سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  به‌ڕواڵه‌ت درۆكانی ئیبراهیم
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف


به‌ڕواڵه‌ت درۆكانی ئیبراهیم


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی هه‌رگیز ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ژیانیدا درۆی نه‌كردووه‌ بێجگه‌ له‌سێ درۆ كه‌دووانیان له‌سه‌ر ئیسباتی بوونی خوا بوون ,كه‌ فه‌رموویه‌تی(انی سقیم)...واته‌ من نه‌خۆشم . هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی (بل فعله‌ كبیرهم هژا)...واته‌ ئه‌و بتانه‌ من نه‌م شكاندوون به‌ڵكو گه‌وره‌كه‌یان ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ . ئه‌وی تریش بۆ ڕزگاركردنی (ساره‌)ی خێزانی بوو ڕووداوه‌كه‌ش به‌م جۆره‌ بوو ئیبراهیم ڕووی كرده‌ وولاَتی زۆردارێك كه‌به‌وه‌ مه‌شهوور بوو ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌ ئافره‌تێكی جوانه‌وه‌ ڕووبكاته‌ وولاَته‌كه‌ی ژنه‌كه‌ی لێ داگیرده‌كات و پیاوه‌كه‌ش ده‌كوژێ له‌به‌رئه‌وه‌ ئیبراهیم به‌(ساره‌)ی ووت ئه‌گه‌ر ئه‌و زاڵمه‌ لێی پرسیت ئه‌و پیاوه‌ چیته‌ ؟ بڵێ ئه‌وه‌ برامه‌و من خوشكی ئه‌وم , ئاشكراشه‌ من و تۆ له‌دنیا خوشك و براین چونكه‌ وه‌ك من بزانم له‌م سه‌ر زه‌وی یه‌دا له‌ من وتۆ زیاتر كه‌س شك نابه‌م خوا بپه‌رستێ . كاتێك گه‌یشتنه‌ ئه‌و وولاَته‌ دارو ده‌سته‌ی زۆر داره‌كه‌ هه‌واڵیان پێدا كه‌ ئافره‌تێك هاتووه‌ كه‌له‌وه‌ جوانتر نی یه‌ و هه‌ر قابیلی تۆیه‌ ئه‌ویش ناردی هێنایان و ئیبراهیمیش ده‌ستی كرد به‌ نوێژكردن هه‌ركه‌ زاڵمه‌كه‌ چاوی پێ كه‌وت خۆی پێ نه‌گیرا گورج په‌لاماریدا به‌فه‌رمانی خوا ده‌ست به‌جێ ده‌ستی ووشك بوو داوای لێكردكه‌ له‌ خوا بپاڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستی چاك ببێته‌وه‌ ئیتر جارێكی تر كاری وه‌ها ناكات ئه‌ویش دوعای كرد وه‌ك خۆی لێ هاته‌وه‌ تاسێ جار ئه‌م كاره‌ دووباره‌ ده‌بۆوه‌ له‌جاری سێ یه‌مدا بانگی خزمه‌تكاره‌كه‌ی كردوو پێی ووت ئه‌مه‌ی تۆ هێناوته‌ مرۆڤ نییه‌ شه‌یتانه‌ تا زووه‌ ده‌ری بكه‌ و (هاجه‌ر)یشی بده‌یه‌ با ولاَته‌كه‌م به‌جێ بهێڵێت . ئیتر (ساره‌) هاته‌ ده‌ره‌وه‌ كاتێك ئیبراهیم چاوی پێكه‌وت لێی پرسی هاچی بوو ؟ ئه‌ویش له‌وه‌لاَمدا ووتی باش بوو له‌ده‌ست ئه‌و كافره‌ ڕزگارم بوو وخزمه‌تكارێكیشمان ده‌سكه‌وت. 
ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌فه‌رمووێت ئه‌وه‌ بوو كه‌له‌ پاشاندا بوو به‌دایكی ئێوه‌ ڕۆڵه‌كانی (ماءالسماء). 
(ماء السماء) نازناوی ئافره‌تێكه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ ناوی (ام منذر) بووه‌ له‌ خێڵی له‌خمه‌ له‌به‌ر جوانی ئه‌و ناوه‌یان لێ ناوه‌ . 
(حدیث صحیح متفق علیه)

 1204

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram