سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هه‌موو شتێك به‌ ئیراده‌ی خوایه‌
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف

هه‌موو شتێك به‌ ئیراده‌ی خوایه‌


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی سلێمانی كوڕی داوود له‌ دڵی خۆیدا ووتی بڕیار بێت ئه‌مشه‌و بچمه‌ لای هه‌موو خێزانه‌كانم (كه‌ ژماره‌یان سه‌د بوو) به‌ڵكو هه‌ر یه‌كێكیان منداڵێكی ببێت و كه‌ گه‌وره‌ بوون سوار چاكێكی لێ ده‌ربچێت و له‌ ڕێگای خوادا غه‌زا بكات. هاوڕێیه‌كی پێی ووت سڵێمان باشتر وایه‌ بڵێی گه‌ر خوا حه‌ز بكات (انشاء الله‌) به‌لاَم سلێمان ئه‌وه‌ی نه‌وت . پاش ئه‌وه‌ی چووه‌ لای هه‌موویان ، ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت هیچیان سكیان پڕ نه‌بوو ئه‌وه‌شیان كه‌سكی پڕ بوو منداڵێكی بوو لایه‌كی نه‌بوو واته‌ كه‌رته‌ منداڵێك بوو . ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویی سوێند به‌وه‌ی گیانی (محمد)ی به‌ ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر (ان شاء الله‌ )ی بكردایه‌ ئه‌وا نه‌زره‌كه‌ی ده‌هاته‌ دی و بۆی ده‌بوونه‌ پشت و په‌نا له‌كاتی پێویستیدا. 
(حدیث صحیح متفق علیه) 

 1158

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram