دانراوه له‌لایه‌ن: سه‌ردار خالید چۆن وا ده‌که‌ی خه‌ڵك گوێت بۆ بگرن؟ بێ گومان قسه‌کردن خۆی له خۆیدا هونه‌ره، وه‌چۆنیه‌تی قسه‌کردنیش بۆ خه‌ڵک که وابکه‌ی گوێت بۆ بگرن و موشتاقی قسه‌کانت بن و به قسه‌کانت خۆشحال بن ئه‌وه‌ش هونه‌رێکی تره. ئه‌گه‌ر بروانین له ژیانی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای لێ بێت) ده‌بینین زۆربه‌ی کاته‌کان چه‌ند هونه‌رێکی به‌کار هێناوه له قسه‌کردندا وه‌کو به‌کارهێنانی ده‌ستی و چۆنیه‌تی جولاندنی چاوه‌کانی و له‌کوێی قسه‌کانی پێ بکه‌نێ و چۆن بگری و له‌کوێ بوه‌ستێ و له‌کوێ ده‌ست پێ بکاته‌وه و..... هتد . ئه‌مانه هه‌مووی هونه‌رن له‌قسه‌کردندا که‌واده‌که‌ن گوێگر بێ تاقه‌ت نه‌بێت له قسه‌کانت و به تاسه‌وه گوێ بۆ قسه‌کانت بگرێت. لێره‌دا چه‌ند خاڵێک باس ده‌که‌ین و چه‌ند نموونه‌یه‌کیش له ژیانی سه‌روه‌رمان (دروودی خوای لێ بێتت) ده‌خه‌ینه ڕوو له هونه‌ره‌کانی قسه‌کردن به هیوای سوودمه‌ند بوون. 1- روونی ئامانج: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێویسته ئاماده‌بوان بزانن قسه‌که‌ر باسی چیان بۆ ده‌کات و ئامانجه‌که‌ی ڕوون بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوان به‌شداری بکه‌ن و ئامانجی قسه‌کان بزانن و بشزانن له کوێوه ده‌ستی پێده‌کات و باسی چی ده‌کات ناوه‌رۆکه‌که‌ی چییه‌و له‌کوێش کۆتایی پێ دێت. 2- له‌سه‌ره‌تای باسه‌که پێویسته به چه‌ند نموونه‌یه‌کی واقیعی و چیرۆک ده‌ست پێبکرێت وه‌ک نموونه‌ی چیرۆکی پێغه‌مبه‌ران و روداوی ڕاسته‌قینه‌و ئه‌و روداوانه‌ی له ژیانی رۆژانه‌دا ڕووده‌ده‌ن. 3- به‌کارهێنانی ده‌ست له‌کاتی ئاخاوتندا: زۆر که‌س ده‌بینین له‌کاتی قسه‌کردندا ته‌نها ده‌می ده‌جولێ و له شیشی وه‌ستاوه، به‌ڵام سه‌یرده‌که‌ین پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای لێ بێتت) له کاتی قسه‌کردن به‌گوێره‌ی پێویست ده‌سته‌کانی جولاندوه تاوه‌کو خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری باشتر قسه‌کانیان بۆ ڕوون بێته‌وه‌و ببێته نموونه‌یه‌کی ئاسان له‌به‌ر ده‌ستیان، بۆنموونه کاتێ باسی (ته‌وازوع) ده‌کات، ڕووی ناو له‌پی ده‌ستی له زه‌وی ده‌کات و نزیکی ده‌کاته‌وه له زه‌وی و ده‌فه‌رموێت(هه‌رکه‌سێک بۆخوا (ته‌وازوع)بنوێنێ (ئاماژه به ده‌ستی ده‌کات که چۆن بۆ زه‌وی بردووه)، ئه‌وجاره‌یان ناو له‌پی ده‌ستی وه‌رده‌گێرێت بۆ ئاسمان و به‌رزی ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت خوا ئاوا به‌رزی ده‌کاته‌وه(ئاماژه به ده‌ستی ده‌کات که به‌رزی کردۆته‌وه!!!!!. لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که به‌کارهێنانی ده‌ست له کاتی قسه‌کردندا بایه‌خی خۆی هه‌یه‌و یارمه‌تی قسه‌که‌ر ده‌دات له‌سه‌ر ئاسان تێگه‌یاندنی به‌رامبه‌ره‌کانی. 4- جولاندنی چاو: جولاندنی چاو یه‌کێکه له هونه‌ره هه‌ره گرنگه‌کانی قسه‌کردن، له کاتی قسه‌کردن ئه‌گه‌ر بێتوو قسه‌که‌ر یان وتار بێژ ته‌نها سه‌یری لایه‌ک بکات و لاکانی تر بایه‌خ پێ نه‌دات، ده‌بینی گوێگره‌کان به‌ره‌به‌ره بێتاقه‌ت ده‌بن و له قسه‌کان ڕاده‌که‌ن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ قسه‌که‌ر سه‌یری هه‌موولایه‌ک بکات و به به‌رده‌وامی به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان به‌ملاو لادا ئاوربداتهوهو ته‌ماشای هه‌مووان بکات. وه‌کاتێ بینی گوێگری به‌رامبه‌ری سه‌یری ناوچاوی ئه‌و ده‌که‌ن ئه‌وا بزانێت تامه‌زرۆی قسه‌کانی ئه‌ون و ده‌توانێت له‌و کاته‌دا درێژه به قسه‌کانی بدات به‌گوێره‌ی پێویست، وه گه‌ر بینی گوێگره‌کان سه‌یری خواره‌وه ده‌که‌ن و چاویان زۆر لێکده‌ده‌ن و سه‌یری یه‌کتری ده‌که‌ن یان سه‌یری کاتژمێره‌که‌یان ده‌که‌ن، ئه‌وه بزانێت تاقه‌تی گوێگرتنیان نه‌ماوه‌و پێویسته زوو قسه‌کانی کۆتایی پێ بێنێ. 5-پێویسته قسه‌که‌ر ناوه‌ناوه نموونه به یه‌کێک له ئاماده‌بوان بێنێته‌وه تاوه‌کو بێتاقه‌ت نه‌بن و به بیستنی ناوی خۆیان بیانهێنێته‌وه ناو باسه‌که‌و وایان لێ بکات بیریان لای ئه‌و بێت و بیریان په‌رته‌وازه نه‌بێت. 6- له کاتی قسه‌کردندا پێویسته خه‌ڵک به‌شداریت له‌گه‌ڵ بکه‌ن، واباشه بوار بده‌یته به‌رامبه‌ره‌کانت و ئه‌وانیش به‌شدار بن له قسه‌کردن و به نموونه‌و به‌ڵگه و چیرۆک و شتی تر بێنه ناو باسه‌که‌وه. 7- ناوه ناوه قسه‌یه‌کی خۆش و زه‌رده‌خه ئامێز زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی له بێتاقه‌تی به‌رامبه‌ره‌کانت بپارێزیت و نوکته‌یه‌کی پرماناو پێکه‌نیناوی تێکه‌ڵ به‌قسه‌کانت بکه، ئه‌بو زهر ده‌گێرێته‌وه و ده‌لێ: (تا ئێستا پێغه‌مبه‌رم - دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- نه‌دیوه قسه‌یه‌کی فه‌رمووبێت به‌بێ زه‌رده‌خه‌نه). 8- دوای قسه‌کردنێکی، پرسیار بکه‌وه له‌وانه‌ی قسه‌یان بۆ ده‌که‌یت له‌وه‌ی بۆت باس کردوون تاوه‌کو ئاگایان له قسه‌کانت بێت، به‌ڵام وریای ئه‌وه‌ی به نه‌که‌ویته ناو هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی به قسه‌ی بیریندارکهر وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه له‌کاتی نه‌زانینی وه‌ڵامه‌کان!! به‌ڵکوو به قسه‌یه‌کی نه‌رم و پێکه‌نین ئامێز وریای بکه‌وه‌و فێری بکه که پێویسته ئه‌وه‌ی ده‌وترێت به‌بیری بمێنێت و ئاگای لێی بێت. سه‌ردار خالید .. هه‌ولێر سایتی یه‌كگرتوو