سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دووبه‌ره‌كیی نێوان ژن و مێرد
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف


دووبه‌ره‌كیی نێوان ژن و مێرد


جابری كوڕی عه‌بدولاَ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی شه‌یتانی له‌عین عاده‌تی وایه‌ له‌ ناو ئاودا و له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌لاَتی داده‌نیشێت و دارو ده‌سته‌كه‌ی به‌م لاو ئه‌و لایدا بلاَو ده‌كاته‌وه‌ , كامه‌یان له‌ هه‌مووان زیاتر ئاشووب وفیتنه‌ بنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ لای ئه‌و له‌ هه‌مووان خۆشه‌ویستتره‌ . كه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای هه‌ریه‌كه‌ و كرده‌وه‌ی خۆی بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێت هیچی واتان نه‌كردووه‌ و به‌دڵم نییه‌ پاشان یه‌كێكیان دێته‌ پێشه‌وه‌ و ده‌ڵێت من چووم بۆ لای پیاوێك وازم لێ نه‌هێنا تا وام لێكرد له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا تێك به‌ربوون وته‌لاَقیدا. ئیتر شه‌یتان ئه‌وه‌یان له‌خۆی نزیك ده‌كاته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێت ئافه‌رین باشترین كرده‌وه‌ت ئه‌نجام داوه‌ و ئینجا باوه‌شی پیادا ده‌كات . 
(حدیث صحیح اخرجه مسلم واحمد)

 991

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram