دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پرسیارێك سه‌باره‌ت به بانگه‌واز: هۆكاره‌كانی ته‌مه‌ڵی و چوونه‌دواوه له بانگه‌واز بۆ لای خوا چییه؟ پرسیار: ئه‌بینین كه هه‌ندێ بانگخواز له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی بانگه‌وازدا زۆر گه‌رم و گوڕ و چالاكه، پاشان كوت‌وپڕ ساردی و ته‌ممه‌ڵی ئه‌یگرێت و پاڵی لێ ئه‌داته‌وه، ڕوو ئه‌كاته ژیان و بژێوێ دنیا‌و پاره په‌یداكردن، هۆكاری ئه‌مه چیه‌و چاره‌سه‌ریشی چیه؟ وه‌ڵام: هۆكاره‌كان زۆرن، ئیمان و باوه‌ڕ زیادو كه‌م ده‌كات، به خواپه‌رستی و گوێڕایه‌ڵی زیاد ئه‌بێت و به سه‌رپێچی و گوناهو تاوان و كه‌مته‌رخه‌میش كه‌م ده‌بێته‌وه، مرۆڤیش كاتێ بانگه‌واز ئه‌كات بۆ لای خوا ئه‌وه له ڕاستیدا هه‌ستاوه به ئه‌ركی خواپه‌رستی، چونكه به‌ندایه‌تی هه‌موو ژیانی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه تۆ جاری وایه زۆر به ملكه‌چی و خشوع و ئاماده‌بوونی دڵه‌وه ده‌چیته نوێژه‌وه یان قورئان ده‌خوێنیته‌وه، یان له خوا ده‌پاڕێیته‌وه یادی خوا ده‌كه‌یت، جاری واش هه‌یه ئه‌و ملكه‌چی و دڵ ئاماده‌ییه‌ت نییه، بانگه‌وازیش به‌شێكه له به‌ندایه‌تی، شه‌یتان كه له كاتی نوێژ‌و قورئان خوێندندا بۆت دێت و ده‌یه‌وێ لات بدات، له كاتی بانگه‌وازیژدا هه‌روه‌ها دێت و ده‌یه‌وێ په‌كت بخات و خاوت بكاته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه له‌سه‌ر كه‌سانێك ته‌ممه‌ڵ و پاڵیان لێ دابێته‌وه به‌هێزتر بێت و كاریگه‌ری زیاتر بێت، بواری بانگه‌واز زیاتر خه‌ڵكی تیایدا لاواز ده‌بن و واز دێنن، چونكه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیت به خه‌ڵكه‌وه ده‌بێت و له گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشیاندایت، ئینجا له‌م ڕووه‌و دێت بۆ لات و ختوكه‌ت ده‌دات و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ته به هۆی بانگه‌وازه‌كه‌ته‌وه خه‌ڵكی لێت زویر بوون، دۆسته‌كانت سه‌ركۆنه‌ت ده‌كه‌ن، خزم و كه‌س و كارت پشتت تێ ده‌كه‌ن، وات لێ به سه‌ردێ، تووشی چه‌رمه‌سه‌ری و لێپێچانه‌وه ده‌بی، بۆ له ماڵی خۆت دانانیشی و خه‌ریكی نوێژ‌و به‌ندایه‌تی خۆت بی باشتره، چیت داوه له‌و خه‌ڵكه! ئه‌بینیت ئیتر ئه‌م ختوكه‌و بیره شه‌یتانیانه كار له هه‌ندێ كه‌س ده‌كه‌ن و به خۆی ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر من له نه‌فسی خۆمدا هیدایه‌تم وه‌رگرت و وازیشم له بانگه‌واز هێناو هه‌ر به‌رده‌وام بووم و ئیستیقامه بوو، له‌وانه‌یه ئه‌مه باشتر بێ بۆم له‌و هه‌موو گرفت و سه‌ر ئێشه‌یه. به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ كه‌س به باشی هیدایه‌ت وه‌رناگرێ و به‌رده‌وامیی