دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی ئه‌سمائـ وتاربێـــــــــــــــژی نوسین وئاماده‌کردنی: باوکی ئه‌سماء چۆن ده‌بیته وتاربێژێکی سه‌رکه‌وتوو؟ سه ره‌تای هه‌موو وتارێکی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) به (خطبة حاجة) ده‌ستی پێکردوه وه ده‌بێت هه‌موو که‌سێکی وتاربێژ سه‌ره‌تای وتاری به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ست پێ‌بکات: إن الْحَمْدُ لِلَّهِ نحمده و نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا ومن سيئات أعمالنا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلَا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَا هَادِيَ لَهُ َأَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ ) (ال عمران 102) (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا) ( النساء 1) (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا) (الأحزاب 70 – 71) اَمّا بَعْدُ: فَإنَّ خَيْرَ الْحَديِثِ كِتَابَ اللهِ وَخَيْرَ الْهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم" وَشَرَّ الْأُمُورِ مُحْدَثاتُها وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَة. واته: سوپاس کردن شایسته‌ی خوای گه‌وره‌یه ستایش کردنمان و داواکاری و یارمه‌تیمان و لێ‌خۆش بوونیشمان، په‌نا ده‌گرین به‌خوا له شه‌ڕی نه‌فسمان وه له کرده‌وه‌ی خراپمان ئه‌وه‌ی که خوا هیدایه‌تی بدات گومڕای ناکات ئه‌وه‌شی که گومڕا بوو هیدایه‌ت نادرێت شایه‌تی ده‌ده‌ین که بێجگه له‌خوای گه‌وره هیچ خوایه‌ك نییه، به راستی شیاوی په‌رستن بێت وه شایه‌تی ده‌ده‌ین که موحه‌مه‌د به‌نده‌و نێردروای خوایه. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له‌خوا بترسن و پارێزکاربن به شێوه‌یه‌کی وا که شایسته‌ی خوای گه‌وره‌یه و هه‌میشه پابه‌ندو دامه‌زراوبن له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکاتێك مردن به ئیمان و ئیسلامه‌تی نه‌بێت نه‌مرن. ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگاری خۆتان بپه‌رستن و خۆ بپارێزن که ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێك دروست کردوه، هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دیهێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خسته‌وه و بڵاوکرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن که‌له‌یه‌کتر داواده‌که‌ن به‌ناوهێنانی ئه‌وه‌وه، هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش بپارێزن و پته‌وی بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه. ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزکاربن ، هه‌میشه قسه‌ی به‌جێ و به‌سود بکه‌ن، ئه‌وسا ئیتر کرده‌وه‌کانتان چاك و به‌جێ و په‌سه‌ند ده‌کات، له گوناهه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی فه‌رمان به‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بێت، ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی بێ ئه‌ندازه‌و بێ سنووری به‌ده‌ست هێناوه. له پاشان دا: به دڵنیایی و به بێ هیچ گومانێك ده‌ڵێین ڕاستترین قسه‌و گقفتار فه‌رموده‌ی خوایه، وه باشترین ڕه‌وت و ڕێباز هه‌ڵگرتنی شوێن پێی(محمد)ه درودی خوای له‌سه‌ر بێت، وه خراپترین کاریش کاری داهێنراوو هه‌ڵبه‌ستراوه له ئایندا، وه هه‌موو تازه داهێنراوێکیش له ئایندا بیدعه‌یه. سیفه‌ته‌کانی وتاربێژ: چه‌ند سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیيه‌ك هه‌ن که ده‌بێت که‌سی وتاربێژ له خۆی دا جێ به‌جێی بکات له‌وانه: 1- ده‌بێت که‌سێك بێت که جوانترین ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتی تێدا بێت چی له گوفتارو قسه کردن بێت یان هه‌ڵس و که‌وت و کرده‌وه‌یدا بێت و نموونه‌ی ناو کۆمه‌ڵگای ئیسلامی و ناوچه‌که‌ی بێت. 2- ده‌بێت ئه‌وکه‌سه هه‌وڵ بدات له هه‌موو بوارێکی شه‌رعیدا که‌م تا زۆر شاره‌زا بێت ئه‌ویش به‌هۆی خوێندنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی زۆری له‌ده‌قه شه‌رعییه‌کانی قورئان و سوننه‌ت له ڕێگه‌ی زانایانی سیقه پێکراوو به‌ڕێزه‌وه و پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌ی به‌هێزو ڕاسته‌وه، به تایبه‌تی له بواری بیر‌و باوه‌ڕ. 3- ده‌بێت که‌سێکی له‌سه‌رخۆو هێمن بێت وه هه‌میشه سنگی فراوان بێت له ئاستی هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك که ئاڕاسته‌ی ده‌کرێت. 4- ده بێت که‌سێکی به‌تواناو چاونه‌ترس بێت و سڵ نه‌کاته‌وه له هیچ که‌سێك که دژایه‌تی به‌رنامه‌و ڕێبازه‌که‌ی ده‌کات. 5- ئەبێ كەسێكی كۆڵنەدەرو تێكۆشەرو ماندوونەناس بێت، نابێ لەگەڕان بەدوای كۆكردنەوەی مەعریفەو زانیاری ماندوو بێت، چونكە بەردەوام چاوەڕێی باس وبابەت و بەرهەمی نوێی لێ دەكەن، ناكرێ پێی وابێت بەو زانیاریەی كۆی كردۆتەوە پێویستی بە زانستی تر نییه. 6- ده‌بێت که‌سێك بێت که هه‌وڵ بدات سه‌حابه ئاسا وه‌ك شوێنکه‌وته‌یه‌کی ڕاستگۆی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌سپی خۆی تاودا ڕێ و شوێنی ئه‌وان بگرێته به‌ر تاوه‌کوو خۆی دروست بکات، ئه‌ویش له ڕێی خوێندنه‌وه‌ی ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)و هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی و پیاو چاکان، به پێچه‌وانه‌وه نابێت ته‌نیا زانایه‌ك یان چه‌ند زانایه‌ك کار بکاته سه‌ری و یان بیانکاته سه‌رچاوه‌ی هه‌موو وتارێکی وه حه‌ز به لاسایی کردنه‌وه‌یان بکات له ڕاست و هه‌ڵه شییاندا شوێنییان بکه‌وێت. 7- پێویسته له‌و بابه‌تانه‌ی که جیاوازی ڕایان له‌سه‌ره به تایبه‌تی بابی(فیقهی) ده‌بێت به‌دواداچوونی زۆری له‌سه‌ر بکرێت تاوه‌کوو بزانرێت کام زانا به‌ڵگه‌ی به‌هێزتری پێیه که سه‌رچاوه‌ی گرتبێت له قورئان و سوننه‌ته‌وه و به بێ ده‌مارگیری کوێرانه فه‌تواو ده‌قی زاناکه باس بکات ئه‌گه‌ر چیش ئه‌و زانایه خۆشه‌ویستی که‌متر بێت له لای که‌سی وتاربێژ له چاو ئه‌و زانایه‌ی که زیاتر خۆشی ده‌وێت به‌ڵام له چه‌ند ده‌قێکدا نه‌یپێکابێت. 8- پێویسته وتاربێژ ڕاستگۆ بێت و قسه نه‌گۆر بێت و ڕاستگۆیی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات، وه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که سودی لێ ده‌بینیت خاوه‌نه‌کانییان کۆمه‌ڵی ڕاستگۆ‌و متمانه پێکراو بن و ناسراوبن، بابه‌ته‌کانی دووربن له سه‌رچاوه‌ی ئیسرائیلییات و بێهێزو دروستکراو، وه‌زانایانیش پشتگیری له نوسه‌ری کتێبه‌که بکه‌ن و به که‌سی متمانه پێکراوی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن. 9- که‌سی وتاربێژ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌و فێربوونی لایه‌نی شه‌رعییه، ده‌بێت ئاگاداری گۆڕانکاری و هه‌واڵ و کێشه‌کانی دونیاش بێت، که‌سێك نه‌بێت که بێ ئاگا بێت له ڕووداو گۆڕانکارییه‌کانی ژیانی دونیا. 10- ده‌بێت که‌سی ووتاربێژ خۆی به‌دووربگرێت له گاڵته‌کردن و قسه‌ی بێ که‌ڵك و بێ سود که له که‌سایه‌تی که‌م بکاته‌وه. چۆنییه‌تی وتاردان 1- سه‌ره‌تای هه‌موو وتارێك به(خطبة الحاجة) وتاری ده‌سپێك ده‌ست پێ ده‌کات. 2- پاشان سه‌لام له دانیشتوانی ناو کۆڕه‌که یان مزگه‌وته‌که یان هه‌رشوێنێکی تر ده‌کات که ئاماده‌ی وتاره‌که‌ن. 3- ناونیشانی ئه‌و باسه‌ی که ئاماده‌ی کردووه به ئاماده‌بووانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. 