دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف پاداشتی خێر و چاكه ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) له پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه وسلم) ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی پیاوێك بڕیاریدا و ووتی ئه‌بێت ئه‌مشه‌و خێرێك بكه‌م , چوو ئه‌وه‌ی بڕیاری دابوو بیكات به‌خێر كردییه ده‌ستی پیاوێكه‌وه ، بۆ به‌یانی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پیاوه دزبووه ده‌یان ووت ئه‌مشه‌و خێر به‌دزێك كراوه پیاوه‌ش خه‌فه‌تی خوارد و له دڵی خۆیدا ده‌ی ووت خوایه هه‌ر تۆ كار سازی بهلاَم خێرهكهم بۆ دز ده‌رچوو!. شه‌وی دووه‌م هه‌مان بڕیاریدا و خێره‌كه‌ی كرده ده‌ستی ئافره‌تێكه‌وه , بۆ به‌یانی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئافره‌ته ڕه‌وشت نزم بووه له‌ناو خه‌ڵكدا بوو به مقۆ مقۆ كه ئه‌مشه‌و خێر به ڕه‌وشت نزمێك كراوه دیسان ووتی خوایه خێر و ڕه‌وشت نزم! بۆ شه‌وی سێیه‌م خێره‌كه‌ی كرده ده‌ستی پیاوێكه‌وه, بۆ به‌یانی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و موسته‌حه‌قی خێر نه‌بووه له‌ناو خه‌ڵكدا بوو به هه‌را ئه‌مشه‌و خێر به ده‌وڵه‌مه‌ندێك كراوه ئه‌ویش به‌دڵگرانییه‌وه ده‌یووت خوایه خێر و ده‌وڵه‌مه‌ند ! پاشان له غه‌یبه‌وه پێیان ووت هه‌موو خێره‌كانت جێی خۆیان گرتووه‌و له‌لایه‌ن خواوه قبوڵ كراون چونكه دزه‌كه له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌و پاره‌یه‌وه كه‌تۆ داوته پێی واز له دزی بهێنێت و ڕه‌وشت نزمهكهش ده‌ست له‌و كاره ناشیرینه‌ی هه‌ڵبگرێت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش ده‌رس وه‌ربگرێت و له‌و سه‌روه‌ت وسامانه‌ی خوا پێی داوه شتێكی لێ ببه خشێتهوه. (حدیث صحیح متفق علیه)