نابێ مه‌گه‌ر بانگخوازی ڕێگه‌ی خوا نه‌بێ، ئه‌مه له جوانكاری و ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌یتانه بۆت تا گومڕات بكات و له ڕێ لات بدات، سه‌یر بكه ئه‌گه‌ر یه‌كێك لاواز بوو له بانگكردنی خه‌ڵكی بۆ لای خوا‌و وازی له بانگه‌واز هێنا، ورده ورده خۆشی لاواز ده‌بێت و توانای كه‌م ده‌بێ تا به ته‌واوی په‌كی ده‌كه‌وێت و شه‌یتان زاڵ ده‌بێ به سه‌ریداو واز له ڕێگه‌ی بانگه‌واز دێنێ. جا ئه‌ی برایان! ئه‌ی بانگخوازان! هه‌ڵنان و تێكۆشان! عه‌زیمه‌ت عه‌زیمه‌ت! ئه‌م ئایینه‌ی ئێمه ئایینی عه‌زیمه‌ت و هیممه‌ته! ئاییینی وه‌رگرتنی ئیمان و باوه‌ڕه به هێزو به توندی، مه‌به‌ستیشمان ئه‌وه نییه كه توندوتیژ بین و ڕۆ بچین له دیندا، به‌ڵام ده‌ڵێین: وه‌رگرتنی دین ده‌بێ به ڕاستگۆیی و دڵسۆزانه بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕوخسه‌ت و مۆڵه‌تانه‌ش كه هه‌ن ده‌بێ به ئیمان و به ڕاستگۆیانه‌وه وه‌ربگیرێن، ئه‌وانه كه مۆڵه‌تن له په‌روردگاره‌وه بۆ به‌نده‌كانی خۆی، به‌مه‌ش ڕاستگۆ ئه‌بین له گه‌ڵ په‌روره‌دگارماندا، هیچ بوارێك نییه بكرێ بانگخوازان تیایادا ته‌ممه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل بن، كه‌ی ئه‌مڕۆ كاتی پاڵ دانه‌وه ته‌ممه‌ڵی و پاشه‌كشه كردنه! هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر بوارێكدا كار بكات ده‌گونجێ بڵێ ئیتر گه‌یشتمه كۆتا مه‌به‌ست تیایدا‌و پێویستم نه‌ما، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ڕێگه‌ی زانستی شه‌رعی و ده‌عوه‌و بانگه‌وازی گرتۆته به‌ر، چونكه به ڕاستی هه‌رچه‌ندێك بانگه‌واز بكات بۆ لای خوا‌و خۆی ماندوو بكات هه‌ر كه‌موكوڕه‌و پێویستی به زیاتر هه‌یه، وه هه‌رچه‌ندێك فێری عیلم و زانستی شه‌رعی ببێ ده‌بیێنێ پێویستی به زیاتره‌و جارێ له كۆێیه‌تی، چونكه به ڕاستی ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كه خه‌ڵكی ته‌نها لێره‌دا جیاوازییان تێ ده‌كه‌وێ، ده‌ی بۆچی پله به‌رزه‌كانی به‌هه‌شت دانراون، نێوانی هه‌ر پله‌یه‌ك و پله‌یه‌كی تر وه‌ك نێوانی ئاسمان و زه‌وی وایه؟ چونكه ئه‌مه ئه‌و جیاوازییه‌یه كه له نێوان عه‌زیمه‌ت و ته‌ممه‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لیدا دروست ده‌بێ، له نێوان پێ هه‌ڵگرتن و چوونه پێش و پاشه‌كشه‌كردن و هاتنه دواوه‌و دوودڵیدا دروست ده‌بێ. داواكارین له خوای باڵاده‌ست كه عه‌زیمه‌ت و گوڕ‌و تینمان پێ ببه‌خشێ له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌دا، پێ هه‌ڵگرتن له سه‌رخێرو چاكه، وه به هێزو تینه‌وه ئایینه‌كه‌مان وه‌ربگرن له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی فه‌رمانمان پێ دراوه.