سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خێر و چاكه‌
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف


خێر و چاكه‌


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت له‌ پێغه‌مبه‌ری خوام (صلى الله عليه وسلم) بیستووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی له‌وكاته‌ی كه‌ پیاوێك به‌ بیابانێكدا ده‌ڕۆیشت، گوێی له‌ ده‌نگێك بوو كه‌ له‌ هه‌ورێكه‌وه‌ ده‌هات ده‌یووت بڕۆ باخچه‌ی فلاَن تێر ئاو بكه‌ هه‌وره‌كه‌ جیا بۆوه‌ و چی ئاوی پێ بوو ڕژاندیه‌ سه‌ر زه‌وییه‌كی ڕه‌ش باوی تینوو , پاشان هه‌موو ئاوه‌كه‌ له‌ شیوێكدا خڕ بۆوه‌و به‌ره‌و خوار ملی نا. پیاوه‌كه‌ش دووی كه‌وت تا بزانێت به‌ره‌و كوێ ده‌چێت. بینی وا پیاوه‌ك بێڵێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ئاوه‌كه‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كێڵگه‌كه‌ی لێی پرسی ئه‌ی به‌نده‌كه‌ی خوا تۆ ناوت چی یه‌ ؟ ووتی ناوم فلاَنه‌( ئه‌و ناوه‌ بوو كه‌ له‌ هه‌وره‌كه‌ی بیستبوو) پیاوه‌ جوتیاره‌كه‌ لێی پرسی ناوی منت بۆ چییه‌ ؟ ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا ووتی پێش ماوه‌یه‌ك گوێم له‌ ده‌نگێك بوو كه‌ له‌ هه‌وره‌وه‌ ده‌هات كه‌ ئه‌م ئاوه‌ی لێ باری ناوی تۆی هێنا پێم خۆشه‌ بزانم تۆ چی له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌كه‌یت ؟ جوتیاره‌كه‌ش وه‌لاَمی دایه‌وه‌ مادام وا ده‌ڵێی با پێت بڵێم , هه‌ر كاتێك به‌رهه‌مه‌كه‌م كۆكرده‌وه‌ ده‌ی كه‌م به‌سێ به‌شه‌وه‌ به‌شێكی ده‌كه‌م به‌خێر، خۆم وخێزانم به‌شێكی ده‌خۆین، به‌شه‌كه‌ی تریشی له‌ پێداویستی زه‌وی یه‌كه‌دا خه‌رج ده‌كه‌م . 
(حدیث صحیح اخرجه مسلم واحمد)

 892

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram