دانراوه له‌لایه‌ن: مه‌لا ته‌حسین شێخانى له خزمه‌ت زانستى ئامۆژگارى و بانگه‌وازدا ئاماده‌كردنى/ مه‌لا ته‌حسین شێخانى ئه‌وه‌ى جێگاى گومان و دوودڵى نییه، بوارى ئامۆژگارى و بانگه‌واز بۆ ڕێگاى خودا به‌هۆى كه‌رسته دیار و به‌رچاوه‌كانى سه‌رده‌م ئه‌رك و زه‌رووره‌تێكى حه‌تمییه؛ به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕۆژگاره‌ى ئیمڕۆ ئێمه تێى كه‌وتووین كه به‌هۆى شاڵاوى فكری و زاڵبوونى دونیاى ماددیگه‌رى و دونیاپه‌رستى و دڵره‌قى وخه‌مساردى له ئاكار و ڕه‌وشته جوانه‌كان، لاوازى و بێموبالاتى له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنى ئه‌ركه ئایینییه‌كان، لاساییكردنه‌وه‌و و چاولێكه‌رى له‌نێو تاكه‌كان به‌ڕوونى به‌دیار ده‌كه‌وێت و به‌دى هاتوون. بۆیه كارى بانگه‌واز و ئامۆژگارى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌رگایه‌كه بۆ بیرخستنه‌وه‌ى خوا و پابه‌ندبوون به په‌یمانه‌كه‌ى و ئه‌ركه ئایینى و نیشتمانییه‌كان. وه زیندووكردنه‌وه‌ى دڵ و ده‌روونه بۆ ئه‌وه‌ى ئاوه‌دان بێت به زیكر و یادى خوا و ئاسووده‌یى زاڵ بێت به‌سه‌ر ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانى ڕۆژگاردا. ئامۆژگاریكردن هۆكارێكه بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ى كه له‌سه‌رده‌مى جیهانگیرى و سیاسه‌تى نوێى جیهانى ئاڵووده‌ى گۆمه‌ڵگا و تاكه‌كانى بۆته‌وه. له هه‌مان كاتدا ده‌ربازبوونه له‌تێڕوانینێكى ته‌سك، توندوتیژ و توندڕه‌وى و سه‌لماندنى ڕاستییه‌كیشه كه ئیسلام هه‌رده‌م خوازیارى له‌یه‌ك-تێگه‌یشتن و لێكحاڵیبوون و مامه‌ڵه‌ى جوانه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌یارانیشى. هه‌ر بۆیه گه‌ر ته‌ماشاى قورئانى پیرۆز بكه‌ین، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌م لایه‌نه گرنگه چ پانتایییه‌كى له فه‌رمانه‌كانى خوا و پێغه‌مبه‌ر و په‌ڕتوكه ئاسمانییه‌كانى گرتووه. ئامۆژگارىكردن له قورئانى پیرۆزدا به چه‌ندین وشه‌ى وه‌ك (الموعظة، النصيحة، التذكرة وهتد...) هاتووه كه ته‌واویان به ماناى ئامۆژگارى و یادخستنه‌وه‌یه. وشه‌ى (الموعظة) و ئامۆژگاریكردن زانایان، له‌نێوانیان (راغب الأصفهاني) واى پێناسه كردووه كه بریتییه له: (زجر مقترن بتخويف، وقيل هو: التذكير بالخير فيما يرُّق له القلب.) واته: ئامۆژگاریكردن بریتییه له سه‌رزه‌نشتكردن و ئاگاداركردنه‌وه و یادخستنه‌وه، كه جۆرێك له ترسیشى له‌گه‌ڵ بێت و ببێته هۆكارێك بۆ چاككردن و هیدایه‌تدان و ترسان له چاره‌نووسى سه‌رپێچیكردن. خواى گه‌وره ئه‌م كاره‌ى به هى خۆى له‌قه‌ڵه‌م داوه به مانایه‌كی تر یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانى خوا ئامۆژگار به‌نده‌كانێتى؛ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ذَلِكُمْ يُوعَظُ بِهِ مَن كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ. [الطلاق: ٢]. يا ده‌فه‌رموێت: يَعِظُكُمُ اللَّهُ أَن تَعُودُوا لِمِثْلِهِ أَبَدًا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِين [النــور:١٧]. یاخود داوا له پێغه‌مبه‌رى بانگخواز ده‌كات -دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- كه هه‌رده‌م ئامۆژگارىكردن كار و پیشه‌ى بێت به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانیدا؛ خواى گه‌روه ده‌فه‌رموێت: أُولَئِكَ الَّذِينَ يَعْلَمُ اللّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُل لَّهُمْ فِي أَنفُسِهِمْ قَوْلاً بَلِيغًا. [النساء: ١٧]. ته‌نانه‌ت خواى گه‌وره خودى قورئانى پیرۆز به په‌ڕاوێكى ئامۆژگاریكه‌ر ده‌ناسێنێت؛ ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاء لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ. [یونس: ٥٧]. بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ى ئامۆژگاریی خه‌ڵك ده‌كا، هاوكاره بۆ ڕه‌زامه‌ندیى خوا و چوونه-به‌هه‌شت. گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین كاره كه ئه‌نجامى ده‌دا؛ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ. [فصلت: ٣٣]. بۆیه سه‌ركه‌وتن و به‌رهه‌مداربوونى ئه‌م ئامۆژگارییه‌ش په‌یوه‌سته به ته‌وفیقات و ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌سى ئامۆژگاریكه‌ر ئه‌یگرێته به‌ر؛ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: أدع الى سبيل ربك بالحكمة و الموعضة الحسنة و جادلهم بالتي هي أحسن إن ربك هو أعلم بمن ضل عن سبيله و هو أعلم المهتدين. [النحل: ١٢٥]. له هه‌مان كاتدا ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه مه‌رج نییه هه‌موو ئامۆژگاریيه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت با له‌سه‌ر حه‌قیش بێت؛ ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره باسى قه‌ومى پێغه‌مبه‌ر هوود -دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- بۆ ده‌كات كه گه‌رچى حه‌زره‌تى هوود كارى ئامۆژگارى له‌گه‌ڵ ده‌كردن، به‌ڵام ئه‌م ئامۆژگاریيه بێهووده و كه‌ڵك بوو له‌گه‌ڵیان؛ خواى گه‌وره له‌سه‌ر زارى گه‌له‌كه‌ى پێمان ده‌ڵێت: قَالُوا سَوَاء عَلَيْنَا أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُن مِّنَ الْوَاعِظِينَ. [الشعرا‌ء: ١٣٦]. به‌ڵكوو مه‌به‌ستى گه‌وره و سه‌ره‌كیی بانگه‌وازى و ئامۆژگاريكردن، ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركێكه كه خواى گه‌وره له‌سه‌ر شانمانى داناوه؛ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێی: و إذ قالت أمة منهم لم تعضون قوما الله مه‌لكه‌م أو معذبهم عذابا شديدا قالوا معذرة الى ربكم و لعلهم يتقون. [الأعراف: ١٦٤]. بۆیه ده‌كرێت بڵێین پابه‌ندبوون به ئه‌ركى ئامۆژگاريكردن، خێر و زه‌خیره و چاكه هه‌م بۆ بانگخواز هه‌میش بۆ به‌نده‌كانى خوا؛ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُواْ مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا. [النساء: ٦٦]. ئه‌م ئامۆژگاریكردنه هه‌موو بواره‌كانى ژیان ده‌گرێته‌وه وه‌ك بوارى ئایینى و په‌یوه‌ستبوونه به ئاكاره جوانه‌كان؛ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَكُلاًّ نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاء الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ وَجَاءكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ. [هود: ١٢٠]. گه‌ر ته‌ماشاى سیره و ژیاننامه‌ى سه‌روه‌رمان بكه‌ین، ده‌زانین كه پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان -دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- چه‌نده به قسه و گوفتاره شیرینه‌كانى، ئامۆژگارىی هاوه‌ڵانى كردووه؛ هه‌روه‌ك له بوخارى هاتووه (العریاض بن ساریة) ده‌فه‌رموێت: وعظنا رسول الله موعظة وجلت منها القلوب وذرفت منها العيون. واته پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر ئامۆژگارى كردین، كه به هۆیه‌وه دڵ خورپا و چاومان پڕفرمێسك بوو. بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌یوه‌ندیى نێوان تاكه‌كان وه‌ك خواى گه‌وره له‌دواى باسكردنى حوكمى ته‌ڵاق: وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاء فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْاْ بَيْنَهُم بِالْمَعْرُوفِ ذَلِكَ يُوعَظُ بِهِ مَن كَانَ مِنكُمْ يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكُمْ أَزْكَى لَكُمْ وَأَطْهَرُ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ. [البقرة: ٢٣٢]. هه‌ر بۆیه به‌پێى ئه‌م ئایه‌ته و چه‌ندین ئایه‌تى تر به‌تایبه‌ت له بواره كۆمه‌ڵایه‌تيیه‌كان ئه‌بێ كارى ئامۆژگارى به په‌سه‌ندترین ڕێگا دابندرێت بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كان. ته‌ڵاق وه‌ك گرفتێك كه هه‌ڵایسانێكى به‌رچاوى له‌نێو كۆمه‌ڵگاكه‌مانى پێوه دیاره و (أبغض الحلال)ه له‌لاى خوا، كه‌چى زۆربه‌ى گرفته‌كان یه‌كڕاست به‌ته‌ڵاق كۆتایی‌یان پێ ده‌هێنرێت. وه‌لێ كه ته‌ماشاى قورئان ده‌كه‌ین، هه‌شت ڕێگاى داناوه كه كۆتایییه‌كه‌یان ته‌ڵاقى یه‌كجاره‌كیيه. له‌نێو ئه‌م هه‌شت قۆناغانه، ئامۆژگارى به‌رچاوترین ده‌رگایه بۆ ده‌ربازبوون له‌م ده‌رده كۆمه‌ڵایه‌تییه[ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ. [النساء: ٣٤]. ئه‌مه بۆ پیاوه كه گه‌ر هات و ناكۆكىی نێوان خۆى و ئافره‌ته‌كه‌ى دروست بوو، به ئامۆژگارى چاره‌سه‌ریى بكات. گه‌ر له‌م ڕێگه‌یه چاره‌سه‌رییه‌كه نه‌بوو، ئه‌وا ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش ئه‌گرنه به‌ر كه بریتييه له هه‌ناردنى دوو كه‌سى چاكه‌كه‌ر كه له هه‌ردوو لا پێك هاتبێت؛ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُواْ حَكَمًا مِّنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِّنْ أَهْلِهَا إِن يُرِيدَا إِصْلاَحًا يُوَفِّقِ اللّهُ بَيْنَهُمَا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا. [النساء: ٣٥]. له ڕووى ڕامیارى و ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه ڕوونترین نموونه فه‌رمووده‌كه‌ى حه‌زره‌تى عومه‌ره له‌و كاته‌ى كه‌سێك ئامۆژگارى كرد و فه‌رمووى: "له خوا بترسه!" (عه‌بدولڕه‌حمانى كوڕى عه‌وف) كه ئاماده‌ى ئه‌م ڕووداوه بوو به كه‌سه‌كه‌ى فه‌رموو چۆن ئه‌مه به پێشه‌واى موسوڵمانان ده‌ڵێى؟ كه‌چى حه‌زره‌تى عومه‌ر -ڕه‌زاى خواى لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: لاخير فيكم إن لم تقولوها ولا خير فينا إن لم نقبلها. گه‌ر باس له بوارى زانستى و ته‌كنه‌ڵۆجیاش بكه‌ین، ئه‌وا بێ گومان ئه‌م بواره‌ش پێویستى ئامۆژگارىكردنه، چونكه خواى گه‌وره دواى ئه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان هان ده‌دات كه بگه‌ڕێن به ئه‌رز و ئاسمان و دیمه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى