین) چونکه خۆشه‌ویستی کوفر‌و ئیلحاد زۆر مه‌ترسیدارتره لهزیناکردن و مه‌شروب خواردن ،۞ههر یه‌ك فهرمودهتان بیر دێنمه‌وه عه‌زیزانم پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم )ئه‌فه‌رموێ (المر‌ء مع مَنْ أحب) واته؛ مرۆڤ له‌قیامه‌ت دا له‌گه‌ل ئه‌و کهسهداحهشر ئه‌کرێ که خۆشی ده‌وێ فه‌رموو کامتان ڕازین له‌گه‌ل رۆنالدۆو و مێسسی و فابریگهس دا حه‌شر بکرێ؟! کامتان پێتان خۆشه؟! بێگومان ئه‌گه‌ر یه‌ك قه‌تره ئیمان له دڵت دابێت قبوڵت نییه، بۆیه برای عهزیزو سه‌نگینم لاڕێی نیه سه‌یری تۆپین ئه‌که‌ی خۆشت بیکه‌ی به‌لام بهڕهوابیتی شه‌رعیه‌وه نه‌ك تۆپێن ببێته هه‌مووشتێکت حه‌زت له‌شێوازی یارکردنکهیتی جوان یاری ئه‌کات؛ به‌لام نه‌ك حه‌ز له‌خۆشی بکه‌ی؟! یه‌کێکی تر له‌زیانه‌کان هه‌بووه هه‌ره‌شه‌ی له‌ژنه‌که‌ی کردوه به‌ته‌لاق دان هه‌بووه هه‌ر ته‌لاقی داوه له‌سه‌ر تۆپێن ئه‌فه‌ندی ؟! له‌کاتێك دا که‌خودای گەورە فەرموویەتی: (وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ)(سورة النساء: 19)..واتە: هاوژینییان لەگەڵدا بە جوانی بەرنەسەر، به‌راستی موصیبه‌ته یان قوتابیه تاقی کردنه‌وه دوا ئه‌خات بۆ خاتری تۆپێن گه‌نجێکی خزمی خۆم ئه‌مه دووساڵه ماوه‌ته‌وه له سێی ناوه‌ندی له‌به‌ر خاتری ئه‌م تۆپی پێی یه ئه‌وه چیه یاری ئه‌کات ئه‌فه‌ندی به‌ڕاستی ترسناکه له‌هه‌مووی ترسناك تر ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوو بوو که خۆێندمه‌وه له‌فه‌یسبووك له پێگه‌ی برایه‌ك. مامۆستا باوکی ئه‌سمائـ کهبلاوی کردبۆوه، گه‌نجێك پاش دۆڕاندنی ڕیال مه‌درید به بایه‌ر میونشن، له شاری هه‌ولێر جه‌ڵده لێیداوه و مردووه. له‌هه‌مووی ترسناکتر جهڵدهش لێی بدات بۆ یانه‌ی خاج په‌رستان ؟؟!! باشه وه‌لامی ئه‌م لاوه چی ئه‌بێت له‌رۆژی دوایدا به‌رامبه‌ر به‌خودای په‌روه‌ردگار که‌له‌سه‌ر هه‌ر حاله‌تێك بمری ئاوا زیندوو ئهکرێیهوه (جابر)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) (يَقُولُ: يُبْعَثُ كُلُّ عَبْدٍ عَلَى مَا مَاتَ عَلَيْهِ).واته: له پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله عليه وسلم) بیست كه ده‌یفه‌رموو: (هه‌موو كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته زیندوو ده‌كرێته‌وه كه‌له سه‌ری مردووه).خوا په‌نامان بدات ئه‌م خه‌ڵکه چۆن سه‌ری لێشێواوه به‌خۆی ماڵی خۆی وێران ئه‌کات،به‌راستی موصیبه‌ته ئه‌ی موسلمانان ئه‌ی ئومه‌تی مه‌حه‌مه‌د بۆ وامان لێهاتووه بۆ ئه‌وه‌نده غافلین له‌خۆمان خاکمان به‌سه‌ر ؟! به‌ڕاستی پێویسته عه‌زیزانم خوشك و برایانی سه‌نگینم به‌خۆمان دابچینه‌وه بێنه‌وه هۆش خۆمان خۆمان فۆرمات که‌ینه‌وه نه‌که‌وینه ته‌ڵه‌ی شه‌یتانه‌وه که ئاواماڵت کاوڵ بکات له‌دونیاو قیامه‌ت دا،ماڵ وێران بێنه پێش چاوی خۆت کهشۆرت ئه‌که‌نه‌وه نێو قه‌برێکی ته‌نگ و تاریك کێ بههاوارتهوه دێت ریال مه‌درید یان به‌رشه‌لۆنه؟! یان کرده‌وه‌ی چاک وباش که پێش خۆت خستووه،له‌کۆتایدا ئه‌لێم هه‌ڵبه‌ته به‌نده نه دژی وه‌رزشین نهدژی وه‌رزشوانانیش وه‌ک و پێویست ئێمه‌ش وه‌رزش و تۆپێن ئه‌که‌ین و موتابهعهش ئه‌که‌ین به‌لام به‌پێی سنووری خۆی ئاشکراشه له‌ئیسلام وه‌رزش زۆر بایه‌خی پێدراوهلهئیسلامدا وه‌رزشێك که بۆ لاشه‌ی مرۆڤ باش بێت و گه‌ش نمای پێ بدات ،یان ئاماده‌ت بکات بۆ تێکۆشان له‌پێناوی خودای گه‌وره کارێکی باشه‌و هانیش ئه‌درێن له‌سه‌ری موسلمانان لهسونهنی ئه‌بوداود به‌سه‌نه‌دێکی صه‌حیح هاتووه لهحهدیسهکهی عائیشه ره‌زای خودای لێبێت ئه‌فه‌رموێ جارێکیان به‌رێوه بووین بۆ جیهاد ئه‌رۆشتین پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم) بههاوهلانی فه‌رموو.ئێوهپێشکهون سه‌حابیه‌کان پێش که‌وتن پێی وتم عائیشه با پێشبرکێ بکه‌ین ،ئه‌لێ پێش برکێمان کرد لهپێغه مبه‌ری خودام برده‌وه (صلی الله علیه وسلم) هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خودازۆرانهی گرتووه له‌گه‌ل سهحابیهك که‌ناوی( روکانه ) بوو له‌ئه‌نجامدا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ئه‌یدا به زه‌ویدا و لێیدهباتهوه، ئه‌لێ قوربان ماوه‌یه‌کی تر دوباره‌ی ئه‌که‌ینه‌وه ،که دوباره‌ی ئه‌که‌نه‌وه دیسان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) لێ ئه‌باته‌وه..سێباره‌ی ئه‌که‌نه‌وه جاری سێهه‌میش هه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی باته‌وه که‌واته وه‌رزش کردن نه‌هی له‌سه‌ر نه‌هاتووه له‌فه‌رموده‌یه‌کی تر هاتوه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) (لا سبق إلا في خف أو حافر أو نصل)واته؛نابێت پاره وه‌ربگیرێت له‌هیچ پێشبڕکێیه‌کدا جگه له‌یاری وشتروئهسپ سواری و تیر هاویشتن .زانایان ئه‌لێن هه‌ر شتێکی تر وه‌ک ئه‌وانه بێت قیاسی ده‌که‌ن وه‌ک ئۆتۆمۆبیل و پایسکل و ماتۆرو شتی تر که‌واته وهرزشکردنێك یاریکردنێک که سودی هه‌بێت له‌ئیسلامدا رێگری لێنه‌کراوه، له‌م بابه‌ته مه‌به‌ستمان ئامۆژگاری و ئاگادرکردنهوهیه بۆ ئه‌وانه‌ی که موتابه‌عه‌ی ئه‌که‌ن ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌کی زیادرۆیی که سنووری شه‌رعی تیا بهزێندراوهو کۆمه‌لێک حه‌رامی تێ ئالاوه؟!له‌خودای گه‌وره داواکارم بۆخاتری ناوه جوانه‌کانی خۆی بۆسیفهته به‌رزه‌کانی خۆی هه‌موولایه‌کمان هیدایه‌ت بدات ئیصلاحی حالمان بکات بمان گێرێته‌وه سه‌ر رێگای حه‌ق و راستی ئه‌م ئیسلامه عه‌زیزه خودای گه‌وره به‌ڕه‌حمی خۆی هیدایه‌تی ئه‌م گه‌نجانه بدات که ئاوا حه‌قیان لێ شێواوه.اللهم امین وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ نووسینی به‌نده؛عه‌لی هه‌ولێری فێرگه