4- ده‌بێت وتاربێژ هه‌وڵ بدات زۆر لانه‌دات له‌و بابه‌ته‌ی که ئاماده‌ی کردووه و زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که کۆکردبێته‌وه. 5- وتاربێژ نابێت سه‌ری نزم کات یان شه‌رم بکات و ته‌نیا چاوی له‌سه‌ر شوێنێك بێت. 6- له کاتی باس کردنی ڕوداوێكدا ده‌بێت سه‌رنجی ئاماده‌بووان بۆ لای خۆت ڕابکێشیت و چاو بگێڕێ به نێو هه‌موو ئه‌ندامانی دانیشتوداو به‌ده‌سته‌کانی جوڵه‌و ئیشاره‌ت بکات تاوه‌کوو هه‌موو ئاماده بووان سودمه‌ند ببن له وتاره‌که‌ی. 7- ئه‌وزانیارییانه‌ی که باسی ده‌که‌یت ناوی سه‌رچاوه‌کانیشی باس بکه تاوه‌کوو زیاتر ئاماده‌بووان گوێگرت بن. 8- با وتاره‌که‌ت کورت و پوخت بێت، زۆر‌و بۆر نه‌بێت که ئاماده بووان بێزار که‌یت و هیچت لێ حاڵی نه‌بن. 9- به‌رده‌وام؛ ده‌بێت زانیاری نوێ و ئامۆژگاری و بیرخستنه‌وه‌ی چاك پێشکه‌ش به ئاماده بووان بکه‌یت. 10- ده‌بێت بتوانیت نه‌خۆشییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بدۆزیته‌وه و شتێك باس بکه‌یت که ده‌رمان بێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی کۆمه‌ڵگاکه که له‌وکاته‌دا تێی که‌وتبن. 11- له‌کاتی وتارداندا سه‌یری ناو ئاماده بوان بکه بزانه که‌س باوێشك نادات یان وتاره‌که‌ت ئاماده‌بووانی بێزار نه‌کردووه! ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێکی وا ڕویدا؛ هه‌وڵ بده ڕه‌وشی وتاره‌که‌ت بگۆڕیت یان زوو وتاره‌که‌ت ته‌واو بکه‌یت. 12- کاتێك باسی ئارامگری ده‌که‌یت ده‌بێت خۆشت زۆر به ئارامی و له‌سه‌ر خۆیی باسی بکه‌یت، کاتێك باسی غه‌زایه‌ك ده‌که‌یت ده‌بێت سنگت ده‌رپه‌ڕێنیت ئاماده‌بووان به‌ریته نێوغه‌زاکه‌وه، کاتێك باسی مردن و قیامه‌ت ده‌که‌یت ده‌بێت ئه‌و ڕوداوانه خۆشت و ئاماده‌بوانیش بخاته گریانه‌وه، کاتێك باسی سوکایه‌تییه‌ك ده‌که‌یت ده‌بێت شێر ئاسا بنه‌ڕێنیت و هه‌ڵوێستی ئیمانیت تێدا ده‌رکه‌وێت. 13- با وتاره‌کانت وشك نه‌بن که ئاماده بووان حه‌ز به گوێگرتنت نه‌که‌ن" جار جاره بزه‌ش بخه‌ره سه‌ر لێوی ئاماده بووانه‌وه. 14- له‌گه‌ڵ باسکردنی هه‌ر ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌کدا هه‌وڵ بده لایه‌نی زانستی سه‌رده‌میشی له‌گه‌ڵ دا باس بکه‌یت. 15- له کۆتایی هه‌مو وتارێكدا داوای لێبوردن له‌خوای گه‌وره بکه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك که کرد بێتت له وتاره‌که‌تداو، وه سوپاسی خوا بکه له‌سه‌ر ڕاستییه‌کان که له خوای گه‌وره‌وه‌یه، وه دوعای خێرت له بیر نه چێت به تایبه‌تی بۆ ئاماده‌بووان و مسوڵمانان به گشتی و ڕێگه‌ش بده به ئاماده بووان ڕه‌خنه یان پێشنیار یان پرسیارت ئاڕاسته بکه‌ن سه‌باره‌ت به وتاره‌که. له کۆتای هه موو وتارێکدا ده ڵێین: سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ وَسَلاَمٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (الصافات 180 – 181) واته: به‌رزیی و بڵندیی، پاك و خاوێنی بۆ په‌روه‌ردگاری تۆ، په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، له‌و قسانه ئه‌وان په‌ستن و وه‌سفی ئه‌وی پێئه‌كه‌ن، سڵاو‌و درودیش بۆ سه‌ر گشت پێغه‌مبه‌ران، وه‌سوپاس و ستایشیی نه‌بڕاوه‌و هه‌تا هه‌تاییش هه‌ر بۆ خودایه كه په‌روه‌ردگارو راهێنه‌ری جیهانه‌كانه. تێبینی: هه‌ركات مرۆڤێك ویستی له جێگایه‌ك هه‌ڵسێ و بچێت، سووننه‌ته ئه‌م زیكره بخوێنێ: (سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ وَسَلاَمٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ). به پشتیوانی خوای گه‌وره ته‌واو بوو......