خوا ببینن و گرنگى به بوارى زانست بده‌ن. كه‌چى ئه‌م گه‌ڕان و به‌ده‌ستخستنى مه‌عریفه و زانسته ده‌به‌ستێته‌وه به یادى خوا؛ ئه‌وتا خواى گه‌وره له كۆتایىی سووره‌تى (الغاشیة) دواى ئه‌وه‌ى ده‌فه‌رموێت: أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ،وَإِلَى السَّمَاء كَيْفَ رُفِعَتْ،وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ، ،وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ. [الغاشیة: ١٧، ١٨، ١٩ و ٢٠]. دواتر ڕاسته‌وخۆ له‌دواى ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رموێت: فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنتَ مُذَكِّرٌ. [الغاشية: ٢١]؛ كه یادخستنه‌وه به‌شێكه له‌ئامۆژگارىكردن، بۆیه ئه‌م چه‌ند لایه‌نه و لایه‌نه‌كانى تر په‌یوه‌سته به كارى ئامۆژگارى. چونكه وه‌ك چۆن ئایین گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه، به هه‌مان پێوه‌ر كارى بانگه‌وازی و ئامۆژگارییه‌كه‌شى گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه. چه‌ند ئاكار و ڕه‌وشتێك كه پێویسته كه‌سى ئامۆژگاریكه‌ر پێیه‌وه په‌یوه‌ست بێت دواى ئه‌وه‌ى گرنگى وپێویستى ئه‌م كاره پیرۆزه‌مان زانى، گه‌ره‌كه ئه‌و ئاكارو ڕه‌وشتانه‌ش بزانین كه پێویسته كه‌سى بانگخوازى بۆ ڕێگاى خوا پێى بناسرێت، كه به‌بڕوایى من هۆكارى هه‌ره سه‌ره‌كى له سه‌رنه‌كه‌وتنى ئامۆژگاریكه‌ر له‌كاره‌كه‌ى پابه‌ند نه‌بوونه به‌و ئادابه شه‌رعیانه‌ى به‌پێى قورئان وفه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رو پیاوچاكان باسكراوه، كه من هه‌ندێكیانم له‌م چه‌ند خالاَنه‌دا كۆكردونه‌ته‌وه: یه‌كه‌م: دڵسۆزى (الاخلاص) وبۆ خوا بوون: به‌و مانایه‌ى پێویسته هه‌رده‌م مه‌به‌ست وئامانج له ئامۆژگاریكردنى خه‌ڵك ڕه‌زامه‌ندى خوا وسه‌ركه‌وتنى په‌یامه‌كه‌ى بێت، نه‌ك مه‌به‌ستى تر ماكان لله ينموا وماكان لغير الله ينقطع ، هه‌موو ئه‌و شه‌ونخوونى وقوربانى دان وئازارو مه‌ینه‌تیه‌كانى بۆخواى گه‌وره‌بن، نه‌ك ڕه‌زامه‌ندى خه‌ڵك وپشتگیرى خه‌ڵك بۆى. دووه‌م: زانست وزانیارى بوون به‌دینى خوا: ئه‌بىَ ئه‌و كه‌سه‌ى خه‌ڵك بۆ ڕیگاى خوا ئامۆژگارى ئه‌كا شه‌ره‌زاو ئاگادارى ورد‌و درشتى ئه‌م دینه بێت، زانینى ته‌واوى هه‌بێت به قورئان وزانسته‌كانى و فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا وهه‌موو ئه‌و زانستانه‌ى په‌یوه‌ندیان هه‌یه به بوارى ئامۆژگارى، حه‌زره‌تى عه‌لى (ڕه‌زاى خواى لىَ بێت) كاتىَ گه‌یشت به چیڕۆكخوێنێك پرسیارى زانینى (ناسخ ومه‌نسوخى) لىَ كرد كه ئایا شاره‌زاى ئه‌م زانسته‌یه؟ كه وتى نه‌خێر، ئیمام‌ْ فه‌رمووى (هلكت وأهلكت) خۆت به‌فه‌واتان دا‌و خه‌ڵكیش تووشى له‌ناوچوون و فه‌وتان كرد. سێيه‌م: بوونى نه‌رمونیانى له‌ئاكارو ڕه‌فتاردا: به‌و مانه‌یه‌ى كه ئه‌بێ كه‌سى بانگخواز، له‌به‌رده‌م گوێگر و شوێنكه‌وتوانى وه‌كو كه‌سێكى دكتۆر بێت خه‌مى نه‌زانى ونه‌خۆشیه‌كانى خه‌ڵك بخوات و به نه‌رمونیانى هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان بدات وه‌ك خواى گه‌وره به‌سه‌روه‌رمان (دروودى خواى له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: فَبِمَا رَحْمَةٍ مِّنَ اللّهِ لِنتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنفَضُّواْ مِنْ حَوْلِكَ آل عمران/(159)، چواره‌م: مرۆڤێكى ئارام وله‌سه‌رخۆبێت: به‌و مانایه‌ى ئارامى و له‌سه‌رخۆیى گه‌وره‌ترین زه‌خیره‌ى پیاوچاكانه، ئه‌بىَ هه‌رده‌م كه‌سىَ بیه‌وىَ كارێكى گه‌وره‌و پیرۆز ئه‌نجام بدات، ته‌حه‌موول وئارامیه‌كى زۆرى هه‌بىَ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَا يَسْتَخِفَّنَّكَ الَّذِينَ لَا يُوقِنُونَ الروم/(60) ، پێنجه‌م: گوفتارو هه‌ڵسوكه‌وتى وه‌ك یه‌ك بێت: گه‌وره‌ترین نه‌خۆشى و ده‌رد كه تووشى بانگخوازان ده‌بێت نه‌كردنى ئه‌وه‌ى ئامۆژگارى خه‌ڵكى پىَ ده‌كه‌ن، كه گه‌ر ته‌ماشاى فه‌رمووده‌ى قورئان بكه‌ین هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى زۆرى بۆمان تێدایه كه تووشى ئه‌م ڤایرۆسه نه‌بین، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ البقرة/(44)، ] شاعیرێك ده‌فه‌رموێت: موعظ الواعظ لن تقبلا ...... حتى يعيها قلبه أولا يا قوم من أظلم من واعظ ...... خالف ما قد قاله فى الملا أظهر بين الناس إحسانه ...... وبارز الرحمان لما خلا شه‌شه‌م: پاراوه‌یى وجوان ده‌ربڕین و گوفتار شرینى: به‌و مانایه‌ى به‌شێك له‌هۆكارى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ى ده‌رى ده‌بڕیت پێویستى به پاراوه‌یی زوبان وجوان قسه‌كردنه، حه‌وته‌م: بوونى ته‌قواو وه‌ره‌ع: ئه‌بىَ خاوه‌نى وه‌ره‌ع و ته‌قواو خۆپارێزێكى باش بىَ و خۆى دوور بگرێت له‌خواردنى ماڵى حه‌رام، له‌م ئاكاره‌ش دا پیاوچاكانى پێشینه بكاته پێشه‌نگى خۆى، چه‌ند گرفت وهه‌ڵه‌یه‌ك كه ڕووبه‌ڕووى كارى ئامۆژگارى كردن ده‌بێته‌وه: 1- گوتن وده‌ربڕینى ئامۆژگاریه‌كه له‌شوێنى نه‌شیاو. 2- دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌مان ئامۆژگارى چه‌ندین جار به‌شێوه‌یه‌ك بیسه‌ر تووشى وه‌ره‌س و قه‌ڵسى بكا. 3- دێژكردنه‌وه‌ى ئامۆژگاریه‌كه به‌بىَ مه‌به‌ست، 4- كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ندین بابه‌تى ئاڵۆز له‌یه‌ك دانیشتن. 5- به‌كارهێنانى وشه وداربڕینى نادروست وقیزه‌ون كه گوفتاره‌كه سووك بكات. 6- به‌ستنه‌وه‌ى ئامۆژگاریه‌كه به‌چیرۆكى خه‌یاڵى وناواقعى وناپه‌سه‌ند، یا بوونى فه‌رمووده‌ى داهێنراو و لاواز. 7- گه‌مه‌و فشقیات كردن به‌قسه‌و گوفتارى سه‌یر له‌نێو بابه‌ته‌كه. 8- تان و ته‌شه‌ردان به‌ناوى بوونى تاوانى زۆر له‌نێو كۆمه‌ڵگا. 9- باس كردنى تاوان وبه‌دڕه‌وشتى به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف وڕوون. 10- هاوارو قیڕه‌قیڕى نه‌ویستراو كه گوێگر بێزار بكا. 11- تانه‌دان له‌زانایان وده‌زگاو لایه‌ن وده‌سه‌لاَتێكى دیار. 12- باسكردنى بابه‌تێك كه به‌كه‌ڵك باسكردن نایه‌ت له‌نێو خه‌ڵكى هه‌ژارو نا ڕۆشنبیرو عه‌وام. 13- ڕێزنه‌گرتن له گوێگر له كاتى بوونى پرسیار له‌بابه‌ته‌كه یا به‌شداریكردن. .ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ [email protected] ....................................................................... سه‌رچاوه: 1- ته‌فسیرى ئاسان/ مامۆستا بورهان موحه‌ممه‌د-ئه‌مین 2- إحیا‌ء علوم ا‌لدین/ ئیمامى غه‌زالى، به‌رگى یه‌كه‌م 3- تربیه الڕولاد فى الإسلام/ جلد الأول، (د. عبدالله ناصح العلوان) 4- سایتى صید الفوائد http://www.saaid.net